|
دروستكردنی په‌یوه‌ندی
ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر
مه‌جیدی 19-6-2010

یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین چێژه‌كانی كار وپیشه، ئه‌نجامدانی كاروباره
له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه و دۆستانه له‌كۆڕ و
كۆبوونه‌وه‌ی داهێنان و چاكسازی له‌گه‌ڵیاندا، ناسینی كه‌سانی تر و نوێی
وه‌كو كڕیار، ئه‌و كارانه برووسكه‌یه‌كه كه‌چێژ، گڕۆتین، وزه بۆ رۆژ
كاركردنمان دێنێته ئارا، كلیلی په‌یوه‌ندی كاری چاك ئه‌مه‌یه:
(په‌یوه‌ندی كردن و به‌رده‌وامی له‌په‌یوه‌ندیدا.)
له‌لایه‌كی تر، هیچ شتێك به‌ئه‌ندازه‌ی په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌سی لاواز
له‌چێژی كار وپیشه كه‌م ناكاته‌وه، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی نیگه‌رانییه‌كان
له‌كار وپیشه‌دا، نزمبوونی ئاستی دروستكردن و چاككردنه‌وه و
سه‌راونوقمبوونی حه‌زی پیشه‌یی به‌واتای ناڕه‌زامه‌ندی له‌خودی كار
پێكنایه‌ت، به‌ڵكو به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی هاوكاران دابینده‌كرێت، مه‌سه‌له‌كان
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و هاوكار و ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا
كار ده‌كه‌ن به‌به‌رده‌وامی ده‌بێته هۆی شكات و گله‌یی كردن، (داڕمانێك
له‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا هاتۆته ئارا.)
چ له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگاداربین، یان نا، به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كه‌سانی
تردا په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت له‌ڕێگای زمانی جه‌سته، جووڵه‌كان، په‌یوه‌ندی
له‌ڕێگای چاو و ده‌ستلێدان ده‌بێته په‌یوه‌ندی.
په‌یوه‌ندی باش به‌واتای ده‌ربڕینی مه‌به‌ست و كاره له‌ڕێگای زمان و زمانی
جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی راشكاو، گرنگتر له‌و په‌یوه‌ندییه باشانه واته
تێگه‌یشتن له‌و شتانه‌ی كه‌سێكی تر ده‌یڵێت.
كێشه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، شكستی پیشه‌یی و په‌یوه‌ندی كاری
گونجاو، ریشه‌كه‌ی له‌نه‌بوونی توانایی تێگه‌یشتنی بۆچوونی كه‌سانی تردا
هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ران، به‌رپرسانی جێبه‌جێكار و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رۆژ پاره
وه‌رده‌گرن، كه‌تووشی كێشه ده‌بن له‌شوێنكاره‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی
تردا، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆیانیان هه‌یه،ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مندا
رێكه‌وت نیت، باس مه‌كه، یان ئه‌و شته‌ی من ده‌یڵێم، یان ئه‌نجامیبده،
یان له‌بیربكه."
له‌لایه‌كی تر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وادیاره خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتی
وروژاندن، فرۆشیاری، وزه‌پێدان و وره‌به‌خشینن به‌كه‌سانی تر، به‌ووتار و
زمانی جه‌سته‌یان ده‌ڵێن: " ئه‌و شته‌ی ئێوه بیری لێده‌كه‌نه‌وه
به‌لامه‌وه گرنگه، بڵێن بزانین چیتان ده‌وێت، پێكه‌وه له‌باره‌یه‌وه
كارده‌كه‌ین."
كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو له‌ناو كۆڕدا كاروباری نهێنی ژیان ده‌ناسن و
له‌چۆنیه‌تیه‌كه‌ی تێگه‌یشتوون، گه‌وره‌ترین كارامه‌یی و راهێنان و
پته‌وبوون و دابینكردنی په‌یوه‌ندی و به‌هادانه به‌كه‌سانی تر.
ئه‌وانه له‌گه‌ڵ خۆیاندا روانگه‌یه‌كی پێویستیان هه‌یه بۆ
په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباش، له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا كردن خوشحاڵم كردن
و رۆژه‌كه‌ی خۆیانیان به‌و شته رووناك كرده‌وه و له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مندا
قسه‌یان كردووه شادومانیان ده‌كه‌م، تێده‌گه‌ن كۆڕ و ئاماده‌بوونی خه‌ڵك
گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری په‌یوه‌ندییه، بۆیه كاتێك له‌گه‌ڵ خۆماندا
بیرده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: "له‌پاڵ كه‌سێكی وه‌هادا به‌لامه‌وه
چێژبه‌خشه، كاتێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م خۆشم له‌خۆم دێت."
كاتێك كه‌سانی تر تێده‌گه‌ن ئه‌وانتان به‌لاوه گرنگن و به‌هاتان پێداون و،
به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانن ئه‌و كاره‌بكه‌ن؟ به‌گوێ گرتن، گرنگترین كلیلی
دابینكردنی په‌یوه‌ندییه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا زۆرتر له‌بیر
ده‌چێته‌وه.
هونه‌ری له‌بیركراو:
گوێدانی هونه‌ری له‌بیركراو و فێرنه‌كراوه بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك، به‌گشتی
دیدار و گفتوگۆ به‌شێوه‌ی قسه‌كردنی دووكه‌س دێته ئارا، كه به‌نۆره قسه
ده‌كه‌ن، كه‌سانێكی زۆر ده‌گمه‌ن گوێ له‌قسه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ریان ده‌گرن،
خه‌ڵك به‌رده‌وام له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دان، كه‌پاش قسه‌كردنی كه‌سی
به‌رامبه‌ر چی بڵێن؟ ئه‌و كاره له‌په‌یوه‌ندی بازرگانیدا به‌تایبه‌تی زۆر
راسته، په‌یوه‌ندییه‌كی راشكاو زۆرجار له‌گه‌ڵ یاری ده‌سه‌ڵاتدایه،
زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی تر دابنێن، تا
ئه‌وه‌ی كه‌مه‌به‌ستی خۆیان ده‌رببڕن.
له‌ژیانی پیشه‌یی و كارامه‌دا (له‌ژیانی تاكه‌كه‌سیمان)، به‌چ شێوه‌یه‌ك
گوێ گرتن زیاتر له‌چۆنیه‌تی قسه‌كردن گرنگتره، ئه‌گه‌ر گوێ له‌خواستی
خه‌ڵك بگرین، فرۆشێكی زیاتر ئه‌نجامده‌ده‌ین و كارێكی زۆر دێته قۆناخی
جێبه‌جێكردن، دروستكردن زۆر هانده‌درێت، به‌رده‌وام پێوست نییه كه‌ئه‌و
شته‌ی كه‌سانی تر ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت تێبگه‌ین
كه‌چیان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌ڵێن وابێت په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بكرێت.
هیچ شتێك به‌راده‌ی پیشاندانی بێ متمانه‌یی، سست بوون، یان تووڕه‌بوون
له‌كاتی قسه‌كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ردا نابێته هۆی كۆتایی قسه‌كردنه‌كه،
كاتێك به‌گوێ نه‌دان به‌هایه‌ك بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر دانانێن، له‌ڕاستیدا
پێی ده‌ڵێن: "تۆ به لای منه‌وه هیچ گرنگ نیت."
ئه‌وسا چی
رووده‌دات؟
-كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی دروستكردن وه‌كو،(لێره‌دا به‌هایه‌كم نییه بۆیه
بۆچی هه‌وڵ و تێكۆشان بكه‌م.)
-ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، (چ كه‌سێك ئاماده‌یه له‌شوێنێكدا
كاربكات كه‌هیچ گرنگیی پێناده‌ن)، له‌دۆخێكی وه‌هادا هاوكاران یه‌ك به‌یه‌ك
لێمان جیاده‌بنه‌وه و ته‌نها ده‌مێنینه‌وه.
-هیچ گرنگیم پێ‌نادرێت وه‌كو، (من ته‌نها كاتێك هه‌ڵه ده‌كه‌م سه‌رنجم
ده‌خرێته سه‌ر.)
-به‌هه‌ڵپسێراوی مانه‌وه، (ناتوانم تێی بگه‌یه‌نم، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه‌بۆ
دیوارێكی خشتی خه‌ریكی قسه‌كردن بم.)
پێتان وایه بۆچی خه‌ڵك (50) دۆلار بۆ چاره‌كه سه‌عاتێك ده‌داته پزیشكی
ده‌روونی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بووه كه‌سێك گوێ
له‌قسه‌كردنیان بگرێت و به‌ڕاستی گوێیان لێبگرێت.
ئێمه ده‌توانین به‌گوێگرتن له‌سووده‌كانی به‌هره‌مه‌ندبین، بۆ سه‌ركه‌وتن
و ده‌وڵه‌مه‌ندی نزیكترده‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر كات ته‌رخانبكه‌ین و گوێ
له‌داواكارییه‌كانی كڕیار و به‌رپرس و هاوكاران و فه‌رمانبه‌ران و
هاوسه‌ركه‌مان بگرین و لێیان تێبگه‌ین، به‌هۆی وه‌فاداری و ئه‌و
هاوكارییه‌ی كه‌سانی تر به‌رامبه‌ر به‌ئێمه ده‌یكه‌ن، ده‌گه‌شێینه‌وه،
ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌گوێ له‌قسه‌و داواكاریه‌كانیان ده‌گرن. |