|
دڵخۆشی و چێژوه‌رگرتن
عه‌لی ئه‌كبه‌ر
مه‌جیدی 27-6-2010

مه‌به‌ست له ژیان كاركردن و ئه‌زموون وه‌رگرتن و به‌خته‌وه‌رییه. كار
چێژبه‌خشه.
شادومانی پێشه‌نگ و ده‌ره‌نجامی سه‌ركه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندی و
به‌خته‌وه‌رییه. جه‌خت له سه‌ر ناخمان ده‌كاته‌وه كه به
به‌ده‌ستهێنانی كار و به‌خته‌وه‌ریه‌كانمان په‌رچی داوه‌ته‌وه و چێژه‌كانی
كاركردن واته پاراستنی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ده‌روونی له هه‌موو ئه‌و
كارانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین- هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی سه‌یركردنی پشكوتنی
خۆمان و چێژ و شادومانیه‌كانمان ره‌خسارمان به دره‌وشاوه‌ییه‌ك له
سه‌ركه‌وتن ده‌خاته‌ڕوو. سه‌ری خه‌ڵك ده‌سوڕمێنێت. متمانه‌به‌خۆبوونمان
روون و دره‌وشاوه ده‌كات و هه‌موو كه‌س پێیان خۆشه به متمانه‌وه هاوڕا
بن. چێژی كار، هه‌موو پیشه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و په‌ره‌ی پێده‌دات
و پته‌وی ده‌كات. له ناخماندا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بكه‌ین و شادومان بین-
ئه‌وه‌ش ده‌بێته قریشقه‌یه‌ك بۆمان كه هه‌موو جیهان به سه‌ركه‌وتن و
ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌خته‌وه‌ری رووناك ده‌كاته‌وه.
چێژ و شادومانی چیه؟
• ئه‌و كاره‌یه كه به‌باشی و به ته‌واوی ئه‌نجامدراوه و كۆتایی
پێهاتووه.
• گه‌شبینی.
هیچ هه‌ستێك به ئه‌ندازه‌ی ئه‌نجامدانی كارێك به باشترین شێوه
ره‌زامه‌ندی به مرۆڤ نادات. به باشترین شێوه هه‌وڵدان هه‌رگیز نابێته
هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ به به‌تاڵی بمێنێته‌وه به‌ڵكو له بری ئه‌وه مرۆڤ پڕ
ده‌كات له متمانه‌به‌خۆبوون و ئارامی ده‌روون:" به‌خته‌وه‌ریه‌كانی ژیان-
دوای نێوه‌ڕوان له ماڵه‌وه، كۆتایی هه‌فته راوه‌ماسی، به سه‌ربردنی
پشۆ، پاشكه‌وتكردنی پاره- ئه‌مانه كاتێك چێژبه‌خشن كه پاداشتی مرۆڤ بۆ
به‌رامبه‌ر به خۆی له پێناو ئه‌نجامدانی كارێك دا بێت كه به باشترین
شێوه ئه‌نجامدراوه.
به‌خته‌وه‌ری و گه‌شبینی و شادومانی پێكه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن. شادومانی،
زانستی بێكۆتایی و له‌ناونه‌چوو ئه‌وه‌یه كه كار و ژیانی مرۆڤ له كۆتایی
دا له پێناو چاكه و چێژبه‌خشینه. گه‌شبینی چاوه‌ڕوانی كردنی باشترین
شته‌كانه بۆ خۆمان و كه‌سانی تر. متمانه‌ی ته‌واو ئه‌وه‌یه هه‌ر
به‌ربه‌ستێك بێته به‌رده‌ممان به هه‌ل ده‌یقۆزینه‌وه و باشترین شتی
لێ‌دروست ده‌كه‌ین.
ده‌ره‌نجام به شادومانی و دڵخۆشیه‌وه ده‌ژین. ئێمه سه‌رچاوه‌ی چێژ و
ره‌زامه‌ندی و پێكهاته‌ی ژیانین له كاركردندا. ناكرێ له ده‌ره‌وه‌ی
ناخماندا به دوای خۆشیه‌كان بگه‌ڕین.
میوانی كۆتایی هه‌فته و جه‌ژنه‌كان هه‌مووی دڵخۆشی په‌یوه‌ندییه‌كی
هاوڕێیانه‌ی كاركردنه به‌ڵام نابێ به‌رده‌وام وه‌كو ئه‌و كه‌سانه بین كه
واده‌نوێنن:" ته‌نها رۆژێك كه به‌لامه‌وه خۆشه كۆتایی هه‌فته‌یه".
هه‌موو رۆژێك بكه‌ینه رۆژێكی خۆش و پڕ له ده‌سكه‌وت. دڵخۆشی قووڵی
ده‌روونی، هه‌ست كردنه به مانه‌وه كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كانمان روون و
ره‌نگین ده‌كات و واتا و ئامانج و مه‌به‌ست به ژیان و كاره‌كانمان
ده‌به‌خشێت.
ئێستا كه شێوازی چێژی كارمان ناسیوه، ئێستا كه وزه‌مان زیاتر
بووه‌ته‌وه و ئیراده ده‌كه‌ین، ئه‌م كتێبه‌ش به كه‌سانی تر بناسێنین یان
بیانده‌ینێ و به‌رگێك له‌م كتێبه بكڕین و به دیاری بیده‌ین به كه‌سێك تا
هه‌ست به شادومانی و دڵخۆشی بكات. ئه‌م كتێبه هی هه‌موومانه تا وه‌كو
رێنمایه‌ك ببێته پێشه‌نگمان تا له كار و ژیانماندا هه‌ست به ره‌زامه‌ندی
و دامركاندنی ئاره‌زووه‌كانمان بكه‌ین.
له چه‌ند رۆژی داهاتوو یان له چه‌ند مانگێكی تردا دیسانه‌وه ئه‌م كتێبه
بخوێنینه‌وه. بزانین له چ شتێك دا ده‌بێ پێش بكه‌وین و بیركردنه‌وه‌مان
په‌ره پێبده‌ین. به‌و به‌شانه‌دا بچینه‌وه كه راسته‌وخۆ له‌گه‌لڕ
بارودۆخی كاره‌كانمان دا له په‌یوه‌ندیدایه. هێڵێك به ژێر رسته
گرنگه‌كاندا بێنین و لاپه‌ڕه گرنگه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین. ئه‌م كتێبه
به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانمان دابین كراوه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه دوودڵ
ده‌بین به‌رامبه‌ر به كاره‌كان و بۆ به‌ربه‌ست كردنی رووداوه خراپه‌كانی
ژیان نووسراوه. هه‌وڵبده‌ین هه‌موو رۆژێك سه‌ر له به‌یانی له كاتی
ده‌سپێكی كاردا یه‌ك به‌شی لێبخوێنینه‌وه و له كۆتایی رۆژدا دیسانه‌وه
چاوی لێبكه‌ین. ده‌رفه‌ت بده‌ین له‌و رۆژه‌دا ئه‌زموونه‌كانمان له‌گه‌ڵ
فه‌لسه‌فه‌ی چێژوه‌رگرتنی كاره‌كانماندا یه‌ك بگرێت.
به شێوازی ئه‌م كتێبه به رۆژه‌كان و كاته‌كانی ژیانمان به‌هره بده‌ین.
هیوادارم هه‌موو رۆژێك له كاتی هه‌ڵسان له خه‌و هۆكارێكمان بۆ دڵخۆشی
هه‌بووبێت و ژیانمان به هه‌ستی ئامانجه‌كانمان ده‌وڵه‌مه‌ند ببێته‌وه.
له راستیدا چێژی كار ئێمه خۆمانین. دڵخۆشی و شادومانی ده‌روونیمان
متمانه و شادی به‌و كه‌سانه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵماندا ده‌ژین
یان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵماندا هه‌یه.
ئێستا بیرۆكه‌كه‌مان وه‌رگرتووه‌و لێی تێگه‌یشتووین. ئێستاكه به
چێژوه‌رگرتنی كاره‌كانمان گه‌یشتووین.
|