|
به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیل..
كوێستانی ونبوه‌كان

ئا/ عه‌تا ئه‌حمه‌د
23-5-2010
فیلمی كوێستانی قه‌ندیل به‌سه‌رهاتی ژیانی سێ پیاوی كورده، كه ساڵانێك
له‌مه‌وپێش له‌مزگه‌وتێكی كوردستانی باشوردا ده‌رسی فه‌قێیه‌تییان
خوێندووه، ئه‌م سێ پیاوه ئه‌كه‌ونه داوی خۆشه‌ویستی كچی مجه‌وه‌ری
مزگه‌وته‌كه‌و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و
خۆشه‌ویستیه هه‌وڵێكی زۆر ئه‌ده‌ن و به‌ئامانج ناگه‌ن، له‌لایه‌ن
مجه‌وه‌ری مزگه‌وته‌كه‌وه ده‌رده‌كرێن.
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵانێك (نه‌سرین) كچی مجه‌وه‌ری مزگه‌وته‌كه ده‌بێته
پێشمه‌رگه‌و له‌شه‌ڕێكی قورس‌دا وون ده‌بێت و سێ كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی
فیلمه‌كه(ره‌سول،شه‌ماڵ و عه‌ینه‌دین) هه‌ركامیان به‌ته‌نیایی هه‌وڵی
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و عه‌شقه ده‌ده‌ن، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م عه‌شقه
وونبووه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌وانه‌وه ئه‌بێته رێگایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی
سه‌دان وون بوو له‌هه‌ریه‌ك له‌نه‌ته‌وه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب و فارس و تورك.
فیلمی كوێستانی قه‌ندیل فیلمێكی ماناگه‌رایانه‌یه‌و به‌شێوه‌ی سه‌مبولێك
چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، له‌كێوی قه‌ندیل چوار نه‌ته‌وه‌ی كورد،
عه‌ره‌ب، فارس و تورك كۆده‌كاته‌وه، چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌زمانێكی
سه‌مبولێك باسده‌كات. كوێستانێك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خولقاندنیه‌وه تا
ئێستا سه‌وزی گیاكانی و سپی به‌فره‌كانی به‌خوێنی هه‌زاران مرۆڤ سوور
كراوه.
فیلم بۆ ستایشی ئه‌م كوێستانه پیرۆزه په‌ناده‌باته‌به‌ر زمانی شیعر، فیلم
نایه‌وێت به‌چاوێكی لایه‌نگرانه‌وه سه‌یری قه‌ندیل بكات، ته‌واوی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له‌م كوێستانه‌دا خوێنیان رژاوه به‌یه‌ك چاو سه‌یرده‌كات و
نایه‌وێت هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات به‌قاره‌مان.
هه‌ڵبژاردنی ئاوا ژانرێك بۆ سینه‌مای كوردی كه هێشتا له‌سه‌ره‌تای
رێگایه، ده‌توانرێت له‌دوو روانگه‌ی جیاوازه‌وه سه‌یر بكرێت،لایه‌نی
پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت ده‌رهێنه‌رانی ئێمه‌ش ده‌توانن
زۆر نه‌ترسانه فیلمی ماناگه‌را دروستبكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌نی
نگه‌تیڤه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌یت، بینه‌ری ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته
ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌م فیلمانه چێژ وه‌ربگرێت و لێی تێبگات، واته حه‌زیان
له‌فیلمێكه كه چیرۆكه‌كه‌ی به‌زمانێكی ساده و ساكار بگێڕێته‌وه.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه زیاتر بیریان له‌ناو ده‌ركردنی فیلمه‌كه
له‌فیستڤاڵه جیهانیه‌كان كردووه‌ته‌وه، تا رازیكردنی بینه‌ری خۆمان،
واته فیلم تایبه‌ت به‌فیستیڤاڵه‌كان به‌رهه‌مهێنراوه.
فیلمی كوێستانی قه‌ندیل ناتوانێت له‌م ژانره‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوبێت،
له‌هه‌ندێك له‌سكانسه‌كانیدا وا هه‌ستده‌كه‌ی كه خه‌ریكی سه‌یری فیلمێكی
تایبه‌ت به‌منداڵان ده‌كه‌یت نه‌ك فیلمێكی سه‌مبولێك و ماناگه‌را.
بۆ نموونه، ئه‌و سكانسه‌ی كه سێ كه‌سایه‌تیه‌كه ده‌بێته شه‌ڕیان و
له‌نه‌خۆشخانه سه‌ری هه‌رسێكیان ده‌به‌ستن، فیلم زۆر به خاوی ده‌ڕواته
پێش و هیچ هه‌وڵیك نادات بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی هاوڕێ بكات.
وێنه‌گرتنی فیلم زۆر به‌لێهاتووی و پسپۆڕانه گیراوه،(كه‌یوانی یوسفی)
به‌رێوبه‌ری وێنه، ده‌ورێكی زۆر گرنگی هه‌بووه له به‌هێزكردنی
فیلمه‌كه، وێنه‌كان به‌ته‌واوی له‌خزمه‌تی فیلمه‌كه‌دایه‌و چێژێكی تایبه‌ت
ده‌به‌خشێت به‌بینه‌ر و هانده‌رێكه بۆ بینینی چه‌ند جاره‌ی فیلم.
فیلم له‌بواری ئه‌كته‌ریدا به‌هێزه، به‌تایبه‌ت رۆڵگێڕانی دكتور
)قوتبه‌دین سادقی( ده‌ورێكی گرنگی هه‌بووه له‌به‌هێز كردنی فیلمه‌كه،
هه‌رسێ كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م فیلمه شان به‌شانی یه‌ك چیرۆكی فیلمه‌كه
ده‌به‌نه پێش و به‌یه‌ك میزان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، له‌ڕاستیدا
ده‌رهێنه‌ری فیلم هه‌ر سێ كه‌سایه‌تی (ره‌سول،شه‌ماڵ وعه‌ینه‌دین)ی به‌یه‌ك
چاو سه‌یر كردوه‌و هه‌ر كام له‌وانه خۆیان به‌عاشقتر له‌وانی تر ده‌زانن
به‌رانبه‌ر به‌خۆشه‌ویستی نه‌سرین .
خۆشه‌ویستی نه‌سرین ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستی پیاوێك نییه به‌رانبه‌ر
به‌ڕه‌گه‌زی مێینه، وه‌كو بڵێین ده‌رهێنه‌ر ویستویه‌تى نه‌سرین ، یاخو
خۆشه‌ویستی نه‌سرین بكات به‌سه‌مبولێك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه
له‌به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیلدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، قه‌ندیلێك كه وه‌كو دایكێك
هه‌موویانی له‌باوه‌شگرتووه‌و ساڕێژكه‌رێكه بۆ خه‌مه بێ كۆتاییه‌كانیان .
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌رهێنه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و
عه‌ره‌ب و فارس و تورك كه له‌م كوێستانه‌دا خوێنیان رژاوه به‌یه‌ك چاو
سه‌یر ده‌كات و هیچ جیاوازیه‌كی دانه‌ناوه له‌نێوان ئه‌وانه‌یدا كه
ساڵانێكه بۆ پاراستنی خاكی خۆیان گیانیان به‌ختكردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه بۆ داگیركردنی ئه‌م خاكه خوێنیان رژاوه.
(ته‌ها كه‌ریمی) ده‌رهێنه‌ی فیلمی كوێستانی قه‌ندیل، كه پێشتر به‌كورته
فیلمه‌كانی سه‌لماندویه‌تی كه زۆر بوێر‌و نه‌ترسه له‌هه‌ڵبژاردنی چیرۆك،
ستایلێكی تایبه‌تی بۆ خۆی هه‌لبژاردوه‌و به‌سینه‌ما دۆستان و سینه‌ماكارانی
راگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می باشتر بن له‌ئه‌و .
ئه‌م فیلمه یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی (ته‌ها كه‌ریمی)ه‌و هه‌وڵیداوه به‌م
فیلمه‌ی جێگایه‌كی تایبه‌ت له‌سینه‌مای كوردی بۆخۆی بكاته‌وه، ئه‌مه
جێگه‌ی شانازیه كه سینه‌مای كوردی ئاوا ده‌رهێنه‌رانێكی تێدایه، كه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن سینه‌مای كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، هیوادارین ئه‌م شێوه‌یه
له‌سینه‌مای كوردی به‌رده‌وام بێت و ده‌رهێنه‌رانی خاوه‌ن ستایل رۆژ به‌رۆژ
ئه‌م سینه‌مایه به‌ره‌وپێش به‌رن و سینه‌مای كوردیش بتوانێت جێگایه‌كی
تایبه‌ت بۆخۆی له‌جیهاندا بكاته‌وه.
|