|
عه‌شق و نه‌مری
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر 14-7-2010

زه‌رده‌شتی مرۆڤی باڵا بۆ چه‌ندینجار سروودی چێژی به‌گڕوتینی ته‌نهایی و
ئاره‌زووی به‌توانابوونی دووپاتكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان ده‌ڵێته‌وه،
باسكردنی پێویست به‌وه ناكات كه‌پارچه نووسراوه‌یه‌كی خۆدركێنه‌ری
سه‌رمه‌ست له‌ژێر پێی ئه‌و خوێنه‌رانه نووسرابێت كه‌شتێكییان
له‌بیركردنه‌وه‌كانی فرۆید نه‌بیستبوو.
ئه‌گه‌ر من له‌و تێگه‌یشتبێتم كه‌تیایدا هه‌موو شته‌كان پێكه‌وه به‌باشی
تێكه‌ڵبوون، ئه‌گه‌ر ده‌ستم شته دووره‌كانی هێناوه‌ته نزیكه‌وه، هه‌روا
ئاگری خستووه‌ته جه‌سته و چێژی له‌ره‌نجداناوه، خراپترین شته‌كانی
له‌باشترینه‌كان داناوه.
ئه‌گه‌ر خودی من ده‌نگێكی توێم له‌و خوێیه رزگاریبه‌خشه كه‌هه‌موو شتێك
له‌قاپی تێكه‌ڵه‌دا به‌باشی پێكه‌وه تێكه‌ڵده‌كات:
- چونكه خوێیه‌ك له‌ئارادایه چاكه به‌ره‌و خراپه ده‌بات و هه‌روا
خراپترین شته‌كان شایانی به‌تامكردن و دوایین قوڵ لێدان و هه‌ڵچوونه.
- ئاخ، كه‌سێكی وه‌ك من چۆن ده‌توانێت بۆ نه‌مری هه‌وه‌سباز نه‌بن و بۆ
ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندییه هاوسه‌رگیریه‌كان – حه‌ڵقه‌ی گه‌ڕانه‌وه؟
هێشتا ئه‌و ژنه‌م نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه‌بمه‌وێت منداڵێكی لێ بێنم، جگه له‌م
ژنه كه‌خۆشم ده‌وێت، چونكه من عاشقی تۆم ئه‌ی نه‌مری.....چونكه من عاشقی
تۆم ئه‌ی نه‌مری.
|