|
به‌ڕاشكاوی
به‌قه‌ڵه‌می: ڤیان مه‌جید 10-7-2010

به‌شی یه‌كه‌م:
له‌مێژه بڕیارمدابوو بكه‌ومه نوسینه‌وه‌ی
هه‌ندێك له‌ڕاستی ژیانی خیزانی‌و له‌پاڵیشیدا ئه‌و بیروڕایانه‌ی كه
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌و ده‌ركه‌وته رۆژانه‌ییه‌كانی ژیانی خۆم‌و
ده‌وروبه‌ره‌كه‌م ده‌ریانده‌بڕم به‌قسه یان به‌نوسین‌و له‌په‌راوی
یاده‌وه‌رییه‌كانمدا ریزیان ده‌كه‌م، بیانكه‌مه خه‌رمانێك‌و هه‌رجاره‌و
به‌گۆشه‌یه‌ك مشتێكی لێ كۆبكه‌مه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت به‌ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناو (ی.ن
.ك) ئه‌م بڕیاره‌م دابوو، به‌ڵام به‌خاتری سروشتی ئه‌وپرۆسه‌یه‌و
به‌وپێیه‌ی بۆخۆشم یه‌كێ بووم له‌پاڵێوراوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌م
خواسته‌م بۆماوه‌یه‌ك راگرت، ئێستاش كه‌له‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵدا ئه‌م
گۆشه‌یه په‌رده ئه‌ستوره‌كان ده‌دڕێنێ‌و راشكاوانه ڕاستییه شاراوه‌و
بێزاره‌كان له‌په‌نهانی له‌ژیانی من‌و مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌خاته‌ڕوو، به‌دڵنیاییه‌وه جێگای ره‌زامه‌ندی
هه‌موان نابێت به‌تایبه‌ت بۆ من كه‌تاچه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا
پاڵێوراوی سه‌ركردایه‌تی بوبم، به‌ڵام به‌بڕوابوونم به‌و فكره‌ی پێی
گۆشكراوم، بڕیارم داوه بیاننوسم. هیوادارم هیچ كه‌سێك كه‌له‌م گۆشه‌یه‌دا
ناوی دێت به(شخصی) ناوهێنانه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت.
ئه‌مه‌ی نوسیوومه ته‌نها گوزارشته بۆ گۆشه‌نیگای من‌و ئه‌و
لێكدانه‌وانه‌ی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌كان هه‌مبووه‌و ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌ی
له‌قوڵایی ده‌روون‌و مێشكمدا زه‌مه‌نێكه په‌نهانن‌و ده‌روازه‌یه‌ك
نه‌بووه بۆ ده‌رچونیان.
هێشتا ته‌مه‌نم (5) ساڵ بوو كه‌تموحه‌كانم فێری خوێنده‌واری‌و نووسینیان
كردم. زۆر باش بۆ خۆم له‌یادم نین، به‌ڵام دایكم‌و باوكم، زۆرجار
به‌گاڵته‌جاڕی بۆم ده‌گێڕنه‌وه كه‌دیواری ژووره‌كانم هه‌مووی به‌ته‌وقه‌ی
قژ‌و په‌نجا فلسی هه‌ڵكه‌ندبوو لێم نووسی بوون (د. ڤیان)و سه‌یاره‌ی سور
وه‌ك خواستێك كه له‌گه‌وره‌بوونمدا ده‌بمه پزیشك‌و سه‌یاره‌یه‌كی سور
ده‌كڕم. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌م كچۆڵه‌یه‌كی ره‌شتاڵه‌ی هاروهاج بوم. قژێكی
خاو‌و قورسم هه‌بوو، دایكم به‌كڵاوی بۆی بڕیبووم. له‌یادمه ئه‌و ده‌مانه
هه‌میشه له‌خۆم ده‌پرسی باوكم بۆچی چاوێكی له‌شه‌ودا نانوقێت؟ بۆچی
هه‌میشه به‌ئاگایه؟ بۆیه هه‌میشه به‌وریاییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی باوكم
ده‌نووست، ره‌فتارم ده‌كرد تا نه‌با ئاگای لێ بێت‌و له‌دواتردا
لێپرسینه‌وه‌م له‌به‌رامبه‌ردا بكات.
باوكم چاوێكی شووشه‌یه‌و له‌شه‌ڕێكی پ.م – جاش دا له‌قه‌ره‌چه‌تان
له‌ده‌ستیداوه‌و دواتر براوه بۆ نه‌غه‌ده‌و تاران له‌وێ چاوی شوشه‌ی بۆ
دانراوه.
زۆر حه‌زم ده‌كرد وه‌كو خه‌ڵك باوكی منیش هه‌ردوو چاوی بیبینیایه‌و كه
له‌لای راستیه‌وه وه‌ستام به‌سێبه‌ره‌كه‌مدا بیناسیمایه‌ته‌وه نه‌ك
ته‌نها له‌لای چه‌پیه‌وه بمناسێته‌وه.
شه‌وان دره‌نگ یاخود به‌یانیان زوو كه‌خه‌به‌رم ده‌بووه‌وه، هه‌ندێكجار
باوكم ده‌بینی له‌به‌رده‌م ده‌ستشۆره‌كه ده‌ستی ده‌گرت به‌چاوی
راستیه‌وه‌و پێی ده‌وتم له‌وێ بڕۆم، نه‌مده‌زانی بۆچی؟ به‌ڵام كه‌گه‌وره
بووم زانیم له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست شوێنچاوی بێ چاوه شوشه‌كه ببینم.
جارێكیان 13 ساڵان بووم خۆمكرد به‌ته‌والێته‌كه‌داو كه‌هاتمه‌ده‌ره‌وه
بینیم باوكم به‌دوای شتێك‌دا له‌ناو ده‌ستشۆره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێ، وه‌كو جاران
ده‌ستی به‌چاویه‌وه بوو، به‌ڵام پێی نه‌وتم بڕۆم له‌وێ، لێم پرسی ئاخۆ
ده‌توانم یارمه‌تی بده‌م؟ به‌كه‌ساسیه‌وه وتی بزانه په‌نجه‌ت ده‌چێت به‌و
كونی ده‌ستشۆره‌دا تا ئه‌و شوشه‌یه‌م بۆ ده‌ربهێنی. به‌ڵێ شوشه‌كه‌م
كه‌ده‌رهێنا زانیم چاوه شووشه‌كه‌یه‌تی، هه‌ستێكی زۆر سه‌یر ئازای گیانمی
گرتوو بێزاری كردم، پارچه شوشه‌كه‌م بۆ شوشت‌و دامه‌وه ده‌ستی، ئه‌وجا
وتی له‌وێ مه‌مێنه.له‌و كاته‌وه تێگه‌یشتم كه‌باوكم چاوی نابینێ‌و
كه‌ده‌نوێ بێئاگایه. به‌ڵام له‌مه‌ولا به‌خاتری ئه‌وه نا كه‌دواتر
لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵبكات، به‌ڵكو به‌خاتری دڵشكاوی خۆم، هه‌رزوو شه‌وان
بێ ده‌نگ ده‌بووم تائه‌و ماندوویی بحه‌وێته‌وه.
له‌پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی بووم دروست له‌وانه‌ی هێلكه‌دابوو كه‌ڕێكه‌وت
بوو له‌گه‌ڵ پاش پشووی نیوه‌ی ساڵ‌و سه‌ره‌تای به‌هار، دایكم دوو گیان بوو
به‌خوشكی چواره‌مم. له‌یادمه وه‌ك هه‌موو هاوڕێ‌و هاوپۆله‌كانم نه‌متوانی
هێلكه‌یه‌كی كوڵاو له‌گه‌ڵ تۆزێك سه‌وزه‌و نانێكدا ببه‌م بۆ قوتابخانه،
چونكه به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه خوشكه‌كه‌م له‌دایك بوو. بۆیه له‌لای
كارگوزاره‌كانی خوێندنگه مامۆستاكه‌م هێلكه‌یه‌كی بۆ كوڵاندم تا به‌شداری
له‌سه‌یرانه هێلكه‌ی زانستی پۆلی یه‌كه‌می خوێندنمدا بكه‌م. ئه‌و ده‌م
تێنه‌ده‌گه‌یشتم ئاخۆ جیاوازی له‌نێوان كوڕ و كچ دا چیه، بۆچی دایك‌و باوك
پێیان خۆشه كوڕیان ببێ نه‌ك كچ؟ كه ئه‌م خوشكه‌م له‌دایك بوو نه‌نه
خاوه‌ری (مامان) به‌دایكمی گووت ئه‌مه‌شت (2 بست پشته قونییه‌تی) به‌و
واتایه‌ی كه‌گه‌وره‌بوو، مێردی باش دێته خوازبێنی!! زۆری نه‌برد
له‌وخانووه‌ی كه‌ته‌نها سێ ساڵمان تێدا به‌سه‌ر برد سێ ساڵی ره‌ش‌و تاڵ،
گواستمانه‌وه. ساڵانی سه‌ره‌تای هه‌شتاكان بوو دروست هه‌شتاو دوو كه‌ماڵی
مامم به‌كۆڵێك رشك‌و ئه‌سپێ‌و هه‌ژاریه‌وه هاتنه ماڵه‌كه‌مان. ئه‌وان
له‌لادێوه ماڵوێران‌و سه‌رگه‌ردان بوون، حكومه‌تی به‌عس چی له‌توانایدا
بوو بۆ لێدان‌و كاولكردنی سه‌روه‌ت‌و سامانیان كردبووی. زه‌ویه‌كانی لێ
زه‌وت كردبوون‌و كوڕه‌كانیشی دوویان (فیرار) بوون، كوڕه پچووكه‌كه‌شی،
كه‌دواتر له‌نه‌وه‌ده‌كان له‌شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه له‌بالیسان
به(قه‌ناص) شه‌هیدكرا، پێشمه‌رگه بوو به‌برینداری گه‌یاندبوویانه شاخ.
له‌یادمه ئه‌گه‌رچی دایكم زۆر كه‌یفی به‌هاتنیان نه‌ده‌هات، له‌به‌رئه‌و
رابردووه تاڵه‌ی له‌گه‌ڵیاندا به‌سه‌ری بردبوو، به‌ڵام زۆر
به‌حورمه‌ته‌وه خزمه‌تی ده‌كردن. مامم به‌ڕه‌حمه‌ت بێ هه‌تا مرد گاڵته‌ی
به‌باوكم ده‌كرد كه‌خاوه‌نی (6) كچه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ده‌م كه‌لێیان
قه‌وما ئێمه هێشتا (3) كچ بووین، به‌ڵام دایكم هه‌میشه ئه‌و رۆژه‌ی
له‌یادبوو كه له‌كاتی له‌دایكبوونی نۆبه‌ره‌كه‌یدا مامم
به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه هه‌واڵی له‌دایكبوونی خوشكه‌كه‌می به‌باوكم گه‌یاندبوو
به‌وه‌ی كوڕێكی بووه (...) هێمای بۆ په‌نجه‌ی شایه‌تمانی كردووه
كه‌ئه‌وه‌نده ده‌بێت. باوكم له‌قوتی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌و به‌كه‌م ئه‌ندامی‌و
دار فرۆشتن چه‌ند مانگێك ئه‌وانی به‌خێوكرد. بۆ منێكی (5 – 6) ساڵان ئه‌وه
یه‌كه‌مینجار بوو بزانم ئامۆزاكانم كێن. ده‌مزانی مامێكم هه‌یه، به‌ڵام
هه‌رگیز تا ته‌مه‌نم له(25) تێپه‌ڕی نه‌كرد، ماڵیانم نه‌بینی.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 385 ی رۆژی 10-7-2010 ی هه‌فته‌نامه‌ی
(هه‌واڵ)يشدا دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م
ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری بابه‌ته‌كه
بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com
به‌شی دووه‌م
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی
حه‌وته‌م
به‌شی
هه‌شته‌م
به‌شی نۆیه‌م
|