|
ئه‌مڕۆ به‌یانییه‌كی جوانه
و/ لیدا 13-12-2010
هه‌ندێك كه‌س وا بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت كه‌سێك ره‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر
به‌كاره‌كانیان ده‌رببڕن، پێیان وایه وه‌ها دانراوه، كه‌چێژ
له‌كاره‌كانیان وه‌ربگرن، ره‌نگه به‌شێوازێك و له‌بوارێكی باش
بیربكه‌نه‌وه، هه‌ر كه‌س كارده‌كات مافی چێژ وه‌رگرتنی له‌كاره‌كه‌ی خۆی
هه‌یه، به‌ڵام ئایا بۆ ئه‌م شته ده‌بێت له‌خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی بكه‌ین، یان
چێژ وه‌رگرتن له‌كار و پیشه شتێكه كه‌ده‌بێت خۆمان به‌ده‌ستیبێنین.
ده‌توانین چاوه‌ڕێ بكه‌ین و هیواداربین كه‌سێكی تر هه‌ستێكی باشمان بداتێ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین خۆمان ئه‌و هه‌سته به‌رامبه‌ر به‌خۆمان و
كاره‌كه‌مان به‌ده‌ستبێنین ده‌توانین به‌خته‌وه‌ری و به‌ختی باشمان
گه‌ره‌نتی بكه‌ین.
چۆن ده‌توانین هه‌ستی چێژ وه‌رگرتن له‌كار له‌خۆماندا دابین بكه‌ین؟
هه‌زاران رێگا بوونی هه‌یه، هه‌ندێجار ته‌نها به هۆكارێك ده‌بزوێین.
دیل كارنگی، یه‌كێك له‌ڕاهێنه‌رانی په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌مه، سه‌باره‌ت
به‌بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ و متمانه به‌خۆبوون له‌یه‌كێك له‌كتێبه‌كانی
ده‌گێڕێته‌وه: "یه‌كێك له‌هاوكاره‌كانی كارنگی، كه‌به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیا
بوو ناوی هاڕۆڵد ئابۆت بوو، زوو شكستی ئابوری هێنا، ئه‌و هه‌م كار و
پیشه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا هه‌م پاشكه‌وته‌كه‌شی ته‌واو كرد و قه‌رزدار بوو،
به‌دڵنیاییه‌وه هۆكاری زۆر له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بوو، كه‌به‌رامبه‌ر دۆخ و
حاڵی خۆی خه‌فه‌تی ده‌خوارد.
رۆژێكیان به‌ره‌و بانكێك له‌كانزاس سیتی ده‌ڕۆیشت بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز،
له‌وێش به‌دوای كار و پیشه‌دا ده‌گه‌ڕا، هه‌ستی به‌نائومێدی و شكست ده‌كرد،
پیاوێك بوو هه‌م باوه‌ڕی له‌ده‌ستدابوو هه‌م تووشی شكست هاتبوو، پاشان
له‌ناكاو پیاوێكی بینی، كه‌كه‌مئه‌ندام بوو، پیاوه كه‌مئه‌ندامه‌كه، كه
به‌ته‌نیشتیدا به‌سه‌ر ویرچره‌كه‌ی (كورسی نه‌قاله) تێپه‌ڕده‌بوو سه‌یرێكی
ئابۆتی كرد و وتی: "به‌یانیه‌كی جوانه، وانیه؟"
ئه‌مه هه‌مان چركه‌ی هوشیاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بوو، ئابۆت تێگه‌یشت چه‌نده
ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه كه‌مئه‌ندامه به‌سه‌ر
عاره‌بانه‌كه‌یه‌وه تائه‌م راده‌یه دڵخۆشه و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه
بۆچی ئه‌و دڵخۆش نه‌بێت، ئه‌و به‌متمانه‌وه به‌ره‌و بانكه‌كه رۆیشت و
قه‌رزی له‌وێ وه‌رگرت و پاشان پیشه و كاری دۆزیه‌وه."
رووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ئان جی روویدا، كه‌له‌م دواییانه ته‌ڵاقی
وه‌رگرتبوو، ده‌بوایه دوو كچه‌كه‌ی به‌ته‌نهایی به‌خێو بكردبایه، ئه‌و
كاره‌ی دۆزیبوویه‌وه ئه‌مه بوو، كه‌سكرتێر به‌شی هاتنه ناوه‌وه‌ی
كه‌نیسه‌كه دانیشتبوو، له‌قووڵایی بیركردنه‌وه‌دا بوو، سكی به‌خۆی
ده‌سوتا، چونكه مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ست دابوو گوشارێكی زۆری ماددی له‌سه‌ر
بوو هه‌ستی ده‌كرد كارێك ده‌ست پێبكات، كه له‌پله و پایه‌ی ئه‌ودا بێت.
پاشان له‌كاتی تۆماركردنی ناوه‌كاندا پیاوێك هه‌ستا و وتی: "یه‌كێك
له‌هاوڵاتیان نابینایه و نابیستێت پێویستی به‌كه‌سێكه ویرچره‌كه‌ی
تانه‌خۆشخانه به‌رێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی جارێك دیالیز بكرێت، له‌پڕ
زه‌ینی كرایه‌وه، لێره‌دا پیاوێكی نابینایه و گورچیله‌شی تووشی كێشه
بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌م بینایی هه‌یه هه‌م ته‌ندروسته، له‌و رۆژه
به‌دواوه ده‌ستیكرد به‌چالاكی و ئه‌و كاره‌ی حه‌زی لێ‌بوو به‌ده‌ستیهێنا.
شۆپێنهاوێر، ده‌ڵێت: "ئێمه به‌ده‌گمه‌ن بیر له‌و شتانه ده‌كه‌ینه‌وه
كه‌هه‌مانه، زۆرجار بیر له‌و شتانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌نیمانه"، له‌و
كاتانه‌دا، كه له‌ماوه‌ی 8 كاتژمێردا هیچ ده‌سكه‌وتێمان نییه بیری
لێبكه‌ینه‌وه، كه‌ده‌بیێت ده‌ستكه‌وتمان هه‌بێت.
یه‌كێك له‌گرنگترین به‌شه‌كانی ژیانمان ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌رپرسیارێتی
ته‌واوی ره‌فتاره‌كانمان له‌ئه‌ستۆبگرین و به‌خته‌وه‌ریمان بخولقێنین، ئه‌و
شته‌ی له‌نێو كه‌سانی به‌خته‌وه‌ردا هاوبه‌شه ئه‌مه‌یه: "ژیان وه‌كو
به‌له‌مێك وایه ده‌بێت خۆمان سواری بین."
زۆربه‌ی خه‌ڵك وای به‌باش دایده‌نێن، كه‌حاشا له‌ڕاستیه‌كان بكه‌ن و
له‌به‌رچاوی نه‌گرن، ئه‌وانه باوه‌ڕیان وایه به‌خته‌وه‌ری له‌مادده
سڕكه‌ره‌كان، قومار و سكسدا بدۆزرێته‌وه، كه‌سانێكن به‌دوای به‌خته‌وه‌ری
خۆیانه‌وه نین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن به‌خته‌وه‌ری به‌گوێره‌ی ئه‌ستێره‌كان،
یان چاره‌نووس، یان شانسی باش روویان تێبكات.
متمانه به‌خۆبوون ئاستێكه له‌كه‌سایه‌تی، كه‌ده‌توانێت فرۆشیارێك بگۆڕێت
به‌دامه‌زراوه‌ی ژوورێكی بازرگانی، یان ژمێریاری ئیداره‌یه‌ك، یان
سكرتێرێك، یان به‌ڕێوبه‌رێكی جێبه‌جێكار، یان فه‌رمانبه‌رێكی باش، هه‌موو
رێبه‌رانی داهاتوو، له‌ئه‌مڕۆدا به‌به‌رنامه‌دانان، به‌دواداچوون و
خۆڕاگری، كاری دژوار و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه متمانه‌به‌خۆبوون ده‌ست
پێبكه‌ن.
په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی، میراتی ماددی، جوانی له‌ش و لار، هۆش، هیچ كام
له‌مانه له‌ڕاستیدا ناتوانێت پێ بنێته شوێن پێی متمانه به‌خۆبوون، هێز
ده‌بێت له‌ناخه‌وه سه‌رچاوه وه‌ربگرێت، به‌خته‌وه‌رترین كه‌سه‌كان،
كه‌تاڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتنی پیشه‌یی و ئاسایشی ماددیان به‌ده‌ستهێناوه ئه‌و
كه‌سانه‌ن، كه‌پشتیان به‌خۆیان به‌ستووه.
ئه‌فلاتوون، ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی ئامرازه‌كانی گه‌یشتن به‌به‌خته‌وه‌ری
به‌خۆیه‌وه گرێداوه باشترین به‌رنامه‌ی بۆ ژیانی به‌خته‌وه‌رانه‌ی خۆی
بنیات ناوه."
پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، ئه‌گه‌ر پێمان وایه شوێنی كاركردنه‌كه‌مان
به‌لامانه‌وه بووه‌ته زیندان و ناخۆشه، بیرێكی نوێ بخولقێنین بۆ
سه‌ركه‌وتن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌شوێنێك ده‌ركراوه له‌زه‌ینی خۆیدا
به‌دامه‌زراوه‌یی بمێنێته‌وه، ئامانجه‌كانمان وێنا بكه‌ین، كارامه‌یی و
هونه‌رێكی نوێ فێربین تائه‌و شته‌ی له‌مێشكماندایه به‌و ئاسته‌ی بگه‌ین.
پشت به‌ستن به‌خود، له‌جێبه‌جێكردندا:
1- كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو هه‌ر یه‌كه‌و به‌ڕێگای خۆیدا ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ی
تێگه‌یشتوون نابێت پێشبڕكێ له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت
له‌گه‌لڕ خۆیاندا پێشبڕكێ بكه‌ن.
2- به‌رنامه‌ی پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونمان له‌ئه‌مڕۆدا دابینبكه‌ین،
ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌تووشی شكست دێن ده‌ڵێن: "رۆژێك ده‌بێت فڵان كار بكه‌م
..."، له‌ڕاستیدا ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وان باسی لێ ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌مڕۆیه.
3- فێربین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین نه‌ك به‌خه‌ڵك، یان ئوتومبێله‌كه‌مان، یان
پیشه‌كه‌مان، بۆ دابینكردنی متمانه به‌خود پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، كاتێك
متمانه به‌خود له‌ناخه‌وه هه‌ڵبقوڵێت هۆكاری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی ناتوانن
رێز له‌خودگرتن دابینبكه‌ن و هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌وه‌مان لێبسێنێته‌وه.
|