|
متمانه به‌خۆبوون و رێزگرتن
له‌بوون
ئا/ مۆنالیزا 14-9-2010
متمانه به‌خۆبوون له‌كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كێشه
جۆراوجۆره‌كان و رێكه‌وتنی كه‌سایه‌تیمان وه‌كو كه‌سێكی كاریگه‌رو
سه‌ربه‌خۆو خاوه‌نی سه‌قامگیری هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ هۆشیاری نێگه‌تیڤدا
له‌بوونماندایه، هه‌ڵبه‌ت پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، واتا كه‌مبوونی
متمانه به‌خۆبوون هۆشیاری نیگه‌تیڤیمان تیادا دروستده‌كات.
په‌یوه‌ندی له‌نێوان رێكه‌وتنی كه‌سایه‌تی و رێزگرتن له‌بوون به‌و دوو
شێوازه‌ی باسمانكرد (چ پۆزه‌تیڤ و چ نێگه‌تیڤ) دابینده‌كرێت، ئه‌گه‌ر
كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و بارودۆخێكی باشتر‌و سه‌ركه‌وتووتر
به‌ده‌ستبهێنین، هه‌روه‌ها هه‌ر بارودۆخێكی سه‌ركه‌وتووانه به‌ش به‌حاڵی
خۆی رێزگرتن له‌بوونمان زیاتر ده‌كات و متمانه به‌خۆبوونمان به‌هێز
ده‌كات، بێگومان ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، واتا نزمبوونه‌وه‌ی
رێزگرتن له‌بوون ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی كاریگه‌ری نزممان وه‌كو مرۆڤێك.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌ربڵاوانه‌ی به‌درێژایی ئه‌م ساڵانه ئه‌نجامدراوه،
پیشانیداوه كه له‌زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی مرۆڤدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا
له‌نێوان هۆشیاری پۆزه‌تیڤانه‌و سه‌ركه‌وتن له‌كاردانه‌وه‌ی كاری
تاكه‌كاندا بوونی هه‌یه، په‌یوه‌ندی له‌نێوان هۆشیاری نیگه‌تیڤانه و
هه‌ندێك له‌رِه‌فتاره زیانبه‌خشه‌كان، كه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه
سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ژمێردرێت، سه‌لمێنراوه، له‌مرِوه‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گه‌شه‌ی رێگرتن له‌بوونی
باڵا له‌منداڵه‌كانماندا به‌دیبهێنین، باشترین ده‌رفه‌تمان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن
و كامڵكردنی توانا سروشتییه‌كانیان وه‌كو تاكێكی تایبه‌ت به‌خۆیان و
ئه‌ندامی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه دابینكردووه، به‌دڵنیاییه‌وه به‌و كاره‌مان
رێگای ده‌سپێكی ژیانمان پیشانی منداڵه‌كانمان داوه.
هۆشیاری چییه؟
ئێمه ته‌نها گیانله‌به‌ری ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ین، كه‌هه‌ست به‌بوونی خۆمان
ده‌كه‌ین و به‌گوێره‌ی كه‌سایه‌تیمان ئاگاداری تایبه‌تمه‌ندیمان هه‌یه،
ره‌نگه له‌سه‌ره‌تاوه ناسینی خۆمان له‌ناو ژیاندا ئاسایی بێته به‌رچاو،
به‌ڵام به‌پێی بیروباوه‌رِی جۆراوجۆر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویستی
به‌وه‌سفێكی وردتر‌و راستر هه‌یه و تێگه‌یشتنی چۆنیه‌تیه‌كه‌ی پێویستی
به‌باسێكی دوور‌و درێژ هه‌یه له‌بواری مه‌سه‌له ده‌روونییه‌كاندا كه
به‌وردبینیه‌كی زۆره‌وه باس له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چه‌مكی مرۆڤ ده‌كه‌ن،
به‌دڵنیاییه‌وه باسێكی وه‌ها له‌چوارچێوه‌ی كتێبه‌كه‌ماندا ناگونجێت،
له‌مرِوه‌وه ئه‌و رستانه‌ی كه‌چه‌ندین جار كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرین
به‌وه‌سفێكی ساده‌و رۆژانه‌و پراكتیكی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرین، یه‌كه‌مین
رسته هه‌مان وه‌سفی هۆشیارییه.
هۆشیاریمان وێنایه‌كی پارچه پارچه‌یه، ئه‌و پارچانه له‌رێگه‌ی ئایتمی
تایبه‌تی ره‌فتاری و جه‌سته‌یی و ده‌روونی له‌پاڵ یه‌كتردا داده‌نرێن و
كه‌سایه‌تیمان وه‌كو مرۆڤێك بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی لایه‌نه بوونییه‌كانمان
پێكدێنێت، وه‌كو (ره‌گه‌ز، ئه‌و كاره‌ی حه‌زی پێده‌كه‌ین، ئه‌و شته‌ی
تیایدا سه‌ركه‌وتووین، شتی نیگه‌رانكه‌رو دڵه‌رِاوكێهێنه‌ر بۆ ئێمه،
ئه‌زموونی خۆش و ناخۆشی رابردوو "چ سه‌ركه‌وتووانه‌و چ شكستخواردوو"
تێگه‌یشتنمان له‌چۆنێتی كاره‌كانمان له‌بارودۆخی جیاوازدا، ئامانج و
ئاره‌زووه‌كانمان و هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی رواڵه‌تیمان).
به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌زموون و ره‌فتارو ئایتمی تایبه‌تمه‌ندی
كه‌سایه‌تیمان به‌و شێوازه سروشتییه‌ی كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و وێنایه‌ی
خۆمان كردووه، داده‌نێت.
ئه‌و وێنا گشتییه‌ی كه‌كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمان دروستده‌كات،
هۆشیارییمانه، هۆشیاری وێنایه‌كی پرِ له‌نهێنی و ئاڵۆزه هه‌ڵده‌ستین
به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر یه‌ك له‌به‌شه جیاجیاكانی ئه‌و بواره، له‌رِێگه‌ی
هه‌مان هۆش و یارییه‌وه ده‌توانین هه‌ستی پۆزه‌تیڤ، یان نێگه‌تیڤ
له‌باره‌ی شێوازی روانگه‌ی خۆمانه‌وه بۆ ده‌وروبه‌رو كه‌سانیتر و شێوه‌ی
روبه‌رووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌كان و رۆڵمان له‌شوێنی كار، یان
خوێندنگا (چ به‌گوێره‌ی ئامانج و ئاره‌زووه‌كانمان بێت، یان نا) هه‌ندێك
شتی وامان هه‌بووبێت.
زۆربه‌مان حه‌ز ده‌كه‌ین به‌به‌رده‌وامی خۆمان له‌گه‌ڵ پێوانه
دڵخوازه‌كانماندا هه‌ڵبسه‌نگێنین، به‌سه‌رنجدان بۆ شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنی
لایه‌نی تایبه‌ت له‌بوونمان ره‌نگه بتوانین خاڵێكی نێگه‌تیڤ، یان پۆزه‌تیڤ
له‌هه‌ریه‌ك له‌و پارچه وێنا تێكه‌ڵاوانه‌ی هۆشیاریمان په‌یدابكه‌ین،
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و هێما پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤانه
به‌ره‌و لای راست برِوات پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه هه‌موو هۆشیاریمان
هۆشیارییه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر نوكی تیری ئه‌و
هاوسه‌نگییه به‌ره‌و لای چه‌پ برِوات، ئه‌وا پیشانده‌ری هۆشیاری
نێگه‌تیڤانه‌یه.
|