|
سوودوه‌رگرتن له‌شكست
و/ دیار ئه‌كرم جه‌زا 23-10-2010
"به‌رله‌وه‌ی له‌ژیانی هه‌ركه‌سێكدا سه‌ركه‌وتن بێته پێشه‌وه،
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سه دووچاری چه‌ندین شكستی كاتی ده‌بێته‌وه،
كاتێك شكست به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ ده‌بێت، ئاسانترین و لۆژیكترین كار
وازهێنانه، زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان كتومت ئه‌و كاره ده‌كه‌ن."، ناپلیۆن هیل.

سوود وه‌رگرتن له‌شكست ره‌نگه مانایه‌كی دژبه‌یه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام
ده‌ربڕینێكی ته‌واوه، تاكه شكستی راسته‌قینه له‌وێدایه كاتێك بیر
له‌پاشه‌كشه ده‌كه‌یته‌وه، له‌ڕاستیدا شكست به‌واتایی هه‌نگاونانی به‌رز
دێت له‌سه‌ر په‌یژه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتندا، ئه‌گه‌ر پێت هه‌ڵكه‌وت،
ده‌توانی بڕیار بده‌یت دابه‌زیت و بگه‌رێیته‌وه سه‌ر زه‌وی یاخود توند
ده‌ستبگریت و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ركه‌وتن، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت
له‌سه‌ركه‌وتن، هه‌مان هه‌ڵه دووباره ناكه‌یته‌وه.
سوود وه‌رگرتن له‌شكست له(یاسای سه‌ركه‌وتن)ی ناپلیۆن هیلدا
كورتكراوه‌ته‌وه، ناپلیۆن هیل فه‌یله‌سوف و هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو
له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزافی مۆدێرنی باشتركردنی خود، له‌یاسای سه‌ركه‌وتندا
تۆ ئه‌وه فێرده‌بیت ئه‌گه‌ر ویستت چانسی سه‌ركه‌وتنت زیاد بكه‌یت، ئه‌وا
پێویسته چانسی شكستت دوو هێنده بكه‌یت، پێویسته ئه‌و راستیه په‌سه‌ند
بكه‌ین ئێمه هه‌ڵه ده‌كه‌ین و پێویسته له‌هه‌ڵه‌كانه‌وه فێربین.
سه‌ركه‌وتن گه‌شتێكه، له‌و رێگه‌یه‌دا پێده‌چێت تۆ هه‌ندێك كات شكست
بێنیت، ره‌نگه دووچاری ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست ببیته‌وه، به‌ڵام له‌بری
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕت وابێت شكسته‌كانت هه‌میشه‌یین، پێویسته د‌رك به‌وه بكه‌یت
شكسته‌كانت ته‌نها كاتین، ئه‌وان ته‌نها كاتێك ده‌بنه هه‌میشه‌یی ئه‌گه‌ر
تۆ ده‌ستبه‌ردار بوویت.
هه‌ر كاتێك شكست دێنیت له‌ڕاستیدا تۆ له‌ئامانجه‌كانت نزیكتر ده‌بیته‌وه،
شكست تۆ به‌هێزتر و ژیرترو دامه‌زراوتر ده‌كات، تۆ به‌ڕاستی له‌شكسته‌كانت
سوودمه‌ند ده‌بیت، ئه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌تێڕوانینه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه: www.Ezinearticles.com
|