|
سپینۆزاو په‌یوه‌ندییه‌كانی
و/ لیدا 12-10-2010
سپینۆزا، سه‌رقاڵی داتاشینی هاوێنه‌كانی بوو، هه‌روه‌ها خه‌ریكی رێكخستنی
بیرۆكه‌كانی بوو، ده‌ستیكرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی بنه‌مای رێزمانی "عیبری"،
به‌ڵام به‌ناته‌واوی هێشتییه‌وه، وادیاربوو زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه
گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می خۆی به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه خه‌و و
ئاره‌زوویه‌كی له‌رِاده به‌ده‌ریان هه‌بوو، دیكارت و سپینۆزا و لایبنیست
هه‌رسێكیان له‌باره‌ی (په‌لكه زێرِینه‌وه) هه‌ندێك شتیان نووسی،
هه‌رچه‌ند ئه‌م دیارده‌یه ئیتر به‌شێك نه‌بوو له‌فه‌لسه‌فه‌دا، به‌ڵام
سه‌ره‌رِای ئه‌مه‌ش هه‌رسێكیان بۆ راڤه‌كردنی هۆكاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
به‌لارێدا چوون.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا نوسینه‌كانی (سپینۆزا) به‌شێوه‌ی تایبه‌ت و ته‌نها
له‌نێوان كه‌سانێكی تایبه‌تدا ده‌ست به‌ده‌ست ده‌گه‌رِا، هه‌روه‌ها
له(لاهه) لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بیرۆكه‌كانی
پێكهاتبوو، له‌م لیژنه‌یه‌دا خوێنكارێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ناوی (دووریس)،
كه له‌به‌شی پزیشكیدا هاتوچۆی ده‌كرد، كاتێك تێگه‌یشت كه‌سپینۆزا نه‌خۆشه
و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌م زووانه بمرێت، برِیاریدا برِی (2000) هه‌زار
فلورین به‌نه‌قدی و (500) سه‌د فلۆرین وه‌ك یارمه‌تی ساڵانه پێشكه‌شی
سپینۆزا بكات، به‌ڵام سپینۆزا ئه‌م ده‌ستكراوه‌ییه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد و
برِی یارمه‌تییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه بۆ (300) سه‌د فلۆرین، وا دیاربوو
سپینۆزا له‌رِاده به‌ده‌ر ترسی هه‌بوو، كه‌نه‌كا سه‌ربه‌خۆی فكری
له‌ده‌ستبدات، پێی خۆش‌بوو هه‌ر له‌رِێگه‌ی داتاشینی شوشه‌ی هاوێنه داهاتی
خۆی دابینبكات، ئیتر له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا به‌بیرمه‌ندێكی شیا وی
رێزگرتن ده‌ژمێردرا، هاورِێی زۆری په‌یداكردبوو، كه‌زۆربه‌یان بۆ بینینی
ده‌هاتنه ژووره سارده‌كه‌ی، كه‌تۆزی داتاشینی شوشه هاوێنه‌كان گرتبوی و
تۆرِی جاڵجاڵۆكه ته‌نیبووی.
یه‌كێك له‌كه‌سه شازه‌كان به‌ناوی (ئارنفرید والته‌ر وان شیرن هاوس)،
كه‌زانایه‌كی ئه‌ڵمانی بوو، به‌هاوكاری یارمه‌تیده‌ره كیمیازانه‌كه‌ی
توانی (خاكی چینی سه‌خت) دروستبكات، پاشان ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه
له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی زاینی له(مییه‌سه‌ن)دا چووه قۆناغی
به‌رهه‌مهێنانی زۆر، به‌ڵام ئیتر دره‌نگ بوو له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند
ببێته‌وه، چونكه له‌ساڵی (1708)ی.ز ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
كه‌سێكی تر كه‌سه‌ردانی ده‌كرد (لایبنیست) بوو، كه‌ته‌نها فه‌یله‌سوفێك بوو
كه‌هاوپایه‌ی سپینۆزا بێت له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا، كه(سپینۆزا) زۆربه‌ی
بیرۆكه فه‌لسه‌فی و زانستییه‌كانی بۆ (لایبنیست) باسكرد، ته‌نانه‌ت
ده‌ستنوسی كتێبی (ئه‌خلاق)ی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی تردا
كه‌بڵاونه‌كرابوونه‌وه، پیشاندا، ئه‌م ده‌سنوسه بڵاونه‌كراوانه‌ی
(سپینۆزا) ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر (لایبنیست) دانا، كه له‌كاتی
گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا زۆربه‌ی ئه‌و بیرۆكانه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه
بڵاوده‌كرده‌وه.
له‌ساڵی (1673)ی.ز داوایان له‌سپینۆزا كرد كه‌مامۆستایه‌كی فه‌لسه‌فه
له‌زانكۆی (هایده لبێرك) په‌سه‌ند بكات، داوه‌تنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن
(پرێنس كاره‌ڵ لودیگا)ه‌وه بۆ چوو، كه‌قایمقامێكی ناوچه‌یی بوو، به‌ڵام
به‌و مه‌رجه كه‌شێوازی وانه وتنه‌وه‌ی سپینۆزا هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی
له‌فێركارییه فه‌رِمییه‌كانی كڵێسادا نه‌بێت، به‌ڵام سپینۆزا ئه‌م پۆسته
گرنگه‌ی به‌ئه‌ده‌به‌وه ره‌تكرده‌وه.
سپینۆزا، په‌یوه‌ندییه‌كی رێكوپێكی له‌گه‌ڵ بیرمه‌نده به‌رجه‌سته‌كانی
ئه‌وروپادا هه‌بوو به‌نامه، له‌نێو ئه‌م بیرمه‌نده زۆره‌دا هاورِێیه‌كی
كۆنی هه‌بوو به‌ناوی (هنریك ئو لدنیبێرگا)، كه‌بۆ یه‌كه‌مجار له‌شاری
(رینسبۆرگ) بینیبوی، چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپێش (ئو لدنیبێرگا) به‌پۆستی
به‌رِێوبه‌ری یه‌كه‌می لیژنه‌ی پاشایه‌تی هه‌ڵبژێردرا، كه‌هیچ كه‌سێك
نارِه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌م هۆڵندییه له‌م پۆسته‌دا ده‌رنه‌برِی،
كه‌ئه‌وه‌ش له‌هاژه‌و هه‌رای شه‌رِی نێوان به‌ریتانیا و هۆڵندادا بوو.
هیچ كه‌سێك شتێكی سه‌یری نه‌ده‌بینی له‌نێوان گواستنه‌وه‌ی نامه‌كانی
له‌گه‌ڵ (سپینۆزا)ی هاورِێیدا، كه له‌هۆڵندا ده‌ژیا و به‌رِێكوپێكی و
به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییان هه‌بوو.
دۆخێكی سروشتییه كه له‌سه‌رده‌می شه‌رِدا گه‌یاندنی پۆسته هه‌ندێك
دره‌نگ ده‌گه‌یشت، به‌ڵام جیا له‌م دۆخه شتێكی تر دژ به‌م په‌یوه‌ندییه
رێكوپێكه نه‌بوو له‌نێوان ئه‌م دوو هاورِێیه‌دا كه به‌نامه
په‌یوه‌ندییان هه‌بوو، به‌سه‌رسورِمانه‌وه ئاڵوگۆرِی بیركردنه‌وه
رێكوپێكه‌كانیان به‌شێوه‌ی كۆد و ره‌مز و نهێنی بوو، كه‌بریتی بوو
له‌بیرۆكه و راده‌ربرِینی ئاڵۆز، ئیداره‌ی پۆسته‌ش گومانی له‌هیچ كامیان
نه‌كرد و هیچ كامیانی به‌سیخورِ دانه‌نا.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بوایه زیاتر، یان كه‌متر له‌و كاره‌ت ئه‌نجام
بدابایه، تا له‌زگه‌ی سیخورِیان به‌ناوچه‌وانته‌وه بلكاندایه، سپینۆزا
زوو به‌زوو ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه‌وه.
|