|
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی
The Sorcerer's Apprentice
ئا / عه‌تا ئه‌حمه‌د 7-8-2010
فیلمی (The Sorcerer's Apprentice)، كه‌ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی (جون
تورتێڵته‌وب)ه، له‌نواندنی ئه‌كته‌ران: نیكولاس كه‌یج (باڵتێزار)، جه‌ی
باره‌شێل (داڤا)، ئه‌لفرێد مولینا (هۆرڤاس)، تێراسا پالمێر(بێكی)یه و
ژانری فیلم ئه‌كشنه،Pg: بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه، كاتی فیلمه‌كه (108)
خوله‌كه.
هه‌موومان هه‌ندێك له‌ئیشه هه‌ره گه‌وره‌كانی مێژوی سینه‌مامان له‌بیره،
نه‌ك ته‌واوی فیلمه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و سێكانسانه‌ی كه‌زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر
كردوین، بۆ نمونه سیكانسی كۆتای فیلمی (باوكی ئایینی 2)، كه‌ئه‌ل پاچینۆ
به‌شێوه‌یه‌كی نادیار و دڵگران سه‌یری داهاتوی خۆی ده‌كات، ئه‌م سیكانسه
به‌یه‌كێك له‌جوانترین سیكانسه‌كانی مێژوی سینه‌ما هه‌ژمار ده‌كرێت، یان
سیكانسێك له‌فیلمی (حه‌فت) كه‌له‌و سیكانسه‌دا ( كوین سپه‌یسی) ده‌رِواته
ناو بنكه‌ی ئاسایش و هاوار ده‌كات: "پولیس"، به‌ڵام بابه‌تێكی تریش هه‌یه،
ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێك له‌رِیزه‌كاریه‌كانی سیكانسه به‌ناوبانگه‌كان
بووه‌ته هۆی به‌هێزتر كردنی فیلمه‌كه كه(The Sorcerer's Apprentice)
دانه‌یه‌كه له‌م فیلمانه.
The Sorcerer's Apprentice ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی سیكانسی به‌ناوبانگی فیلمی
(مۆسیقای خه‌یاڵی) له‌ساڵی (1940) دروستكراوه، كه له‌ناویا میكی ماوس
به‌گسك و سه‌تڵه‌وه شه‌رِی ده‌كرد .
چیرۆكی فیلمه‌كه ئه‌وه‌یه، كه‌مێرلین (3) جادوگه‌ری هه‌یه، ئه‌وانیش:
(باڵتیزار) نیكولاس كه‌یج، (ویرۆنیكا) مۆنیكا بلۆچی، (هۆرڤاس) ئه‌لفرێد
مولینا، ده‌یه‌وێت له‌نێوان ئه‌م سێ كه‌سه، دوو كه‌سیان وه‌كو ئه‌مینی خۆی
هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام له‌نێوان ئه‌م بارودۆخه‌دا (هۆرڤاس) خه‌یانه‌ت
له‌مه‌رلین ده‌كات و له‌گه‌ڵ مارگانا لی فی (ئه‌لیس كریگ)، كه‌دوژمنی
مرلینه ده‌بێته هاوپه‌یمان و به‌یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌مارگانا
سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه‌مرلین بكوژێت، دوای مردنی مرلین، (باڵتیزار) و
(ویرۆنیكا) برِیار ده‌ده‌ن كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مارگانا بگرن، به‌و
هۆیه‌وه بۆ مارگانه پیلانێك داده‌رێژن، به‌ڵام نه‌ك له‌م كاره‌دا
سه‌ركه‌وتو نابن، به‌ڵكو مارگانا (ویرۆنیكا)یش به‌دیلی ده‌گرێت.
پاش تێپه‌ربوونی كاتێكی زۆر (باڵتیزار) برِیار ده‌دات كه به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ك بێت هه‌موو خه‌ڵك له‌ده‌ست مارگانا رزگار بكات، به‌ڵام ئه‌و
ناتوانێت به‌ته‌نهایی له‌م كاره سه‌ركه‌وتوو بێت هه‌ر به‌و بۆنه‌وه
شاگردێك بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت تا له‌گه‌ڵیا ببێت، شارگرده‌كه‌ی (باڵتیزار)
گه‌نجێكه به‌ناوی داڤا (جه‌ی باره‌شێل)، كه‌جادوگه‌رێكی زۆر به‌توانا و
زیره‌كه.
وه‌كو هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ی تر كه(جێری بروكمایه‌ر) به‌رهه‌مهێنانی
خستوه‌ته ئه‌ستۆ، چاوه‌روانی بینینی چیرۆكێكی رێك‌وپێك نه‌بن، ئه‌م فیلمه
وه‌كو باقی ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌پرِه له‌دیمه‌نه دیجیتاڵییه‌كان چیرۆكێكی
جوانی نییه بۆ گێرانه‌وه‌و چیرۆكه‌كه بیانویه‌كه بۆ دروستكردنی دیمه‌نی
شه‌رِو جه‌نگ، هه‌رچه‌ند جگه له‌چیرۆكی سه‌ره‌كی چه‌ند چیرۆكێكی تری بچووك
له‌ناو فیلمه‌كه باسیان لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌روا كه‌گوترا هه‌موویان
له‌ئاستی داستانێكی ساده‌و بێ پێچه كه‌بینه‌ر زۆر به‌ئاسانی
كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌ناسێت، قاره‌مانی فیلمه‌كه كه‌سێكه كه‌پاڵتۆی چه‌رمی
له‌به‌رده‌كات و دیارنییه كه‌كێیه و پێشتر ئیشی چی بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
واز له‌ناوه‌رِۆكی چیرۆكه‌كه بێنین دیمه‌نه دیجیتاڵیه‌كانی فیلمه‌كه زۆر
جوان رێكخراوه، دیمه‌نه دیجیتاڵیه‌كانی فیلمه‌كه هه‌مووی جوانه‌و چاو
تێری لێ ناخوات .
سیكانسی شه‌رِی (باڵتیزار) له‌گه‌ڵ ئه‌ژدیها یه‌كێكه له‌سیكانسه جوان و
سه‌رنجرِاكێشه‌كانی فیلمه‌كه، ده‌وور بینینی ئه‌كته‌ره‌كان باشه، نیكولاس
كه‌یج له‌م ماوه‌یه‌دا روی كردۆته فیلمه تازه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز
ده‌ور ده‌بینێت، دوای ده‌ووربینینی نیكولاس له‌فیلمی كۆمێدیای (به‌ڵی)
له‌رۆڵی به‌تمه‌ن، ئه‌مجاره ئه‌و له‌چوارچێوه‌ی قاره‌مانێكدا ده‌بینین،
هه‌رچه‌ند پێشتر نیكولاس له‌فیلمی (رۆحی سوار)دا ئه‌زمونی قاره‌مان بوونی
به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره كه‌هێزی له‌سه‌روی سروشته‌وه هه‌یه،
ده‌وور بینینی كه‌یج یه‌كێك له‌خاڵه به‌هێزه‌كانی فیلمه و وه‌كو فیلمی
(رۆحی سوار) بینه‌ر ئازار نادات، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌فیلمه‌كه له‌بواری
دانانی كه‌سایه‌تیه‌كانه‌وه زۆر لاوازه، به‌ڵام (جه‌ی باره‌شێل) و
(ئه‌لفرێد مولینا) توانیویانه زۆر لێهاتوانه رۆڵبگێرن، كه‌ئه‌مه خۆی
بووه‌ته هۆی به‌هێزتر كردنی فیلمه‌كه، شێوازی ده‌وور بینینی مۆنیكا بلۆچی
ده‌مێنێته‌وه بۆ خۆتان، چاكتر وایه خۆتان را له‌سه‌ر ده‌وور بینینی ئه‌و
بده‌ن .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه (جۆن تورتێڵته‌وب)ه، ئه‌و پێشتر له‌فیلمی
(گه‌نجینه‌ی میللی) له‌گه‌ڵ (كه‌یج)دا كاری كردووه، فیلمێك كه‌ده‌توانین
بلێین تارِاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو، جون تورتێڵته‌وب له‌م فیلمه‌دا زۆرتر
بایه‌خیداوه به‌دیمه‌نه دیجیتاڵیه‌كان و ئه‌كشنه‌كان و توانیویه‌تی
دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجرِاكێش بخوڵقێنێت، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا
چیرۆكه‌كه و كه‌سایه‌تییه‌كانی كردۆته قوربانی، له‌هه‌مان كاتدا
هه‌ستده‌كرێت كه‌ئه‌و به‌ئامانجی خۆی گه‌شتووه، چونكه ئه‌و ده‌یویست
فیلمێك دروستبكات كه‌سیكانسه ئه‌كشنه‌كانی له‌ناو مێشكی بینه‌ره‌كانیدا
بمێنیته‌وه و ده‌كرێت بڵێین تارِاده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یویست
به‌ده‌ستیهێناوه .
فیلمی(The Sorcerer's Apprentice) ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی (108) خوله‌ك تام
وچێژێكی تایبه‌ت ببه‌خشێت به‌بینه‌رانی و ئه‌و لاوازیه‌ی كه
له‌سناریۆكه‌یدایه به‌هۆی بوونی دیمه‌نه دیجیتاڵیه سه‌رنجراكێشه‌كانی
بیشارێته‌وه.
|