|
دیكاپێریۆ خه‌ونه‌كان
ده‌گۆڕێت
ئا/ عه‌تا ئه‌حمه‌د
31-7-2010
فیلمی INCEPTION، له‌ده‌رهێنانی كریستۆفێر نۆلانه‌و، ئه‌كته‌ره
به‌شداربووه‌كانی ئه‌م فيلمه بریتین له(لئۆناردۆ دیكاپێریۆ، جۆزیڤ
گۆردۆن، ئیلێن په‌یج، تۆم هاردی)، ژانری فلیم (درام، فانتازی)یه و
به‌رهه‌می ساڵی (2010)یه.
ئه‌مریكاییه‌كان وشه‌یه‌كیان هه‌یه به‌ناوی (بلاك باستێر)، بۆ ئه‌و
فیلمانه به‌كاریدێنن كه‌پێش نمایشی، ریكلامی زۆری بۆ ده‌كرێت و بینه‌ر
تامه‌زرۆی بینینی ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌م فیلمانه به‌بڕێ پاره‌ی زۆر
دروستده‌كرێت، نوێترین فیلمی نۆلان (INCEPTION)، یه‌كێك له و فیلمانه‌یه
كه‌ناسناوی (بلاك باستێر)ی پێدراوه، له‌ڕاستیدا توانیویه‌تی دوای ئه‌و
هه‌موو چاوه‌ڕوانییه بینه‌رانی سینه‌ما رازی بكات و تام و چێژێكی
تایبه‌تیان پێ بدات.
دام كۆپ، به‌رۆڵگێرانی دیكاپێریۆ تاوانبار به‌كاری نایاساییه و له‌لایه‌ن
دادگای ئه‌مریكاوه حوكمی گرتنی بۆ ده‌رچووه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه
ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی ببینێت، كاری (دام)
تێگه‌یشتن و رۆشتن بۆ نێو ناخ و هه‌ستی ناهوشیاری مرۆڤه‌كان و
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نهێنیانه‌یه كه له‌هزریاندایه، له‌ڕاستیدا (دام)
هه‌وڵده‌دات ئه‌و نهێنیانه‌ی كه له‌هه‌ستی ناهوشیاری مرۆڤه‌كان
تۆماركراوه ئاشكرای بكات.
سایتۆ، سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌یه، كه له(دام) داوا ده‌كات بڕواته ناو
مێشك و هزری ره‌قیبه‌كه‌ی كه‌ناوی (فیشێر)ه، ئه‌م كاره بۆ دام زۆر قورس
نییه، به‌لاَم شتێك كه(سایتۆ) ده‌یه‌وێت زیاتر له‌م كاره‌یه! ئه‌و
ده‌یه‌وێت كه(دام) بڕواته ناو هزر و هه‌ستی ناهوشیاری (فیشێر)و داتاهاێك
كه(سایتۆ) مه‌به‌ستیه‌تی له‌مێشكی ئه‌و دایبنێت، له‌به‌رانبه‌ری ئه‌م
كاره‌دا (سایتۆ) به(دام ) به‌ڵێنده‌دات كه‌كارێك بكات (دام) بتوانێت
بڕواته‌وه بۆ ئه‌مریكا.
دام، گروپێكی پڕفشیۆناڵ بۆ ئه‌م كاره رێكده‌خات، كه‌بریتین له(ئارتوور)
به‌رۆڵگێرانی جۆزێڤ گارده‌ن كه‌جێگریه‌تی، (ئیمز) به‌رۆڵگێرانی تۆم هاردی
پسپۆر له‌بواری ته‌زویر و جه‌لع، (یوسف) به‌رۆڵگێرانی دلیپ رائۆ،
كه‌ده‌رمان سازه‌و هه‌روه‌ها (ئاریادێن) به‌رۆڵگێرانی ئالێن په‌یچ
كه‌پسپۆره له‌بواری دیزاین و دروستكردنی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كان، ئه‌م كاره
بۆ ئه‌م گروپه پڕفشیۆناڵه زۆر قورس نییه و كێشه‌یه‌كی وایان نییه تا
ئه‌وه‌ی كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی (دام) دێته ناو ئه‌م پرۆژه‌یه‌و ده‌یه‌وێت
به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه نه‌هێڵیت پرۆژه‌كه
سه‌ركه‌وتوبێت و.....هتد.
پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و داهاتووی مرۆڤ هێشتا یه‌كێك له‌نیگه‌رانیه‌كانی
جیهانه، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌پێشكه‌وتنی زانست و
ته‌كنۆلۆجیا له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه، به‌لاَم له‌لایه‌كی تره‌وه
هه‌ندێكیش له‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ئه‌م پێشكه‌وتنه ده‌گاته راده‌یه‌ك
كه‌ده‌بێته هۆی له‌ناو چوونی مرۆڤایه‌تی.
فیلمی (INCEPTION)، ئاماژه ده‌كات به‌یه‌كێك له‌م پێشكه‌وتنه
زانستییانه، به‌ناوی گۆڕین و به‌تاڵكردنی خه‌ون و خه‌یاڵ له‌هزری
مروڤه‌كان، بابه‌تێك كه‌ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مرۆی مرۆڤ شتێكی سه‌یر و فانتازییه،
به‌لاَم ره‌نگه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا رووبدات و ببێته شتێكی ئاسایی
له‌ژیانی مرۆڤه‌كاندا.
چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی (نۆلان) ئه‌وه‌نده قورسه كه‌ناتوانی له‌چه‌ند دێردا
باسی بكه‌ی، پێچ و خه‌می چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه‌ناتوانی بڵێی
له‌درێژه‌ی فیلمه‌كه‌دا چی رووده‌دات، رۆشتن بۆ جیهانی خه‌ونه‌كان یه‌كێك
له‌باشترین ته‌وه‌ره‌كانه بۆ دروستكردنی فیلم، كه‌ده‌توانم بڵێم
به‌خته‌وه‌ریه‌وه دروستكردنی ئاوا فیلمێك كه‌وتۆته ئه‌ستۆی ده‌رهێنه‌رێكی
به‌توانا وه‌كو (كریستۆفیر نۆلان)، ئه‌گه‌ری زۆریشی هه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه كه‌سێكی تر ببوایه ئاوا سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوو.
له‌م فیلمه‌دا له‌ناوچوون و گۆڕنی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی مرۆڤ، به‌جوانترین
شێوه پیشاندراوه، هه‌روه‌ها وێنه‌گرتنی كه‌یه‌كێكه له‌خاڵه گرنگه‌كانی
ئه‌م فیلمه كه به‌باشترین شێوه گیراوه‌و له‌خزمه‌تی بابه‌تی
فیلمه‌كه‌دایه، له‌هه‌مووی گرنگتر ماوه‌ی فیلمه‌كه‌یه، چیرۆكی ئه‌م
فیلمه (148) خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه بۆ فیلمێكی فانتازی زۆره و
ده‌رهێنه‌رانی ئه‌م ژانره‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه كه له‌كورتترین
كاتدا چیرۆكه‌كه‌یان باس بكه‌ن، به‌لاََم نۆلان به‌جوانی توانیویه‌تی
له‌ماوه‌ی ئه‌م (148) خوله‌كه‌دا چیرۆكی فیلمه‌كه په‌ره‌ی پێ بدات و
بینه‌ریش هه‌ست به‌ماندوو بوون ناكات.
رۆڵگێرانی ئه‌كته‌ره‌كان به‌تایبه‌ت دیكاپێریۆ، ده‌ورێكی گرنگی هه‌یه
له‌سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه، ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه‌دیكاپێریۆ دوای هاوكاریكردنی
له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌توانای سینه‌ما (سكۆرسیزی) هه‌ڵیبژاردووه و
درێژه‌یداوه، بووه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنی و ئێستایش یه‌كێكه له
به‌تواناترین ئه‌كته‌رانی جیهان، فیلمی نوێ (نۆلان) واته (INCEPTION)
ئه‌زمۆنێكی تره بۆ دیكاپێریۆ له‌بواری ئه‌كته‌ریدا.
یه‌كێك له‌خاڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م فیلمه، به‌شداری دوو ژنه
ئه‌كته‌ری هۆلیووده واته (ماریۆن كانیلارد و ئالێن په‌یچ)ه، كه
له‌فستیڤاڵی (2008)ی ئۆسكاردا بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌لاَتی باشترین
ئه‌كته‌ری ژن كێبه‌ركێیان ده‌كرد، له‌م فیلمه‌دا هه‌ردوو ئه‌م ئه‌كته‌رانه
زۆر به‌لێهاتووی ده‌ور ده‌بینن.
كریستۆڤیر نۆلان، یه‌كێك له‌باشترین و لێهاتووترین ده‌رهێنه‌رانی جیهانه،
ده‌رهێنه‌رێك كه تائیستا ته‌نیا (9) فیلمی به‌رهه‌مهێناوه، به‌لاَم
له‌ڕاستیدا هه‌ركام له‌م فیلمانه له‌باشترین فیلمه‌كانی هۆلیوود بون.
فیلمی (INCEPTION)، یه‌كێك له‌و فیلمانه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر حه‌زتان له‌سینه‌ما
و فیلم ده‌بێت سه‌یری بكه‌ن، چونكه پێكهاتووه له‌گروپێكی پڕفشیۆناڵ،
ده‌رهێنانی بێ هاوتا، وێنه‌گرتنێكی لێهاتووانه، رۆڵگێرانی سه‌رنجڕاكێش
و....هتد، كه له‌ئه‌نجامدا فیلمێكی به‌هێزیان دروستكردووه.
|