|
بیركردنه‌وه به قووڵی

ن/ ميترا 27-6-2010
/ یه‌كه‌م بیركردنه‌وه/ یه‌كه‌م دێرِه‌كان.
زۆربوونی رێژه‌ی یاسا، به‌ربه‌سته بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی یه‌كسانی. كاتێك
ده‌توانین به سه‌ركه‌وتووی فه‌رمانرِه‌وایی به سه‌ر وڵات‌دا بكه‌ین كه
یاساكان كه‌م بن و به باشی جێبه‌جێ بكرێن، له‌مرِوه‌وه به‌م ئه‌نجامه
گه‌یشتم كه له بری رێژه‌ی زۆری یاساكان كه پێكهاته‌ی لۆژیكن، چوار یاسای
لای خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانم به‌سه: به مه‌رجێك به پێداگری و
شێلگیرانه له هه‌موو قۆناخه‌كاندا به راشكاوی جێبه‌جێیان بكه‌ین:
1- یاسای یه‌كه‌م/ هه‌رگیز شتێك په‌سه‌ند نه‌كه‌م له حاڵێكدا به باشی
ئاگام لێ نیه، به واتایه‌كی تر خۆم دوور بگرم له هه‌ر جۆره پێشدادوه‌ری
و بیركردنه‌وه‌یه‌كی پێشۆتر. ته‌نها ئه‌و كارانه له زه‌ینی خۆمدا بۆ
دادوه‌ریكردن جێگیر بكه‌م كه هیچ گومانێك له‌باره‌یه‌وه نیه و روونه
به‌لامه جیام كردووه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی له مێشكمدا بمێنێته‌وه.
2- یاسای دووهه‌م/ بریتیه له دابه‌شكردنی هه‌ر یه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه كه
پێویسته دابه‌شی بكه‌ین بۆ چه‌ندین به‌شی بچوكتر كه پێویسته به‌وه
بگه‌ین به رێگایه‌كی گونجاو.
3- یاسای سێهه‌م/ یاسای سێهه‌م ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه‌كانم به‌ره‌و
ئاراسته‌یه‌كی رێك و پێك رێنوێنی بكه‌م به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سپێكه‌كانم
له ساده‌ترین و ناسراوترین مه‌سه‌له‌كان جووڵه‌یان لێبخه‌م، پاشان هه‌نگاو
به هه‌نگاو و ورده ورده به‌ره‌و زانسته ئاڵۆزه‌كان هه‌نگاو بنێم، له‌م
رێگایه‌دا ته‌نانه‌ت رێك وپێكی ده‌خه‌مه به‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه كه به
رواڵه‌ت هیچ جۆره رێكخستنیێكیان پێوه دیار نیه.
4- یاسا چواره‌م/ یان دوایین یاسا ئه‌وه‌یه هه‌موو به‌شه‌كانی
مه‌سه‌له‌یه‌ك به ته‌واوی پێوان بكه‌م و به هه‌موو قۆناخه‌كانیدا
بچمه‌وه تا دڵنیا بم كه هیچ شتێكم له بیر نه‌چووه.
"وتارێك له‌باره‌ی شێواز"/ به‌شی یه‌كه‌م.
زنجیره‌ی به‌ربڵاوی پێوانه ساده و ساكاره‌كان كه هه‌نده‌سه‌زانه‌كن به
كاری دێنن و به پاڵپشتی به‌وه ده‌گه‌ن ئاڵۆزترین ده‌ره‌نجامه‌كان،
ئه‌وه‌ش وای لێكردم كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌توانن ببنه بنه‌مای
مه‌سه‌له‌یی بۆ ناسینی مرۆڤ، به شێوه‌یه‌ك پێكه‌وه له په‌یوه‌ندیدان،
هه‌تا كاتێك كه دوور بگرین له په‌سه‌ندكردنی بیر ورِای نارِاست له بری
بیر ورِای راسته‌قینه. هه‌روه‌ها له بیركردنه‌وه‌كانماندا رێكخستنی
پێویست بۆ تێگه‌یشتن له راستیه‌ك له راستیه‌كانی تر بپارێزین، هیچ
ناسینێك یان زانستێك ناتوانی له‌وپه‌رِی تواناییمانه‌وه بێت، هه‌روه‌ها
هیچ راستیه‌ك ئه‌وه‌نده شاراوه نامێنێته‌وه كه نه‌توانین
نه‌یدۆزینه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه
پێویست بوو له‌وانه‌وه ده‌ست پێبكه‌م، ئه‌وه‌نده تووشی كێشه نه‌بووم
چونكه له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر ئه‌و برِوایه بووم كه ئه‌م مه‌سه‌لانه
پێویسته ساده‌ترین و ساكارترین ئه‌و راستیانه بن كه ناسراون.
"وتارێك له‌باره‌ی شێواز"/ به‌شی دووهه‌م.
چونكه ئاره‌زووم هه‌بوو به ته‌واوی خۆم ته‌رخان بكه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی
راستیه‌كان، پێوست بوو له‌باره‌ی هه‌موو شتێك كه رووبه‌رِووی ده‌بوومه‌وه
گومانی تێدا بكه‌م و به نارِاستی دابنێم، تا ده‌ره‌نجام ئایا راستیه‌كه‌م
بۆ ده‌مێنێته‌وه كه به ته‌واوی گومانم لێ نه‌بێت و په‌سه‌ندی بكه‌م.
هه‌روه‌ها چونكه هه‌سته‌كانمان هه‌ندێجار هه‌ڵمانده‌خه‌ڵه‌تێنێت، برِیارم
دا وا بیر بكه‌مه‌مه هیچ شتێك له راستیدا به‌وجۆره نیه كه
هه‌سته‌كانمان پیشانمان ده‌دات. چونكه هه‌ندێك له ئێمه له
تێگه‌یشتنه‌كانماندا تووشی هه‌ڵه ده‌بین، ته‌نانه‌ت له ساده‌ترین
مه‌سه‌له هه‌نده‌سیه‌كاندا تووشی هه‌ڵه‌ی لۆژیكی ده‌بین، من هه‌موو ئه‌و
تێگه‌یشتنانه‌ی كه پێشتر بۆ سه‌لماندنی مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كان كه‌ڵكم
لێوه‌گرتووه، به هه‌ڵه‌ی داده‌نێم، به هه‌ر حالڕ كاتێك بینیم هه‌ر ئه‌و
تێگه‌یشتنانه‌ی كه له كاتی هوشیاریدا به ده‌ستی دێنین، له كاتی
خه‌ویشدا كه بیر له تێگه‌یشتنی شتێك ناكه‌ینه‌وه له زه‌ینماندا
ده‌چه‌سپێت، برِیارم دا وا بیر بكه‌مه ئه‌و شتانه‌ی تا ئێستا له زه‌ینم
دا چه‌سپیوه، ته‌نها خه‌ونێكه و ته‌واو، به‌ڵام خێرا تێگه‌یشتم له كاتی
پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌م بیر وبۆچوونانه‌مدا، هه‌روه‌ها كه هه‌موو
مه‌سه‌له‌كانم به هه‌ڵه داده‌نا، به هه‌ر حالڕ زۆر پێویسته كه من
واته خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌كه بوونم هه‌بووبێت. به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتم
كه ئه‌م راستیه واته "من بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته من هه‌م"،
ئه‌وه‌نده ته‌واو و دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه كه هیچ شك و گومانێك ته‌نانه‌ت له
لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گومان له شته‌كان ده‌كه‌ن، ناتوانێ ئه‌و
بیرۆكه‌كه‌ی برِووشێنێت. له‌ورِوه‌وه ئه‌نجامم وه‌رگرت كه ده‌توانم ئه‌م
راستیه به بێ ئه‌وه‌ی بچوكترین گومانی تێدا هه‌بێت وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی
فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه ده‌مه‌وێ جێبه‌جێی بكه‌م، په‌سه‌ندی بكه‌م.
"وتارێك له‌باره‌ی شێواز"/ به‌شی چواره‌م.
جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان زه‌ین و جه‌سته له ئارادایه، چونكه جه‌سته
به گوێره‌ی ناوه‌رِۆكی خۆی شیاوی دابه‌شكبوونه، له حاڵێكدا زه‌ین به
هیچ شێوازێك دابه‌ش ناكرێت- چونكه كاتێك من وێنای زه‌ین ده‌كه‌م یان به
واتایه‌كی باشتر كاتێك خۆم به ته‌واوی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی بیرمه‌ند وێنا
ده‌كه‌م، هیچ جۆره به‌شێك له بوونی خۆمدا ده‌ست نیشان ناكه‌م و به
راشكاوی ده‌بینم كه بوونه‌وه‌رێكی زۆر ساده و تاكم. هه‌رچه‌ند
واده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو زه‌ینم له‌گه‌لڕ هه‌موو جه‌سته‌مدا یه‌كی
گرتووه، به‌ڵام كاتێك قاچێك یان ده‌ستێك یان هه‌ر ئه‌ندامێكی تری جه‌سته‌ی
من ببرِدرێت، هه‌رگیز هه‌ست به‌وه ناكه‌م كه به‌شێك له زه‌ینم كه‌م
ببێته‌وه. جیا له‌وه‌ش ناكرێ هیچ كام له دۆخه زه‌ینیه‌كان وه‌ك:
ئیراده، تێگه‌یشتن و وێنا و دۆخی له‌م شێوه‌یه به به‌شی زه‌ین دابنین،
چونكه زه‌ینێكی تاك یان یه‌كه، ئیراده ده‌كات و تێده‌گات و وێنا ده‌كات
له حاڵێكدا مه‌سه‌له‌كه له سه‌ر بوونه‌وه‌ره مادیه‌كان یان خاوه‌ن
مه‌ودا (شتێك كه چه‌ند لایه‌نی هه‌بێت) به پێچه‌وانه‌وه‌یه. چونكه
ناتوانم وێنا بكه‌م هه‌ر كام له‌م بوونه‌وه‌رانه دابه‌ش نه‌كرێت،
له‌مرِوه‌وه هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌رانه به شیاوی دابه‌شكردن داده‌نێم.
"بیركردنه‌وه به قووڵی"/ بیركردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م.
بیركردنه‌وه له نێو خه‌ڵكی جۆراوجۆردا یه‌كسان تره له هه‌ر شتێكی تر،
چونكه هه‌موو خه‌ڵك به راده‌ی پێویست پیان وایه ئه‌و شیاوی ئه‌و هێزه‌ن،
ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بۆ به‌شی خۆیان گله‌ییان له شته‌كانی تر
هه‌یه، به ده‌گمه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زاناییه‌كی زیاتر ئاره‌زوو پیشان
ده‌ده‌ن. له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو مرۆڤه‌كان به هه‌ڵه‌دا نه‌چوون. وادیاره
كه دادوه‌ری راست و توانایی ده‌ست نیشانكردنی راست له نارِاست- كه به
راستی ئه‌وه به تێگه‌یشتنی راست یان ژیری دابنین- به گوێره‌ی سروشت له
نێو هه‌موو مرۆڤه‌كاندا به شێوه‌ی یه‌كسان دابه‌ش بووبێت. ده‌ره‌نجام
جیاوازیمان به‌و هۆیه‌وه نیه كه له هه‌بوونی ژیریدا پێكه‌وه جیاوازین،
به‌ڵكو به گشتی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هێزی بیركردنه‌وه‌مان به
چه‌ندین ئاراسته‌ی جیاجیادا ئاراسته ده‌كه‌ین و هه‌موومان به شێوه‌ی
یه‌كسان سه‌رنجی یه‌ك مه‌سه‌له‌یه ناده‌ین. بوون به خاوه‌ن یان هه‌بوونی
زه‌ینێكی به‌هێز به‌س نیه، به‌لچكو خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه فێر بین به چ
شێوه‌یه‌ك زه‌ینمان له ئاراسته‌ی باش‌دا به كار دێنین. به‌هێزترین
زه‌ینه‌كان توانایان هه‌یه له ئاراسته‌ی گه‌وره‌ترین ره‌وشته خراپه‌كان
هه‌نگاو بنێن، هه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی واڵاترین ره‌وشته باشه‌كان
هه‌وڵبده‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هێواشی هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی له
رێگایه‌كی باشه‌وه برِۆن، زیاتر له‌و كه‌سانه پێشكه‌وتن به ده‌ست دێنن
كه به په‌له‌په‌ل هه‌وڵده‌ده‌ن و له رێگای پێویست و باش لاده‌ده‌ن.
"وتارێك له‌باره‌ی شێواز"/ به‌شی یه‌كه‌م. |