|
ئه‌فسانه‌ی فێربوون
ئا/ سایه
8-8-2010
ئایا تائێستا له كاروبارێك نا‌ئومێد بووین و به‌ره‌و شكست رۆیشتبێتین. یان
به هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه خۆمان به ناشایست
دانابێت؟ ئایا تا ئێستا به هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ئامانجێك و پێی
نه‌گه‌یشتبێتین؟ ئایا كێشه و قه‌یران له ژیانی تاكه‌كه‌سیماندا
روویداوه؟ ئایا تا ئێستا به هۆی نه‌خۆشی یان برین زه‌مین گیر بووین؟ ئایا
تا ئێستا مه‌ترسیمان كردووه كه پێویست بوو بێت، به‌ڵام رووبه‌ڕووی شكست و
نائومێدی بووبێته‌وه؟
هیچ كام له‌م كارانه نابێ ببێته هۆی به‌ربه‌ست بۆ گه‌یشتن به دوایین
ئامانج یان چێژی كار و پیشه و پسپۆڕیمان. شكست به‌هه‌مان ئه‌ندازه
به‌شێكه له ژیان كه مه‌ترسی كردن و سه‌ركه‌وتن به‌شێكه له‌و.
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه‌كان زۆرجار به دوای شكستی ئازاویدا دێن. به‌و
جۆره‌ی كه نمایشنامه‌نووس و فه‌یله‌سۆفی گه‌وره "برناردشاو" نووسی:"
سه‌ركه‌وتن، هه‌ڵه‌ی زۆر له خۆ ده‌گرێت."
چێژی كار و پیشه به واتای فێربوون و ئه‌زموونه له هه‌ڵه‌كان. چونكه
ئه‌گه‌ر له شكستێكه‌وه ئه‌زموون وه‌ربگرین ئیتر پێویست ناكات هه‌رگیز
ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه. هه‌ڵه‌كان به‌ربه‌ستێكی به‌رده‌وام نین. قاچێك
كه ده‌شكێت و به‌شی پێكه‌ولێكانی شوێنی شكاندنه‌كه له شوێنه‌كانی تر
پتوتر ده‌گیرسێته‌وه.
شكست رێگه‌خۆشكه‌ر و په‌روه‌رده‌كه‌ری سه‌ركه‌وتنه:
سه‌ركه‌وتنی یه‌ك شه‌وه، ئه‌فسانه‌یه. هه‌ر مرۆڤێك كه شتێكی به‌هاداری
به ده‌ست هێناوه، سه‌ره‌تا چه‌ندین جار شكستی خواردووه. ئه‌زموون
پێویستی به راهێنان و ته‌حه‌مول و پێداگری هه‌یه تا سه‌ركه‌وتن دروست
بكات. ئه‌م كاره له‌باره‌ی فێربوونی كار به كومپیۆته‌ر، فرۆشتن، كاركردن
به ئوتومبێلی گه‌وره و وروژاندنی بیسه‌رانه. هه‌رچه‌ند سه‌ركه‌وتن،
سه‌ركه‌وتنی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام به پێویست شكست، شكست له خۆ ناگرێت.
هه‌ندێ له خه‌ڵك ده‌ڵێن شكست به واتای له‌ناوچوونه، ئه‌گه‌ر له زه‌ینی
نه‌ستدا حه‌شار درابێت و بووبێته گه‌نده‌ڵی و سه‌پێنرابێت. به‌و جۆره‌ش
جووتیاران و باخه‌وانان كه‌ڵك له شته بێ كه‌ڵكه‌كانی ئاژه‌ڵان وه‌رده‌گرن
بۆ په‌روه‌رده و به‌هێزكردنی زه‌وی وزاره‌كانیان. به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌كرێ
له شكست كه‌ڵك وه‌ربگرین وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری سروشتی بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خاك و به‌هێزكردنی تۆوی سه‌ركه‌وتن.
چێژی كار به واتای ته‌ركیز خستنه سه‌ر زه‌ینه بۆ سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی
داهاتوو و له‌بیركردنی شكستی تاڵی رابردوو. له هه‌ڵه‌كان وه‌كو شێوه‌یه‌ك
بۆ فێربوون كه‌ڵك وه‌ربگرین. پاشان ئه‌وانه له زه‌ینمان بكه‌ینه
ده‌ره‌وه و بیانسڕینه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی بێزار و بێتاقه‌تن له كاره‌كانیان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و
كاره ده‌كه‌ن. ئه‌وانه متمانه‌به‌خۆبوونیان به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
به‌رده‌وامی شكستی رابردوو و له‌بیركردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ده‌ڕووخێنن.
ئه‌وانه هه‌م شكسته‌كانیان له بیره هه‌م ئه‌وانه له ناخی خۆیاندا
هاوكات له‌گه‌لڕ سۆزدا تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن و هه‌ڵده‌كه‌نن. ئه‌و كه‌سانه‌ی
هه‌رگیز سه‌رنه‌كه‌وتوون به هۆی هه‌ر شكستێك خۆیان تاوانبار و لۆمه
ده‌كه‌ن. له لایه‌كی تر ئه‌وانه‌ی چێژ له كاره‌كانیان وه‌رده‌گرن
سه‌ره‌ڕای ئه‌و شكستانه‌ی به سه‌ریان هاتووه له‌وه تێگه‌یشتوون چه‌ندین
جار هه‌ڵه‌یان كردووه هه‌رگیز گرنگ نیه. ئه‌و شته‌ی گرنگه هه‌وڵدانێكی
سه‌رنجده‌ره بۆ فێربوون له هه‌ر شكستێك و باشتركردنی ئه‌نجامدانی
كاره‌كان بۆ كاتی دوایی.
شكست و شته نێگه‌تیڤه‌كان ته‌نها ده‌بێت وه‌كو په‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ
دوباره چوونه‌وه سه‌ر رێگای كار به‌ره‌و ئامانجه‌كان.
بۆ گۆڕینی شكست به‌رامبه‌ر به شتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌بێ:
1- عاقلانه و به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه پێوانه‌ی سه‌ركه‌وتن بكه‌ین.
كه‌سانی تر تاوانبار نه‌كه‌ین. له باتی شكه‌ست، سه‌یری پێشكه‌وتن و
به‌ره‌وپێشچوون و باڵابوون بكه‌ین.
2- شیبكه‌ینه‌وه و لێی ورد ببینه‌وه كه شكست به چ هۆیه‌ك
سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌نگاوه پێویسته‌كان بۆ پیاچوونه‌وه‌ی چۆنیه‌تی كاركردن
و به‌رنامه‌دانان راهێنانی بكه‌ین.
3- پێش دوباره ده‌سپێكردن، خۆمان له به‌رده‌م كار و قسه‌كردن و
سه‌ركه‌وتن و مشته‌ریدا به شێوه‌یه‌كی وردبین وێنا بكه‌ین.
4- ئێستاكه هه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كی رابردوو له شكست كه ده‌بێته هۆی لاوازی
ناخ به خاكی بسپێرین و بینێژین.
5- وه‌كو رووداوێك رووبه‌ڕووی سه‌ركه‌وتن ببینه‌وه.
ره‌نگه پێویست بكات ئه‌و پێنج هه‌نگاوه بۆ چه‌ندین جار دووپات
بكه‌ینه‌وه تا بگه‌ین به ئامانجی ره‌زامه‌ندمان. ئه‌و شته‌ی گرنگه
ئه‌وه‌یه هه‌ر پێشهاته‌یه‌ك به‌ره‌و ئامانجمان نزیك ده‌كاته‌وه سوودێكی
بۆمان ده‌بێت.
ئه‌زموون وه‌رگرتن له ره‌خنه:
رووبه‌ڕوو بوونه‌وه به‌رامبه‌ر به ره‌خنه ره‌نگه كارێكی دژوار بێت.
زۆربه‌مان ترسمان له هه‌ڵه‌كردن هه‌یه. له منداڵیه‌وه فێربووین كه
هه‌ڵه‌كردن خراپه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئێمه‌یان خۆش نه‌وێت،
به‌ڵام ده‌توانین فێر ببین به پێچه‌وانه‌ی سۆزه‌كانمان ده‌ست به كار
بكه‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌مان لێ‌گیرا هه‌ست به نائومێدی و بێ دادوه‌ری و
تووڕه‌یی نه‌كه‌ین. له باتی ئه‌و كاره وزه‌كانمان ده‌ربكه‌ین له
ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌دا به‌رین و به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراوبۆ سه‌ركه‌وتن به
سه‌ر ره‌خنه و دیسانه‌وه به‌و رێگایه‌دا رۆیشتن. پاشان به‌رنامه‌كانمان
به‌ش بكه‌ین له‌گه‌لڕ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانمان كاریگه‌ریان له سه‌ریان
هه‌بووه. له باتی سه‌رفكردنی وزه و كاتی به‌تالڕ بۆ جێبه‌جێكردنی
كاروبار پێكه‌وه له كاره‌كاندا هاوبه‌ش بین تا مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌ر
ببێت.
له بواره‌كانی تردا خێرا خۆمان تاوانبار ده‌كه‌ین. "هه‌مووی تاوانی
خۆمان"، "ناتوانم هیچ كارێكی باش ئه‌نجام بده‌م"، مه‌ترسی كاتێك به
حه‌زه‌وه په‌سه‌ند بكرێت به تاوان ناژمێردرێت به‌ڵكو خۆتاوانباركردن
هاوكاته له‌گه‌لڕ نیگه‌رانی. قسه‌كردن له‌گه‌لڕ خۆماندا خێرا به‌ره‌و
شڵه‌ژاندنمان ده‌بات و ده‌مانگۆڕێت به‌م شێوه‌یه "به‌رده‌وام تووشی شكست
ده‌بم". بۆیه جارێكتر تووشی ئه‌و شكسته ده‌بینه‌وه. ناكۆكی له‌وه‌دایه
كه شكست ده‌توانێت له راستیدا مرۆڤ به ئاسووده‌یی بگه‌یه‌نێت. تووشی
به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به خود كارێكی زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی به جدی بیر له
خۆمان بكه‌ینه‌وه و به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین كه جارێكی تر چۆن سه‌ركه‌وتوو
ده‌بین.
له لایه‌كی تر كاتێك ئاره‌زوومان بۆ فێربوونی هه‌ڵه‌كانمان نه‌بێت،
رووداوی شاردنه‌وه و داپۆشانی زۆر به سه‌ر راستیه‌كاندا به كار دێت.
هه‌ڵه‌ی شاراوه به شێوه‌ی گرێیه‌كی مه‌ترسیدار له كار و په‌یوه‌ندیدا
ده‌رده‌كه‌وێت و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتی ئو كۆمپانیایه له
ئه‌ستۆدا بێت. شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان هاوشێوه‌ی شاردنه‌وه‌ی هێمای
شێرپه‌نجه‌یه – ده‌توانێت ببێته هۆی مردن. ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارن تا كۆتایی
كاره‌كه‌تان بڕۆن. قسه‌كردن له گه‌لڕ خۆماندا ده‌بێ به‌مشێوه‌یه بێت:
"ئه‌وه شیاوی من نه‌بوو- جارێكی تر باشتر ده‌جووڵێمه‌وه " یان "ئه‌و
هۆكاره له بیر ده‌كه‌م. له داهاتوودا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرم". ئه‌وه‌یه
واتای
" ئه‌زموون وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كان".
ته‌نها مه‌ترسیه‌ك كه له چاره‌ڕه‌شیدا هه‌یه:
ته‌نها یه‌ك مه‌ترسی له ئارادایه كه له چاره‌ڕه‌شی و شكست به ده‌ست
دێت و ئه‌وه‌ش به هه‌ڵه‌دانانی هه‌ڵه‌كه‌یه له باتی خۆمان. ئه‌گه‌ر
خۆمان له‌گه‌لڕ شكسته‌كه‌دا به یه‌ك دابنین، ده‌بینه كه‌سێكی دۆڕاو و
راستی به‌رچاو ئه‌وه‌یه كه:" به‌و جۆره‌ی دێنه ئارا كه بیر
ده‌كه‌نه‌وه." به پێچه‌وانه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده راسته.
به‌ڕێوه‌به‌رێكی گه‌نج كه هێزی په‌یوه‌ندی له خۆیدا رانابینێت تێده‌گات
كه ناتوانێت له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا په‌یوه‌ندی بكات. پاشان هۆكارێك بۆ
سه‌لماندن ده‌دۆزێته‌وه. جێگرێك كه خۆی له گوڵی سه‌ر دیواری
خوێندنگه‌كه وێنا ده‌كات، تێده‌گات كه له راستیدا له شوێنكاره‌كه‌یدا
خۆشه‌ویست نیه بۆیه پشتگیری لێناكرێت. ئه‌و جۆر كه‌سانه په‌راوێزخستن
ده‌كه‌ن نسیبی خۆیان: به ره‌فتاری شه‌رمنانه‌یان كه‌سانی تر له خۆیان
دوور ده‌خه‌نه‌وه و به كاری له راده‌به‌ده‌ر بۆ جه‌خت له
سه‌ركردنه‌وه، ره‌فتاری نه‌فره‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌رده‌بڕن
كه پێیان وایه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌ره. ئه‌و
كاره به جۆرێكی یه‌كسان له‌باره‌ی فرۆشیار، بازرگان، پارێزه‌ران یان
خاوه‌ندارانی تر كه متمانه‌یان به خۆیان نیه، پشت راست ده‌كاته‌وه.
ئه‌زموونی راسته‌قینه جه‌خت له سه‌ر وێنای زه‌ینیان ده‌كاته‌وه. به هۆی
ئه‌م هۆكاره به‌رچاوانه، كه‌سانێكی وه‌ها تێده‌گه‌ن كه كێشه‌كانیان به
هۆی پێوانه‌ی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به خۆیان رووده‌دات.
|