|
روانگه‌ی سپینۆزا به‌رامبه‌ر
به‌جیهان و گه‌یشتن به‌پۆست مۆدێرن
ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جید
23-10-2010
فه‌لسه‌فه‌ی سپینۆزا توشی هه‌ڵه‌یه‌ك بوو، كه‌هه‌بوونی به‌شێوه
عه‌قڵانییه‌كه‌ی بینی، له‌حاڵێكدا ، كه‌وشه نه له‌ڕاستیدا و نه
له‌خه‌یاڵدا وانییه، پێش سپینۆزا فه‌یله‌سوفه‌كان به‌ڕوانگه‌یه‌كی ساده
له‌گۆشه نیگای مرۆڤه‌وه به‌كه‌وندا ده‌یانڕوانی، فه‌یله‌سوفه‌كان پاش
سپینۆزا هه‌ر جۆره لێكدانه‌وه‌یه‌كیان، كه‌بۆ جیهان ده‌كرد به‌پێویستیان
ده‌زانی له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كانی مرۆڤ لێكیبده‌نه‌وه، ئه‌مجاره‌یان زیاتر
له‌جاران ئاگاداری سنوره جدییه‌كانی ئه‌م روانگه‌یه بوونه‌ته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو فه‌یله‌سوفه‌كان سپینۆزا روانگه‌ی مرۆڤی له‌به‌رچاو
نه‌گرت و له‌بری ئه‌وه باشتر وای دانا جیهان له‌ڕوانگه‌ی هه‌تا
هه‌تاییه‌وه سه‌یر بكات، ئه‌مڕۆكه فه‌یله‌سوفه‌كان و زاناكان له‌سه‌ر
یه‌ك باوه‌ڕن، كه‌گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كی هه‌تا هه‌تایی هه‌ڵدانێكی
بێهوده و بێ سووده.
هه‌موو راستییه‌كی له‌مجۆره، كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دۆزرابێته‌وه،
ئه‌وه ته‌نها راستی ئێمه‌یه، یان به‌واتایه‌كی تر ئێمه ته‌نها
له‌ڕوانگه‌ی خۆمانه‌وه جیهان ده‌ناسین، هه‌ر جۆره پێوانه‌یه‌كی به‌رچا و
بۆ له‌ناوبردنی تێگه‌یشتنی سنوردار، كه له‌ئه‌زمونه‌وه سه‌رچاوه
وه‌رده‌گرێت نه‌شیاوی باسكردنه، نه‌ك ته‌نانه‌ت شیاوی وێنا كردنه، نیچه
وته‌نی: "خوا مردووه" و ئه‌مه‌ش به‌واتای نه‌بینینی هه‌تا هه‌تاییه.
سپینۆزا، باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه به‌دوادا چوونی عه‌قڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی
"سڕینه‌وه‌ی سحرو جادووه" به‌رامبه‌ر به‌جیهان، مه‌به‌ستی ئه‌و
له‌سڕینه‌وه‌ی سحر و جادودا بوو، كه‌عه‌قڵانیه‌ت و زانستی نوێ ده‌رئه‌نجام
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌جیهان له‌دۆخی خوراف و ته‌نانه‌ت له‌دۆخی شته
موقه‌ده‌س كراوه‌كان بسڕێته‌وه، به‌ڵام سپینۆزا ئه‌م ره‌وته‌ی به‌ته‌نها
قۆناغ ده‌بینی بۆ ناسینی خۆی و جیهانی ده‌وور وبه‌رمان، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و
شێوه‌یه درێژه به‌سڕینه‌وه‌ی سحر و جادوو بده‌ین و عه‌قڵانیه‌ت
بگه‌یه‌نینه شوێن مه‌به‌ست، ئه‌وسا دیسانه‌وه خوا له‌ئاینزای سڕینه‌وه‌ی
سحر و جادوودا ده‌ناسینه‌وه، هه‌موو ئه‌م بیر وبۆچونانه له‌پێش چاوی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وا پێشبینیان ده‌كرد، كه‌زۆربه‌ی
عه‌قڵگه‌راكان له‌هه‌مان یه‌كه‌م قۆناغدا بوه‌ستن، چونكه ئه‌وه‌یان
به‌لاوه په‌سه‌ند نه‌بوو، كه‌خه‌ڵك گوێ له‌ڕوانگه‌ی سپینۆزا بگرێت و
ئیمانیان له‌ده‌ستبده‌ن، ئه‌مرۆ پێشبینییه‌كانیان به‌ته‌واوی جێی خۆی
گرتووه، زۆربه‌ی زانایان ئه‌مڕۆ له‌هه‌مان قۆناغی سه‌ره‌تایی كامڵبوونی
عه‌قڵانییه‌تدا ماونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش، كه‌گه‌یشتونه‌ته
ئاستی ئاینزای سڕینه‌وه‌ی سحر، به‌گشتی دوو بوونه له‌هه‌موو چه‌شنه
نه‌ریتگه‌رایی و ئاینزایی، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا شێوازی (بوودا) به‌جیا
له‌وانه دانراوه، به‌ڵام ئایا خودی سپینۆزاش وانه‌بوو؟
له‌ڕاستیدا تێگه‌یشتین له‌بیرۆكه‌كه‌ی سپینۆزا، كه‌وتویه‌تی: "ئاینزای
سڕینه‌وه‌ی سحر" كتومت مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژه‌یه چییه؟ تاڕاده‌یه‌ك
قورسه، ئایا مه‌به‌ستی باوه‌ڕهێنانه به‌خوایه‌كی ته‌واو گشتگیر،
كه‌گه‌یشتن به‌تێگه‌یشتن و ناسینی شیا و له‌و باره‌یه‌وه، ته‌نها
له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی بنه‌مایه‌كی ژیرانه‌یه له‌جیهانی ده‌وور و
پشتماندا؟ ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت، كه"ئاینزای سڕینه‌وه‌ی سحر"
له‌ڕاستیدا دۆخێكی به‌ره‌و پێشه‌وه‌بوو، له‌سه‌رده‌می خۆیه‌تی سه‌باره‌ت
به‌زانستی نوێ! جیهانێكی یه‌كه‌ی هه‌بوون، كه‌ده‌ست پێڕاگه‌یشتن
له‌بیركارییه‌كه‌ی وه‌ك پاراِنه‌وه وایه، وادیاره سپینۆزا چ موڵكێكی وای
له‌زه‌یندا هه‌بووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م راڤه‌یه ده‌توانێت نیگایه‌كی
جوان و شاعیرانه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌زانستی نوێ، كه له‌ڕوانگه‌ی هه‌تا
هه‌تاییه‌وه سه‌یر كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی زانایانی سه‌رده‌م
روانگه‌یه‌كی وه‌هایان به‌رامبه‌ر به‌جیهان هه‌یه.
سپینۆزا، به‌بێ هیچ كه‌موكوڕییه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك بنه‌مای ژیری بۆ جیهان
روون كرده‌وه، كه‌دیكارت خولقێنه‌ری بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هێشتا
ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر مردنه‌كه‌ی سپینۆزا تێپه‌ڕ نه‌ببوو، كه قوتابخانه‌ی
بنه‌مای ژیری جێی خۆی داوه‌ته قوتابخانه‌ی بنه‌مای ئه‌زموون، كه جۆن
لاكا، فه‌یله‌سوفی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبوو.
له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م سیسته‌مه فه‌لسه‌فییه‌دا بڕوای گه‌یشتن به‌راستی
له‌دواین شیكردنه‌وه‌دا له‌ژیرییه‌وه به‌ده‌ستدێت جێی خۆی داوه‌ته ئه‌م
باوه‌ڕه، كه‌ئه‌زموون ته‌نها رێگه‌ی ناسینی راستییه، ئه‌ستێره‌ی سپینۆزا
له‌سه‌رده‌می میتافیزیایی ئه‌ڵمانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بوو كه‌دیسانه‌وه
ده‌ستی به‌گه‌شانه‌وه كرد.
ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ره‌زامه‌ند نه‌بوو، عه‌قڵانیه‌تی روونی سیسته‌می سپینۆزا
بووه، سمبول بوو هگێڵ، تاسیستمێكی به‌رینتر پێكبهێنێت، به‌ڵام هگێڵ له‌بری
مه‌سه‌له روون و ئاشكراكانی پێكهاته‌ی شاری سپینۆزا، (دێوه‌زمه‌ی
میتافیزیای ئه‌ڵمانی ـQargoyles: شێوازێكی جوانكارییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی
كڵێساكانی گۆتیك، كه به‌شێوه‌ی پولووسك داده‌نراو له‌سه‌ر دیواره‌كان
به‌رجه‌سته ده‌بوو، كه‌زیاتر به‌شێوه‌ی سه‌ر و جه‌سته‌ی مرۆڤ، یان ئاژه‌ڵ
دروستیان ده‌كرد) خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سپینۆزا بووه ئیلهام به‌خشی
لایه‌نگرانی قوتابخانه‌ی ماركیزم، كه‌خۆی له‌ناوه‌وه‌ی سیستمی فه‌لسه‌فه‌ی
هگێڵ سه‌ری هه‌ڵهێنا، ماركیسته‌كان له‌فه‌لسه‌فه‌ی سپینۆزادا زه‌مینه‌ی
هۆشیاری ماتریالیزمی (دیالكتیك)یان دۆزییه‌وه، به‌ڵام ماتریالیزمی
دیالیكتیك ته‌نها سێبه‌ری هه‌ڵنه‌ڕووشاوی بوونی هه‌نده‌سی سپینۆزایه،
كه‌مایه‌وه.
كاریگه‌ری و كارتێكردنی سپینۆزا هێشتا درێژه‌ی هه‌یه، هه‌ندێك
له‌بیركاریزانه‌كانی سه‌رده‌م، كه‌به‌حساب روانگه‌یه‌كی زۆر پۆزه‌تیڤیان
به‌رامبه‌ر به‌فه‌لسه‌فه نییه، به‌ڕێزه‌وه سه‌یری سپینۆزا ده‌كه‌ن،
به‌داخه‌وه باوه‌ڕی سپینۆزا به‌ده‌ست جیهانی ژیری و باوه‌ڕی هه‌ندێك
ناكۆكییه‌وه ره‌نجی ده‌بینی، كه له‌شێوه‌ی هه‌مان باوه‌ڕی له‌م پێڕه
بیركاریزانه‌یه، كه‌ڕوانگه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای بیركارییه.
له‌م ئه‌مڕۆدا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ شرۆڤه‌ی رێكوپێكی كه‌ون بووه‌ته‌وه
ته‌پۆڵكه‌یه‌كی له‌خاكی ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیدار، ئێمه ئه‌مڕۆ
له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، واته سه‌رده‌می پۆست مۆدێرن، كه‌فه‌لسه‌فه‌كه‌ی
سپینۆزا ته‌نها به‌خه‌ونێكی شاعیرانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له‌هه‌مان كاتدا
یه‌كێكه له‌جوانترین خه‌ونه‌كان، كه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌مانبووه.
|