|
رۆژ ژمێری رووداوه
گرنگه فه‌لسه‌فیه‌كان

ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 19-6-2010
به‌روار
رووداوی فه‌لسه‌فی
سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پ. ز
ده‌سپێكی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌لڕ بیرۆكه‌كانی تالێسی مه‌له‌تی.
كۆتایی سه‌ده‌ی شه‌شه‌م
مردنی فیساغۆرس.
399پ. ز
سوقرات له‌ئه‌سینادا به‌مردن تاوانبار ده‌كرێت.
387پ . ز
ئه‌فلاتون ئه‌كادیمیاكه‌ی خۆی له‌ئه‌سینادا بنیات ده‌نێت، كه به‌یه‌كه‌مین
زانكۆ ده‌ژمێردرێت.
335پ. ز
ئه‌ره‌ستۆ خوێندنگه‌ی لیسه‌یۆم له‌ئه‌سینادا بنیات ده‌نێت، كه ده‌بێته
شوێنێك بۆ كێبڕكێ كردنی ئه‌كادیمیاكه‌ی ئه‌فلاتون.
334 پ. ز
ئیمپه‌راتۆر (كنستانتین) پایته‌ختی ئیمپه‌راتۆری رۆما بۆ شاری بیزانس
ده‌گوازێته‌وه.
400 ز
(سه‌نت ئاگۆستین) كتێبی (دانپیادانانه‌كان)ی خۆی چاپده‌كات، فه‌لسه‌فه
له‌ئیلاهیاتی مه‌سیحیدا ئاسان ده‌كرێته‌وه.
410 ز
رووخانی ئیمپه‌راتۆریای رۆما به‌ده‌ستی به‌ڕبه‌ڕه‌كان.
529 ز
داخستنی ئه‌كادیمیای ئه‌سینا به‌فه‌رمانی ئیمپه‌راتۆر (یوستینین)، كه‌هێمای
كۆتایی سه‌ده‌ی زانایی یۆنان و ده‌سپێكی سه‌رده‌می تاریكییه.
ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی سێنزه‌هه‌م
(تۆماس ئاكۆیناس) شرۆڤه‌كانی له‌سه‌ر (ئه‌ره‌ستۆ) ده‌نووسێت، سه‌رده‌می
وانه‌وتنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه
1453 ز
رووخانی بیزانس به‌ده‌ستی توركه‌كان، كۆتایی سه‌رده‌می ئیمپه‌راتۆریای
بیزانس.
1492 ز
(كریستوف كوڵومب) بۆ ئه‌مریكا ده‌ڕوات، سه‌رده‌می ژیانه‌وه له‌شاری
فلۆرانس و زیندووبوونه‌وه‌ی زانایی یۆنان.
1543 ز
(كۆپه‌رنیك) كتێبی (سه‌باره‌ت به‌سوڕی گۆ ئاسمانیه‌كان) بڵاوده‌كاته‌وه،
له‌روانگه‌ی بیركارییه‌وه سه‌لماندی كه‌زه‌وی به‌ده‌وری خۆر
ده‌سوڕێته‌وه.
1633 ز
كڵێسا گالیلۆی ناچاركرد كه به‌فه‌رمی حاشا
له‌بیرۆكه‌ی ناوه‌ندی خۆر بكات.
1641 ز
دیكارت كتێبی (بیركردنه‌وه به‌قووڵی) بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌سپێكی سه‌رده‌می
فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن.
1677 ز
كتێبی (ئه‌خلاق)ه‌كه‌ی (ئه‌سپینۆزا) پاش مردنی مۆڵه‌تی چاپی پێده‌درێت.
1687 ز
(نیوتۆن) كتێبی (بنه‌ماكان) چاپده‌كات و تیایدا واتای (راكێشان) شرۆڤه
ده‌كات.
1710 ز
(لاك) نامیلكه‌ی (نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ژیری مرۆڤ) بڵاوده‌كاته‌وه و
بنه‌مای ئه‌زموون به‌ره‌و سنوره نوێیه‌كان ده‌بات.
1716 ز
مردنی لایبنیتس.
1739ـ 1740
(هیۆم) نامیلكه‌ی (نامه‌یه‌ك له‌سروشتی مرۆڤدا) بڵاوده‌كاته‌وه، بنه‌مای
ئه‌زموون تا سنوره لۆژیكییه‌كه‌ی به‌ره‌وپێش ده‌بات.
1781 ز
(كانت)كه به‌هۆی (هیۆم) له(خه‌وی چه‌قبه‌ستووی خۆی هوشیار ده‌بێته‌وه)،
كتێبی (ره‌خنه‌ی ژیری ره‌سه‌ن) بڵاوده‌كاته‌وه، سه‌رده‌می شكۆداری
متافیزیای ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێده‌كات.
1807 ز
(هگێلڕ) كتێبی (دیارده‌ناسی زه‌ین) بڵاوده‌كاته‌وه، كه‌لوتكه‌ی متافیزیای
ئه‌ڵمانیایه.
1818 ز
(شۆپێنهاوێر) كتێبی (جیهان به‌واتای ئیراده و په‌رچدانه‌وه)ی
بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی هیندووستان له‌متافیزیای ئه‌ڵمانیادا
بڵاوده‌كاته‌وه.
1889 ز
(نیچه) له‌شاری (تورێن) ئه‌م رسته‌یه‌ی راگه‌یاند: "خوا مردووه" و تووشی
تێكچوونی ده‌روونی بوو.
1921 ز
(ویتگنێشتاین) نامیلكه‌ی (نامه‌ی لۆژیكی و فه‌لسه‌فی)یه‌كه‌ی خۆی
بڵاوده‌كاته‌وه، شلگیره له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌تیایدا (دوایین رێگاكانی)
مه‌سه‌له فه‌لسه‌فیه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
ده‌یه‌ی 1920 ز
گروپی (ڤیه‌ننا)، په‌ره به‌پوزیتیڤیزمی لۆژیكی ده‌ده‌ن.
1927 ز
(هایدگه‌ر) كتێبی (هه‌بوون و كات)ی چاپكرد، كه‌باسی جیایی نێوان
فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی سه‌رده‌می به‌ڕبه‌ڕییه‌ت
ده‌كات.
1943 ز
(سارت) به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (هه‌بوون و كات)، بیرۆكه‌كانی (هایدگه‌ر)ی
ته‌واو كرد و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌گزیستانزیالیزمی خسته‌ڕوو.
1953 ز
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (لێكۆڵنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان)ی ویتگێنشتاین پاش
مردنی خۆی، سه‌رده‌می لوتكه‌ی شیكردنه‌وه‌ی زمان.
|