|
هونه‌ری مونتاژ
ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
18-10-2010
پێكهاته:
"ده‌بێت به‌راهێنان فێربین له‌ڕاستیدا شێوازی مونتاژ بریتیه
لهرێنوێنیهكی ناچاری و گشتگیری ئه‌ندێشه‌كان و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
بینه‌ر."(1) و. ئی. پودوڤكین1
ئهیزنێشتاین، كه‌ڵكی لهمونتاژ وه‌رگرتووه لهسكانسی "پلیكانه‌كانی
ئۆدێسا" له‌فیلمی پووتهمكین ساڵی (1925)، یه‌كێك
لهتایبهتهمهندییهكانی ئه‌م راگه‌یندراوه بۆمانی روونده‌كاته‌وه،
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌كات و شوێن له‌فیلمه‌كه‌دا به‌و تێگه‌یشتنه‌ی
به‌شێوازێكی باو له‌م دوو ره‌گه‌زه وه‌رده‌گیردرێت زۆر جیاوازه.
فیلمی جووڵێنه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له(28ی دێسه‌مبه‌ری ساڵی 1985)، له‌لایه‌ن
برایانی "لۆمیر" له‌پاریس نمایشێكی گشتی كرا، ئه‌م نه‌مایه به‌شێكه
له‌به‌رنامه‌ی باسكرا‌و، شهمهنهفهرهكه دێته وێستگه‌كه، ده‌سپێك
كهبینهران هه‌رگیز شتی وایان نه‌بینیبوو تۆقین، شهمهنهفهركه تازیاتر
به‌ره‌و وێستگه ده‌هات زیاتر گه‌وره ده‌بوو، ته‌نها كاتێك كه‌خه‌ڵك
خوویان بهلهختهی جووڵێنه‌ر گرت، چه‌ند كه‌سێكی داهێنه‌ر وه‌ك (ملیس2 و
پورتێر)3 دۆخی چیرۆك و بهسهرهاتنیان تێكه‌ڵی نمایشه‌كانیان كرد.
زۆر كه‌ڵك وه‌رگرتنی (ئوورسێن وڵز) له‌گۆشه نائاساییه‌كانی كامێرا هه‌روا
كه له‌م نهمایهدا له‌فیلمی "ئهمبێرسۆنی شكۆدار"4 له‌ساڵی (1942)
ده‌بینین به‌كێ له‌ده‌ست نیشانكراوهكانی شێوازی دروستكردنی فیلم
به‌كاردێت.

زۆر به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات كهرۆماننووسێك، یان نووسه‌رێكی كورته چیرۆك
بهمۆنتاژكار بناسرێت، چونكه مۆنتاژكار به‌كه‌سێك ده‌وترێت كه‌چاودێری
له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی رۆژنامه، یان بڵاڤۆكهی وه‌رزی له‌ئه‌ستۆیدا بێت،
یان به‌كه‌سێك ده‌وترێت، كه به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیلم دابه‌شبكات، یان
پێكه‌وه‌ی بلكێنێت، یان به‌هێنانه پێشه‌وه، یان بردنه‌وه دواوه‌ی
به‌شه‌كان پێكه‌وه په‌یوه‌ندیان بدات، وشه‌ی "مۆنتاژ" له‌وشه‌ی لاتینی
"ئێدێر"1 وه‌رگیراوه و به‌واتای خستنه‌ڕوو، یان بڵاوكردنه‌وه‌یه،
له‌مڕوه‌وه مۆنتاژ بریتیه له‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، رێكخستن و له‌پالڕ
یه‌كدانانی پێویستیه‌كان بۆ نمایشكردنی بابه‌تێك به‌باشترین شێوه.
1 – V. I .
pudovkin
2 - Mellies
3 - porter
4 – The Magnificent Ambersons
ئه‌و كێشه‌یه كه‌ڕۆمان نووس و ده‌رهێنه‌ری فیلم تووشی بووه
به‌ده‌ستهێنانی نمایشترین شێوازی خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كه‌ی مه‌به‌سته،
هه‌ڵبژاردنی كه‌ره‌سه به‌نده به‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌تی چیرۆكه‌كه، بۆ نمونه
له‌وانه‌یه رۆمان نووس بییه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندن بكات له‌سه‌ر ره‌فتاری
نامرۆڤانه‌ی مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤه‌كانی تر، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ره‌وتێكی به‌ربڵاوی هه‌یه و ده‌كرێت ئه‌وانه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر
پیشانبدرێت، وه‌ك مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕ، زوڵمی بێبه‌زه‌ییانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌سه‌ر كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یان نه‌ژادی، یان داگیركاری ئابوری
به‌ش خوراوان له‌لایه‌ن كاپیتالیزمهكانهوه، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك بییه‌وێت
ئه‌م بوارانه له‌چوارچێوه‌ی رۆمانێكدا هه‌ڵبسه‌نگێنێت به‌ئه‌گه‌ری زۆر
قووڵایی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كردووه‌ته قوربانی كه‌له‌به‌ره‌كانی، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك بییه‌وێت ته‌نها دوو بوار له‌بواره‌كانی لای سه‌ره‌وه
هه‌ڵبسه‌نگێنێت له‌م دۆخه‌دا دۆخێكی هه‌ڵبژاردن دێته ئارا.
وا بیربكه‌نه‌وه نووسه‌رێك ده‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی
داگیركاری كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی هه‌ژار، یان مامناوه‌ند بكات، شێوازی
كاره‌كه‌ی به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌درێت؟ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی
كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌لڕ هه‌موو كه‌مینه داگیركراوه‌كانی جیهان روونادات
له‌وڕوه‌وه بڕیار ده‌دات كهتوێژینهوهكانی به‌چینێكی تایبه‌ته‌وه
سنوردار بكات، بۆ نمونه توێژنه‌وه‌كه‌ی ته‌رخانبكات له‌سه‌ر ره‌شه
هه‌ژاره‌كانی گه‌ڕه‌كه فه‌قیرنشینه‌كانی ناو شار، دیسانه‌وه له‌وانه‌شه
ناچاربێت بابه‌ته‌كه‌ی سنوردار بكات، چونكه نایه‌وێت به‌خستنه‌ڕووی
كورته‌یه‌ك له‌سه‌رژمێری ئه‌و بارودۆخه‌ی ته‌حه‌مولی دژواره بۆ ره‌شه‌كان
راڤه‌ی بكات، به‌ڵكو حه‌زی له‌هه‌ستی دڵسۆزی و یه‌كسانی خوازیه
له‌خوێنه‌ری چیرۆكه‌كه‌ی، ده‌ره‌نجام بڕیار ده‌دات بنه‌ماڵه‌یه‌ك وه‌ك
نوێنه‌ری هه‌موو كۆمه‌ڵگه هه‌ڵبژێرێت.
له‌هه‌ر سووچێكی كامڵبووی ئه‌م رۆمانه سومبولێكه نووسه‌ر روبه‌ڕووی
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌وه، له‌هه‌موو بوارێكدا هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌دات كاریگه‌رترین و هه‌ست بزوێنترین ئامرازی نمایشكردن بۆ بابه‌تی
چیرۆكه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
تایبه‌تمه‌ندییه پێویستییه‌كانی ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م
كێشه له‌ئارادایه به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت ئه‌م بنه‌ماڵه تایبه‌ته
به‌باشترین شێوه پیشانبدرێت.
1 - edere
نووسه‌ر
نایه‌وێت باس له‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌كاتی
له‌دایكبوونه‌وه تامردن باس بكات، به‌ڵكو ئه‌و رووداوانه‌ی له‌به‌رچاوه
كه‌ڕاسته‌وخۆ به‌ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه‌وه په‌یوه‌سته، له‌وڕوه‌وه ئه‌نجام
وه‌رده‌گرێت دیسانه‌وه پێویسته چیرۆكه‌كه سنوردارتر بكات و له‌سه‌ر ئه‌و
بڕوایه ده‌بێت ته‌نها ژیانی یه‌ك مانگی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له‌به‌رچاو
بگرێت و به‌س.
به‌لای رۆمان نووسه‌وه زه‌مه‌ن ره‌گه‌زێكی نه‌رمونیانه واته ناچار نییه
زه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ریالیزمییانه په‌یوه‌ست بكات، بۆ نمونه بڕیار بدات
به‌هۆی پێویستییه‌كی نمایشكردن دۆخی ئاسایی ئه‌و ژیانه بگۆڕێت، ده‌ره‌نجام
به‌پیشاندانی هه‌ژارییه‌كی زۆر و نائومێدبوونی بنه‌ماڵه‌كه ده‌ست پێده‌كات
و پاشماوه‌ی چیرۆكه‌كه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه تایبه‌ت ده‌كات، كه به‌چ
شێوه‌یه‌ك تووشی ئه‌م چاره‌ڕه‌شیه هاتووه، له‌وڕووه‌وه ئاڵوگۆڕی زه‌مه‌ن
له‌خزمه‌تی ئامانجه نمایشهكاندایه، هۆشیاری پێشوی خوێنه‌ر له‌چاره‌نووسی
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئاسایش به‌خۆیه‌وه ببینێت واته
چاره‌نووسه‌كه‌ی ئاڵوگۆڕێكی هه‌ست پێكراو به‌خۆیه‌وه ببینێت، یان بۆ
چركه‌یه‌ك تامی به‌خته‌وه‌ری بچێژێت، به‌ڵام چونكه خوێنه‌ر له‌ده‌ره‌نجامی
چیرۆكه‌كه تێده‌گات ئه‌م رووداوه سومبولێكه به‌جۆرێكی تر وه‌رده‌گرێت.
نووسه‌ر هاوكات له‌گه‌لڕ نووسینی رۆمانه‌كه‌دا تێده‌كۆشێت به‌شێوازی
جۆراوجۆر به‌رهه‌مه نمایشه‌كه به‌دۆخی خراپی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه زیاتر
زه‌قی بكاته‌وه، بۆ نمونه له‌ته‌كنیكی له‌پاڵ یهكدانان، یان ته‌كنیكی
شێوازی هاوته‌ریب كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، له‌پاڵ یهكدانان، بریتیه
له‌ته‌كنیكی دانانی شتۆمهكهكان له‌ته‌نیشت یه‌كتر، ئه‌ڵماس له‌هه‌موو
كاتێكدا جوانترین جۆری ناو به‌رده‌كانه، به‌ڵام به‌دانانی رێخێكی ئاسایی
له‌پالڕ به‌رده ئه‌ڵماسێك، جوانی ئه‌ڵماسه‌كه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت،
له‌مڕوه‌وه پێوانه‌كردنی نانی شه‌وی هه‌ژارانه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌ش
له‌به‌رامبه‌ر خوانێكی رازاوه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ندی سپی له‌بواری
نمایشدانهوه جیاوازی ئه‌م دوو نه‌ژاده زیاتر پیشانده‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه شێوازی هاوته‌ریب زۆرجار به‌نده به‌دوو كاری جیاواز،
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن، كه له‌یه‌ك كاتدا
رووده‌دات، ره‌نگه لهختهیهك وێنا بكه‌ن كه‌تیایدا بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌ش
پێست له‌كاری بیناسازی ده‌ركراوه، "چونكه هه‌نووكه كارێك شك نابات
بیكات" و له‌هه‌مان كاتدا له‌سووچێكی تری شاردا سه‌رپه‌رشتیارێكی بیناسازی
به‌هۆی دواكه‌وتنی كاره‌كانی پێویستیه‌كی زۆری به‌رێژه‌یه‌ك كرێكار هه‌یه.
له‌وڕووه‌وه هه‌رچه‌ند كاری نووسه‌ر و مۆنتاژكار لێك جیاوازن، به‌ڵام
نووسه‌ر له‌نووسینی رۆمان، یان كورته چیرۆكه‌كه‌یدا ده‌بێت سه‌رنجی چه‌ند
رێسایه‌كی مۆنتاژ بدات، جیاوازی سه‌ره‌كی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر وه‌كو
مۆنتاژكار له‌ناوه‌ڕۆكی ئامرازهكانیاندایه، نووسه‌ر به‌ووشه كاره‌كانی
نمایشده‌كات و ئه‌وانه به‌شێوازێكی (ئوسلۆب) گونجاو بهبابهتهكهوه
په‌یوه‌ستی ده‌كات و ئه‌نجام وه‌رده‌گرێت، ئاشكرایه شێوازێك هاوكات
له‌گه‌لڕ ده‌ربڕین بۆ به‌یانكردنی شۆڕشی ئه‌م بنه‌ماڵه ره‌ش پێسته
به‌گشتی نه‌گونجاوه، نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی گونجاو بۆ
وه‌سفكردنی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م چیرۆكه ده‌ربڕێت و
ئه‌گه‌ر له‌م ده‌ستنیشان كردنه‌دا سه‌ركه‌وت رۆمانه‌كه‌ی هه‌ست بزوێن
ده‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشێت.
هه‌رچه‌ند بواری ده‌گمه‌ن له‌ئارادایه، فیلمنامه‌كه بۆ ده‌رهێنه‌ر
سه‌ره‌تای ده‌سپێكه، به‌واتایه‌كی تر ده‌توانرێت فیلمنامه‌كه
بهپێشهكییهك بشوبهێنرێت كه‌ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رهێنه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت هۆكاری
پێویست بۆ دابینكردنی فیلمه‌كه دابینبكات، جیا له‌وه‌ش فیلمنامه‌كه
ئامرازێكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كێشه هونه‌ری و ته‌كنیكیه‌كان كه‌ده‌رهێنه‌ر
ده‌بێت به‌سه‌ریاندا زاڵ‌بێت، ده‌بێت فیلمنامه‌كه به‌جۆرێك رێنمای بكرێت و
نه‌ك به‌خودی فیلمه‌كه بزانرێت هه‌روا، كه له‌ڕاستیدا پلانی لای
خواره‌وه شوێنی جوگرافیایی نییه، له‌لایه‌كی تر فیلمنامه وه‌ك پلان، یان
ده‌ستنووس به‌ڵگه‌یه‌كی وشك و به‌ستوو نییه، چونكه ده‌رهێنه‌ر
له‌ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانی هه‌ندێك ئاڵوگۆڕ له‌كاره‌كانیدا
ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بیناسازهی كهووردهكاریهكانی پلاندانه‌ر له‌به‌رچاو
ده‌گرێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بیناكه‌ی به‌سه‌ردا بڕووخێت.
له‌ڕاستیدا ئامرازی سه‌ره‌كی بۆ ده‌رهێنه‌ر بریتیه له‌شریتی فیلم، كه
له‌خته‌ی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و پێكه‌وه تێكه‌ڵكردنیان، كه له‌كۆتایدا
فیلمه‌كه‌ی لێ‌دروست ده‌بێت، ده‌رهێنه‌ر به‌به‌رده‌وامی بۆ تێگه‌یاندنی
بابه‌تی به‌رباسی خۆی روبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش دۆزینه‌وه‌ی
له‌خته‌ی هه‌ستپێكراوه، له‌حاڵێكدا رۆمان نووس له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌نده
تووشی كێشه نابێت، ده‌توانێت له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی چیرۆكه‌كه‌ی
به‌مشێوه‌یه بنووسێت: "ته‌نانه‌ت هه‌ستی به‌مه‌ترسی ده‌كرد به‌رامبه‌ر
بهكارهساته تێپهڕبووهكان"، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ره‌كه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م
هه‌سته واته ترسی به‌بێ هۆ ناچاره لهلهخته هه‌ستپێكراوه‌كان كه‌ڵك
وه‌ربگرێت، ئه‌و ناتوانێت له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی كاره‌ساته
تێپهڕبووهكان پیشانبدات، به‌ڵكو ئه‌م كاره‌ساتانه ده‌بێت له‌ڕوانگه‌ی
كه‌سێكی تۆقێنراو وێنا بكرێت، به‌لای ئه‌م كه‌سه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌بێت
په‌ڕینه‌وه لهشهقامێك به‌شێوه‌ی تۆقێنه‌ر پیشان بدرێت، هه‌روا جووڵه و
قیافه‌تی ئاسایی رێبوارانی له‌شه‌قامدا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك پیشانبدرێت،
كه به‌لایه‌وه دۆخێكی هه‌ڕه‌شه ئاسای هه‌بووبێت.
و. ئی. پودوڤكین ده‌رهێنه‌ر و تیۆردانه‌ری رووسیا له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی
(ته‌كنیكی فیلم) ده‌نوسێت: "بنه‌ما و بنه‌ڕه‌تی هونه‌ری فیلم مۆنتاژه"،
پاشان شرۆڤه ده‌كات بۆچی كاردانه‌وه‌ی مۆنتاژ تائه‌م راده‌یه
له‌ئه‌زموونی فیلم‌دا گرنگه: وادیاره ئامرازی سه‌ره‌كی ده‌رهێنه‌ر بۆ
دروستكردنی فیلم ته‌نها چه‌ند پارچه‌یه‌كی (شریتی سلولویید2)ه كه‌یه‌كه
به‌یه‌كه جووڵه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی له‌سه‌ر تۆماركراوه و ئه‌م پارچانه
له‌كاتی نمایشكردنی فیلم له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما دیسانه‌وه ئه‌و
نهمایانهی فیلمیان، كهههڵگیراوه زیندوو ده‌بنه‌وه، له‌وڕوه‌وه
ئامرازی كاری ده‌رهێنه‌رانی فیلم ته‌نها به‌و رووداوه راسته‌قینانه‌ی، كه
له‌كات و شوێنی راسته‌قینه‌دا رووده‌دات په‌یوه‌ست نابێت، به‌ڵكو ئه‌م
ئامرازانه چه‌ند پارچه‌یه‌كن له(سلولویید)، كهمهبهستهكانی
بابه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه، ئه‌م شریته (سلولوییدیه) به‌ته‌واوی
له‌ئیراده‌ی دهرهێنهرێكدایه، كه‌ئه‌وه مۆنتاژ ده‌كات.
له‌وڕوه‌وه ئاشكرایه كهدوایین راستیه‌كانی فیلم به‌ده‌ستنیشان كردن،
رێكخستن و له‌پاڵ یه‌كدانانی ئه‌م پارچه (سلولوییدیانه) به‌ده‌ستدێت.
له‌سه‌ر چه‌ند هۆكارێك (به‌تایبه‌تی هۆكاری ماددی) به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات
فیلمێك به‌به‌رده‌وامی فیلمی هه‌ڵبگیردرێت، به‌گوێره‌ی فیلمنامه ره‌نگه
دیكۆرێك، كه‌بۆ لهختهیهكی تایبه‌ت لهستودیۆیهكدا دروستكراوه
له‌سه‌ره‌تا و كۆتایی فیلمه‌كه‌دا كه‌ڵكی لێوه‌ر بگیردرێت و به‌دڵناییه‌وه
ئه‌گه‌ر پاش فیلم هه‌ڵگرتنی یه‌كه‌م له‌خته ئه‌م دیكۆره له‌ناو به‌رین
ناچارین پاش ماوه‌یه‌ك دیسانه‌وه سه‌ر له‌نوێ دروستی بكه‌ینه‌وه،
ده‌ره‌نجام بۆ دووره‌په‌رێزی له‌م كاره دوایین له‌خته به‌بێ رێكخستنی
كاته‌كانی فیلمنامه‌كه فیلمی ههڵدهگریدرێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌باره‌ی
ئه‌و فیلمانه‌ی، كه له‌بارودۆخی جۆراوجۆردا فیلمیان هه‌ڵده‌گیردرێت
ئه‌نجام ده‌درێت، به‌و واتایه كه‌هه‌موو له‌خته و سكانسهكان سه‌باره‌ت
به‌شوێنێكی تایبه‌ت بێت پێش ئه‌وه‌ی گروپێكی فیلم هه‌ڵگرتن له‌وێوه
به‌ره‌و شوێنێكی تر به‌ڕێبكه‌ون فیلمیان هه‌ڵده‌گیردرێت، ئه‌م كاره
پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه‌فیلم هه‌ڵگرتنی له‌خته جۆراوجۆره‌كانی فیلمێك،
به‌رده‌وامبوونی ئاسایی له‌شانۆدا بوونی نییه و ئه‌كته‌ر ناچاره
كاره‌كانی پچڕ پچڕ ئه‌نجامبدات، له‌لایه‌كی تر ئه‌كته‌ری شانۆ له‌و رۆڵه‌ی
ده‌بێت بیگێڕێت به‌رده‌وام هه‌ستێكی تێدایه، له‌حاڵێكدا له‌سینه‌ما ته‌نها
ده‌رهێنه‌ر و فیلمنامه‌نووس ده‌زانن، كه‌فیلمه‌كه له‌كۆتاییدا چۆن دێته
به‌رچاوی بینه‌ر، زۆرجار وه‌ك له‌فیلمی "هه‌شت و نیو"3 له‌ده‌رهێنانی
(فلینی) له‌ساڵی (1963)ی.ز ته‌نها ده‌رهێنه‌ره‌كه ئاگای له‌وه‌یه و
هه‌ندێجار ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش نازانێت له‌كۆتاییدا به‌رهه‌مه‌كه‌ی
به‌شێوه‌یه‌ك دێته ئارا، وه‌ك له‌فیلمی "شه‌یتان بتكهكێنهوه"4
له‌ده‌رهێنانی (جۆن هوستۆن) له‌ساڵی (1954).
فیلمه‌كه به‌ته‌واوی بریتیه له‌شه‌ش، یان حه‌وت زنجیره، كه‌درێژی هه‌ر
زنجیره‌یه‌ك له‌نێوان (900 بۆ 1200) پێیه، واته (300 بۆ 400 مه‌تره) و
فیلمی شۆردراو له‌كۆتاییدا كاته‌كه‌ی له‌نێوان (90 بۆ 120) خولهك بووه،
كهبینهران له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما بینیویانه، زۆرجار ره‌وتی مۆنتاژ
بریتیه له‌چه‌ند قۆناغ، بۆ نمونه ده‌رهێنه‌ر له‌كاتی فیلم هه‌ڵگرتندا
ره‌نگه ده‌ستنیشانی بكات هه‌ندێك له‌و نمایانهی له‌كاتی دروستكردنی
فیلمه‌كه‌دا تۆمار كراوه ده‌بێت بسڕێته‌وه، ئه‌كته‌رێك له‌كاتی
رۆڵگێڕانیدا رسته‌یه‌كی به‌هه‌ڵه به‌یان كردووه، له‌دۆخی كه‌سایه‌تی
چیرۆكی فیلمه‌كه لای داوه، كۆكیوه، یان یه‌كێك لهتهكنهسیهنهكان
له‌ناكاو چووه‌ته به‌رده‌م له‌خته هه‌ڵگرتنه‌كه، له‌كاتی وادا
ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه بۆ شتنه‌وه بهڕێناكات، له‌وڕووه‌وه ته‌نانه‌ت
ره‌وتی مۆنتاژ پێش ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه بڕواته ژووری بڕینه‌وه ده‌ستی
پێكردووه، كاتێك فیلمه‌كه گه‌یشته ژووری بڕینه‌وه مۆنتاژكار زنجیره
جۆراوجۆره‌كانی فیلم پێكه‌وه ده‌لكێنێت كه‌پێی ده‌ڵێن بڕینی سه‌ره‌تایی،
پاشان مۆنتاژكار باشترین نه‌ما تۆماركراوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و پاش
راوێژكردن له‌گه‌لڕ دهرهێنهرهكهدا به‌و جۆره‌ی لهفیلمنامهكهدا
پێشبینیكراوه پێكه‌وه‌ی ده‌لكێنێت، ئه‌و فیلمه‌ی ئاماده ده‌بێت پێی
ده‌وترێت "دوایین بڕین، یان بڕینی كۆتایی"، له‌قۆناغی دواییدا بواره‌كانی
تری پشتیوان، وتار، ده‌نگ و مۆسیقا هه‌ڵده‌بژێردرێت و به‌شێوه‌یه‌كی دڵخواز
تێكهڵدهبن، كه به‌م شێوازه ده‌ڵێن تێكه‌ڵكردن، پاشان ئه‌م ده‌نگانه
تێكهڵدهبن و له‌سه‌ر شریتی ده‌نگ تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م راڤه
كورته بۆ وه‌سفكردنی كاره ئاڵوزهكان و بڕیاردانی جۆراوجۆر و ئه‌و كاته
درێژخایه‌نانه‌ی بۆ مۆنتاژكردنی فیلمێك ده‌كرێت ته‌واو نییه، بوارێكی زۆر
هه‌ن كهنهمای فیلمێك، كه به‌دوو هه‌فته فیلمی لێهه‌ڵگیراوه
مۆنتاژهكهی ماوه‌ی یه‌ك سالڕ، یان زیاتر ده‌خایه‌نێت، بۆ نمونه مۆنتاژ
كردنی فیلمی "ئۆڵه‌مپیاد"5 له‌ده‌رهێنانی (لنی ریفنێشتالڕ)، كه‌ته‌نها
خه‌ریكی وه‌سفكردنی یارییه‌كانی ئۆڵه‌مپیادی ساڵی (1936)ی. ز بوو، زیاتر
له‌ساڵ و نیوێكی خایاند.
به‌بۆچوونی زۆربه‌ی نووسه‌ره‌كان، پێشكه‌وتنی هونه‌ری فیلم تاڕاده‌یه‌كی
زۆر به‌نده به‌پێشكه‌وتنی فیلم، هه‌ڵسه‌نگاندنی روتینی سه‌باره‌ت
به‌هه‌ندێك قۆناغی به‌رجه‌سته‌ی كامڵبوونی مۆنتاژ پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه
به‌چ شێوه‌یه‌ك فیلمێك له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌یر ده‌گۆڕێت بۆ
چوارچێوه‌یه‌كی هونه‌ری.
له‌بواری مێژووییه‌وه پێشكه‌وتنی هونه‌ری فیلم په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی
هه‌یه به‌دووركه‌وتنه‌وه له‌ڕێسای شانۆ، زۆربه‌ی فیلمه سه‌ره‌تاییه‌كانی
ئه‌م سه‌رده‌مه كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رووداوه ورووژێنهرهكان
ده‌كه‌ن، بۆ نمونه فیلمی براكانی "لۆمیر"، واته كامێراكه له‌سوچێكدا
داده‌نرا و ده‌كه‌وته ئیشكردن و فیلمی له‌هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌گرت،
كه به‌به‌رده‌وام بههاوێنهكاندا تێپه‌ڕده‌بوون، له‌م شێوازه
تایبه‌ته‌دا كامێراكه به‌واتای شایه‌تحاڵێكی ناچالاك له‌به‌رامبه‌ر
كاره‌ساته‌كاندا بوو، هه‌روا هۆكاری سه‌رنجڕاكێشانی فیلمه‌كه هه‌ر ئه‌م
فیلمانه بوون، له‌ڕاستیدا ته‌نها جیاوازیی به‌رچاو له‌نێوان ئه‌م دوو
شێوازه‌دا به‌كارهێنانی كامێرای فیلم هه‌ڵگرتن و كامێرای وێنه‌گرتنه‌كه‌ی
بوو كه‌فیلمه‌كه ده‌جووڵا و تاڕاده‌یه‌ك له‌هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌م
فیلمانه له‌ده‌وروبه‌ری كاره‌ساتێكی ئاسایی ده‌خولایه‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك ده‌رهێنه‌رانی فیلم هه‌وڵی خۆیانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ كاره
چیرۆكی و به‌سه‌رهاته‌كان، ماوه‌ی فیلمه‌كانیان درێژتر بووه‌وه و تیایاندا
به‌رده‌وامبوونی بابهتهكان ده‌پارێزرا، به‌ڵام هه‌ر لهختهو خاوه‌ن
رووداوی جیاوازبوو، له‌ساڵی (1902)ی.ز به‌ڕێوبه‌ری كامێرا (تۆماس ئه‌دیسۆن)
به‌ناوی (ئه‌دوین ئێس پۆرتێر)6 كورته فیلمێكی دروستكرد به‌ناوی "ژیانی
ئاگركوژێنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی"7، فیلمه‌كه‌ی پۆرتێر له‌هه‌ندێك بواره‌وه
كارێكی نوێ بوو، سه‌ره‌تا پێشتر له‌و فیلمانه‌ی گرتبووی كه‌ڵكی وه‌رگرت،
پاشان مه‌سه‌له‌ی به‌رده‌وامبوونی یاری له‌نێوان له‌خته جۆراوجۆره‌كانی
خسته‌ڕوو، بۆ نمونه بینه‌ر نه‌مای ده‌ره‌وه‌ی بینایه‌ك ده‌بینێت
كه‌خه‌ریكه ده‌سوتێت، ئاگركوژێنه‌وه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌وێ و پاشان ئه‌و
لهختهیه تێكه‌ڵی نه‌مای ناوه‌وه‌ی بیناكه ده‌بێت، له‌م نهمایهدا
ده‌بینین دایك و منداڵه‌كه‌ی له‌ناو ئاگر و دووكه‌ڵدا گه‌مارۆ دراون،
ده‌رگاكه ده‌كرێته‌وه یه‌كێك لهئاگركوژێنهوهكان ده‌ڕواته ناوه‌وه و
دایكه داماوه‌كه ده‌باته ده‌ره‌وه، دیسانه‌وه فیلمه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی
فیلمه‌كه ده‌گوازرێته‌وه تادایكهكه پیشانبدات كه به‌پاڕانه‌وه
له‌كه‌سی ئاگركوژێنهرهوهكه ده‌یه‌وێت دیسانه‌وه بڕواته ناو بیناكه و
پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك كه‌منداڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌سته‌وه‌یه له‌بیناكه
بێته‌ده‌ره‌وه، ئه‌م شێوه كه‌ڵك وه‌رگرتنه‌ی (پۆرتێر) لهئامرازهكان
پیشانده‌دات كه"راستیه‌كان"ی ئه‌زموونی فیلم ته‌نها گرێدراوی یاری فیلم
هه‌ڵگرتنه‌وه نییه، به‌ڵكو شێوازی پێكه‌وه لكاندنی شریتی سلولوییدی
تیایدا كاریگه‌ریه‌كی زۆر هه‌یه، هه‌روا پۆرتێر له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه
ئه‌گه‌ر بكرێت به‌تێكه‌ڵكردنی كارامه‌ی نهماكان خه‌یاڵی به‌رده‌وامبوون
دابینبكرێت، بینه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییانه په‌سه‌ند ده‌كات.
به‌پێچه‌وانه‌ی یارمه‌تییه پێویستیه‌كانی (پۆرتێر) كامێرای فیلم هه‌ڵگرتن
وه‌ك خۆی بێ جووڵه مایه‌وه، به‌ڵام پاش چه‌ند سالڕ ئاڵوگۆڕی گرنگ
له‌شێوازی گێڕانه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌دا روویدا، له‌ساڵی (1915)ی.ز (گریفیس)
لهبهرههمهكهیدا به‌ناوی "له‌دایكبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك" كه‌ڵكی
له‌نوێگه‌ری جۆراوجۆر وه‌رگرت، له‌بری نه‌ما كراوه‌كان زیاتر كه‌ڵكی
لهنهما گه‌وره‌كان وه‌رگرت و به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌می نمایشی نهماكان
چه‌ند به‌شێكی لهلهختهكان به‌ئه‌نقه‌ست تاریك پیشانیدا، هه‌موو كایه‌كه
بوو به‌چه‌ند به‌شێكی ورد (نه‌مای گشتی، نه‌مای گه‌وره و ... هتد) و
دوایین له‌خته هه‌ر له‌م به‌شانه نۆژه‌ن كرایه‌وه، بۆ نمونه له‌بڕین و
دابه‌شكردنی كورت بۆ ورهبهخشینی لهختهیهكی راوكردن كه‌ڵكی
لێوه‌رده‌گیردرا، تا كاتی "گریفیس" له‌بنه‌مادا فیلمه‌كه خۆی له‌هه‌ندێك
چوارچێوه و سنوری له‌خته ئازاد كردبوو، كه‌ڵك وه‌رگرتن لهنهمای گه‌وره
نه‌ك هه‌ر بووه هۆی زیاتر كونتڕۆڵكردنی ده‌رهێنه‌ری فیلم له‌سه‌ر
په‌رچدانه‌وه‌ی بینهرهكاندا، به‌ڵكو شێوازی نوێی هێنایه ئارا، كه‌زۆر
سنوردارتر بوو له‌شێوازی نواندنی شانۆ، دابه‌شكردنی له‌خته به‌چه‌ند به‌ش
دۆخێكی بێ پیشینه‌ی له‌ڕاستیه‌كان خسته‌ڕوو، پۆلێنكردنی كاتی درێژی
نهمایهك ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رهێنه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر
په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ستی بینه‌ران به‌رامبه‌ر بهلهختهیهك دابنێت،
به‌جووڵانه‌وه‌ی كامێراكه، (پرێسپێكتیڤ)ی ده‌ستكرد و روبه‌ڕوبوونه‌وه
له‌شانۆدا شوێنی خۆی گۆڕی بۆ ئه‌زموونی ریالیزمیانهتری پرێسپێكتیڤ
له‌فیلمدا.
2 - سلولۆیید
(Celluloid) كهسهرهیهكی دره‌وشاوه‌یه كه له سلۆلهز (Cellulose) یان
به‌شی به‌ستووی رووه‌كه‌كان دروست ده‌كرێت و بۆ دروستكردنی شریتی فیلم به
كار دێت.
تاساڵی (1925)ی.ز ده‌رهێنه‌ره روسیه‌كان وه‌ك (ئهیزێنێشتاین) و (و. ئی.
پودوڤكین) په‌ره‌یان به‌فه‌لسه‌فه‌ی مۆنتاژ دا و بڵاویان كردبووه‌وه،
مۆنتاژ به‌هۆی ئاماده‌كردن خوڵقاندنێكه، كه‌تیایدا لهختهكان به‌پاڵ
یهكدانانهوه واتای خۆیان په‌یا ده‌كه‌ن، بۆ نمونه (ئهیزێنێشتاین)
راڤه ده‌كات به‌هۆی چهمكهكانهوهیه كهناكۆكیهكان دێنه ئارا، جیا
له‌وه‌ش مۆنتاژ بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌كات به‌كاردێت، بۆ نمونه له‌بری
ئه‌وه‌ی پیاوێك پیشان بده‌ین كه لهتهكسی دابه‌زی به‌ره‌و ده‌رگای
بیناكه ده‌ڕوات و ده‌چێته ناو راڕه‌وه‌كه ده‌ست بهدۆگمهی
ئه‌سانسۆره‌كه ده‌نێت چاوه‌ڕێ ده‌كات، ده‌ڕواته ناو ئه‌سانسۆره‌كه تا
نهۆمی پێنجه‌م ده‌ڕوات و پاشان ده‌ڕواته ناو هۆڵه‌كه و ئینجا ده‌چێته
ده‌فته‌ری كاره‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه ده‌رهێنه‌ر چه‌ند بڕینێكی
هه‌بووبێت واته ته‌نها ده‌ركه‌وتنی پیاوه‌كه لهتهكسی و پاشان چوونه
ناوه‌وه‌ی بیناكه و له‌كۆتاییدا لهختهیهك له‌و، كه‌خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی
ده‌رگای ده‌فته‌ری كاره‌كه‌یه‌تی، كاتێك بینه‌ر دوایین سكانس ده‌بینێت پێی
وایه ئه‌كته‌ره‌كه هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی لای سه‌ره‌وه‌ی تێپه‌ڕ كردووه
هه‌رچه‌ند خودی بینه‌ر شایه‌تحاڵی ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌وانه نه‌بووه،
هه‌روا ده‌كرێت له‌مۆنتاژ بۆ دابینكردنی دۆخی ناكۆك واته بڵاوبوونه‌وه‌ی
كات كه‌ڵك وه‌ربگرێت.
لهسكانسی به‌ناوبانگی (پلیكانه‌كانی ئۆدێسا) له‌فیلمی "جه‌نگاوه‌ر
پووتهمكین" له‌ساڵی (1926)ی.ز، ئهیزێنێشتاین هێرشی گروهبانێكی روسی
پیشانده‌دات، كه له‌كاتی هاتنه‌خواره‌وه لهپلیكانهكان خه‌ڵكی شاری
"ئۆدێسا" كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌پیشاندانی دووباره‌ی هێرشی سه‌ربازانی
رووسی و په‌رچدانه‌وه‌ی خه‌ڵكی تۆقێنراو و داماوی شاره‌كه له‌ڕاستیدا
كه‌ڵك له‌كات وه‌رده‌گرێت، به‌واتایه‌كی تر ماوه‌ی نمایشكردنی فیلمه‌كه
زیاتر له‌ماوه راسته‌قینه‌كه‌یه‌تی، كهسهربازه روسیه‌كان
لهپلیكانهكان دێنه‌خواره‌وه.
شێوازی مۆنتاژی (ئهیزێنێشتاین) لهسكانسی "پلیكانه‌كانی ئۆدێسا"دا
به‌ئه‌زموونێكی گرنگ له‌دروستكردنی فیلم داده‌نرێت، كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌كات
و شوێن له‌فیلمدا به‌تێگه‌یشتنی ئاسایمان له‌كات و شوێن زۆرجیاوازه،
ئامانجی ئهیزێنێشتاین ده‌ربڕینی رابوواردهی كات نییه به‌شێوازێكی
راسته‌قینه، به‌ڵكو به‌هۆی كاریگه‌ری نمایشكردن له‌خته‌ی كاته‌كان
هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌م شێوه‌یه به‌ساكاری رێگایه‌كه بۆ ده‌ربڕینی ئاڵوگۆڕی
كاتی له‌بواری خێرا نمایشكردنی هه‌روا له‌م دۆخه‌شدا عه‌قڵی باش وا
دایده‌نێت كاتێكی زۆر بۆ كاره‌ساته گرنگه نمایشییه‌كان ته‌رخانكراوه و
كاتێكی كه‌متر بۆ رووداوه كه‌م به‌هاكان تایبه‌ت بكرێت.
نمونه‌یه‌كی روتینی ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری ده‌رهێنه‌ربێت بۆ
روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستكاریكردنی كات، پیاوێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت
ددانه‌كانی ده‌شوات و له‌كاتی نانی به‌یانیدا رۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه و
چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌گه‌لڕ ژنه‌كه‌یدا ده‌دوێت، جل له‌به‌رده‌كات و له‌ماڵ
ده‌ڕواته ده‌ره‌وه و هه‌نگاو له‌سه‌ر شه‌قام داده‌نێت، پاسێك دێت و
پیاوه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت، شۆفێره‌كه ره‌فتاری خراپ پیشانده‌دات، چونكه
پیاوه‌كه بۆ كڕینی بلیت پاره‌ی ورده‌ی پێ نییه، پیاوه‌كه له‌ناو
پاسه‌كه‌دا درێژه به‌خوێندنی رۆژنامه‌كه ده‌دات، له‌پاسه‌كه داده‌به‌زێت
و كه‌مێك پیاسه ده‌كات و ده‌گاته دائیره، كاتێك ده‌ڕواته ناو
دائیره‌وه سواری ئه‌سانسۆره‌كه ده‌بێت، سڵاو لهتایپێستهكان ده‌كات و
به‌ره‌و لای مێزه‌كه‌ی ده‌ڕوات و له‌پشت سه‌ریه‌وه ده‌نگی پێكه‌نینێك
ده‌بیستێت، له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی داده‌نیشێت و بهوهرهقهكانی سه‌ر
كورسیه‌كه‌ی خۆی سه‌رقالڕ ده‌كات، یه‌كێك لهوهرهقهكان ده‌كه‌وێته سه‌ر
زه‌ویه‌كه، ده‌چه‌مێته‌وه تا هه‌ڵیبگرێت تێده‌گات كه‌كاتی به‌ره‌به‌یانی،
چونكه به‌په‌له بووه بۆ چوونه ده‌ره‌وه تاكی پێڵاوه‌كانی
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌پێ كردووه شه‌رم ده‌كات، تا كۆتایی كاتی دائیره
كارده‌كات، هێشتا له‌وه شه‌رمه‌زاره كهپێڵاوهكانی به‌هه‌ڵه له‌پێ
كردووه، تاكاتی نیوه‌ڕۆ له‌شوێنی خۆی هه‌ڵناستێت، برسیه‌تی، پاش
نیوه‌ڕۆكه‌ی بانگ ده‌كرێته ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر، له‌یه‌كێك لهفایلهكاندا
كێشه‌یه‌ك رووده‌دات و ئه‌ویش وه‌ڵامێكی باشی پێ نییه، منه من ده‌كات و
سه‌ری له‌خوار ده‌كات پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كورسیه‌كه‌ی ئنجا
تێده‌گات هه‌ڵه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه نه‌بووه، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئه‌م
هه‌ڵه‌یه بووه بانگی لێده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ش به‌بێ هیچ شڵهژاوییهك
به‌رامبه‌ر به‌م رووداوه شانی هه‌ڵده‌ته‌كێنێت و ده‌ڵێت: "ده باشه هه‌ر
كه‌سێك هه‌ڵه ده‌كات."، خێرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كورسی و مێزه‌كه‌ی،
كاتژمێر پێنج پیاوه‌كه له‌دائیره دێته ده‌ره‌وه و پاش پیاسه‌كردن
له‌هه‌مان به‌یانیدا له‌كاتی خۆیدا ناگاته وێستگه‌ی پاس، باران ده‌بارێت و
ئه‌ویش ده‌بێت بۆ ماوه‌ی بیست خولهك چاوه‌ڕێ بكات، پاش ئه‌وه‌ی ده‌گاته
ماڵه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هه‌ڵكه‌وت پرسیاری لێده‌كات، كهحهتمهن
له‌بیری نه‌كردووه پسۆڵه‌ی كاره‌باكه له‌شاردا بدات ئینجا پیاوه‌كه
به‌هۆی تووڕه‌بوونی زۆره‌وه ده‌ته‌قێته‌وه.
له‌م نمونه روتینییهدا زۆربه‌ی لهختهكان زیاده‌ن، له‌وانه نییه
بینه‌ر حه‌زی له‌ددان شتن، خواردنی نانی به‌یانی، سواربوونی پاس، رۆیشتن بۆ
شوێنی كاره‌كه‌ی، وه‌رگرتنی كاغه‌ز و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه بۆ ماڵه‌وه
بێت، بینه‌ر ئاگای له‌م شتانه‌یه و ده‌ره‌نجام ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌م
رووداوانه له‌بواری كاریگه‌ری نمایشی گرنگ پیشانینهدات و بیسڕێته‌وه،
ئه‌و شتانه‌ی بۆ لهختهكه گرنگه كۆمه‌ڵێك رووداوی نائومێدكهرن،
كه‌ده‌ره‌نجام پاش گه‌یشتنی ئه‌م پیاوه بۆ ماڵه‌وه ده‌بێته هۆی
تووڕه‌بوونی و ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌مه رووداوه‌كانه كهتووڕهبوونهكهی
به‌سروشتی و بڕواپێكراو پیشانده‌دات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ته‌ركیزی زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و
كاره‌ساتانه‌ی نائومێدی دێننه ئارا له‌ده‌ربڕینی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی شیاوی
نمایشكردن نین دووره په‌رێزی ده‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م كاره بۆ
ماوه‌ی پێنج خولهك له‌كاتی فیلمه‌كه جێبه‌جێبكرێت، چونكه بینه‌ران
ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ هاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه بۆ ماڵه‌وه‌یان هه‌یه،
ئه‌وه له‌ئه‌ستۆی دهرهێنهرهكهیه، كه‌كاتی فیلمه‌كه له‌م چركه‌یه‌دا
درێژه بخایه‌نێت تا لوتكه‌ی سروشتی دۆخی نمایشكردن پیشانبدرێت، چونكه
ئه‌م لهختهیه زۆر گرنگتره له‌ڕووداوه ناگرنگهكانی تر، كه‌پێشتر
روویداوه، له‌م نمونه‌یه‌دا كاتی زیاتر له‌خزمه‌تی بابه‌تی نمایشكراودایه
تا بابه‌تێكی راسته‌قینه.
هه‌م فیلمه‌كه شیاوی گۆڕینه هه‌م ده‌توانێت شوێنه‌كه بگۆڕێت، (پودوڤكین)
له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی "ته‌كنیكی فیلم" ئاماژه‌ی داوه‌ته سكانسی
(پلیكانه‌كانی ئۆدێسا) له‌فیلمی "جه‌نگاوه‌ری پوتهمكین"، كه له‌سێ به‌شی
جیاوازی جوگرافیاییه‌وه فیلمی لێهه‌ڵگیراوه، كه‌شتیه‌كی جه‌نگی
له(ئۆدێسا)دا فیلمی گیراوه، شێره به‌ردینه‌كانی ئه‌م لهختهیه
به"كه‌ریمه"دایه و ده‌روازه ئاسنیهكان له"موسكۆ"دایه، چونكه ئه‌و
شوێنه‌ی له‌م لهختهیهدا ده‌خرێته‌ڕوو له‌جیهانی راسته‌قینه‌دا بوونی
نییه، ده‌رهێنه‌ری فیلم به‌په‌یوه‌ندی شریته‌كانی فیلم به‌یه‌كتره‌وه
ده‌توانێت هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی شوێنه‌واری، كه‌حه‌زی لێیه‌تی
بخولقێنێت، بۆ نمونه له"ئهسمۆكیز"8دا (ناوچه‌یه‌ك له‌ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان)، ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت نهمایهكی به‌رامبه‌ر
لهخانهباخێكی كوێستانی به‌بینه‌ران پیشانبدات، بینه‌ر لهختهیهك
له‌شاخه‌كه، كه به‌ته‌نیشت خانهباخهكهوهیه ده‌بینێت، له‌ناوه‌وه‌ی
خانهباخهكهدا یه‌كێك لهدانیشتووهكانی پیشانده‌درێت، كه‌به‌ره‌و لای
په‌نجه‌ره‌ی پشته‌وه‌ی ژووره‌كه ده‌ڕوات، پاشان نهمایهكی گه‌وره له‌م
كه‌سه له‌و كاته‌ی له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یر ده‌ره‌وه ده‌كات
پیشانده‌درێت، لهنهمای دواییدا شتێك ده‌بینێت كهكهسهكه پێوه‌ی
سه‌رقاڵه، بیابان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م نمونه‌یه كه‌مێك لهوێناكردن به‌دووره،
به‌ڵام سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه‌فیلمه‌كه توانای ئه‌نجامدانی كارێكی وا
به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه، ده‌رهێنه‌ر ناچار نییه راستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
میكانیكی نۆژه‌ن بكاته‌وه و به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات به‌بێ هۆكاری گرنگ كات
و شوێنه‌كه بگۆڕدرێت، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی ده‌رهێنه‌ر دروستی ده‌كات
به‌رده‌وام واتا و مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵه.
لایه‌نێكی تری ده‌ره‌نجامی مۆنتاژ، كهواتایهكی نزیكی بهفیلمهكهوه
هه‌یه، میۆزیكهكهیهتی، به‌داخه‌وه باسكردنی میۆزیك له‌هونه‌ردا زۆرجار
هه‌مان مۆسیقایه، له‌حاڵێكدا ژیان پڕه له‌نمونه‌ی هاوكات له‌گه‌لڕ
میۆزیكدا، دۆخی به‌رده‌وامی هه‌ناسه، لێدانی دلڕ، تێپه‌ڕبوونی رۆژ، گۆڕینی
وه‌رز و سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی، هه‌روا ئاشكرایه ره‌نگه لێدانی دڵ به‌هۆی ترس
و قه‌له‌قیه‌وه بێت، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه كه‌ته‌نها
رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌خوێندكاره‌كانی به‌شی ئه‌ده‌بیات له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی
میۆزیك و واتا لههۆنراوهدا تووشی كێشه بن، زۆربه‌ی خوێندكاره‌كانی به‌شی
فیلم سه‌رنجی به‌كارهێنان و گرنگی میۆزیك ده‌كه‌ن له‌فیلمدا.
به‌گشتی هه‌موو فیلمێك روبه‌ڕوی دوو جۆر میۆزیك ده‌بێته‌وه، میۆزیكی
ده‌روونی كههاوڕایه له‌گه‌لڕ نهمادا (نهمایهك كه‌پیاوێك له‌كاتی
پیاسه‌كردندا هێمای میۆزیكی خاوی ناوه‌وه‌یه له‌حاڵێكدا نهمایهكی تر
هه‌ر له‌م پیاوه له‌كاتی راكردندا ده‌ربڕی زیادكردنه له‌خێرایی
میۆزیكدا)، هه‌روا میۆزیكی ده‌ره‌كیش بریتیه له‌ماوه‌ی كاتی راسته‌قینه‌ی
مانه‌وه‌ی نهمایهك له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما (رێژه‌یه‌ك لهنهما زۆر
كورته یه‌ك چركهییهكان میۆزیكێكی خاوی ناوه‌وه بهلهخته ده‌دات
له‌حاڵێكدا ئه‌و نهمایانهی بۆ ماوه‌ی دوو خولهك نمایش بكرێن، ده‌كرێت
له‌ژێر ناوی میۆزیكی ده‌ره‌كی خاو‌دا وه‌سف بكرێت)، ده‌ست نیشانكردنی میۆزیك
له‌هه‌ر كارێكی تری ده‌رهێنه‌ردا بۆ خزمه‌تی پاراستن و به‌هێزكردنی واتای
فیلمه‌كه‌یه.
میۆزیكی لهختهیهك له‌زۆر بواردا به‌نده به‌چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئاسایی
له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ژوورێك راوه‌ستابێت و خه‌ریكی
سه‌یركردنی چوار كه‌س بێت كه‌سه‌رقاڵی یاری كردنن، ئه‌گه‌ری جووڵه‌ی خاوێكی
هه‌بووبێت چاوی بینه‌ر بهمیۆزیكێكی ئاسایی ده‌كرێته‌وه و دهنۆقێت و
جووڵه‌ش به‌خاوی لهئهكتهرێكهوه بۆ ئه‌كته‌رێكی تر ده‌گۆڕدرێت،
له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر یاریش بگۆڕدرێت بۆ هه‌راو هوورا، خێرایی و جووڵه‌ش
هاوكات زیاد ده‌بن، له‌م دۆخه‌دا ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگای بڕین و
كه‌مكردنه‌وه‌ی درێژی نهماكان به‌په‌رچدانه‌وه‌ی بینه‌ر نزیك ببێته‌وه،
چونكه گۆڕین لهبڕینه كورته‌كانی له‌خته‌ی یاری پیشانده‌دات بۆ بڕینی
شڵه‌ژاو و خێرا و په‌شێوه به‌رامبه‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی بینه‌ر نزیكی ئه‌م
جۆر لهختانه ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تر كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌بڕینی خێرا لهلهختهیهكدا، كه‌خۆی
ئارامه و لهئاسایشدایه زۆر نه‌گونجاو دێته به‌رچاو، چونكه خێرایی
بڕینه‌كان ناكۆكه له‌گه‌لڕ ناوه‌ڕۆكی هه‌ستیاری لهختهیهكدا، هه‌ڵبه‌ت
به‌م واتایه نییه هه‌ر لهختهیهكی خاو پێویستی به‌بڕینی خاو و هه‌ر
لهختهیهكی وروژێنه‌ر پێویستی به‌بڕینی خێرا هه‌بووبێت، به‌واتایه‌كی تر
هۆكاری ده‌ست نیشانكهری خێرایی هه‌ر لهختهیهك كاریگه‌ری ئه‌و
هه‌سته‌یه، كهفیلمساز ده‌یه‌وێت لهبینهردا پێكیبێنێت، بۆ نمونه زۆرجار
دووكه‌ڵی جگه‌ره جووڵه‌یه‌كی سوڕانه‌وه، هێواش و سستی هه‌یه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ری فیلم بیه‌وێت هۆكاری دووكهڵاوییهكی جۆراوجۆر، كه
به‌ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار ژینگه‌مان پیس ده‌كات بیخاته‌ڕوو، سه‌ره‌تا
بهبڕینێكی خێرا ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی لهئهگزۆزی ئوتومبێلی شه‌خسی (قه‌مه‌ره)
دێته ده‌ره‌وه و پاشان بڕینێك لهئهگزۆزی لۆری و ئینجا هه‌ندێك خۆلڕ،
كه به‌ئارامی خه‌ریكی سوتانه پیشانیده‌دات، ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر
شێوازه‌كه‌ی لهنهمایهكهوه بۆ نهمایهكی تر به‌خێراییه‌كی گونجاو
ئه‌نجامبدات بینه‌ر نه‌ته‌نها به‌هۆی پیسایی ژینگه، كه له‌هه‌موو
شوێنێكدا بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌ئاستی زێده‌ڕۆیی گه‌یشتووه تێده‌گات،
به‌ڵكو له‌خێرایی بڕینی ئه‌و لهختانهی بۆ نمایشی ئه‌م پیسبوونه
به‌كارهێنراوه تێده‌گات، كه‌مه‌سه‌له‌ی پیسبوونی كه‌ش وهه‌وا
گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌كی كونتڕۆڵنهكراو، به‌واتایه‌كی تر به‌كه‌ڵك
وه‌رگرتنی له‌پاڵ یه‌كدانانی میۆزیكێكی ناوه‌كی خێرا ده‌رهێنه‌ر
توانیویه‌تی هه‌ندێك چه‌ك بخولقێنێت، كه‌شتێك زیاتره له‌كۆی پێكهاته‌ی
ئامرازه‌كه.
له‌نمونه‌ی لای سه‌ره‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌بنه‌مادا میوزیكی ناوه‌كی خاوی
هه‌یه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ته‌كنیكی میۆزیكی ده‌ره‌كی خێرا بۆ ده‌ربڕینی
بابه‌تێكی جدی به‌كارهێنراوه، هه‌روا ئه‌م ته‌كنیكه بۆ خوڵقاندنی
به‌رهه‌می كومێدی، یان هوجوئامێز كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیردرێت، به‌واتایه‌كی تر
ده‌كرێت بڵێین هه‌موو شتێك میۆزیكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و چالاكی جۆراوجۆر
بهمیۆزیكی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌دات: خه‌ڵك بهمیۆزیكێكی تایبه‌ت هه‌نگاو
ده‌نێن و رووه‌كه‌كان بهمۆسیقایهكی دیاریكراو ده‌گه‌شێننه‌وه، گۆڕینی
ئاسایی كارێك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌بینه‌ر مانایه‌كی تری لێ به‌ده‌ست
بێنێت، بۆ نمونه دروستكردنی شیرینی زۆرجار ره‌وتێكه هاوكات له‌گه‌لڕ
رێكخستن و هێواشبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر بییه‌وێت بۆ دروستكردنی
شیرینی له‌چێشتخانه‌دا ئه‌نجامی بدات میۆزیكێكی ده‌ره‌كی خێرای بۆ دابنێت،
كاری شیرینی دروستكردن بێ واتا گاڵته‌جاڕی و دوور له‌زه‌ین ده‌رده‌كه‌وێت،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر بییه‌وێت كاری دروستكردنی شیرینی
بهكاریگهریهكی باشتر پیشانیبدات به‌جووڵه‌یه‌كی خێرا فیلمی
لێهه‌ڵده‌گرێت، كهتێكهڵهیهكه لهمیۆزیكی ناوه‌كی خێرا، یان میۆزیكی
ده‌ره‌كی خێرا، له‌زۆربه‌ی له‌خته پێكهنیناویهكانی نمایشه
سه‌ركه‌وتووه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان، كه‌براوه‌ی خه‌ڵات بووه كه‌ڵك له‌م
جۆره ته‌كنیكه وه‌رگیراوه، له‌مڕوه‌وه له‌ڕۆمان و نمایشنامه‌دا
ده‌ره‌نجامی قسه‌كردنی كۆمیك زۆرجار كورت كردنه‌وه و لهناكاوبوونی بردنه
سه‌ره‌وه‌ی خێراییهكهیهتی.
زۆرجار میۆزیكی ده‌ره‌كی كارێكی خۆنه‌ویسته، كه‌ده‌ره‌نجامی نهمایهكه
له‌حاڵێكدا میۆزیكی ناوه‌كی ده‌ره‌نجامی میۆزیكێكی سروشتییه، كه له‌خودی
لهختهكه دێته ئارا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌رهێنه‌ر له‌كاری بڕینه‌وه‌دا
ده‌بێت سه‌رنجی زۆر شتی تر بدات، بڕینه‌كان ده‌بێت ره‌وتی سروشتی و شیاوی
تێگه‌یشتنی خۆیان تێپه‌ڕ بكه‌ن جیا له‌و بوارانه‌ی كه‌ده‌رهێنه‌ر هه‌وڵ
ده‌دات كارێكی نائاسایی ئاماده بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێك له‌لای چه‌پی
چوارچێوه‌كه‌وه راوه‌ستاوه و سه‌یری لای چه‌پ ده‌كات و له‌گه‌لڕ كه‌سێك،
كه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌كه راوه‌ستاوه قسه بكات، بینه‌ر به‌دۆخی
سروشتی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كه‌سێكه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوهكهیه،
به‌ئه‌گه‌ری زۆر لهنهمای دواییدا كه‌سی به‌رامبه‌ر پیشانده‌درێت، كه
له‌لای راستی چوارچێوه‌كه راوه‌ستاوه و سه‌یری ئه‌و شوێنه‌ی ده‌كات،
كهئهكتهری یه‌كه‌م خه‌ریكی قسه‌كردن بوو له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌و نه‌مایه، كه‌له‌م كه‌سه پیشانده‌درێت له‌هه‌مان بارودۆخدا نه‌مای
ئه‌كته‌ری یه‌كه‌م بێت، ئه‌م دوو نه‌مایه شڵه‌ژێنه‌ره، له‌مڕوه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێك له‌لای چه‌پی چوارچێوه‌كه‌وه بڕواته ده‌ره‌وه
لهنهمای دواییدا كهدهڕواته ناو چوارچێوه‌كه ده‌بێت له‌لای راست
بوه‌ستێت جیا له‌وه واته ئه‌گه‌ر له‌لای چه‌په‌وه بڕواته ناوه‌وه
بینه‌ر پێیوایه، كه به‌شێوه‌ی بازنه‌یی چووه‌ته ناوه.
4 – Beat the
Devil
ده‌رهێنه‌ر
ده‌بێت په‌رچدانه‌وه‌ی بینه‌ر به‌رامبه‌ر به‌نه‌ما پێشبێنی بكات و زۆرجار
چاوه‌ڕوانیه‌كانی دابینبكات، بۆ نمونه ره‌نگه ده‌رهێنه‌ر نهمایهك
له‌دوو كه‌س، كه له‌ژوورێك دانیشتوون و پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن پیشانبدات،
له‌ناكاو یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه ئیهانه‌یه‌ك به‌یه‌ك ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌ی
سروشتی بینه‌ر چاوه‌ڕێ ده‌كات ئه‌كته‌ر به‌رپه‌رچ بداته‌وه،
به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌دا پێویسته بۆ پیشاندانی په‌رچدانه‌وه‌ی كه‌سی
یه‌كه‌م لهنهمایهكی گه‌وره كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت، له‌وڕووه‌وه ئه‌گه‌ر
ده‌رهێنه‌ر دوو كه‌س پیشانبدات، كه‌خه‌ریكن پێكه‌وه به‌ڕێدا ده‌ڕۆن و
پاشان بهبڕینێك نهمایهكی گه‌وره له‌كونی زیرئابێك پیشانبدات، بینه‌ر
وابیر ده‌كاته‌وه، كه‌له‌م دوو كه‌سه یه‌كێكییان ده‌كه‌وێته ناو
چاڵه‌وه، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه‌ده‌رهێنه‌ر ده‌بێت لهنهمای
دواییدا یه‌كێك له‌م دوو ئه‌كته‌ره پیشانبدات، كه‌خه‌ریكه ده‌كه‌وێته
ناو كونه‌كه، چونكه ده‌توانێت له‌هه‌مان كاتدا كرێكارێك پیشانبدات، كه
له‌كونه‌كه دێته‌ده‌ره‌وه و به‌ردێك له‌ژێر پێی داده‌نێت، به‌ڵام خاڵی
گرنگ له‌مه‌دایه، كه‌ده‌رهێنه‌ر ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ڵك له‌و كونه
وه‌ربگرێت.
له‌م رووه‌وه نهماكانی ده‌رهێنه‌ر ده‌بێت بۆ بینه‌ر شیاوی تێگه‌یشتن بێت،
ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر نامه، یان راگه‌یه‌نراوێك پیشانبدات، بینه‌ر ده‌بێت
ده‌رفه‌تی پێویست بۆ خوێنه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌بووبێت، به‌گشتی
بینه‌ر بۆ تێگه‌یشتن له‌بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان كاتێكی زیاتر به‌پێی
نهمایهكی گه‌وره‌ی پێویسته، چونكه لهنهمایهكی گشتیدا كاتێكی زیاتر
پێویستی به‌پێی نهمایهكی گه‌وره، چونكه لهنهمای گشتیدا كاتێكی زیاتر
بۆ بینینی نهماكه ته‌رخانده‌كرێت، هه‌روا بینه‌ر ده‌بێت بزانێت،
كهلهختهیهك له‌كوێدا رووده‌دات، بردنی له‌خۆڕای بینه‌ر له‌شوێنێكه‌وه
بۆ شوێنێكی تر به‌بێ راڤه له‌باره‌ی شوێنگۆڕكێ بێ راڤه‌كردن له‌باره‌ی
ئه‌م گۆڕینه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بینه‌ر سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی نوێ
بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه، له‌وڕوه‌وه بۆ تێگه‌یشتن له‌شوێنی شتۆمهكێك، یان
كه‌سێكی نوێ بینه‌ر زیاتر پێویستی به‌كات هه‌یه.
به‌رده‌وام ده‌رهێنه‌ر ده‌بێت بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌بڕین هۆكارێكی
له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت و له‌نێوان بڕینهكاندا ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كی
لهختهیی، یان بابه‌تی ئاماده بكات، چونكه گۆڕینی لهختهیهك بۆ
هه‌بوونی لهختهیهكی تر كه‌جیاوازه له‌گه‌لڕ له‌خته‌ی پێشودا به‌هایه‌كی
كه‌متری هه‌یه.
بڕین یه‌كێكه له‌شێوازه ساده‌كانی گۆڕینی لهختهیهك بۆ لهختهیهكی
تر، به‌گشتی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌فیلم به‌و واتایه دێت، كه‌یاری دانه‌بڕاوه
و به‌رده‌وامه، هه‌ڵبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی نێوان نهماكان و له‌خته
جۆراوجۆره‌كان رێگای زۆر له‌به‌رده‌ستدایه، رێژه‌یه‌كی زۆر له‌م
تهكینكانه له‌ڕه‌وتی دابینكردندا به‌كاردێن.
ئاراسته‌ی پلیكانی سه‌رده‌مانێك ئامرازی گواستنه‌وه‌ی باو بوو له‌كاری
دروستكردنی فیلم‌دا، كه له‌بنه‌مادا دوو جۆری جیاوازی هه‌یه، ده‌ركه‌وتن
كه‌تیایدا بینه‌ر به‌ته‌واوی په‌رده‌كه‌ی به‌ڕه‌ش دێته به‌رچاو، كهورده
ورده په‌رده‌كه رووناك و ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌ویتر نادهركهوتن، كه‌تیایدا
سه‌ره‌تا بینه‌ر له‌خته‌ی روون ده‌بینێت و ورده ورده په‌رده‌كه به‌ره‌و
تاریكی ده‌ڕوات، چونكه ماوه‌ی كاتی له‌ناوچوونی ورده ورده‌ی زیاتره
له‌كاتی بڕینه‌كه‌ی، جۆرێك راوه‌ستان له‌زنجیره‌ی یاریه‌كه دابینده‌كات
به‌جۆرێك كهوادهردهكهوێت لهختهیهك لهلهختهیهكی تر
جیابووه‌ته‌وه، ده‌ره‌نجام ئاراسته‌ی پلیكانی نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی
راوه‌ستانی كات، به‌ڵكو ده‌رفه‌ت بۆ بینه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ چركه‌یه‌ك
له‌خته‌ی پێش و بێنێته‌وه یاد.
تێپه‌ڕبوون به‌دوای یه‌كدا وه‌ك له‌ناوچوونی پلیكانی وه‌ك رابردوو باوی
نییه، به‌ڵام هێشتا له‌زۆر بواردا وه‌ك ئامرازێكی گواستنه‌وه كه‌ڵكی
لێوه‌رده‌گیردرێت، تێپه‌ڕبوون به‌دوای یه‌كدا ورده ورده دوولهختهی
جۆراوجۆر پێكه‌وه تێكه‌لڕ ده‌كات، بۆ نمونه بینه‌ر خه‌ریكه سه‌یری
ئاسمانی نیۆیۆرك ده‌كات و ورده ورده سه‌رنجی ده‌ڕواته سه‌ر لهختهیهكی
تر، دیمه‌نێك له‌پاریس له‌پشت نه‌مای ئاسمانی نیۆیۆركه، له‌خته‌ی ئاسمانی
نیۆیۆرك لاده‌چێت و له‌خته‌ی پاریس ده‌مێنێته‌وه، ئه‌نجامی شیاوی باس
له‌وه‌دایه، كهلهختهی كایه‌كه له‌ئاسمانی نیۆیۆركه‌وه بۆ ئاسمانی
پاریس گواستراوه‌ته‌وه، هه‌ندێكجار له‌فیلمدا كه‌ڵك له‌تێپه‌ڕبوونی دوا
به‌دوای یه‌ك وه‌رده‌گیردرێت له‌كاتی ده‌سپێك و كۆتایی سكانسهكانی دوایین
نیگا.
دوونهمایی هاوشێوه‌ییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی دوا به‌دوای یه‌كدا
هه‌یه به‌و جیاوازییه‌وه، كه له‌هه‌ر دوو نهماكه له‌یه‌ك كاتدا
به‌سه‌ر یه‌كدا دێنه سه‌ر په‌رده‌كه، به‌م شێوه‌یه، كه‌دوو نه‌ما
له‌سه‌ر یه‌ك چاپ بووه و له‌كاتی نمایشكردنی له‌سه‌ر په‌رده‌كه‌دا بینه‌ر
هاوكات هه‌ردووكی ده‌بینێت، دوونهمایی دوو كاری جودا له‌یه‌كه، به‌ڵام
له‌ڕاستیدا كاری په‌یوه‌ست به‌یه‌كتر پیشانده‌دات، كه له‌یه‌ك كاتدا
رووده‌دات، به‌پیشاندانی لهختهیهك لهئاگركهوتنهوهی بینایه‌ك و
دوونهمایی، كهلهختهی ئوتومبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی له‌گه‌لڕ پیشانده‌دات
به‌و واتایه دێت، كه‌ئه‌و دوو كاره هاوكات روویانداوه.
مۆنتاژی په‌رده‌ی دووبهشكراو جێگیركردنی له‌خته‌ی جۆراوجۆره
لهپهردهیهكدا، له‌م شێوه‌یه‌دا په‌رده‌كه ده‌بێته چه‌ند به‌شێكی
جیاواز، هه‌ر به‌شێك لهپهردهكه لهختهیهكی جیاواز پیشانده‌دات، كه
به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست نین، بۆ نمونه بۆ پیشاندانی لهختهیهكی
ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت په‌رده‌كه بكاته پێنج به‌شه‌وه،
لهبهشێكدا شوێنی ده‌ره‌وه‌ی بیناكه پیشانده‌دات، كهئاگری
لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌به‌شێكی تردا ژنێك پیشانده‌دات، كه له‌ناو
ئاگره‌كه‌دا گیری خواردووه، له‌به‌شێكی تردا پیاوێك پیشانده‌دات، كه
له‌پشت په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه به‌بێ جووڵه چاوه‌ڕێیه تائازایهتی
بدۆزێته‌وه و له‌وێ باز بداته خواره‌وه، له‌به‌شی چواره‌مدا كه‌سی
ئاگركوژێنه‌وه‌كه به‌ته‌ور خه‌ریكه ده‌رگای بیناكه ده‌شكێنێت و له‌به‌شی
پێنجه‌مدا به‌رپرسی ئاگركوژێنه‌وه‌كه پیشانده‌دات، كه به‌بێ سیم خه‌ریكه
داوای پشتگیری و ناردنی كه‌سی زیاتر ده‌كات لهناوهندهكهیهوه.
دوو ته‌كنیكی گواستنه‌وه‌ی تر، كهئهمڕۆكه ئه‌وه‌نده كه‌ڵكی
لێوه‌رناگیردرێت بریتیه لهسهراونوقمبوون و گۆڕین له‌چوارچێوه‌دا
هه‌رچه‌ند سهراونوقمبوون و گۆڕین له‌چوارچێوه هێشتا له‌كاری
ته‌له‌فزیۆندا به‌كاردێن، چونكه ئه‌م ئامرازه لهكێشمهكێشمی ئابوری
له‌گه‌ڵ پیشه‌سازی فیلم‌دا زۆربه‌ی سنورداربوون و قه‌ده‌غه‌كردنه‌كانی پێش‌و
له‌ناو چووه، له‌گۆڕین له‌چوارچێوه‌دا بینه‌ره‌كان شایه‌تحاڵن نهمایهك
به‌هێڵێكی جووڵێنه‌ر، كه‌زۆرجار لهلاكانهوه، یان له‌سه‌ره‌وه بۆ
خواره‌وه‌ی چوارچێوه‌كه راكێشراون بگۆڕێت بۆ نهمایهكی تر، جووڵه‌ی ئه‌م
هێڵه به‌درێژایی لهختهكه له‌هه‌مان كاتدا له‌خته‌ی پێش‌و ده‌سڕێته‌وه و
لهختهیهكی نوێ دێنێته به‌رچاو، سهراونوقمبوون جۆری كورتكراوه و
نۆژهنكراوهی گۆڕین لهچوارچێوهدایه به‌و واتایه كهوادیاره
لهختهكه به‌ده‌وور هێڵێكی ئاسۆیی، یان شاوڵیدا تلاوه‌ته‌وه و له‌م
رووه‌وه لهختهیهكی تر ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌رهێنه‌ره‌كان له‌ئێستادا
كه‌متر كه‌ڵك لهسهراونوقمبوون و گۆڕین له‌چوارچێوه وه‌رده‌گرن و
تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو ئه‌وانه په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن، كهبڕین ورده ورده
له‌ناوچوون و گۆڕین له‌چوارچێوه‌ی ئامرازی گواستنه‌وه‌ی بینینی سروشتیه،
ئه‌مڕۆكه له‌ڕاستیدا بڕین گرنگترین ئامرازی گواستنه‌وه‌یه.
هه‌ر وا له‌ناو ده‌رهێنه‌ره‌كانی سه‌رده‌مدا به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت، كه
له‌په‌چه كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر په‌چه‌ی یه‌كێك له‌و
كه‌ره‌سه حهزلێكراوانهی گریفیس بوایه، بنه‌مای په‌چه بریتیه لهتاریك
كردنی ئه‌و به‌شانه‌ی له‌خته بۆ دابینكردنی به‌رهه‌مێكی بینینی تایبه‌ت
دێته ئارا، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌په‌چه ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت له‌هه‌ندێك
بواری هاوشێوه‌ی نه‌ما له‌نێوان كامێرا دوو هاوێنه‌یی، پریسكۆپ،9یان كونی
كلیلی پێویست دابینبكات، بۆ نموونه گریفیس لهئامرازێكی تر به‌ناوی عنبیه
كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت به‌و واتایه، كه‌هه‌موو پهچهكان جیا له‌بازنه‌یه‌كی
بچوك له‌به‌شی ناوه‌نده‌وه تاریك كراوه و پاشان به‌كردنه‌وه‌ی عنبیه
هه‌موو لهختهكان ده‌رده‌كه‌وت، هه‌رچه‌ند ده‌رهێنه‌ره‌كان تاڕاده‌یه‌ك
له‌هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی دابینكردن، كه‌باسی لێوه‌كرا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن،
به‌ڵام فیلمه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌لڕ یه‌كدا جیاوازه،
له‌ڕاستیدا بینه‌ر پاش سه‌یركردنی چه‌ند خوله‌كێك له‌فیلمی "وڵز"،
"برهگهن"، "فلینی" به‌ووردی تێده‌گات روبه‌ڕووی سێ شێوه هه‌ست و
تێگه‌یشتنی ته‌واو جیاواز بووه‌ته‌وه، ئه‌م هوشیارییه ده‌ره‌نجامی ده‌ست
نیشانكردنی جیاوازیه‌كانی به‌رهه‌می ئه‌م سێ ده‌رهێنه‌ره‌یه، كهخێرا
دێته به‌رچاو، جیاوازی له‌ناوه‌ڕۆك، جیاوازی به‌شێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه
به‌تایبه‌تی ئه‌و جیاوازیانه‌ی بۆ خستنه‌ڕووی لهختهكانی بینینن،
له‌ڕاستیدا سێ شێوازی دابینكردنی جۆراوجۆر ده‌بینێت، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست
له‌شێواز ئه‌وه نییه كهتهكنیكێكی ته‌واو ده‌ستكرد هه‌بێت به‌سه‌ر
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌دا بسه‌پێت، به‌ڵكو شێوه‌یه‌كه، كه له‌سروشتی
چیرۆكه‌كه‌دایه.
هه‌رچه‌ند به‌ڕاده‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كان شێوازی جۆراوجۆر له‌ئارادایه، به‌ڵام
له‌باره‌ی دابینكردن ده‌كرێت دوو شێوازی گشتی ناو به‌رین، ئه‌وانیش:
مۆنتاژی به‌رده‌وام، مۆنتاژی جووڵێنه‌ر (چالاك).
به‌گشتی بۆ لهمۆنتاژی به‌رده‌وامیدا هه‌وڵده‌درێت جووڵه‌ی چیرۆكێك
به‌شێوه‌ی ریالیزمیانه بخرێته‌ڕوو، واته به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و ئاسان،
ئه‌م ته‌كنیكه له‌زۆر بواره‌وه ده‌كرێت به‌ئه‌زموونی شانۆ بشوبهێنرێت،
چونكه زۆرجار له‌شانۆدا ده‌ربڕینی چیرۆك و جووڵه و وتووێژه‌كه‌ی
لهئاراستهیهكی به‌رده‌وام و شیاوی پێشبینی ده‌ڕواته پێشه‌وه، له‌م
شێوازه‌دا زۆرجار كه‌ڵك له‌جووڵه‌ی درێژماوه و به‌رده‌وام ده‌گیردرێت، بۆ
نمونه ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر بییه‌وێت له‌خته‌ی باوی به‌دواداچوون و هه‌ڵاتن
له‌فیلمه‌كانی "وێستێرن"دا به‌شێوازی مۆنتاژی به‌رده‌وام پیشانبدات،
ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كامێراكه‌ی له‌بری یه‌كێك له‌و دوو گروپه
(بهدواداچو و و هه‌ڵاتوو) دابنرێت، بینه‌ری فیلمه‌كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌لڕ
قاره‌مانه‌كاندا ببێته یه‌ك، ده‌ره‌نجام له‌خته‌ی فیلمه‌كان له‌ڕوانگه‌ی
قاره‌مانه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگه هه‌ندێكجار كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م
ته‌كنیكه ببێته هۆی بێجووڵه‌یی له‌خته‌ی به‌دواداچوون و هه‌ڵاتن
(هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره زۆرجار پشت راست ناكاته‌وه)، بۆ نمونه (جۆرج رۆی
هیلڕ)10 ده‌رهێنه‌ری فیلمی "به‌دوای كاره‌ساتدا"11 له‌م ته‌كنیكه كه‌ڵكی
وه‌رگرتووه و به‌رهه‌مێكی نمایشی شكۆمه‌ندی پێكهێناوه، "پۆل نیۆمه‌ن و
رابێرت ردفۆرد" بۆ راكردن له‌ده‌ست گروپێكی چه‌كدار، كه بهدوایاندان چ
به‌زیندوویی بیانگرن چ به‌مردوویی، تووشی ره‌نجی زۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌وانه
په‌نا بۆ هه‌ر فێڵ و پلانێك ده‌به‌ن، كه بهداواداچووه بێ ناونیشان و
بێبهزهییهكه له‌خۆی دوور بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجام وه‌رناگرێت، هاواری
بێ ده‌ره‌تانی "پۆل نیۆمه‌ن" كه‌ده‌ڵێت: "ئه‌وانه كێن؟" یه‌كێك بوو
له‌خاڵه به‌رجه‌سته جدی و كومێدیهكانی سه‌رده‌می سینه‌مای ساڵی
(1970)ی.ز، به‌ڵام شێوازی "مرسۆمهتر" بۆ خستنه‌ڕووی له‌خته‌ی به‌دواداچوون
و هه‌ڵهاتن كه‌ڵك وه‌رگرتنه لهمۆنتاژی جووڵێنه‌ر، له‌م بواره‌دا بینه‌ر
نهمایهكی مامناوه‌ند لهقارهمانهكان ده‌بینێت، كه له‌ده‌شتێكدا
هه‌ڵدێن و خێرا پاش ئه‌وه لهنهمایهكی مامناوه‌ندا چه‌ند جنایهتكارێك
ده‌بینێت، كه به‌دوای قاره‌مانی فیلمهكهوهن، مۆنتاژی جووڵێنه‌ر بۆ
دابینكردنی ته‌ركیزی زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نمایشییهكه ده‌ست
لهلهختهی به‌دواداچوون و هه‌ڵاتن له‌په‌یوه‌ندی شوێنگه‌ی ریالیزمیانه
به‌رده‌دات، ئاشكرایه ئه‌م هاوتهنیشتییه دوو نهماییه مامناوه‌نده‌ی
قاره‌مانه‌كان و جنایهتكارهكان له‌بارودۆخێكی شوێنگه‌ی ئاسایی‌دا بوونی
نییه.
5 - olympia
له‌ته‌كنیكی مۆنتاژی جووڵێنه‌ر چیرۆكه‌كه ده‌بێته چه‌ند به‌ش
لهكایهكه، كه به‌وردی هه‌ڵبژێردراون، ئه‌و شێوازه زیاتر پشت به‌ناكۆكی
په‌یوه‌ندییان ده‌به‌ستێت، زۆرجار به‌رهه‌می ئه‌و جۆر مۆنتاژه بزواندنی
پهرچدانهوهیه لهبینهردا تا ئه‌وه‌ی له‌خودی فیلمه‌كه‌دا بێت،
لهتاقیكردنهوهیهكدا، "و. ئی. پودوڤكین" ده‌رهێنه‌ری رووسی و "كۆلێشوڤ"
تیۆریدانهری فیلمی رووسیا چه‌ند لهختهیهك له‌ڕووخساری ئه‌كته‌رێكی
پیاو، كه‌هیچ دۆخێك به‌ده‌م وچاویه‌وه دیارنییه له‌سه‌ر فیلمه‌كه
تۆماریان كرد، پاشان ئه‌م لهختهیهیان كرده چه‌ند به‌شێك و له‌نێوان
ئه‌و به‌شانه‌دا نهمایهك لهقاپێكی سۆپ، نهمایهك له‌ژنێك لهتابۆتێك و
نهمایهكی تر له‌كچێك، كه‌خه‌ریكی یارییه له‌گه‌لڕ بووكهڵهكانیدا
دانراوه، كاتێك فیلمه‌كه نمایشده‌كرێت، بینه‌ره‌كان حه‌زیان له‌شێوازی
كایه‌ی ورد و جوانی ئه‌كته‌ره‌كه كرد، وا تێگه‌یشتن پیاوێكی برسی سه‌یری
قاپێكی سۆپ ده‌كات و له‌مردنی ژنه‌كه په‌ژاره گرتوویه‌تی و له‌یاری كردنی
كچه منداڵه‌كه‌ش دڵخۆشه، ئاشكرایه واتاكانی لای سه‌ره‌وه زیاتر
لههاوتهنیشتی نهماكان ئه‌نجام وه‌رده‌گرێت تا به‌ها سروشتیه‌كان.
گشت فه‌لسه‌فه‌ی مۆنتاژ، كه له‌لایه‌ن (ئهیزێنێشتاین) و (پودوڤكین)
په‌ره‌ی پێدرا هاوسه‌نگه له‌گه‌لڕ مۆنتاژی جووڵێنه‌ر (چالاك)، ته‌نانه‌ت
ده‌كرێت په‌ره‌پێدانی مۆنتاژی جووڵێنه‌ر یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی
رزگاربوونی فیلم بێت له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی بێ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ته‌كنیكی
كاریگه‌ر، ئه‌مڕۆكه ده‌گمه‌ن ده‌كرێت دروستكردنی فیلم ببینرێت، كه‌ته‌نها
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌یه‌كێك له‌شێوازه‌كانی مۆنتاژ فیلم دروست بكرێت و
زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی فیلم میۆزیكێكی مه‌نتقی له‌خۆ بگرێت، ئه‌م دوو شێوازه
پێكه‌وه كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیردرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌رانی فیلم لهمۆنتاژی به‌رده‌وامی و
مۆنتاژی جووڵێنه‌ر به‌یه‌ك رێژه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن ره‌نگه پرسیار بكرێت
چۆن ده‌كرێت فیلمێكی تایبه‌ت دروست بكرێت، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌شه ئه‌م
قسه‌یه گاڵته‌جاڕیانه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام شێوازی تایبه‌ت به‌تاك هه‌ر
ده‌رهێنه‌رێك له‌كۆتاییدا بریتیه له‌كۆمه‌ڵی ئه‌و شتانه‌ی له‌فیلمدا
رووده‌دات، جیا له‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێدرا بابه‌تی فیلم ده‌بێت له‌به‌رچاو
بگیردرێت، ده‌بێت بینه‌ر هه‌ندێك روانگه‌ی فیلم هه‌ڵبسه‌نگێنێت، وه‌ك:
په‌یوه‌ندی نێوان كه‌سه‌كان، كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر تاك، تێكه‌ڵاوێك
له‌مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كان و ره‌نگه رووداوه‌كان ده‌وره‌یه‌كی مێژوویی
كه‌ده‌رهێنه‌ر مه‌به‌ستی ههڵسهنگانیهتی، به‌دڵنیاییه‌وه روانگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی ده‌رهێنه‌ر له‌بواره كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و فیزیایی
تاڕاده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چیرۆكه‌كه داده‌نێت و
ده‌ستنیشانی ده‌كات كهڕوبهڕوبوونهوهی ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌لڕ ئامرازی
كاره‌كانیدا به‌چ شێوه‌یه‌كه، ئایا رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دۆخێكی زه‌ینی،
ره‌خنه‌گرانه، توانج ئامێزه، یان بهئهدهبانهیه؟ گرنگتر له‌وانه‌ش
چۆن لهچیرۆكهكه تێگه‌یشتووه؟ ئایا فیلمه‌كه به‌شێوه‌ی ره‌ش و سپی
دروستكردووه، یان ره‌نگاوڕه‌نگ؟ ئایا ره‌نگی فیلمه‌كه دۆخێكی تایبه‌تی
هه‌یه؟ ئایا ره‌نگه‌كه‌ی تۆخه یان بڕیقه‌ی دێت، یان ده‌نكه ده‌نك
ده‌بێته‌وه، یان تاریكه، یان روونه؟ خستنه‌ڕووی نهماكان و لهختهكان
له‌ڕوانگه‌ی بینینه‌وه چۆنه؟ ئایا لهختهكان قه‌ره‌باڵغ و دۆخێكی
شڵهژێنهریان هه‌یه، یان بێ جووڵه‌یه؟ له‌چ جۆره زاویه و هاوێنه و
ته‌كنیكی مۆنتاژ كه‌ڵك وه‌رگیراوه؟ ده‌نگه‌كه چ یارمه‌تیه‌كی
به‌فیلمه‌كه به‌خشیوه؟ لهختهكان تاچ راده‌یه‌ك خێرا، یان خاون؟
ئه‌كته‌ره‌كان كێن و به‌چ شێوه‌یه‌ك رۆلڕ ده‌گێرن؟ له‌وانه‌یه وا بێته
به‌رچاو كه‌ئه‌م پرسیارانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌بابه‌تی فیلمه‌كه،
به‌ڵام ئه‌م پرسیاره كه‌فیلمه‌كه له‌باره‌ی چیه كارێكی انتزاعییه، بۆ
نمونه بابه‌تێك له‌باره‌ی وهحشیبوونی مرۆڤی سه‌ره‌تای به‌رامبه‌ر
به‌یه‌ك، سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی، یان له‌باره‌ی نایه‌كسانی بێت، به‌ڵام
له‌باره‌ی شێوازی هه‌بوون به‌پێویست به‌واتای مه‌به‌ستی فیلمه‌كه نییه،
ئه‌گه‌ر له‌شێوازی فیلمه‌كه تێبگات له‌هه‌مان كاتدا چۆنیهتییهكهیتان
به‌ده‌ستهێناوه، چونكه شێواز هه‌مان چۆنیه‌تیه.
تا ئه‌م راده‌یه ئامراز و ته‌كنیكه‌كانی مۆنتاژ به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو و
انتزاعیمان هه‌ڵسه‌نگاندووه، ئێستا خراپ نییه به‌شێك له‌و فیلمنامه
روتینهی هه‌ڵبه‌سه‌نگێنین كه‌بریتیه لهلهختهیهك، به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م
كاره ئاشكرا ده‌بێت كهمۆنتاژكار به‌چ شێوه‌یه‌ك و چۆن كار بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئامرازه‌كان ده‌كات و به‌چ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی ئه‌م شریته سلولوییدیه
له‌سه‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی بینه‌ر داده‌نێت.
ئه‌و لهختهیهی له‌لای خواره‌وه هاتووه وه‌سفی پیاوێك ده‌كات كه‌بۆ
چاوپێكه‌وتنی هاوڕێیه‌كه‌ی ده‌ڕواته پاركێكی گشتی، به‌ڵام هاوڕێیه‌كه‌ی
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی به‌پۆلیس وتووه و پاركه‌كه‌ش لهگهمارۆدایه، له‌م
فیلمنامهیهدا وتۆوێژ و ده‌نگ به‌مه‌به‌ستی جه‌ختی زیاتر له‌سه‌ر
لهختهكان سڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و ژمارانه‌ی له‌لای چه‌په‌وه نووسراون ماوه‌ی
هه‌ر نه‌ما له‌چركه‌یه‌كدا پیشانده‌دات، (تاڕاده‌یه‌ك له‌هه‌ر چركه‌دا یه‌ك
شریتی فیلم به‌درێژایی یه‌ك و نیو پێ پیشانده‌درێت.)
|