|
بیرمه‌ندی
ئا/ مۆنالیزا 16-8-2010
بیرمه‌ندی به‌واتای:
• بوونی دادوه‌ریه‌كی باش.
• مێشكێكی كراوه و هوشیار.
• جێبه‌جێكردن به‌شێوه‌یه‌كی پێداگرانه له‌كارو باره‌كاندا.
• كه‌ڵك وه‌رگرتنی باش و راست له‌زانست.
هیچ كه‌سێك بیرمه‌ندانه له‌دایك نابێت، بۆ نموونه منداڵان به‌ده‌گمه‌ن
بیرمه‌ندن، جیا له‌وه‌ی كه‌مه‌به‌ستمان له‌م وشه‌یه بیرمه‌ندیه‌كی زوو
پێگه‌یشتوو بێت، كه‌له‌و رووه‌وه دیسانه‌وه ئێمه روبه‌رِوی "خستنه ژێر
ركێف به‌شێوه‌یه‌كی تاكرِه‌وانه"، نه‌ك بیرمه‌ندانه ده‌بینه‌وه.
بیرمه‌ندی چۆنیه‌تیه‌كه كه‌چه‌ند ساڵی پێویسته بۆ گه‌شه‌كردن، بیرمه‌ندی
به‌میرات به‌كه‌س ناگات، به‌ڵام ده‌كرێت فێری بین و په‌رورده‌ی بكه‌ین و
بیپشكوین و راهێنانی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌و جۆره‌ی بیست و شه‌ش سه‌ده
له‌وه‌وپێش فه‌یله‌سوف و بیركاریزانی یۆنانی بیتاگۆراس وه‌های وتووه:
"ئه‌و بیرمه‌ندییه‌ی كه به‌باشی فێربووبین هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه"،
هه‌روه‌ها فێربوون له‌هه‌موو زانسته‌كانی تر.
بیرمه‌ندی له‌زمانی جێبه‌جێكردندا به‌چ واتایه‌ك دێت؟ "گونجاندنی خۆمان
له‌گه‌لڕ زانیاریه‌كان و بارودۆخه نوێیه‌كان و تێهه‌ڵكێشكردنیان له‌گه‌لڕ
ئه‌زموونه‌كانی رابردووماندا".
بیرمه‌ندی كتومت به‌واتای پاشه‌كه‌وتكردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌زانیاریه‌كان
نییه، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگاداری كۆن و بێسوودیان لایه شتی زۆر
ده‌زانن، به‌ڵام به‌پێی پێویست بیرمه‌ند نین، ره‌نگه خوێندكاران له‌به‌شی
تایبه‌تی خۆیاندا خوێندبێتیان، به‌ڵام كه‌سانی هوشیار و زیره‌ك كه‌باس
له‌مه‌سه‌له زانستیه‌كان ده‌كرێت زۆرجار وه‌كو خه‌ڵك به‌گشتی هه‌ڵس وكه‌وت
ده‌كه‌ن.
بیرمه‌ندی توانایی پراكتیكییه بۆ بینینی راستیه‌كان، هه‌سته‌كان و
سروشته‌كان بۆ دادوه‌ریه‌كی مه‌نتقی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و كاری
فێركاری و گونجاندن، سه‌ركه‌وتووترین خه‌ڵك له‌جیهانی كاركردندا ئه‌و
كه‌سانه‌ن كه‌هه‌ندێك شێواز بۆ تێهه‌ڵكێشكردنی ئه‌زموونه‌كانی رابردوو
له‌گه‌لڕ هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا دۆزیویانه‌ته‌وه تا داهاتوویه‌كی شاد،
دڵخۆشكه‌ر بێننه ئارا، ئه‌مه هه‌مان بیرمه‌ندییه له‌پراكتیكدا.
وێناكردن و رۆڵی گه‌وره‌ی ژیان:
گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندی (دیمه‌ن)ه، به‌واتایه‌كی تر ئه‌مه هه‌مان بینین،
یان "وێنای گه‌وره"یه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌كار ده‌كات و له‌كاره‌كه‌شی چێژ
وه‌رده‌گرێت له‌م وێنا گه‌وره‌یه تێده‌گات و خۆی به‌به‌شێك له‌وه
داده‌نێت.
به‌درێژایی شه‌رِی جیهانی دووهه‌م هه‌زاران كه‌س سه‌رقاڵی دروستكردنی
په‌رِه‌شووت بوون، ئه‌گه‌ر له‌رِوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌یری ئه‌و كاره
وه‌به‌رهێنه‌ره بكه‌ین كارێكی زۆر هیلاككه‌ر و زۆر دژوار بووه، ئه‌وانه
ده‌بوایه هه‌موو رۆژێك هه‌شت بۆ ده كاتژمێر له‌پشت مه‌كینه‌ی
به‌رگدرووینه‌وه دابنیشتنایه و پارچه قوماشی گه‌وره‌یان پێكه‌وه
بدووریایه، به‌رهه‌می كار و وه‌به‌رهێنانیش ده‌بووه تۆپه‌ڵێكی گه‌وره‌ی
قوماش، به‌ڵام هه‌موو رۆژێك به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌وترا هه‌موو په‌رِه‌شوتێك
گیانی یه‌ك كه‌س له‌مردن رزگار ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی دورین و
ته‌قه‌ڵبوون و پیان ده‌وترا: "بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ره‌نگه ئه‌م
په‌رِه‌شووته هه‌مان په‌رِه‌شووت بێت كه‌گیانی مێرد و برا، یان
رۆڵه‌كانتان رزگار بكات".
هه‌رچه‌ند كارێكی دژوار و سه‌ختبوو، یان كاتێكی زۆری بۆ ته‌رخانده‌كرا،
پیاوان و ژنان له‌یه‌ك شوێندا پێكه‌وه كاره‌كانیان راده‌په‌رِاند.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌باره‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تر و بۆ هه‌ر كاتێك پشت
راست ده‌كاته‌وه، خاتوونی سكرتێر ده‌زانێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو ژماره
ته‌له‌فۆنێك هێمای مرۆڤێكه به‌هه‌موو خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانی، كرێكاری
میكانیكی مه‌كینه وتی: "ته‌ندروستی بنه‌ماڵه له‌بارمته‌ی باش كاركردنی
مه‌كینه‌كه‌یه"، فه‌رمانبه‌ری بانك وا تێده‌گات و هه‌ستی پێده‌كات هه‌ر
مشته‌رییه‌ك وه‌كو خۆی كار ده‌كات و پاره پاشكه‌وت ده‌كات تا به ئامانجه
تاكه‌كه‌سی و پیشه‌ییه‌كانی بگات.
سوپاسگوزاری كردن:
ده‌وترێت به‌كه‌مێك هه‌وڵی زیاتر و شێلگیرییه‌كی پته‌و تارِاده‌یه‌ك
گه‌یشتن به‌هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری ئاسانه، به‌شی سه‌خت و دژواره‌كه‌ی
له‌وه‌دایه كاتێك به‌ئامانجه‌كانمان گه‌یشتین هه‌ست به‌چێژ و شادومانی
ده‌كه‌ین.
به‌رپرسانی جێبه‌جێكار ده‌ناسین، كه له‌سووچی ئیداره‌كه‌یدا دانیشتووه،
كه‌به‌شێكی زۆر له‌ئاسمانی شاره‌كه له‌په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه دیاره، به‌ڵام
هه‌رگیز له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه ناكات.
بازرگانێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌ناسم كه‌ماڵێكی ئه‌فسانه‌یی هه‌یه، به‌ڵام
ته‌نها بۆ خواردنی شێو و خه‌وی شه‌وان ده‌رِواته ئه‌وێ.
فه‌رمانبه‌رانێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌ناسم، كه به‌كارتی برِواپێكراو شت
ده‌كرِن و ئوتومبێل و قه‌نه‌فه‌ی گرانبه‌هایان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز
هه‌ست به‌چێژ و ره‌زامه‌ندی له‌ژیانیاندا ناكه‌ن، چونكه بنه‌ماڵه‌ی
جه‌نابی (جۆنز) شتێكی باشتریان هه‌یه، ئه‌وانه خۆیان له‌گه‌لڕ كه‌سانی
تردا پێوان ده‌كه‌ن و پێوانه‌یه‌كی رووخێنه‌ره.
ئایا كه‌سانێك له‌و شێوه‌یه ناناسن؟ هه‌ڵبه‌ت ده‌یانناسن، جیهان پرِه
له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌هه‌موو شه‌وێك گرفت و كێشه‌كانیان پاش رۆیشتن بۆ ناو
جێگه ده‌ژمێرن و كاتی رۆیشتن بۆ ئیداره له‌رِێگادا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌سانی بیرمه‌ند كاره باشه‌كان و توانا باشه‌كانیان ده‌ژمێرن و سه‌ره‌تا
به‌گه‌وره‌ترین توانا و كاری باش ده‌ست پێده‌كه‌ن، ته‌ندروستی و چالاكی،
له‌وه دڵخۆش بین كه‌پیشه‌یه‌كمان هه‌یه، یان خه‌ریكین بۆ ئه‌وه خۆمان
ئاماده ده‌كه‌ین، یان ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه به‌دوایدا بگه‌رِێین،
به‌هۆی ئه‌و هاوكارانه‌ی كه له‌ژوورێكدا كارده‌كه‌ین شادومانی ده‌رببرِین،
چونكه هاورِێیه‌تی به‌شێكی گه‌وره‌یه له‌باشیه‌كانی ژیان.
ره‌نگه بتوانین درێژه‌ی پێبده‌ین و باشیه‌كانی سه‌ركه‌وتنمان بكه‌ینه
پێرِستێك، چێژوه‌رگرتن له‌كار، واته بینینی لایه‌نی پۆزه‌تیڤ، ته‌نانه‌ت
له‌بارودۆخێكی دژوار‌دا. بۆ نموونه، (تۆم،ڕ) بێژه‌ری رادیۆ له‌به‌شی
خزمه‌تگوزاری ئۆرژانسدایه، به‌داخه‌وه سه‌ره‌ی كاره‌كه‌ی هه‌موو
هه‌فته‌یه‌ك ده‌گۆرِدرێت، هه‌رگیز ده‌رفه‌ت نادۆزێته‌وه خۆی رێكبخاته‌وه،
ژیانی رێك‌وپێك بۆ جه‌نابی (ڕ) نایه‌ته گه‌رِ، ئایا (تۆم) كێشه‌كانی خۆی
ده‌ژمارد و ریزی ده‌كرد؟ به‌پێچه‌وانه‌وه، شادومانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی
به‌رنامه نائاساییه‌كه‌ی ده‌رفه‌تی پێده‌به‌خشێت بۆ هه‌فته‌یه‌كی ته‌واو
رۆژێك له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه و هه‌موو رۆژێك له‌گه‌لڕ كۆرپه‌كه‌ی و
هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌سه‌ر به‌رێت و هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌و كاره شادومانه.
دوو سه‌ده له‌مه‌وپێش نووسه‌ری به‌رجه‌سته‌ی به‌ریتانی دكتۆر (سامۆییل
جانسۆن) وتی: "خووگرتن به‌وه‌ی به‌باشترین شێوه سه‌یری هه‌ر رووداوێك
بكه‌ین زیاتر له‌هه‌زار پاوه‌ن له‌ساڵێكدا به‌های هه‌یه".
چێژی كار و ژیان به‌هۆی پێزانینی شته باشه‌كان دێته ئارا نه‌ك ریزكردنی
كێشه‌كان، بیرمه‌ندی راسته‌قینه به‌هۆی ناسین و پێ‌زانین و سوپاسه‌كان،
به‌هۆی هه‌موو چركه گرانبه‌هاكانه، كه له‌ژیانی رۆژانه‌دا
شاردراوه‌ته‌وه.
ژیانێكی ته‌واو:
له‌كۆتایی كاره‌كاندا مرۆڤی بیرمه‌ند سه‌یرێكی دواوه ده‌كات و بیر له‌وه
ده‌كاته‌وه: "هه‌موو رۆژێك له‌م گه‌شته چێژ وه‌رده‌گرم".
ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س له‌كاره‌كانیاندا به‌تاڵیه‌وه بڵێن: "ئه‌وه‌نده
زه‌حمه‌تم بینیوه كه‌پێستم به‌ئێسكمه‌وه لكاوه و ئێستاكه بۆ
چێژوه‌رگرتن له‌به‌هره‌ی هه‌وڵدانه‌كانم زۆر ته‌مه‌نم به‌سه‌ر چووه".
چێژوه‌رگرتن له‌كار، به‌واتای هه‌وڵدانی زۆره و له‌هه‌مان كاتدا
چێژوه‌رگرتنه له‌ژیان له‌درێژه‌ی رێگاكه‌دا، بیرمه‌ندی به‌هۆی
ئاوه‌ڵاكردنی ده‌رگاكانه به‌رِووی هه‌موو به‌شه‌كانی ژیان و چێژوه‌رگرتن
له‌وه دێته ئارا وه پرسیاره‌كانی لای خواره‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت،
به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به (به‌ڵێ)، یان (نه‌خێر)، یان (هه‌ندێجار)
1) ئایا كاتی پێویست بۆ بنه‌ماڵه، به‌شداریكردن، خۆبه‌ختی و خۆشویستن
ته‌رخانده‌كه‌یت؟ ( ) ( ) ( )
2) ئایا هاتوچۆی هاورِێیان و كۆمه‌ڵگه و دراوسێكانتان ده‌كه‌یت؟ ( ) ( ) (
)
3) ئایا هه‌موو رۆژه و كاتێكی تایبه‌ت بۆ پشودان و خۆ رێكخستنه‌وه
ته‌رخانده‌كه‌یت؟ ( ) ( ) ( )
4) ئایا چاودێری ته‌ندروستیتان ده‌كه‌یت به‌خواردنی باش و راهێنانی
وه‌رزشی؟ ( ) ( ) ( )
5) ئایا له‌و كاره‌ی بۆ ئاسایشی ژیان ئه‌نجامی ده‌ده‌یت چێژ وه‌رده‌گریت؟ (
) ( ) ( )
6) ئایا به‌رده‌وام له‌پێناو گه‌شه‌پێدان به‌كارامه‌ییه‌كانتان و زانستی
پێویست
بۆ پیشه‌كه‌تان هه‌وڵده‌ده‌یت؟ ( ) ( ) ( )
7) ئایا بوجه‌ی باش و كاراتان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ مه‌سره‌ف كردن و
پاشكه‌وت كردن؟ ( ) ( ) ( )
8) ئایا به به‌رده‌وامی بۆ كه‌نیسه، یان شوێنه ئاینه‌كانی تر ده‌رِۆیت؟
( ) ( ) ( )
9) ئایا هه‌موو رۆژێك سوپاسی هه‌بوونه سروشتیه‌كان ده‌كه‌یت وه‌كو
وه‌رزه‌كان، هاتۆچو، جوانی ده‌شت و دارستانه‌كان، هه‌تاوی نیوه‌رِۆ و
ئه‌ستێره‌كانی نیوه‌شه‌و؟ ( ) ( ) ( )
10) ئایا له ژیان و پێگه‌تان رازین؟ ( ) ( ) ( )
سه‌یری وه‌ڵامه‌كانتان بكه‌ن، ناتوانین به‌رِۆتینی برِوانین، كه‌وه‌ڵامی
(به‌ڵێ) بیرمه‌ندیمان گه‌ره‌نتی ده‌كات، به‌ڵام پێمانوایه ده‌بینین كار،
یاری و گه‌شت ده‌بێت ببنه یه‌ك تا ژیانێكی ته‌واو بخوڵقێنن.
پێمخۆشه ئه‌مرِۆ به‌م رستانه كۆتایی پێبێنین:
هه‌موو رۆژ به‌جۆرێك بژین كه‌گوایه له‌شاخێكی به‌رزه‌وه دێینه
خواره‌وه، له‌به‌رچاو گرتنی لوتكه‌ی شاخه‌كه ئامانجه‌كه‌مان بیر
دێنێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا دیمه‌نی زۆر جوانمان له‌به‌ر
ده‌مدایه، كه‌سه‌یری بكه‌ین، به‌هێواشی و به‌ئارامی و به‌به‌رده‌وامی
هه‌نگاو بنێین و له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا، كه‌تێپه‌رِ ده‌بێت چێژ وه‌رگرین و
ئه‌وسا سه‌یركردنی لوتكه‌ی شاخه‌كه، لوتكه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌م
گه‌شته.
هارِۆڵد- و- ملچێرت
بیرمه‌ندی بۆ جێبه‌جێكردن:
1- هه‌موو رۆژێك كاتێك بۆ سه‌یركردنی جوانیه‌كانی سروشت، شته
سه‌رسورِهێنه‌ره‌كان ته‌رخانبكه‌ین، له‌كاتی پشوی كاتی و چه‌ند خوله‌كی
له‌ئیداره‌دا په‌نجه‌ره، یان ده‌رگایه‌ك بدۆزینه‌وه و سه‌یری ده‌ره‌وه
بكه‌ین، ئه‌گه‌ر یه‌ك كاتژمێر رێستی فراوینمان هه‌یه، نانه‌كه‌مان بخۆین و
پاشان نیوه كاتژمێر له‌و رێسته بۆ پیاسه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیداره
ته‌رخانبكه‌ین.
2- سه‌یری (وێنه‌ی گه‌وره) بكه‌ین، هه‌رچه‌ند پێمان وایه كاره‌كه‌مان
گرنگه، یان گرنگ نییه، ئه‌وه به‌شێكه له‌پلانی گه‌وره‌ی ژیان، هیچ
پیشه‌یه‌ك خۆ له‌خۆیدا ته‌واو نییه، فێری فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بین
كه‌یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ په‌یوه‌ندی نێوان خۆمان و زه‌حمه‌ته‌كانمان، تا
بمانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌كانمان.
3- هه‌موو رۆژ سوپاسی ئه‌و شتانه‌بكه‌ین، كه‌هه‌مانه و بیانژمێرین،
به‌تایبه‌تی له‌كاتی دژوار و سه‌ختیه‌كاندا، كاتێك تواناكانمان بناسین
وزه‌یه‌كی زیاتر به‌ده‌ستدێنین، كه‌برِۆینه پێشه‌وه.
4- له‌بیرمان بێت كه‌ژیانی ته‌واو واته ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و وره‌یی و
جه‌سته‌یی، خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به‌بنه‌ماڵه، بوونی به‌رنامه‌یه‌كی
ماددی ته‌ندروست و ره‌زامه‌ند به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیان
ده‌ده‌ین.
چێژ و شادومانی كاتێك ده‌یوژێته‌وه كه‌بزانین ژیانێكی باشمان هه‌یه،
به‌جدی هه‌وڵده‌ده‌ین و فێربووبین كه:
بیرمه‌ندی
كه‌ڵك وه‌رگرتنی باشه له‌زانست.
|