|
پێویستی سه‌ره‌كی مرۆڤ
ن/ باربارا دێ ئه‌جلێس
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 25-9-2010
بێجگه له‌پێویستییه ژینگه‌ییه فراوانه‌كان كه‌بۆ مانه‌وه‌مان پێویسته،
وه‌كو ( خواردن، خانوو، هه‌ست به‌ئاسایش)، گرنگترین پێویستیمان وه‌كو
مرۆڤێك ئه‌وه‌یه هه‌ست بكه‌ین مرۆڤێكی تر ئێمه‌ی له‌یاده‌و بیرمان
لێده‌كاته‌وه، له‌كاتی نه‌بوونی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ستی خۆشه‌ویستی و بینینی
خۆشه‌ویستی له‌یه‌كه یه‌كه‌ماندا ناتوانین وه‌كو ئه‌ندامێك له‌كۆمه‌ڵگه
گه‌شه بكه‌ین و كامڵبین، ئه‌و منداڵانه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری و
خۆشه‌ویستییان له‌گه‌لڕ دایك و باوكانیاندا نییه، به‌درێژایی ژیانیان
له‌داهاتوودا زیاتر دڵه‌رِاوكی و نه‌بوونی متمانه به‌خۆبوون له‌رِه‌فتارو
كرده‌وه‌یاندا به‌دیده‌كرێت و كه‌متر برِوایان به‌توانا و هه‌ڵكه‌وتوویی و
تێگه‌یشتوویی خۆیان هه‌یه. خۆشبه‌ختانه هه‌موومان به‌ئاسانی ده‌توانین
خۆشه‌ویستیمان بۆ كۆرپه و منداڵه بچووكه‌كان ده‌رببرِین، منداڵ
به‌رده‌وام له‌كاتی گه‌شه‌سه‌ندندایه و ورده ورده ئاگاداری چاودێری
ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت و كاردانه‌وه‌یان له‌گه‌لڕ خۆشه‌ویستیدا ده‌بێت.
هه‌ندێكجار تایبه‌تمه‌ندی رواڵه‌تی كۆرپه وه‌كو ئه‌ندازه و رواڵه‌ت و
جووڵه‌كانی ده‌بێته هۆی سه‌رنجی نه‌ستی (لا شعور)ی گه‌وره‌كان،
له‌رِاستیدا ناكرێت ته‌نانه‌ت سه‌رنجی گریانی منداڵان نه‌ده‌ین،
گریانه‌كه‌ی بۆ سه‌رنجرِاكێشانه، له‌رِاستیدا كۆرپه بۆ ئه‌وه ده‌گری،
چونكه خوازیاری وه‌ڵامێكه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌باره‌ی منداڵانی تازه پێگه‌یشتوو، هه‌ندێك گه‌وره‌تر
پشت راست ده‌كاته‌وه، بارودۆخی جه‌سته‌یی و جووڵه له‌منداڵاندا ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی گه‌وره‌كان بۆ لای خۆیان رابكێشن، ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن
گه‌وره‌كان له‌كاره‌كانیاندا به‌شداربن و به‌رده‌وام ئاگایان لێیان بێت،
به‌شێوه‌یه‌كی تر، چونكه منداڵه بچوكه‌كان سه‌رنجرِاكێشن، له‌به‌رئه‌وه
ئێمه‌ش به‌گوێره‌ی ده‌ربرِینی هه‌سته‌كانیان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌مان بۆیان،
ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن سه‌رجرِاكێش بن و له‌ئامێز بگیردرێن و ئاگاداری‌یان
لێبكرێت و بپارێزرێن، جگه له‌دایك و باوكی منداڵ ته‌نانه‌ت بێگانه‌كانیش
وا هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌ندێكجار منداڵه‌كان به‌زمانی جه‌سته پێمان ده‌ڵێن:
"من بپارێزه!".
په‌یوه‌ندی زیاتر!
زۆرجار دایك و باوكان په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم و نزیكیان له‌گه‌لڕ
كۆرپه‌كانیاندا هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌شێوازی كاردانه‌وه‌ی ئاسایی
وه‌كو، چاودێری له‌منداڵ و دابینكردنی پێویستییه‌كانیان و پاراستن و
له‌ئامێزگرتن و قسه‌كردن و سه‌یركردن هاوكات له‌گه‌لڕ خۆشه‌ویستی بۆی، ئه‌و
گه‌شه‌ده‌كات، زۆربوون و كه‌مبوونی خۆشه‌ویستی و چاودێری له‌منداڵ كاتێك
زیاتر ده‌بێت كه‌ئه‌و بتوانێت سه‌رنجی دایك و باوكی بۆ لای خۆی رابكێشێت،
یه‌كه‌مین زه‌رده‌خه‌نه‌ی منداڵه‌كه باشترین نموونه‌یه بۆ روونكردنه‌وه
ئه‌و بابه‌ته.
له‌بیرم دێت بۆ یه‌كه‌مین جار باوكێك له‌باره‌ی هه‌ستی خۆیه‌وه له‌و
باره‌یه‌وه وتی: "پاش ئه‌وه‌ی كورِه كۆرپه‌كه‌مان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
بێزاری كردووین و نه‌یهێشتووه بخه‌وین و ئیسراحه‌ت بكه‌ین و زۆر كاتی
لێگرتووین، خۆم ئاماده‌كردبوو دیسانه‌وه كورِه‌كه‌م به‌رمه‌وه بۆ ئه‌و
نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه‌تیایدا له‌دایك بوو بوو، به‌ڵام بارودۆخه‌كه له‌پرِ
گۆرِا، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ كردم و هه‌موو شتێكم به‌یه‌كجاری
له‌بیرچووه‌وه"، دایك و باوكی لێی بورابوون، له‌رِاستیدا واتای ئه‌و چركه
سیحراوییه ئه‌وه‌یه كاتێك كۆرپه‌له‌كه سه‌یری باوكی كرد و
زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ كرد، وابوو كه‌سه‌رئه‌نجام ئه‌و شته دووره‌ی كه
له‌سه‌ره‌تاوه بۆ كۆرپه‌له‌كه وه‌كو په‌ڵه‌یه‌كی تاریك وابوو، بوو
به‌رِووخسارێكی دیاریكراو‌و گۆرِدرا و بۆیه پێكه‌نینه‌كه‌ی به‌و واتایه
بوو. ئه‌و شتانه‌ی كه‌ده‌یبینی خۆشی ده‌وێت! یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی دوو
لایه‌نه واتا كاردانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی دایك و باوك بۆ كۆرپه‌كه‌یان
ده‌بێته هۆی دابینكردنی كاردانه‌وه له‌كۆرپه‌كه‌وه بۆ ئه‌وان و
پیشانده‌ری دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ و پته‌وه له‌نێوانیاندا.
خۆشه‌ویستی بۆ گه‌شه‌كردن پێویسته:
كاردانه‌وه‌ی باوك و دایك گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر
منداڵه‌كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی لی نه‌بینین، غه‌مگین و سه‌ركوت ده‌بێت
و هیچ سه‌رنجێك نادات و هیچ هێمایه‌ك له‌خۆیدا پیشان نادات، ئه‌و بابه‌ته
به‌ئاسانی له‌و منداڵانه‌دا ده‌بینرێت كه له‌خانه‌ی نه‌وجه‌واناندان،
چاودێریكردنی جه‌سته‌یی له‌و منداڵانه‌دا زیاتره له‌چاودێریكردنی
ده‌روونییان، چونكه كه‌سێكی تایبه‌ت به‌شێوازێكی به‌رده‌وام و سه‌قامگیر
چاودێرییان ناكه‌ن (چاودێره‌كان به‌رده‌وام ده‌گۆرِێن) هه‌رگیز ناتوانن
په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌ی باش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كانیاندا دابین
بكه‌ن، ئه‌و منداڵانه نه‌ك هه‌ر تووشی بی سه‌رنجی و گرنگی نه‌دان و بی
هه‌ستی و سه‌ركوتكردن ده‌بن، به‌ڵكو گه‌شه‌ی سروشتی جه‌سته‌یان تووشی
تێكچوون ده‌بێت، به‌و شێوازه ده‌ڵێن "گه‌شه‌ی كه‌م وكورت"،
به‌دڵنیاییه‌وه شێوه‌یه‌كی وا له‌منداڵاندا به‌هۆی لاوازی و نه‌بوونی
خۆشه‌ویستییه‌وه پێكدێت و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پێویستی خۆشه‌ویستی دایك و
باوكه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ ده‌رده‌خات، به‌كورتی به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ی گژو گیاكان بۆ گه‌شه‌كردنیان پێویستیان به‌تیشكی خۆر هه‌یه،
منداڵانیش به‌هه‌مان ئه‌ندازه بۆ گه‌شه‌كردنی باش پێویستیان به‌خۆشه‌ویستی
ئێمه هه‌یه.
|