|
به‌چ شێوه‌یه‌ك گرِوتین
دروستبكه‌ین؟

ن/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
13-6-2010
كاتێك هه‌موو شتێك به‌دڵی ئێمه‌یه، كاتێك پۆستێكمان به‌ده‌ستهێناوه،
كاتێك توانیومانه شتێك بفرۆشین، كاتێك گرێبه‌ستێكمان ئه‌نجامداوه، كاتێك
ئامانجه‌كانمان به‌رِاشكاوی له‌به‌رامبه‌رماندایه، كاتێك پرِین له‌متمانه
به‌خۆمان و ئاراسته‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه، هه‌بوونی گرِوتین ئاسانه.
به‌ڵام له‌و به‌یانیانه‌ی كه‌هه‌ستێكی خراپمان هه‌یه، یان نیگه‌ران و
ترساوین چ كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟ پاش ئه‌وه‌ی شكستێك رووبه‌رِوومان
بووه‌ته‌وه، یان له‌كاری رۆژانه‌دا كێشه‌یه‌ك روویداوه به‌چ شێوه‌یه‌ك
درێژه به‌كاره‌كانمان ده‌ده‌ین؟ وره‌ی باڵا له‌و كاته‌دا له كوێیه؟ ئایا
ده‌بێ گرِوتین له‌بیر بكه‌ین و چاوه‌رِێی رۆژێكی باشتر بین؟
نا هه‌رگیز، ده‌سپێكردن، واته وره‌ی باڵا به‌رده‌وام له‌ناخماندا بێت،
وه‌ك ئاگر وایه كه گرِه‌كه‌ی زیاد بكه‌ین، یان كه‌م.
كاتێك وه‌كو مردوو سارد‌و سرِ بین چۆن ده‌توانین گرِوتینی ناخمان رووناك
بكه‌ینه‌وه؟ پسپۆرِانی بواری هاندان، به‌م جۆره ئه‌نجام وه‌رده‌گرن
كه‌ده‌توانرێت گرِوتین له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی خۆمان دروستبكه‌ین.
لێره‌دا ئاماژه‌دان به‌چه‌ند خاڵێكی گرنگ پێویسته:
• زه‌رده‌خه بكه‌ن، پسپۆرِان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه‌زه‌رده‌خه
ده‌توانێت گرژی ماسولكه‌كان له‌ناو به‌رێت و له‌هه‌مان كاتدا ئاڵوگۆرِی
كیمیایی له‌جه‌سته‌دا دابین بكات، بۆیه به‌رده‌وام ده‌توانین رووخسارێكی
جوان و شادمان هه‌بێت، خێرا هه‌ستێكی باش له‌ناخماندا رووده‌دات.
•رێك و ساف بوه‌ستین، سنگ بۆ پێشه‌وه، سك بۆ ناوه‌وه، شان بۆ دواوه،
به‌م شێوه‌یه هه‌ستێكی باشمان ده‌بێت، كه‌ووره‌مان چووه‌ته سه‌ره‌وه،
مرۆڤی خه‌مۆك كه‌متمانه‌یان به‌خۆیان نییه و به‌رده‌وام ره‌خنه له‌دارو
به‌ردیش ده‌گرن به‌شێوه‌یه‌كی چه‌ماوه به‌رێدا ده‌رِۆن، زمانی جه‌سته
ده‌ربرِی چۆنیه‌تی ناخ و ده‌روونه، رێك بوه‌ستین و بهێڵین دۆخی
جه‌سته‌ییمان ده‌ربرِی سه‌ركه‌وتنی سروشتیمان بێت.
•به ده‌نگێكی راشكاو و گونجاو قسه بكه‌ین، منه‌من كردن له‌كاتی
قسه‌كردندا شێوازێكی باش نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی گرِوتین له‌مرۆڤدا،
هه‌ندێك وزه له‌ده‌نگه‌ژێكانماندا پاشه‌كه‌وت بكه‌ین و به‌رده‌وام
به‌ده‌نگێكی پێكه‌نیناوی قسه بكه‌ین.
•هه‌موو كارێك به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین گوایه جاری یه‌كه‌مه كۆتایی
پێدێنین و سامانی پێده‌به‌خشین، كاتێك رووبه‌رِووی كاری یه‌ك ره‌وت
ده‌بینه‌وه ره‌نگه تایپكردنی نامه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن، فرۆشتن،
له ده‌رگایه‌كه‌وه بۆ ده‌رگایه‌كی تر رۆیشتن و پرِكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان،
له‌گه‌لڕ هه‌موو كارێكدا وه‌ها رووبه‌رِوو ببنه‌وه كه‌گوایه بۆجاری
یه‌كه‌مه كۆتایی پێدێنن، هه‌ر نامه‌یه‌ك، یان هه‌ر فۆرمێك به‌شێوه‌یه‌كی
جیاوازه.
بۆیه له باتی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ر نامه‌یه‌ك وه‌كو به‌شێك له‌كارێكی ناجیاواز
سه‌یر بكه‌ین، به‌هه‌ر كام له‌وانه به‌زه‌ینێكی نوێ رووبه‌رِووی
ببینه‌وه، ئه‌و كاره له‌باره‌ی ده‌ربرِینی شتێكه‌وه پشت
راستده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان پێشتر چه‌ندین جار
خستبێته‌رِوو، به‌لای كرِیاره‌كه جاری یه‌كه‌مه و ئه‌وه به‌شتێكی نوێ و
سه‌یر بخه‌نه‌رِوو، به‌جۆرێك گوایه جاری یه‌كه‌مه ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌رِوو.
•له‌بنه‌مای "گوایه سه‌یره" په‌یرِه‌وی بكه‌ین، كاتێك كارێك ئه‌نجام
ده‌ده‌ین كه دووپات ده‌بێته‌وه و بێتاقه‌تكه‌ره، ده‌بێ ئه‌وه
به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین كه گوایه كارێكی سه‌یر و نوێ ئه‌نجام
ده‌ده‌ین، كاره‌كه‌نمان وه‌كو یارییه‌ك چاوی لێبكه‌ین، هه‌وڵبده‌ین
رێكۆردێكی خۆدروستكه‌ر ببه‌ینه‌وه، هه‌ر به‌شێك له‌كار و پیشه‌كه‌مان
به‌ووردی و به‌ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ین، بیدۆزنه‌وه ئه‌و كاره‌ی له‌به‌ر
ده‌ستماندایه ده‌توانین چ شتێكی نوێی بۆ بخوڵقێنین و پێی زیادبكه‌ین.
كاره‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین كه‌گوایه له‌رِاستیدا چێژی
لێوه‌رده‌گرین، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌رِاستیدا سه‌یره، سووده‌كه‌ی
ئاسانكاری و خێراییه‌كه كه له‌و رێگایه‌وه هه‌ندێك كار ئه‌نجام
ده‌ده‌ین، جیا له‌وه‌ش له‌كۆتایی رۆژدا وزه و هێزێكی زیاتر بۆ چالاكیه‌كان
له‌كاتی به‌تاڵیدا داده‌نرێت، كاتی ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی له‌داهاتوودا ئه‌و
كاتانه‌یه كه‌به‌رپرسه‌كه‌مان كاره‌كه‌كانی به‌دڵه، به‌ڵام گرنگترین
سووده‌كانی ئه‌و كاتانه‌یه كه‌هه‌ستێكی باش به‌رامبه‌ر به‌خۆمان و پیشه و
قسه‌كانمان په‌یدا ده‌كه‌ین، ئه‌م وره نوێیه كه به‌ده‌ستمان هێناوه
به‌ره‌و شتی باشتر و گه‌وه‌رترمان ده‌بات.
•قسه‌كردن له‌گه‌لڕ خۆماندا به‌باش و وروژێنه‌ر دابین بكه‌ین، بیر له‌كاری
باش بكه‌ینه‌وه و به‌م كاره‌ش ده‌توانین كاره‌كانمان باشتر بكه‌ین، ئیلهام
له‌قسه‌كردنی خۆمان وه‌ربگرین، راهێنه‌ری ده‌روونی خۆمان بین، زۆربه‌ی
خه‌ڵك وه‌رزشی سویدی ده‌كه‌ن، یان به‌یانیان پیاسه ده‌كه‌ن، به‌باشی
راهێنانێك به‌زه‌ینی خۆمان بكه‌ین كه‌بمانخاته چالاكی و تا راده‌یه‌ك
راهێنانی وره‌یی له‌چوارچێوه‌ی ده‌روونی به‌ره‌و پێشمان ده‌بات كه
به‌درێژایی رۆژ وزه و گرِوتینی پێویستمان هه‌بووبێت.
•ئه‌گه‌ر بیر له‌گرِوتین و ئاره‌زوو بكه‌ینه‌وه، گرِوتینیش
به‌ده‌ستده‌هێنین، كار به‌دوای سۆزداریدا دێت، به‌و جۆره‌ی كه‌بیر
ده‌كه‌ینه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ش وزه‌مان زیاد ده‌بێته‌وه، به‌گرِوتینه‌وه
كاربكه‌ین.
گرِوتین له‌كاردا:
1-با وه‌كو "جانی ئه‌پێلڕ سید" بین، تۆوی گرِوتینی شوێنكاره‌كه‌مان بین،
رووبه‌رِووی هه‌ر كه‌سێك ده‌بنه‌وه به‌زه‌رده‌خه‌نه ئه‌حواڵپرسی بكه‌ن،
كه‌سانی تر بزانن رێز له‌هه‌وڵدانه‌كانیان ده‌گرن، به‌رده‌وام هانده‌ری
كاری باشی ئه‌نجامدراو بین.
2-كاتێك سه‌باره‌ت به‌خۆمان و كاره‌كه‌مان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان
له‌گه‌لڕ ده‌كه‌ین قسه بكه‌ین، له‌زارێكی هانده‌رانه و جه‌ختكردنه‌وه
كه‌ڵك وه‌ربگرین، گرنگتر له‌هه‌موو شتێك زه‌رده‌خه‌نه بكه‌ین، گرِوتین
شتێكی درمه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی پرِبین له‌وزه و گه‌شبینی، ئه‌م وتاره له‌بیرمان بێت:
(گرِوتین، وره‌یه‌كه كه به‌سروشتی له‌ناخماندایه.) |