|
داینامۆی كار‌و هاندان
و/ هانا 26-12-2010
هه‌ندێ له خه‌ڵك پێیان وایه مه‌به‌ستی تاكه‌كه‌سی وه‌كو سه‌قفی دژه
هه‌تاوی ئوتومبێلێكه كه كڕیویانه- ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و شوێنه‌ی كه
ده‌تانه‌وێ به‌وه یان به بێ ئه‌وه بڕۆن. له جێبه‌جێكردن دا، مه‌به‌ست
داینامۆیه- وزه‌یه‌كی بزوێنه‌ر له پشت هه‌ر كارێكه كه تاك ئه‌نجامی
ده‌دات، چ ئه‌رێنی و چ نه‌رێنی، چ رووخێنه‌ر و چ دروستكه‌ر، چ به‌ئه‌نقه‌ست
و چ به بێ مه‌به‌ست.
مه‌به‌ست و هاندان، به شێوه‌ی وشه‌یه‌كی خراپ لێكدراوه‌ته‌وه و بووه‌ته
بارێكی قورس له بواری ئابورییه‌وه. هانده‌ره ده‌ره‌كیه‌كان وه‌كو
قسه‌كردن بۆ گۆڕین، وتاردان، خۆپێشاندان به مه‌به‌ستی وروژاندنی
هه‌سته‌كان، خه‌ڵاته‌كان، پێشبڕكێیه‌كان، ئاره‌زوو و گڕ وتینه‌كان،
كتێبه‌كان، قسه‌ی بزوێنه‌ر- هێزێكی زۆریان له خۆ نه‌گرتووه جیا له‌وه‌ی
كه خۆتان بتانه‌وێت ژیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر به‌رن، واته ئه‌و
كاتانه‌ی كه ئاماده‌ن په‌یامه‌كانتان بده‌نه ناخ و په‌سندی بكه‌ن.
ده‌كرێ فێری مه‌به‌ست بیت و په‌روه‌رده‌ی بكه‌یت. به پێویست كارێكی سكماكی
نیه. مه‌به‌ست، تایبه‌ت نه‌كراوه بۆ كه‌سانی به‌توانا. هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كی به هۆشێكی زۆر نیه. په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌می هه‌یه
له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی باوك و دایكتان چ كه‌سانێكن یان له چ هه‌لومه‌رجێكدا له
دایك بوون و ژیاون. بۆ ئه‌وه‌ش، توانایی و كارامه‌یی و خوێندن یان توانایی
و بلیمه‌تی زۆر به ئه‌وتۆ دانانرێن. مه‌به‌ست، هانده‌رێكی ده‌روونیه كه
سه‌ره‌ڕای نائومێدكردنه‌كان، هه‌ڵه و پاشه‌كشه‌كان، ئێوه به‌ره‌و
پێشه‌وه ده‌بات. له سه‌رووی مه‌به‌ستی هه‌ستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی له
ژیاندا، هه‌روه‌ها بۆ مانه‌وه‌ی بوون، برسیه‌تیـ تینوێتی، خۆشه‌ویستی،
پاره، چێژ و باوه‌ڕ- دوو سۆزی زۆر به هێز له ئارادایه كه به سه‌ر
كرده‌وه‌ی مرۆڤ زاڵه: ترس و ئاره‌زوو.
ترس، مه‌به‌ستێكی نێگه‌تیڤی به‌هێزه. ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنن و
فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌ی یه‌كسان به‌رامبه‌ر به ترس، له جۆری هه‌ڕه‌شه
و سزادان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن. به‌و بۆچوونه‌ی و شێوه بیركردنه‌وه
هه‌ڵه‌یه كه خێراترین شێوه‌یه بۆ گه‌یشتن و كه‌ڵك وه‌رگرتنه بۆ
ئامانجه‌كانیان. ترس، دروستكه‌ری دڵه‌ڕاوكێ، گوشاری ده‌روونی و خوڵقاندن و
دابینكه‌ری نیگه‌رانی و نه‌فره‌ته. له كۆتاییدا ترس ده‌بێته هۆی
پاشه‌كشه له نه‌خشه‌كان و شكستهێنانی ئامانجه‌كانه.
له لایه‌كی تر ئاره‌زووه‌كان، هێزێكی ده‌روونیه كه مه‌به‌ستی تاكه‌كه‌سی
به شێوه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌جووڵێنێت. هه‌روه‌ها وروژێنه‌ر و وزه‌به‌خشه،
هانده‌ری گڕ وتین و باڵابوون و باشتربوونه. ئاره‌زوو، سۆزێكه كه
دروستكه‌ره، داڕێژه‌ری نه‌خشه‌یه و ده‌گاته ئامانج.
مه‌به‌ست به هۆی ئاره‌زووه‌كانه‌وه، ده‌بێته هۆی بیركردنه‌وه له
داهاتوو، چێژ و سه‌ركه‌وتن.
|