|
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی
Despicable me
ئا/ عه‌تا ئه‌حمه‌د 17-8-2010
فیلمی Despicable me له‌ده‌رهێنانیchris renaud, pierrc coffin هو ژانری
فیلمه‌كه (ئه‌نیمه‌یشێن، كۆمێدیا)یه.
له‌ناو شارێكی سه‌رسه‌وزو خۆشدا خانویه‌كی ره‌ش له‌گه‌ڵ سروشتێكی بێ گیان
بوونی هه‌یه، كه‌پیاوێك به‌ناوی (گرۆ) تێیدا ده‌ژی، ئه‌و ته‌واوی ئه‌و
كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین دزی جیهان پێویسته، ئاماده‌ی
كردوه‌و ده‌یه‌وێت گۆی مانگ بدزێت! كه له‌ناكاودا شتێك روده‌دات ... .
Despicable me، ناوی ئهنیمهیشنێكی سینه‌ماییه، كه(پیێر كافئین و كریس
رێناد) كاری دهرهێنهرییان بۆ كردوه‌و به‌م راستیه ده‌ست پێده‌كات،
كهكهسایهتیه نێگه‌تیڤه‌كانی چیروكهكه زۆربه‌ی كاته‌كان
سه‌رنجڕاكێشترو باوهڕپێكراوترن، كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه
ناوی (گرۆ)یه كه‌ده‌نگی (ئێستیڤ كارڵ )ی له‌سه‌ره‌و ده‌توانین وه‌كو ئه‌و
كه‌سایه‌تییه نێگه‌تیڤانه ناوی لێ بنێین كه له‌فیلمی (جێمز باند)دا
بینیومانه، كهبهردهوام كۆمه‌ڵێك فێڵی شه‌یتانی لهمێشكیاندایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو شت (گرۆ) له‌م كه‌سایه‌تیانه دوور ده‌كاته‌وه،
یه‌كه‌میان جیهانی زانایانه‌ی ئه‌وه، دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه‌نایه‌وێت
پاشایه‌تی بكات به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤه‌كاندا، كه‌ده‌یه‌وێت به‌س
به‌سه‌ر بابه‌تێكی بچو‌وكدا زاڵ‌بێت.
ئه‌و ده‌نگه‌ی كه(ئێستیڤ كارڵ) له‌سه‌ر (گرۆ) هه‌یه‌تی، شتێكه له‌نێوان
كه‌سێكی مافیایی رووسی و زه‌لامێكی نیمچه شێت كه‌ئه‌ندامی حزبی نازیه
له‌ئه‌ڵمانیا، (گرۆ) له‌ژیانی خۆیدا كێشه‌ی زۆری هه‌یه‌و ئه‌م كێشانه
له‌گه‌ڵ بوونی دایكی‌دا كه‌ده‌نگی (جولی ئه‌ندرۆز)ی له‌سه‌ر دانراوه
زۆرتریش بووه.
گرۆ، كۆمه‌ڵێ ئاواتی خۆی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موویان بێنێته دی، به‌ڵام
ئه‌م كه‌سایه‌تیه ئه‌نیمه‌یشنییه بۆ خۆی دوژمنێكی هه‌یه و هاوكات سێ
منداڵی هاروهاج دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ (گرۆ) ده‌بن به‌هاورێ و
كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر داده‌نێن، تا گرۆ ببێته كه‌سایه‌تیه‌كی پۆزه‌تیڤ.
هه‌وڵی ده‌رهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه بۆ دانانی كه‌سایه‌تیه‌كی نیگه‌تیڤ
له‌شوێنی كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی، هه‌وڵێكی زۆر مه‌ترسیداربووه، له‌ئاوها
بارودۆخێكدا ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه‌بینه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ
دژایه‌تیكردنی كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی فیلم واز له‌بینینی درێژه‌ی فیلمه‌كه
بێنن، به‌ڵام ده‌رهێنه‌رانی فیلم زۆر به‌وردی كاریان له‌سه‌ر كردوه و
بارودۆخێكیان پێكهێناوه كهبینهری منداڵ و گه‌وره به‌جوانی به‌دوای
رووداوه‌كان و به‌سه‌رهاته‌كانی گرۆدا ده‌چن، له‌ڕاستیدا خوڵقاندنی
كه‌سایه‌تیه‌كی نێگه‌تیڤ له‌ناو فیلمێكی ئهنیمهیشنداو گۆڕینی ئه‌و
به‌كه‌سایه‌تیه‌كی پوزه‌تیڤ، كارێكه كهبوێریهكی تایبه‌تی ده‌وێت، به‌ڵام
كه‌سایه‌تی سێ منداڵی كچی میهره‌بان و خۆشه‌ویست بۆ ناو چیرۆكه‌كه
تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات، (گرۆ) ئه‌وان له‌نزیك
ماڵه‌كه‌ی خوی‌دا ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌و منداڵانه بێ كه‌س و هه‌تیون و به‌هۆی
لاوازییه‌كی تایبه‌ته‌وه هۆگری (گرۆ) ده‌بن و پێش ئه‌وه‌ی كهتێكهڵاوی
كاره خراپه‌كانی ئه‌و بن، ده‌یكه‌ن به‌مرۆڤێكی چاك.
Despicable me، دووهه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی دوو دهرهێنهرهكهیهتی،
كاتێك كهدهستكرا به‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئه‌نیمه‌یشنه ته‌نانه‌ت
دهرهێنهرهكانیشی بڕوایان به‌وه نه‌كرد كه‌سه‌ركه‌وتنی زۆر
به‌ده‌ستبێنێت له‌ڕیزبه‌ندی بۆكس ئافیسدا، ئه‌وان كۆتایی فیلمه‌كه‌یان به‌و
شێوه‌یه دروستنهكردبوو كه له‌درێژه‌دا بێت و بتوانن ژماره‌ی دووهه‌می لێ
دروستبكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی له‌بواری ماددی و ره‌خنه‌ییدا،
ده‌رهێنه‌ران سه‌رقاڵی دروستكردنی ژماره‌یه‌كی تر له‌م فیلمه بوون،
به‌ووته‌ی ده‌رهێنه‌ران، چیرۆكی فیلمی ژماره دوو كه‌ش و هه‌وایه‌كی
تایبه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا و كه‌سایه‌تیه‌كان
ده‌باته ناو رووداوێكی تام و چێژدارهوه، كه‌هیچ له‌یه‌كچوونێكی له‌گه‌ڵ
فیلمی یه‌كه‌مدا نییه، كه‌بۆ دروستكردنی فیلیمی (Despicable me)
لهپروگرامی مایا و كۆمه‌ڵێك پروگرامی تایبه‌ت كه‌ڵك وه‌رگیراوه، شێوازی
فیلمه‌كه‌یش له‌ژێر كاریگه‌ری فیلمهكارتونیهكانی (چارلز ئادامز)و
هه‌روه‌ها (زۆنالد سرێڵ)دا بووه، باكگراوهندهكانی فیلمه‌كه له‌جۆری
خۆیدا سه‌رنجڕاكێشه و شیاوی بینینه، دیمه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار وه‌كو
دیمه‌نه‌كانی ئه‌مریكایه، به‌ڵام هه‌ندێك شتی تر وه‌كو ئوتومبێله‌كان و
ته‌نانه‌ت ده‌ستگره‌ی درگاكان تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌وروپین .
ئه‌و رخنانهی كه له‌سه‌رتاوه له(Despicable me) گیراون زۆر هیوا
به‌خشبوون و فیلمه‌كه‌یش فرۆشێكی باشی هه‌بوه‌و له‌پله‌ی سێهه‌می
ئه‌نیمه‌یشنه پڕفرۆشه‌كانی ئه‌مساڵدا جێگه‌ی خۆی كردوتهوه و ئه‌مه‌ش
سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م فیلمه كه
لهستۆدیۆیهكی تازه دروستكراوی ئه‌نیمه‌یشندا به‌رهه‌م هاتووه.
|