|
گوڵی سوور‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌كان
و/ لیدا 21-11-2010
رێگایه‌كی تری سه‌ردان بۆ هۆشیاری پۆزه‌تیڤ، یان نێگه‌تیڤ، رێزگرتنه
له‌بوون، ئه‌گه‌ر هه‌ستێكی باشمان بۆ خۆمان هه‌بێت، رێی تێده‌چێت بڵێین
هۆشیارییه‌كی پۆزه‌تیڤ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی راست و رێزگرتنێكی به‌رزمان
له‌خۆمان هه‌یه، له‌بارودخێكی وادا چار نییه بێجگه له‌وه‌ی بڵێین ئه‌و
هه‌سته‌ی دوای ئه‌و له‌چه‌ند هه‌ست پێكدێت، هه‌ستێكی گرنگه، ئه‌گه‌ر وه‌كو
كه‌سێك پله‌یه‌كی خوارتر له‌ڕاده‌ی ئاسایی، یا پله‌ی مرۆڤێكی دۆڕاو
به‌خۆمان بده‌ین، ئینجا ده‌بێت سود له‌و رستانه‌ی وه‌كو هۆشیارییه‌كی
نێگه‌تیڤ و بیركردنه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ له‌خۆمان، یان رێزگرتنێكی كه‌م، یان
گرنگی نه‌دان به‌خۆمان وه‌ربگرین، كه‌هه‌موو ئه‌مانه به‌واتا جۆرێك
له‌نه‌بوونی رێزگرتن له‌بوون دێت.
له‌هه‌مووماندا هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، ئه‌و
لایه‌نانه‌ش ئه‌گه‌ر زۆر گرنگ نه‌بن، ده‌توانین له‌گه‌ڵیاندا بژین، چونكه
ئه‌وه‌نده ئازارمان ناده‌ن، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وا بیری
لێبكه‌ینه‌وه، كه له‌یه‌كێك له‌لایه‌نه تایبه‌تییه‌كانی ژیان
تاڕاده‌یه‌ك شكستمان هێناوه، ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی توندی له‌سه‌ر هه‌ستی
كه‌سێتیمان ده‌بێت، ئه‌و جۆره هه‌سته زه‌ڕبه‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه
له‌ڕێزگرتنی بوون ده‌دات.
هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كانی ژیان، كاریگه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر روانگه‌و
خۆهه‌ڵسه‌نگاندنمان هه‌یه، ئه‌و لایه‌نانه وه‌كو دۆخی رواڵه‌تی جه‌سته‌و
چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كه‌سانیترو ئاستی سه‌ركه‌وتن كاریگه‌ری
له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنمان داده‌نێت، هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه بریتین له‌شێوه‌ی
رواڵه‌تی جه‌سته، سه‌رنه‌كه‌وتن له‌په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئاستی
پیشه‌یی نزم به‌داهاتێكی كه‌م، یان بێكاری، هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه، گرنگ
بوونی ئه‌و لایه‌نه‌یه له‌بواری كۆمه‌ڵگه‌و بایه‌خیان له‌كاتی
هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆماندا، ئه‌و مه‌سه‌لانه رێزگرتن له‌بوونمان ده‌خاته ژێر
كاریگه‌ری و به‌ش به‌حاڵی خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سه‌ره‌كی
له‌گه‌ڵ ژیانماندا داده‌نێت و ئه‌وه‌ش به‌پۆزه‌تیڤ و دڵنیایی، یان تێكه‌ڵاو
به‌وشكی و ره‌شبینی و هاوكات تێكه‌ڵی هه‌ستی دۆڕاوی ده‌كات.
هه‌ندێك شت له‌ژیانی هه‌ر یه‌كه‌ماندا هه‌یه كه‌بۆ خودی خۆمان گرنگییه‌كی
تایبه‌تییان هه‌یه بۆ نمونه بوونی توانا‌و كارامه‌یی
تایبه‌ت،په‌روه‌رده‌كردنی گوڵی سوور بۆ پێشبڕكی له‌باخه‌وانیدا، دارابوونی
هه‌ندێك له‌پێوانه ئه‌خلاقییه‌كان، یان هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
هه‌ندێك ئامانجی كه‌سێتی، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له‌یارییه‌كی
وه‌رزشیدا، ئه‌و كارانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی گشتی بۆ ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تیایداین گرنگ نه‌بێت، ته‌نانه‌ت به‌هۆی بایه‌خی تاكه
كه‌سییه‌وه ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌لڕ كۆمه‌ڵێكی هۆشیار و
رێزگرتن له‌بوونی خۆمان په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێوه‌ش
ده‌توانن یه‌ك دوو لایه‌نی گرنگ له‌بواری بیركردنه‌وه له‌باره‌ی خوده‌وه
بدۆزنه‌وه‌و بیناسن، ئه‌و لایه‌نانه‌ش هه‌مان ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌دوای
به‌ده‌ستهێنانیان هه‌ست به‌رێزگرتن له‌بوونی راسته‌قینه ده‌كه‌ن،
له‌كاتێكدا ره‌نگه بۆ كه‌سانێكی تر ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌بووبێت.
له‌باره‌ی مناڵانه‌وه، هه‌ندێجار چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی بچووك ده‌توانێت
زیان به‌رێزگرتن له‌بوونیان بگه‌یه‌نێت، یه‌كه‌مین و گرنگترین مه‌سه‌له
له‌بواری منداڵانه‌وه ئه‌وه‌یه، كه‌ئایا دایك و باوكیان ئه‌وانه‌یان خۆش
ده‌وێت و بایه‌خیان پێده‌ده‌ن، یان نا؟ جاری ئه‌وه‌نده به‌سه بۆئه‌وه‌ی
بزانین خۆشه‌ویستی بنه‌مای هه‌ستكردنه به‌ئاسایش و رێزگرتن له‌بوونی
منداڵان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێزگرتنی بوون له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا هه‌یه،
هه‌روه‌ها به‌لای منداڵه‌وه، كه‌خه‌ریكه گه‌شه ده‌كات و گه‌وره‌تر
ده‌بێت، هۆكاری جۆراو جۆر ده‌بنه خاوه‌نی گرنگییه‌كی تایبه‌ت، سه‌ركه‌وتن
له‌خوێندنگاو توانای دابینكردن و پاراستنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه و
ده‌ركه‌وتنی هێما جه‌سته‌یی و سێكسییه‌كان له‌ته‌مه‌نی تازه پێگه‌یشتوویی
و باڵغ بوون، ئه‌و هۆكارانه به‌هۆی ئه‌و گرنگییه زۆره‌ی هه‌یانه،
كاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر هه‌موو هۆشیاری و هه‌ستی باوه‌ڕی باڵا
له‌منداڵدا داده‌نێن.
ئه‌و شته‌ی له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا به‌سه‌ركه‌وتن، یان دۆڕاندنی بچوك
داده‌نرێت، به‌هۆكاری گوشارێكی زۆر به‌سه‌ر منداڵدا ده‌ژمێردرێت،
به‌تایبه‌ت ئه‌و گوشاره له‌و بوارانه‌دا كه‌خۆیان له‌گه‌ڵ
هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان پێوانه ده‌كه‌ن زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت،
نموونه‌یه‌كی باش بۆ كوڕانی گه‌نج، فێربوونی كارامه‌ییه‌كانی جه‌سته‌یه
وه‌كو پاسكیل سواری و مه‌له‌و جۆره‌كانی یاری به‌تۆپ، ئه‌گه‌ر كوڕان بتوانن
ئه‌و كارانه به‌باشی ئه‌نجامبده‌ن، ناوبانگ په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر له‌راده‌ی هاوسه‌نگ نزمتر ببنه‌وه ئه‌وا له‌بازنه‌ی پێشبڕكی
ده‌چنه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت كه‌كاتی ناخۆش و ئازار چێشتن
له‌و زیانه، زیان به‌هۆشیارییان گه‌یشتووه. |