|
سی و یه‌ك نهێنی بۆ
هاورِێیه‌تیه‌كی باش
ئا/ مونالیزا 22-9-2010
رۆژی یه‌كه‌م/
نهێنیی هاورِێیه‌تی هه‌ست به‌تایبه‌تمه‌ندی كردنی نێوان هاورِێیانه‌یه،
هه‌وڵبده‌ین راستی له‌سه‌رووی زمانلووسی دابنێین، چاكه و یه‌ك ره‌نگی
له‌سه‌رووی زه‌رده‌خه‌نه‌ی رۆتینی دابنێین.
رۆژی دووهه‌م/
نهێنی هاورِێیه‌تی له‌وه‌دایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاورِێیه‌تییه‌كی نزیك
پێویسته سه‌ره‌تا خۆمان به‌هاورِێیه‌كی باش دابنێین.
رۆژی سێهه‌م/
له‌هاورِێیه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك به‌ئازادی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و
چاوه‌رِوانیه‌كی نه‌گونجاومان لێیان نه‌بێت.
رۆژی چواره‌م/
نهێنی هاورِێیه‌تی له‌دابه‌شكردنی شادومانیه‌كانمانه له‌گه‌لڕ كه‌سانی
تردا.
رۆژی پێنجه‌م/
نهێنی هاورِێیه‌تی له‌وه‌دایه زیاتر گوێ له‌هاورِێكانمان بگرین تا كه‌سانی
تر هانبده‌ین بۆ گوێگرتن.
رۆژی شه‌شه‌م/
به‌شداریكردن له‌دڵخۆشیه‌كانی خه‌ڵك، نه‌ك به‌قسه، به‌ڵكو به‌چوونه ناو
دڵخۆشیه‌كانیان.
رۆژی حه‌وته‌م/
نهێنی هاورِێیه‌تی له‌وه‌دایه به‌بێ هیچ جۆره چاوه‌رِوانیه‌ك كه‌سانی
ترمان خۆشبوێت.
رۆژی هه‌شته‌م/
نهێنیه‌كی تر ئه‌وه‌یه، هانده‌ری هاورِێكانمان بین به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن چ
هه‌ستێكمان به‌رامبه‌ریان هه‌یه.
رۆژی نۆهه‌م/
نهێنیه‌كی تری هاورِێیه‌تی ئه‌وه‌یه، هاورِێكانمان په‌سه‌ند بكه‌ین به‌و
جۆره‌ی كه‌هه‌ن، هه‌وڵنه‌ده‌ین به‌وجۆره‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت دروستیان
بكه‌ین.
رۆژی ده‌یه‌م/
نهێنیه‌كی تری هاورِێیه‌تی ئه‌وه‌یه، دۆخی چاك و خراپی خۆمان به‌سه‌ر
كه‌سانی تردا نه‌سه‌پێنین، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌رفه‌ت به‌هاورِێكانمان بده‌ین
كه‌هه‌سته‌كانیان ده‌رببرِن.
رۆژی یانزه‌یه‌م/
نهێنیه‌كی زۆر گرنگ و دژوار ئه‌وه‌یه، كه‌بتوانین پێویستیه‌كانی كه‌سانی
تر له‌سه‌رووی پێویستیه‌كانی خۆمانه‌وه بزانین.
رۆژی دوانزه‌هه‌م/
نهێنی رۆژی دوانزه‌هه‌م ئه‌وه‌یه، هه‌رگیز سووكایه‌تی به‌هاورِێكانمان
نه‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئاره‌زووانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كار و خه‌ونه‌كانیان
هه‌یانه.
رۆژی سیانزه‌هه‌م/
نهێنیه‌كی تر، رێزگرتن له بۆچوون و مافی هاورِێكانمانه.
رۆژی چوارده‌هه‌م/
ئاڵۆگۆرِی بارودۆخه‌كانمان به‌رِوویه‌كی خۆش و دڵێكی فراوان په‌سه‌ند
بكه‌ین، ئه‌مه‌یان به‌رامبه‌ر به‌خۆمانه.
رۆژی پانزه‌هه‌م/
نهێنیه‌كی تر ئه‌وه‌یه، زۆر زۆر هه‌وڵبده‌ین خۆشه‌ویستیمان نه‌ك هه‌ر
به‌قسه، به‌ڵكو به‌سه‌یركردن و له‌حنی ده‌نگمان به‌رامبه‌ر به‌هاورِێیان
ده‌رببرِین.
رۆژی شانزه‌هه‌م/
دۆخێكی تری هاورِێیه‌تی ئه‌وه‌یه، هاورِێیانمان له‌ئاره‌زوو،
ئامانجه‌كانماندا به‌شداربكه‌ین، نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵیان كات به‌سه‌ر به‌رین.
رۆژ حه‌فده‌هه‌م/
له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك، یان له‌گه‌لڕ هاورِێیانماندا
به‌ته‌واوی ته‌ركیز و سه‌رنجمان لای ئه‌وان بێت.
رۆژی هه‌ژده‌هه‌م/
به‌به‌رده‌وامی بیركردنه‌وه‌ی باشمان له‌مێشكدا بێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتی
ده‌ركه‌وتنی دۆخێكی خراپ‌دا.
رۆژی نۆزده‌هه‌م/
هه‌رگیز دادوه‌ری له‌سه‌ر هاورِێكانمان نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به‌رده‌وام خاڵه
باشه‌كانیان ببینین و هانده‌ری ئه‌و خاڵه باشانه بین.
رۆژی بیسته‌م/
ناكرێت به‌به‌رده‌وامی لۆمه‌ی خه‌ڵك بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته لایه‌نی باشی
كاره پۆزه‌تیڤه‌كان به‌باشی ببینین.
رۆژی بیست و یه‌كه‌م/
زۆر باشه به‌به‌رده‌وامی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌مان تێدابێت كه به‌هۆی
به‌خته‌وه‌ری هاورِێیانمان دڵخۆش بین و هه‌رگیز به‌رِه‌شبینی دۆخی خۆمان
له‌گه‌لڕ دۆخی ئه‌واندا پێوانه نه‌كه‌ین.
رۆژی بیست و دووهه‌م/
پێویسته هاوده‌ردی له‌گه‌لڕ خه‌م و نیگه‌رانی كه‌سانی تردا بكه‌ین و
دڵگه‌رمیان پێببه‌خشین، نه‌ك به‌ده‌ربرِینی هه‌ستی ناخۆش ببینه هۆی زیاتر
نیگه‌ران بوونیان.
رۆژی بیست و سێیه‌م/
پشتگیری له‌مافی هاورِێكانمان بكه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناچاربین دان
به‌تاوانه‌كانماندا بنێین.
رۆژی بیست و چواره‌م/
نهێنیه‌كی زۆر باشی تر ئه‌وه‌یه، جێی متمانه بین بۆ هه‌میشه، پابه‌ندبین
به‌قسه و به‌ڵێنه‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنیان.
رۆژی بیست و پێنجه‌م/
له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌دا گه‌شه به‌تواناكانمان
بده‌ین و هوشیاریمان ببه‌ینه سه‌ره‌وه.
رۆژی بیست و شه‌شه‌م/
په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌لڕ هاورِێیانمان بكه‌ینه په‌یوه‌ندییه‌كی
ده‌گمه‌ن و زۆر شاز.
رۆژی بیست و حه‌وته‌م/
نهێنیه‌كی تر باوه‌رِكردن به‌په‌رجۆكانی عیسایه كه‌خۆشه‌ویستیه‌كی
له‌رِاده به‌ده‌ری تێدایه.
رۆژی بیست و هه‌شته‌م/
خۆشه‌ویستی هاورِێیانمان بۆ دابینكردنی خۆشه‌ویستیه‌كی ئاسووده دابین
بكه‌ین.
رۆژی بیست و نۆهه‌م/
گرنگی به‌كێشه‌كانی نێوان هاورِێیه‌تی نه‌ده‌ین واته كێشه‌كانمان گه‌وره
نه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ین لایه‌نی باشی هاورِێیه‌تیمان به‌هێزتر
بكه‌ین.
رۆژی سییه‌م/
نهێنی هاورِێیه‌تی له‌خۆشویستندایه، به‌رامبه‌ر به‌هاورِێكانمان
هاورِێیه‌كی باش بین ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه‌هه‌ڵسوكه‌وتیان
له‌گه‌ڵماندا خراپه.
رۆژی سی و یه‌كه‌م/
دوایین نهێنی هاورِێیه‌تیمان له‌م نووسینانه‌دا ئه‌مه‌یه، به‌دوای ئه‌و
شتانه‌وه‌بین كه به‌سوودی هه‌ردووكمانه، هه‌رگیز له‌هاورِێكانمان بۆ
به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی كه‌ڵك وه‌رنه‌گرین.
|