|
دیكارت جووڵێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی پاش زایین
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 26-5-2010
له‌كۆتایی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌می زایینی دا، فه‌لسه‌فه له جووڵه
راوه‌ستابوو، ئه‌مجاره‌یان دیكارت ئیراده‌ی زیندبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كرد
و جووڵه‌ی پێدا.
فه‌لسه‌فه بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایین ده‌ستی پێكرد.
پاش دوو سه‌ده دوای ئه‌وه چه‌ندین فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ به ناوی
سوقرات، ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆ بیرۆكه‌ی نوێیان له فه‌لسه‌فه‌دا خوڵقاند و
ده‌ركه‌تن، ئه‌م سه‌رده‌مه بووه سه‌رده‌می ئاڵتۆنی بۆ فه‌لسه‌فه. پاشان
تا دوو هه‌زار سالڕ پاش ئه‌وه هیچ رووداوێك له فه‌لسه‌فه‌دا رووینه‌دا.
به واتایه‌كی تر له‌م سه‌رده‌مه‌دا كارێكی گرنگی ئه‌نجام نه‌دا.
هه‌ڵبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌یله‌سوفی زۆر هاتنه ناو فه‌لسه‌فه‌وه. له
سه‌ده‌ی سێیه‌می زایینی دا "فلوتین" خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌رییه" هه‌ندێ
گۆڕانكاری له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فتلاتون دا كرد و له‌م ره‌وته‌دا فه‌لسه‌فه‌ی
نوێ ئه‌فلاتونی هاته ئارا. پاشان "سنت ئاگۆستین" كه خه‌ڵكی "هپیۆ" بوو
له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ركه‌وت كه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ ئه‌فلاتونی له‌گه‌لڕ ئه‌و
پێوانانه‌ی گونجاوه له‌گه‌لڕ مه‌سیحیه‌تدا رێكی بخات. "تۆماس ئاكۆیناس"
به‌ش به حاڵی خۆی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له‌گه‌لڕ ئیلاهیاتی مه‌سیحی دا
هه‌ماهه‌نگ كرد. ئه‌م چوار كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆوه، هه‌ر یه‌كه و به
شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریان له سه‌ر پێشكه‌وتنی فه‌لسه‌فه دانا، به‌ڵام هیچ
كامه‌یان فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێیان دانه‌هێنا. زیاتر كاره‌كانیان
په‌راوێزنووسی و شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی فله‌سه‌فه‌ی ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆ
بوو. له‌مڕوه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م دوو فه‌یله‌سوفه له سه‌رده‌می بت
په‌ره‌ستی و گوماندا بووه بنه‌مایه‌ك بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی كڵێسای
مه‌سیحی. هه‌ر ئه‌م گۆڕینی پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆ
بووه بنه‌مای سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی وانه فه‌لسه‌فیه‌كان
(سكۆلاستیك)، ئه‌م ناوه له سه‌ر چالاكییه فه‌لسه‌فیه‌كانی سه‌ده‌كانی
ناوه‌ڕاست دانرابوو. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئامرازی هه‌موو جۆره بیر وڕایه‌كی
نوێی فه‌لسه‌فی به‌ره‌و پشكنینی بیر وڕا ده‌چوو كه له كۆتاییدا به
فه‌رمانی كڵێسای ئه‌و كات كه‌سه‌كه له ئاگر ده‌سوتێنرا، وه‌ك چۆن له
ئایینه‌كانی تردا به‌ردباران كردن هه‌یه. ورده ورده بیر وڕای ئه‌فلاتون
و ئه‌ره‌ستۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی كڵێسادا ون
بوون و ریشه‌ی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی وشك بوو. ئه‌م دۆخه له لایه‌ن
به‌رپرسانی كڵێساوه به پێچه‌وانه‌ی فێركارییه‌كانی خودی (ئیسا) بوو،
چونكه ئیسا دۆخێكی وای په‌سه‌ند نه‌ده‌كرد.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م ئه‌م دۆخه خه‌فه‌تباره تا راده‌یه‌ك
له هه‌موو به‌شه‌كانی چالاكی بیركردنه‌وه‌دا زالڕ بوو. له سه‌رانسه‌ری
ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست فه‌رمانكردن به ته‌واوی له لایه‌ن
كڵێساوه بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌وه یه‌كه‌مین كه‌له‌به‌ره‌كان له
پێكهاته‌ی شكۆداری فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ركه‌وت. سه‌یر له‌وه‌دایه كه بنه‌مای
سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م كه‌له‌به‌رانه، هه‌مان دۆخی كلاسیكی (یۆنان و
رۆما) بوو كه ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆ تیایدا چووبوونه ناویه‌وه. زۆربه‌ی
فێركاریه‌كان كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له ده‌ست چووبوون یان له
بیركرابوون، دیسانه‌وه بووه هۆی زیندووبوونه‌وه و ئیلهامده‌ری رێنسانس
(ژیانه‌وه)ی مرۆڤ. رێنسانس روانگه‌ی (مرۆڤ ئاراسته‌یی) یان
(ناوه‌ندگه‌رایی له سه‌ر بنه‌مای مرۆڤایه‌تی) له‌گه‌لڕ خۆی هێنا. ئه‌م
روانگه‌یه بزووتنه‌وه‌ی "چاكسازی له ئایین"دا بوو كه كۆتایی به
ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا هێنا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌د سالڕ له‌م
ئاڵۆگۆڕانه له ئه‌وروپادا، هێشتا فه‌لسه‌فه له چوارچێوه‌ی پۆل و
وانه‌وتنه‌وه‌دا گیرۆده ببوو. ئه‌م دۆخه ته‌نها به ده‌ركه‌وتنی "دیكارت"
كۆتایی پێهات كه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی گونجاو بۆ سه‌رده‌می نوێ داهێنا.
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند كه ئه‌م سیستمه فه‌لسه‌فییه له سه‌رانسه‌ری
ئه‌وروپادا په‌ره‌ی سه‌ند و ته‌نانه‌ت بۆ رێزلێنانی ئه‌و، ناوی "دیكارت
گه‌رایی"یان له سه‌ر دانا.
ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی دیكارت:
دیكارت به درێژایی ته‌مه‌نی له سه‌ر هیچ پیشه‌یه‌ك سه‌قامگیر نه‌بوو. له
بۆنه‌ی جۆراجۆردا خۆی به سه‌رباز، یان بیركاریزان، یان بیرمه‌ند یان
كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌سه‌ن به خه‌ڵك ده‌ناساند. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ی
دواییان زیاتر له‌گه‌لڕ شێوه‌ی ژیان و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌گونجا.
ئاره‌زووی بۆ ژیانێكی ئارام و ئاسووده له سه‌رده‌می گه‌نجێتیدا گۆڕا بۆ
خوویه‌ك. له شوێنی تایبه‌ت به خۆی كه كاری سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد، بژێوی
ژیانی دابین ده‌كرد. ده‌مه‌ونیوه‌ڕوان له خه‌و هه‌ڵده‌ستا و هه‌ر كات پێی
خۆش بوایه ده‌چووه گه‌شت و سه‌یران. هه‌موو ژیانی له‌مه‌دا شرۆڤه
ده‌كرێت. نه رووداوێكی گرنگ، نه‌ش هاوسه‌رگیری، نه‌ش سه‌ركه‌وتن یان شكستی
كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به بێ گومان دیكارت داهێنه‌رترین
فه‌یله‌سوفه كه تا پانزه سه‌ده پاش مردنی ئه‌ره‌ستۆ ده‌ركه‌وت.
"رنه دیكارت" له (31)ی مارسی (1596)ی ز له شاره بچكولانه‌كه‌ی "لاهه"،
كه ده‌كه‌وێته سێ كیلۆمه‌تری باشووری شاری "توور" له هۆڵه‌ندا. ئه‌م
شوێنه ئێستا به ناوی دیكارت ناو نراوه. ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وێ گه‌شتێك
بكه‌ین، ده‌توانین ئه‌و خانووه‌ی كه دیكارتی تێدا له‌دایك بووه، بیبینین.
هه‌روه‌ها ده‌توانین كڵێسای "سه‌نت جۆرج"ی تایبه‌ت به سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م
كه دیكارت پاش له‌دایكبوونی له‌وێ له ئاو هه‌ڵكێشرا، ئه‌و شوێنه ئێستاش
له‌م شاره‌دا هه‌ر ماوه.
"رنه" چواره‌م منداڵی خێزانه‌كه‌یان بوو. دایكی پاش ساڵێك له دایكبوونی
دیكارت، واته كاتێك منداڵی پێنجه‌میان ده‌بوو- گیانی له ده‌ستدا. باوكی
كه ناوی "ژواكیم" بوو له دادگای باڵای به‌ریتانیادا دادوه‌ر بوو. شوێنی
دادگا له شاری بۆرن له (140) كیلۆمه‌تری شوێنی له‌دایكبوونی دیكارت-
ه‌وه بوو. له‌مڕوه‌وه (ژواكیم) نیوه‌ی ساڵه‌كه‌ی له ماڵه‌وه
تێده‌په‌ڕاند. ژواكیم پاش ماوه‌یه‌ك دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دیسانه‌وه
هاوسه‌رگیری كرد، (رنه) له ماڵی دایه‌گه‌وره‌ی به‌خێو كرا. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له هه‌موو كات حه‌زی له خزمه‌تكاره‌كه‌ی خۆی كرد و
ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی به باشترین شێوه پاراست و تا رۆژێك كه مرد، دیكارت
بژێوی ژیانی دابین ده‌كرد.
دیكارت منداڵیی خۆی به گۆشه‌گیر به سه‌ر برد، مه‌زاجی كز و لاوازی خۆی
په‌ره‌ی به‌م دۆخه ده‌دا، له‌مڕوه‌وه خێرا فێر بوو كه به چ شێوه‌یه‌ك
به ته‌نها بژیت. وادیاره له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی ژیانیدا ده‌روونگه‌را و
كه‌م قسه بووه:
منداڵێكی ره‌نگ په‌ڕیو به قژێكی ره‌شی فڕ و چاوی گه‌وره كه چوو بووه
چاڵا، شه‌بقه‌یه‌كی لێواره پان و كۆتێكی ره‌ش و پانتۆڵێك و ملپێچ- ێكی
خوری به ده‌ور ملیه‌وه له ناو باخه‌كاندا پیاسه‌ی ده‌كرد.
دیكارت له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا چووه خوێندنگه‌ی شه‌وانه‌رۆژی
(یه‌سۆع)یه‌كان كه تازه له شاری "لافلێش" كرابووه‌وه. مه‌به‌ست له
كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوێندنگه‌یه، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی خێزانه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوو كه پێش ئه‌وه ئه‌و شوێنه بكرێته‌وه، له
ماڵه‌وه سه‌رقاڵی راگرتنی باڵنده‌ی "باز" و سه‌رقاڵی شتی تر بوون وه‌ك
راوكردن. به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگه‌كه هاوڕێی خێزانه‌كه‌ی دیكارت بوو،
له‌مڕوه‌وه له خوێندنگه‌دا ژوورێك بۆ "رنه" دابین كرا و هه‌روه‌ها
ده‌ره‌فه‌تی پێدرا هه‌ر كات پێی‌خۆش بێت له خه‌و هه‌ڵبستێت، وه‌ك هه‌موو
كه‌سه‌كانی تر كه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، وادیاره دیكارت نزیكه‌ی نیوه‌ڕۆ
له خه‌و هه‌ڵده‌ستا، واته ئه‌و خووه كه تا دوای نیوه‌ڕوان هه‌ر له
سه‌ری وه‌فادار بوو. له حاڵێكدا خوێندكارانی تر له لایه‌ن یه‌سۆعیه‌كان
كه له فه‌لسه‌فه‌دا شاره‌زا بوون، به توندی ته‌میه ده‌كران، دیكارت كه
هوشیار و گه‌نج بوو، توانی له ده‌خێكی ئاسووده‌دا درێژه به خوێندن بدات،
كاتی نیوه‌ڕوان له خه‌و هه‌ڵبستێت و دوای نیوه‌ڕوان سه‌رقاڵی ئه‌سپ سواری
و یاری شمشێر و ژه‌نینی فلوت ببێت. كاتێك له كۆتایی ساڵدا خوێندنگه‌یان
به جێده‌هێشت وادیار بوو دیكارت زیاتر له خوێندكاره‌كانی تر زانیاری له
وانه‌كانی دا به ده‌ست هێناوه، ته‌نانه‌ت دۆخه مه‌زاجیكیه‌ی چاك
بووه‌وه، (هه‌رچه‌ند تا راده‌یه‌ك تووشی ئه‌وه ببوو كه خۆیی به نه‌خۆش
ده‌زانی، كه ساڵه‌كانی دوایی ژیانی ئه‌و دۆخه‌ی تیا نه‌ما و به
ته‌ندروستی ژیانی به سه‌ر ده‌برد.)
هه‌رچه‌ند دیكارت له كاتی خوێندنگه‌دا خوێندكارێكی زۆر باش بوو، به‌ڵام
وادیار بوو له خوێندنه‌وه‌كانی رازی نیه. فێركاریه‌كانی خوێندنگه‌ی
به‌لاوه بێ به‌ها بوو: زانیارییه‌كانی ئه‌ره‌ستۆ كه دوای ئه‌وه‌ش
لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی سه‌دان فه‌یله‌سوفی پێ زیادكرابوو، هه‌روه‌ها
ئیلاهیاته‌كه‌ی "ئاكۆیناس" كه بۆنی كۆنبوونی لێوه ده‌هات و بۆ هه‌ر
پرسیارێك وه‌ڵامێكی هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكی
نه‌ده‌دایه‌وه. به واتایه‌كی تر گه‌نكاوێكه له متافیزیا. له روانگه‌ی
دیكارته‌وه هیچ یه‌ك له فێركارییه‌كانی جیا له بیركاری، باوه‌ڕی تیا
نه‌بوو، دیكارت به درێژایی ژیانی خۆی كه هیچ جۆره گرێدراوییه‌كی به
خانوو، بنه‌ماڵه و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی واتاداری نه‌بوو، هه‌وڵیدا
دڵنیابوون و باوه‌ڕی خۆی ته‌نها له‌و بوارانه كه خووی پێوه گرتبوو،
واته له بواری زه‌ین لێكۆڵینه‌وه بكات. به ناڕه‌زایه‌تی خوێندنگه‌ی
به‌جێهێشت، وه‌ك سوقرات به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت كه هیچ نازانێت. ته‌نانه‌ت
بیركاری ته‌نها یه‌ك توانای تیا بوو به‌لایه‌وه كه باوه‌ڕێكی جیای له
مرۆڤ هه‌بوو. ته‌نها شتێك كه جیا له بیركاری بڕوای پێ بوو، بوونی خوا
بوو.
دیكارت كاتێك له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا خوێندنگه‌ی "لافلێش"ی ته‌واو كرد،
باوكی ناردیه زانكۆی "پواتیه" تا له‌وێ یاسا بخوێنێت. "ژواكیم دیكارت"
واته باوكی پێی‌خۆش بوو كوڕه‌كه‌ی له پیشه‌ی پارێزه‌ریدا بگاته ئاستێكی
بڕواپێكراو، هه‌ر به‌وجۆره كه
برا گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و رێگایه‌ی هه‌ڵبژاردبوو. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا پیشه
پارێزه‌ری له رێگای په‌یوه‌ندی خێزانیه‌وه به ده‌ست ده‌هات، سیستمی
دادوه‌ری به‌و جۆره كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌یبینین، له‌و كاته‌شدا
دادوه‌ری زۆری ناشایسته‌ی په‌روه‌رده ده‌كرد، به‌ڵام دیكارت پاش دوو سالڕ
خوێندن له به‌شی یاسادا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت به راده‌ی پێویست له‌م
زانسته شتێك فێر بووه. له‌م كاته‌دا چه‌ند خانوو و میرات له دایكی له
دیهات دا بۆی به جێ‌ما. ئه‌م میراته هه‌ندێ داهاتی ده‌ست كه‌وت كه بۆ
ئه‌و شێوه ژیانه‌ی ئه‌و ده‌یویست به‌س بوو. له‌مڕووه‌وه بڕیاری دا بۆ
"به‌دواداچوونی بیر وڕای خۆی" به‌ره‌و پاریس بڕوات. بنه‌ماڵه‌ی دیكارت له
ریزی ماڵه نه‌جیب زاده‌كان به ئه‌ژمار ده‌هاتن، چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ی
لێنه‌ده‌كرا كاته‌كانی خۆی به بیركردنه‌وه ته‌رخان بكات، به‌ڵام ئیتر
"ژواكیم"ی باوكی نه‌یده‌توانی كارێك بكات- چونكه ئیتر كوڕه‌كه‌ی كه‌سێكی
ئازاد بوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی دوو سالڕ، دیكارت له ژیانی سه‌ڵتی و خوشگوزه‌رانی خۆی له
پاریس هه‌ستی به هیلاكی كرد. هه‌رچه‌ند سه‌رقاڵی خوێندنی به‌ربڵاو و
جۆراوجۆر بوو، هه‌روه‌ها خه‌ریكی نووسینی چه‌ندین نامیلكه‌ی جۆراوجۆر بوو،
تا راده‌یه‌ك تووشی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پایته‌خت ده‌بوو كه هه‌ستی به
شه‌كه‌تیه‌كی زۆر ده‌كرد. هه‌ڵبه‌ت وادیار نیه كه بۆچوونه‌ی تایبه‌ت
بكرێت به كۆمه‌ڵگه‌ی پڕ له زریق و بریقی پاریس، به‌ڵكو وادیاره دیكارت
هه‌موو جۆره ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به بێتاقه‌تكه‌ر ده‌زانی، چونكه ئه‌م
بێتاقه‌تیه به پاریس- ه‌وه سنوردار نه‌ده‌كرایه‌وه. دیكارت ژیانێكی
ئارامی له "فوبۆرگ سه‌ن ژرمه‌ن" ده‌ست پێكرد، كه هه‌راوهوورای لێوه دوور
بوو، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه كه‌سێك فزولی به سه‌ر كه‌سێكی تره‌وه
نه‌ده‌كرد. لێره‌دا زۆر به ته‌نهایی ده‌ژیا و ده‌یتوانی به دوای
بیركردنه‌وه‌كانی خۆیدا بڕوات.
|