|
كاریگه‌ری هۆرمۆن له‌سه‌ر
مێشكی تازه‌لاوان
ئا/ تانیا 4-4-2010
توێژینه‌وه له‌باره‌ی ئاڵوگۆرِی جه‌سته و ده‌روونی تازه‌لاوان له
به‌رده‌وامیدایه. له حاڵێكدا هه‌ڵسه‌نگاندنی پسپۆرِه جۆراوجۆره‌كان
له‌باره‌ی ئاڵوگۆرِی سه‌رده‌می تازه‌لاوی له ئاراسته‌ی دۆخه
هورمۆنیه‌كاندایه. توێژینه‌وه‌ی نوێ تر چه‌ندین هۆكاری تر له‌م ره‌وته‌دا
به كاریگه‌ر ده‌زانن:
1-له كاتی پێگه‌یشتوویی دا، كاتێك شێداربوونی هورمۆنه‌كان له ناكاو زیاد
ده‌بن، منداڵه جوانكیله‌كان له‌ناكاو ده‌بنه كه‌سێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو
كه زیاتر له جاران هه‌ستیارتر ده‌بن، پیانخۆشه گه‌وره‌تر له خۆیان
ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباره‌كانیانه‌وه.
2-زوو زوو بارودۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان له ئالوگۆرِدایه. هه‌ندێجار
ناتوانن بۆ چه‌ند خوله‌ك ته‌ركیزیان كۆ بكه‌نه‌وه. له هه‌مان كاتدا كه
زۆر به‌رامبه‌ر به خۆیان ده‌كۆڵنه‌وه، زۆرجار هه‌ندێ شت به شه‌رمه‌زاری
داده‌نێن. بۆ نموونه: پیان خۆش نیه له‌گه‌لڕ باوك و دایكان بۆ ئه‌ملاو
ئه‌ولا برِۆن.
3-ئه‌م ئاڵوگۆرِانه ره‌وتێكی هه‌یه. سه‌رژمێری مردن له نێو تازه‌لاوان
له جیهاندا زۆره. سێ له سه‌ر چواری مردنی تازه‌لاوان به هۆی پێكدادان
یان كاره‌سات رووده‌دات، زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌شرۆبی كحوڵی و خواردنی
جگه‌ره‌ی زۆر، یان ماده‌ی سرِكه‌ر و ماری جوانا. هه‌موو ئه‌م شتانه
یه‌كه‌م هێمای تێكچوونی سۆزدارییه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به درێژایی
ته‌مه‌نی تازه‌لاوێك درێژه‌ی هه‌بێت. ئایا هورمۆنه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌م
هه‌موو ئاڵوگۆرِه؟
4-بێگومان پێگه‌یشتوویی، كاره‌ساتێكی هورمۆنی ده‌گمه‌نه. به‌خته‌وه‌ری
مرۆڤ له‌مه‌دایه كه ته‌نها بۆ جارێك پێگه‌یشتوویی ئه‌زموون ده‌كات. له
حاڵێكدا زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان ساڵێ جارێك له وه‌رزی جووتبوون دا هه‌موو
ئه‌م ئاڵوگۆرِانه ئه‌زموون ده‌كات.
5-یه‌كه‌م رووداوی هورمۆنی به شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێنه‌كراو له ته‌مه‌نی
(6) بۆ (8) ساڵان رووده‌دات. شێداربوونی غوده‌كانی جه‌سته ده‌بنه هۆی
شێداربوونی هورمۆنه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار. ئه‌م ئاڵوگۆرِانه ده‌بنه هۆی
گه‌شه‌كردنی موو له به‌شێكی تایبه‌ت له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی
چه‌وربوونی پێست.
6-ئاڵوگۆرِی دووهه‌م كاتێك رووده‌دات كه مێشك ماده‌یه‌ك ده‌تكێنێت به
ناوی "گوندوترۆفین". ئه‌مه سه‌رده‌می راسته‌قینه‌ی پێگه‌یشتووییه.
مرۆڤه‌كان له ته‌مه‌نی جۆراوجۆر پێده‌گه‌ن، له‌ورِوه‌وه ئه‌م ته‌مه‌نه
ته‌نها هۆكارێك نیه له پێگه‌یشتووییدا. هۆكارێكی تر هه‌ن وه‌ك: خۆراك.
پاش ئه‌م قۆناخه غوده‌كانی تر ده‌ست ده‌كه‌ن به شێداربوون كه به
كاریگه‌ریدانان له سه‌ر هێڵكه‌دانی كچان و هێلكه‌دانی كورِان ئه‌بێته هۆی
دروستبوونی ئه‌سپه‌رم و توخم.
7-ئاڵوگۆرِێكی به‌رچاو رووده‌دات. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كورِان په‌نجا جار
زیاتر له پێش پێشگه‌یشتووییان، ماده‌ی "تستێستێرۆن" له جه‌سته‌یاندا
ده‌تكێت. ئێسقان و ماسولكه‌ی شان گه‌شه ده‌كات و لانیكه‌م هه‌ر دوو خوله‌ك
جارێك بیر له سكس ده‌كه‌نه‌وه.
8-له كچاندا "ئه‌سترۆجێن" ده‌بێته هۆی ئاڵوگۆرِ له بواری چه‌وریه‌كان و
ده‌بێته هۆی بزواندن و ده‌سپێكی گه‌شه‌كردنی زێ و مه‌مكه‌كان. سورِی
مانگانه و دروستبوونی هێلكه‌كان ده‌ست پێده‌كات كه سه‌ره‌تا به رێك
وپێكی روونادات.
9-هه‌ر له‌م ته‌مه‌نه‌دا به هۆی هه‌ستیاربوونی پێست له به‌رامبه‌ر
هورمۆنه‌كاندا هه‌ندێجار هه‌ندێ خالڕ له سه‌ر پێست دروست ده‌بێت.
شێداربوونی هورمۆنه‌كان ده‌بنه هۆی زیادكردنی ئیشتیها، بۆیه تازه‌لاوان
زوو زوو به‌ره‌و سه‌لاجه‌كه‌ی ماڵه‌وه هه‌ڵدێن و حه‌ز ئه‌كه‌ن خواردن
بخۆن. دره‌نگ له خه‌و هه‌ستان و تا ده‌مه‌ونیوه‌رِۆ خه‌وتن سه‌رچاوه‌كه‌ی
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ شێداربوونی هورمۆنه‌كانی ملاتونین.
10-ئه‌مه ته‌نها نموونه‌ی كاریگه‌ری هورمۆنه‌كانه له سه‌ر ره‌فتاری
مرۆڤه‌كان. هورمۆنه‌كان به به‌رده‌وامی كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی
مرۆڤه‌كان داده‌نێن، به‌ڵام وادیاره كه شرۆڤه‌ی ئاستی كاریگه‌ری
هورمۆنه‌كان له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئاڵۆزی تازه‌لاوان دژوار بێ.
ئاڵوگۆرِ له مێشكدا:
هه‌میشه ده‌توانین بابه‌تێك له سه‌ر تازه‌لاوی و سه‌رده‌می لاوی له
راگه‌یاندنه‌كانی جیهاندا ببینین. رۆژنامه‌ی "تایمز"ی چاپی له‌نده‌ن
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌وپێش راپۆرتێكی له سه‌ر ئاڵوگۆرِی ده‌روونی و جه‌سته‌یی
تازه‌لاوان بڵاو كرده‌وه.
دكتۆره سارا جین بلكمۆر، توێژه‌ری ئه‌نیستیتۆی زانستی ده‌مارناسی زانكۆی
له‌نده‌ن به رۆژنامه‌ی تایمزی وت: مێشكی تازه‌لاوان له سه‌رده‌می
تازه‌پێگه‌یشتوویی هه‌ندێ ئاڵوگۆرِی به سه‌ر دێت.
له سه‌رده‌می پێگه‌یشتوویی دا دوو رووداوی گرنگ له مێشكدا رووده‌دات:
یه‌كه‌م چالاكی مێشك به خێراییه‌كی سه‌یر به‌ره‌و زیادبوونه و ئه‌ویتر
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا مێشك، كاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵنه‌ری
ژینگه‌یی به‌وپه‌رِی هه‌ستارییه‌وه رێكده‌خات. ئه‌م كاره به‌تایبه‌تی له
به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك جێبه‌جێ ده‌بێت. واته به‌شێك كه به‌رپرسی
جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ به‌رنامه‌یه كه به ریزكراوی گرنگترن له یه‌كتر.
ئه‌و ئاڵوگۆرِانه‌ی كه له مێشكی تازه‌لاودا جێبه‌جێ ده‌بێت، سه‌ره‌تا
كاریگه‌ری له سه‌ر پاڵنان و سۆزداریه‌كانی داده‌نێت. هه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌بێته هۆی ئاڵوگۆرِی هه‌ڵسوكه‌وتی تازه‌لاوان.
تێكه‌ڵبوونی ئه‌م ئاڵوگۆرِانه و ئاڵوگۆرِی هورمۆنه‌كان دۆخێكی له‌ناكاو
پێكدێنێت كه ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی هه‌ستی ئازایه‌تی و كه‌مبوونه‌وه‌ی
هێزی هه‌ڵسه‌نگاندن.
گشت ئه‌م ئاڵوگۆرِانه هێزی ده‌ست نیشانكردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی له
تازه‌لاواندا كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه نه‌زانێت چ كات تووشی
كێشه ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كانی دكتۆره "سارا" ده‌ریخست تازه‌لاوان به‌رامبه‌ر به
بارودۆخی كه‌سانیتر كه‌متر تێگه‌یشتنیان هه‌یه، زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانن
خۆیان له بری كه‌سانیتر دابنێن و له‌وان تێبگه‌ن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری تازه‌لاوان ئه‌وه‌یه به ئاسانی و زووتر كاریگه‌ری
كحۆلڕ و نیكوتین-یان به سه‌ردا دێت. ده‌ره‌نجام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه له خوار ته‌مه‌نی (15) ساڵانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن،
زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه گرێدراوی كحۆلڕ و ماده‌ی سرِكه‌ر ببن.
كه‌سایه‌تی تازه‌لاوان، هه‌ندێجار شێت ئاسا و هه‌ندێجار شكۆمه‌ند و
واڵایه. ئه‌وانه له نێوان منداڵی و گه‌وره‌ساڵیدان. ده‌بێ گه‌وره‌ساڵان
هه‌وڵبده‌ن له تازه‌لاوان تێبگه‌ن. |