|
به‌شی پێنجه‌م و كۆتایی...
هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم
6-10-2010
له‌به‌ر هۆكاری زۆر هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم، هه‌ستیارترین جۆری
ره‌خنه‌گرتن له‌فیلم ده‌بێت نووسه‌ر روانین و ئه‌زموونی پێویستی بۆ پێوانه
و تاوتوێكردنی فیلمێك له‌گه‌لڕ به‌رهه‌مه گه‌وره‌كانی سینه‌مایی
هه‌بووبێت، روانین و ئه‌زموونێكی وا بۆ نووسه‌ر هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێت
تابنه‌مای فیلمه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێت، جیا له‌وه‌ش بۆ ئه‌نجام وه‌رگرتنی
ده‌سكه‌وته‌كانی بینینی فیلم پێویستی به‌زانیاری هه‌یه له‌بواری هونه‌ر و
ته‌كنیكی فیلم هه‌ڵگرتن، كه له‌ئاكامدا ده‌بێت بتوانێت لایه‌نی سۆزداری و
فه‌لسه‌فی و جوانناسی فیلمه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
له‌وانه‌شه ره‌خنه‌گر كاره‌كانی به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رچدانه‌وه‌ی سۆزداری
و بیركردنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌فیلم ده‌سپێبكات، بۆ نمونه ره‌نگه به‌هۆی
توندبوونی ئه‌و هه‌ستانه‌ی فیلمه‌كه له‌خۆیدا دروستیكردووه خڵافابێت،
ره‌نگه ئاگاداری ئه‌وه‌ش ببێته‌وه كه به‌هۆی وره‌ی پڕاوپڕ له‌ژیانی
فیلمه‌كه و جوامێری قاره‌مانانه كاری تێكردبێت، ره‌نگه شانازی به‌هۆی
سه‌ركه‌وتن، یان ره‌نج به‌هۆی شكست، كه به‌سه‌ر قاره‌مانه‌كانی هاتوون
ئه‌میش هه‌ستی پێبكات، له‌ئاكامدا له‌وه تێبگات لاسای كردنه‌وه‌ی فیلم
هه‌ڵگر له‌ژیانیدا كاریگه‌ری داناوه و هوشیارتری كردووه‌ته‌وه،
له‌لایه‌كی تر له‌وانه‌یه نووسه‌ر تێبگات زیاتر بواری ئه‌ندێشه بۆ لای
فیلمه‌كه راكێشراوه تاوه‌ك له‌بواری هه‌ستیاری.
هه‌ندێك له‌فیلمه‌كان به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ڕوانگه، شێوه‌ی قسه‌كردن، یان
شێوازی ده‌رهێنان، هه‌وڵده‌ده‌ن بینه‌ر له‌كایه‌كردن بته‌كێننه‌وه،
گیرۆده‌بوونی سۆزداری پاشان له‌ڕێگای په‌رچدانه‌وه له‌بینه‌ردا
ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وڕوه‌وه نابێت به‌پێ پێویست بینه‌ره‌كانی خۆی نوقمی
هه‌سته‌كان بكات.
نووسه‌رێك كه‌تێده‌كۆشێت تاسه‌ركه‌وتنی هونه‌ری فیلم هه‌ڵبسه‌نگێنێت،
ئاره‌زووی لێ ده‌بێت ده‌ستبكات به‌شیكردنه‌وه‌ی تیۆری فه‌لسه‌فی فیلم
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی راسته‌قینه، ئه‌و بۆ شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌كانی
دوو ئامرازی به‌هێزی له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌ویش ئه‌زموونی تاكه‌كه‌سی خۆی
به‌رامبه‌ر به‌جیهان و هێزی تێگه‌یشتنی خۆی، گرنگ نییه كه‌شێوازی
فیلمه‌كه چ شێوه‌یه‌كی هه‌بووبێت، چونكه ئه‌م كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
مه‌سه‌له‌ی راستگۆیی و متمانه‌ی فیلمه‌كه، ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه جیهان بكاته
دوو به‌شی باش و خراپ له‌متمانه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه به‌ده‌گمه‌ن
خه‌ڵكانێك ده‌بینین كه به‌ته‌واوی باش ، یان خراپ بن، روانگه‌یه‌ك وێنا
بكه‌ن كه له‌ڕاستیدا هیچ جۆره هاوكێشه‌یه‌كی هه‌ستپێكراوی راسته‌قینه‌ی
نییه، به‌ڵام راستییه‌كی تیا به‌دیده‌كرێت، بۆ نمونه فیلمی "ساڵی رابردوو
له‌مارین باد" به‌رهه‌می (ئه‌لێن رنه) له‌ڕاستیدا به‌و جۆره‌ی لێی
تێده‌گه‌یت زۆر هاوشێوه نییه، به‌ڵام ئه‌م فیلمه له‌ئاشكراكردنی
راستیه‌كی ده‌روونی و زه‌ینیدا زۆر راستگۆ نییه.
له‌زۆر بواردا ده‌بینرێت كه‌فیلم رێگاچاره‌یه‌كی بۆ مه‌سه‌له
فه‌لسه‌فیه‌كان كه‌خۆی دایده‌ڕێژێت ده‌خاته به‌رباس، بۆ نمونه فیلمێك
فه‌سادی ئه‌خلاقی و روانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ئه‌وتۆ وه‌رده‌گرێت و به‌و
ئه‌نجامه ده‌گات، چونكه كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به‌ئاڵۆگۆڕ وه‌ڵامده‌ر
نییه سزاكه‌ی له‌ناوچوونه، كاتێك نووسه‌رێك فیلمێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یه‌وێت بزانێت وێناكردنی كۆمه‌ڵگه له‌ڕوانگه‌ی
فیلمه‌وه چه‌نده له‌ڕاستیه‌كانه‌وه نزیكه و به‌گشتی ئاره‌زوویه بزانێت
متمانه و ره‌نگه پرسیار له‌باره‌ی ئه‌نجامی فیلمه‌كه وه‌بگرێت.
كاتێك نووسه‌ر له‌ڕوانگه‌ی جوانناسی فیلمه‌وه سه‌رنجده‌دات ده‌بێت هۆكاری
زۆر له‌به‌رچاو بگرێت، كه‌ئایا فیلمه‌كه جوانه؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا
فیلمه‌كه هه‌ماهه‌نگی، یه‌كبوون، تقارن و هه‌ماهه‌نگیی تێدایه؟ ئایا
ده‌كرێت مه‌سه‌له سه‌ره‌كیه‌كه به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتی لێكبدرێته‌وه؟
ئایا فیلمه‌كه كار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گرنگ و ئاڵۆزی شوێنه‌واری مرۆڤ
ده‌كات، یان كار له‌سه‌ر مه‌سه‌له لاوه‌كی و ناگرنگه‌كان؟ ئایا فیلمه‌كه
له‌بواری ده‌ربڕین زه‌نگین و پڕه؟ یان له‌خته‌كان دووپات ده‌بنه‌وه؟
هه‌روا نووسه‌ر له‌هه‌وڵدایه كه‌هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كونتڕۆڵی ده‌رهێنه‌ری
فیلمه‌كه له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆی و هه‌ڵبژاردنی روانگه‌كان و به‌تایبه‌تی
شێوازی به‌كارهێنانی زمانی جووڵه (هێمای جه‌سته‌یی) بكات.
كه‌سێكی ره‌خنه‌گر له‌هه‌موو كاتدا وه‌كو هه‌بوونێكی ته‌واو هه‌ڵسه‌نگاندن
بۆ فیلم ده‌كات، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌شه كه‌موكۆڕیه‌ك له‌فیلمه‌كه‌دا
ببینرێت ده‌بێت به‌چاوێكی اغمازه‌وه لێبڕوانێت.
ده‌بێت پێشه‌كی فیلم به‌چه‌ند رسته‌یه‌كی ساده ده‌ربڕی دادوه‌ری نووسه‌ر
بێت سه‌باره‌ت به‌گشت فیلمه‌كه، نووسه‌ر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه
خۆی له‌هه‌وڵدایه ئه‌و خاڵانه‌ی له‌فیلمه‌كه‌دا بووه‌ته هۆی دادوه‌ری
پۆزه‌تیڤ، یان نێگه‌تیڤ سه‌باره‌ت به‌فیلمه‌كه پاشان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت،
چونكه به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن دادوه‌ری گه‌ره‌نتی ده‌كات پێویسته
نووسه‌ر هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، به‌واتایه‌كی تر ناتوانێت كه‌مته‌رخه‌م بێت،
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی مه‌نتقی و رازیكه‌ربێت گشت بابه‌ته‌كه
كاریگه‌ریه‌كی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت.
كاره‌ساتی (پردی ئاوێلڕ كریك) و هه‌ڵسه‌نگاندنی:
كاره‌ساتی پردی ئاوێلڕ كریك، له‌ساڵی (1961)ی. ز، له‌ده‌رهێنانی (رابێرت
ئه‌نریكۆ)یه، نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌یه له‌توانای كورته فیلمێكی
به‌سه‌رهاتدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه‌فیلمه‌كه وه‌فاداره له‌سه‌ر سه‌رچاوه
ئه‌ده‌بیه‌كانی، كه‌كورته چیرۆكێكه له"ئه‌مبرۆس بیرس"، به‌ڵام له‌زۆر
لایه‌نه‌وه له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆی باشتر هاتۆته دی.
بۆ نمونه له‌بنه‌مای چیرۆكه‌كه‌دا مه‌به‌ستێكی روون بۆ له‌سێداره‌دان
له‌ئارادا نییه، به‌ڵام (ئه‌نریكۆ) ته‌نها كه‌سێك پیشانده‌دات كه‌وتراوه
ده‌بێت له‌سێداره بدرێت، له‌ئاكامدا فیلمه‌كه دۆخێكی بێ زه‌مه‌نی و
گشتگیرییه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، كه له‌بنه‌مای چیرۆكه‌كه‌دا نابینرێت،
قاره‌مانی فیلمه‌كه جووتیارێكه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی باشووری
ئه‌مریكا به‌ناوی (پیتۆن فاركۆیه‌ر)، كه‌ده‌بێته نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه‌خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به‌ژیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام سزای
مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌نریكۆ، زیره‌كانه چه‌ندین روانگه ده‌گۆڕێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه
كه‌بینه‌ر خۆی له‌بری تاوانباره‌كه ببینێته‌وه، سه‌ره‌تا كامێراكه زۆر
له‌ڕووداوه‌كانی سه‌ر پرده‌كه‌وه دووره و سه‌رنجی بینه‌ر به‌ره‌و
له‌خته‌ی له‌سێداره‌دان ده‌بات، له‌م كاته‌دا روانگه‌ی فیلمه‌كه
له‌ڕوانگه‌ی بێژه‌ری چاو‌دێر بۆ روانگه‌ی بێژه‌ری به‌شداربوو
له‌چیرۆكه‌كه‌دا (سه‌ربازه‌كانی نایه‌كگرتوو) ده‌گۆڕێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ
بێژه‌ری یه‌كه‌م (فاركۆیه‌ر) و ده‌ره‌نجام به‌ره‌و تاك بێژه‌ری له‌ناخه‌وه
ده‌گۆڕدرێت واته (هه‌ڵاتنێكی خه‌یاڵاوی).
شێوازی كامێراكه له‌فیلمه‌كه‌دا مه‌به‌ستداره، به‌ڵام زۆر سه‌رنجڕاكێشه،
بۆ نمونه سووچی سه‌ره‌وه‌ی كامێراكه، كه له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانه
ئه‌وانه به‌كه‌سێكی زۆر به‌هێز و وره‌دار پیشانده‌دات و به‌پێچه‌وانه‌وه
پیاوه تاوانباره‌كه بێ داڵده و تۆقێنراو دێته به‌رچاو، له‌به‌شه‌كانی
تری فیلمه‌كه‌دا (ئه‌نریكۆ) له‌هاوێنه‌ی "ته‌له‌فوتۆ" له‌له‌خته‌ی هێرشی
پیاوه جووتیاره‌كه بۆ سه‌ر ژنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌پێنه‌ر كه‌ڵكی
لێوه‌رگرتووه، هه‌رچه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی بێ هیوایی راده‌كات له‌هه‌مان
كاتدا هاوێنه‌ی كامێراكه وا پیشانده‌دات، كه‌هیچ رێگایه‌ك داڵده‌ی نادات.
شریتی ده‌نگی فیلمه‌كه جیا له‌چه‌ندین بواری ده‌گمه‌ن زۆرینه‌یان هه‌مان
ده‌نگی سروشتن، تائه‌و ئاسته‌ی فیلمه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ژیان ده‌كاته‌وه
ئه‌و ده‌نگانه‌ی (ئه‌نریكۆ) هه‌ڵیبژاردوون زۆرباش دێته به‌رچاو، له‌زۆر
بواردا تاڕاده‌یه‌ك له‌ده‌رخستنی ده‌نگه‌كاندا زێده‌ڕۆیی كراوه
تاحه‌ساسبوونی تاوانباره‌كه به‌رامبه‌ر به‌مردن، كه‌خه‌ریكه له‌ژیان
جیاده‌بێته‌وه پیشانبدات.
له‌م فیلمه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خوڵقێنه‌ر كه‌ڵك له‌نه‌ماد و گاڵته‌جاڕی
وه‌رگیراوه، ئه‌و كاته‌ی ده‌ره‌جه‌داره‌كه كاتژمێره گیرفانیه‌كه‌ی
جووتیاره‌كه هه‌ڵده‌گرێت، (ئه‌نریكۆ) ئیستعاره‌یه‌كی بینینی سه‌رنجڕاكێش
به‌كاردێنێت، به‌وجۆره‌ش تاوانباره‌كه كه‌په‌تێكی به‌مله‌وه‌یه به‌سه‌ر
ئاوی رووباره‌كانی "ئاوێلڕ كریك"ه‌وه هه‌ڵواسراوه (ئاو سومبولێكه
له‌ژیانی كلاسیك، نه‌ریتی)، چ له‌بواری تمسیلی چ له‌واتای راسته‌قینه‌دا
بووه‌ته دیلی دزه‌كانی سه‌رده‌می خۆی.
گاڵته‌جاڕبوونی فیلمه‌كه بیر وڕای بینه‌ر له‌سه‌ر شایتحاڵبوونی هه‌ڵاتنی
په‌رجۆئاسای تاوانبارێك، له‌حاڵێكدا راستیه‌كه ئه‌وه‌یه بینه‌ر شایه‌تی
تێپه‌ڕبوونی چركه‌یه‌ك له‌زه‌مه‌ن بووه له‌زه‌ینی پیاوێك كه‌به‌ره‌و مردن
ده‌ڕوات، ده‌ربڕی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی گاڵته‌جاڕیی فیلمه‌كه‌یه،
ته‌ركیز (فاركۆیه‌ر) به‌ڕاكردنه خه‌یاڵاوییه‌كه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر
سه‌یر چالاك و خێرا ده‌بێته‌وه، ده‌ماری گه‌ڵایه‌ك، تنینی تاڵی
جاڵجاڵۆكه، شێوازێكی ئاڵتۆنئاسا وه‌ك شه‌ونمێك كه‌ده‌بێته هۆی ئه‌نكساری
روناكایی و پاشان راده‌وه‌ستێت تابۆنی گوڵێك بكات، لایه‌نی
گاڵته‌جاڕیه‌كه‌ی لێره‌دایه، كه به‌ڕواڵه‌ت فیلمه‌كه سه‌باره‌ت
به‌مردنه، له‌حاڵێكدا راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م فیلمه ستایشی
شكۆداربوونی ژیان و بزوێنه‌ره سروشتیه‌كان بۆ مانه‌وه ده‌نوێنێت.
زیاترین به‌شی ره‌خنه و سه‌رنج له‌سه‌ر فیلمه‌كه ئه‌نجام
وه‌رگرتنه‌كه‌یه‌تی، بۆچوونی كه‌سانی ره‌شبین وایه ده‌ڵێن فیلمه‌كه
به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه، كه به‌ئه‌نقه‌ست بینه‌ر بخاڵافنێت،
هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی فیلمه‌كه پیشانیده‌دات كه به‌وجۆره نییه
(ئه‌نریكۆ) له‌هێمای بینین و بیستنێكی زۆر كه‌ڵكی وه‌رگرتووه تا بڵێت
فیلمه‌كه زه‌مه‌نی پراكتیكی كردووه به‌قوربانی زه‌مه‌نی زه‌ینی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه لانی كه‌م چوار نموونه‌ی تر له‌گۆڕینی كه‌مه‌ن
له‌فیلمه‌كه له‌ئارادایه، به‌ڵام نمونه به‌رجه‌سته‌كه‌ی پاش زه‌مه‌نێك
دێته ئارا كه‌پاش قرتانی په‌ته‌كه، (فاركۆیه‌ر) ده‌كه‌وێته ناو رووباری
"ئاوێلڕ كریك"، كامێراكه به‌جووڵه‌ی خاو جووڵه‌ی سه‌ربازه‌كانی به‌ره‌ی
موته‌فه‌قین پیشانده‌دات و ورده ورده ده‌نگه‌كان نزم ده‌بێته‌وه، گوایه
زه‌مه‌ن كورت بووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی راكردنی خه‌یاڵاوی تاوانباره‌كه
له‌ڕاستیدا له‌ماوه‌ی یه‌ك چركه‌دا رووده‌دات، گۆڕێنی زه‌مه‌ن له‌لایه‌ن
(ئه‌نریكۆ) به‌كارێكی گونجاو داده‌نرێت.
كاره‌ساتی پردی (ئاوێلڕ كریك) جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی دوباره‌یه له‌سه‌ر
به‌هاداربوونی ژیانی مرۆڤ، زاڵبوونی (ئه‌نریكۆ) له‌سه‌ر راگه‌یاندنێك، كه
له‌به‌رده‌ستیدایه روانگه‌یه‌كی نائاسایی و ئاینده‌بین به‌رامبه‌ر
به‌لایه‌نێكی گرنگی ئه‌زموونی مرۆڤ ده‌رده‌خات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه فیلمه‌كه
له‌بواری هونه‌ریه‌وه به‌شاكار دانانرێت، به‌ڵام نموونه‌یه‌كی زۆرباشه
له‌كورته فیلمی به‌سه‌رهات.
بێگومان له‌ئێستادا هه‌ست به‌پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ره‌خنه‌گرتن
له‌فیلمه‌كه نایه‌ته ئارا، ئه‌م راستیه كه‌به‌داخه‌وه له‌ئێستادا
ره‌خنه‌یه‌كی گرنگ نانووسرێت به‌ڕاشكاوی كاریگه‌ریه‌كی پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی هونه‌ری فیلمه‌كانی ئێستادا هه‌یه، ئێمه پێویستمان
به‌ڕه‌خنه‌گری هوشیار و هه‌ستیار هه‌یه، تا ئه‌م ئه‌گه‌ره بێته ئارا كه
كه‌له‌به‌ری نێوان ده‌رهێنه‌ری فیلم و بینه‌ر پڕ بكرێته‌وه، به‌واتایه‌كی
تر بردنه سه‌ره‌وه‌ی چۆنیه‌تی و ئاستی خواری ره‌خنه‌ی فیلم ده‌توانێت
هوشیاریمان به‌رامبه‌ر فیلمه‌كانی تر بباته سه‌ره‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر شێوازی پێوانه‌ی جیاواز بۆ فیلم وه‌ك هونه‌رێك ده‌بێته
هۆی دڵگه‌رمی، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه بتوانێت هونه‌ری شیاوی خۆی
به‌ده‌ستبێنێت به دڵناییه‌وه ده‌بێت ئاڵۆگۆڕی زۆری به‌سه‌ردا بێت، فیلمیش
وه‌ك هه‌ر هونه‌رێكی تر پشت ده‌به‌ستێت به‌بینه‌رانی، ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر
كه‌م وكۆڕی و ده‌ستكه‌وت و داهاتووه‌كه‌ی له‌ڕاستیدا به‌رپرسیارین. |