|
به‌ڕاشكاوی- به‌شی
چوارده‌هه‌م
به‌قه‌ڵه‌می- ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
18-10-2010
ژیانی ئاواره‌یی هه‌میشه ژیانێكی تاڵ و پرِ چه‌رمه‌سه‌ری و بێ
ده‌ره‌تانییه، ئه‌گه‌رچی له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌رده‌م هیوا و خه‌ون
به‌داهاتوویه‌كی ره‌نگا و رِه‌نگ و به‌خته‌وه‌ر له‌ده‌روونی هه‌موو
ئاواره‌یه‌كدا به‌بێ جیاوازی هۆكاری ئاواره‌بوون، جا به‌زۆر بووبێت، یان
ئاره‌زوومه‌ندانه.
له‌ژیانمدا دوو ئاواره‌بوون كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌رم دروستكردووه،
یه‌كه‌میان له‌م گۆشه‌یه‌دا باسی ده‌كه‌م، كه له‌ساڵی (1991) ئاواره‌ی
ئێران بووین به‌خاوخێزانه‌وه، دووه‌میشیان ئاواره‌ییه‌كی
ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی خه‌ڵوه‌تگه‌رییه، كه به‌ته‌نها تووله رێگه‌ی
(ته‌نهایی)م گرتوو برِیارمدا له‌و سه‌ری جه‌مسه‌ره‌وه بیر له(ئومێد)
بكه‌مه‌وه.
ئاواره‌یی مرۆڤ فێری بیركردنه‌وه، لێخۆشبوو‌ن، لێپێچینه‌وه‌ی خود و زۆر
ئه‌زموونی تری ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت دایببرِێت له‌رِابردوو،
رایه‌ڵه‌یه‌ك له‌نێوان من و خاكدا دروستبووه، كه‌هه‌موو چركه
نوستووه‌كانم ده‌گه‌رِێنێته‌وه باوه‌شی یاداوه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی وڵات نییه
و هه‌موو ناو هێنانێكی ده‌بێت دوو سه‌عات روونكردنه‌وه‌ی سیاسی و مێژوویی و
جوگرافی له‌سه‌ر بده‌م، تا له‌م كلتووره كۆسمۆ پۆلیتارییه (Cosmo
Politarian)ی ئه‌مریكا فره كلتووره، ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌كان تێبگه‌یه‌نم،
كه‌رِۆژانه دووچاری ده‌بم.
هێنده‌ی فكرم بۆ تروسكه‌ییه‌ك بوونم له‌ئه‌مریكا لابدات خه‌یاڵ ده‌مبات
به‌ره و شاخی گۆیژه و نیگاكانی سلێمانی، هه‌ناسه دوكه‌ڵاوییه‌كانی
كه‌ركوكم پێ هه‌ڵده‌مژێت و ده‌مگه‌یه‌نێته گه‌رما پرِوكێنه‌ره‌كه‌ی
مه‌یدان و حه‌مرین و له‌وێوه ئاراسته‌م ده‌كات به‌ره‌و هه‌ولێری بێ ده‌نگ
و سه‌لارو له‌وێشه‌وه به‌ناو باخه زه‌یتوونه‌كانی به‌عشیقه‌دا به‌ده‌م
زه‌یتون خواردنه‌وه ده‌مبات به‌ره‌و لالش و ئینجا له‌قه‌دپاڵی چیاكانی
دهۆك دا دامده‌نێت. ئاواره‌بوون ناتوانێت له‌و ناسنامه‌یه‌ی كه‌نیمه
دامببرِێت!
عه‌قلی دوای میتا بیركردنه‌وه و پۆست عه‌قلانه‌یه‌تیم به‌دوای
خه‌ونێكه‌وه‌ن كه‌هاوچه‌شنی خه‌ونی ئاواره‌بوونی (19) ساڵ پێش ئێستان و
ئاواته‌خوازم ئه‌مجاره‌ش به‌دڵی پرِ هیواوه بگه‌رێمه‌وه.
به‌گه‌رانه‌وه بۆ رووداوه‌كانی پێشوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خاكی نیشتمانمان
جێهێشت ئیدی ژنان به‌لاواندنه‌وه‌و رۆرِۆوه ملی رێگه‌یان پێ گرتین و
ئێمه‌ش كه له‌نێو گه‌ڵابه گه‌رِه‌كه‌دا تێك ترشابووین ده‌توت ئه‌نفال
ده‌كرێین، هه‌موومان په‌شۆكاوو ره‌نگ زه‌رد هه‌ڵگه‌رِاوو قژ ئاڵۆزكاو و چاو
پرِ فرمێسك، ئاورِمان بۆ دایكم و باوكم ده‌دایه‌وه و ئه‌وانیش
له‌پشته‌وه‌ی ئێمه‌وه به‌گریان نیگایان ده‌كردین. له‌رِاستیدا
به‌ئێسته‌شه‌وه كه‌بیر له‌و رۆژانه ده‌كه‌مه‌وه ئازای گیانم موچورِكی
پێدا دێت، چونكه كه‌م نه‌بوو ئه‌وه‌ی كردمان، كه‌م نه‌بوو ئه‌وه‌ی
بینیمان!
ئه‌گه‌ر بۆ خۆم به‌شێك نه‌بوومایه له‌رِووداوه‌كانی ساڵی (1991) ئه‌وا
به‌گومانه‌وه ده‌مپرسی ئاخۆ كچۆڵه‌یه‌كی من ئاسای ئه‌و ده‌مه ئه‌و
هه‌مووه‌ی چۆن پێكراوه و له‌بیر ماوه!! ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌م
وه‌چه‌یه‌ی ئێستا بوومایه ده‌مپرسی ئه‌مانه ئه‌فسانه‌ی گوێ ئاگردانی
خواوه‌ندی زیوس و هیرا و ڤینۆسن، یان له‌ئه‌فسانه‌كانی فارس و ئه‌شكانه‌وه
وه‌رگیراوه؟ (13) ساڵێك چه‌ك هه‌ڵده‌گرێ و (16) ساڵێك شه‌رِی كۆڵان
به‌كۆڵان ده‌كاو ره‌شه خێزانه‌كان به‌پای په‌تی سنووری دوو وڵات ده‌برِن؟
ئێستا زۆرباش تێده‌گه‌م كه‌نه‌هامه‌تی مرۆڤ ده‌كاته "پیاو"و
له‌چه‌رمه‌سه‌ری و خۆشییه‌كانی ژیانی ده‌گه‌یه‌نێ. كه‌بۆ وه‌چه‌ی من و
هاوته‌مه‌نه‌كانم ژیان پرِ بووبێ له‌نه‌هامه‌تی ده‌بێت زۆر ئاسایی بێت
بیركردنه‌وه‌كانمان به‌چه‌ندین ساڵ و بگره (ده‌یه) پێش ته‌مه‌نمان
كه‌وتبێت، چونكه له‌دواجاردا كه‌سه‌رپێ كه‌وتین بوینه باڵق و ئه‌وه‌ی پێی
ده‌ڵێن (مناڵی) نه‌مانبینی.
له‌شاری بانه له‌سه‌ره‌تادا بۆ ماوه‌ی (3) شه و له‌مزگه‌وتێكدا له‌گه‌ڵ
چه‌نده‌ها خێزانی تردا ماینه‌وه. به‌یانیان كه‌خواردنیان بۆ ده‌هێناین،
له‌یادمه ژنان سه‌لكه په‌نیریان ده‌خسته نێو مه‌مكه‌كانیان و
له‌چێشته‌نگا ودا ده‌رخواردی منداڵه‌كانیان ده‌دا.
گیرفانی شه‌رواڵی هه‌ر پیاوێك بگه‌رِایتایه مشتێ نانی ورده‌و سه‌لكه
په‌نیرو خورمای ترشاوت ده‌دۆزییه‌وه. شه‌وانیش هه‌موو تێكرِا له‌مسه‌ری
هۆڵی نوێژكردن تا ئه‌وسه‌ری ژنان و منداڵان پێكه‌وه و پیاوان و
هه‌رزه‌كورِانیش له‌وبه‌ری هۆڵه‌كه‌وه كه‌ته‌نها به(چارشێوێك)
به‌ینكرابوو لێی رِاده‌كشاین و به‌یانیانیش سه‌عات (5) له‌گه‌ڵ قوقه‌ی
كه‌ڵه‌شێر و بانگی مه‌لادا هه‌ڵیانده‌ستاندین.
باوكم كه‌یفی به‌مزگه‌وته‌كه نه‌ده‌هات، چونكه بۆ خۆی به‌ته‌نها
له‌گه‌ڵمان بوو. من و دوو له‌خوشكه‌كانی تریشم، كه له‌من گه‌وره‌تر بوون،
هی ئه‌وه بووین ته‌ماشا بكرێین، بۆیه داوای له‌یه‌كێك له‌كورِه‌كانی
رۆژهه‌ڵات كرد، كه‌خۆبه‌خشانه خزمه‌تی ده‌كردین شوێنێكمان بۆ بدۆزێته‌وه
تا به‌كرێ بیگرین و كورِه‌كه‌ش بردینیه ماڵی خۆیان و له‌وێ له‌گه‌ڵ خوشك و
خانه‌واده‌كه‌ی خۆیدا دایمه‌زراندین.
یه‌كێك له‌هه‌ره سیما گه‌ش و جێ شانازییه‌كانی كوردی رۆژهه‌ڵات دڵسافی و
رێزداریانه، كه‌رِێبوار ده‌توانێت لایان بحه‌وێته‌وه. ئێمه‌ی كوردی عێراق
ئه‌و به‌هره‌یه‌ی ئه‌وانمان له‌م رووه‌وه نییه بۆیه ناتوانم باسی
نه‌كه‌م. ئاغای عه‌لی و مریه‌م خانمی خێزانی ماوه‌ی (2) مانگی رێك ئێمه‌یان
به‌ماڵ و پێخه‌ف و كه‌ره‌سه‌ی خۆیان به‌رِێوه‌بردو نه‌ك ئه‌مه، به‌ڵكو
كه‌باوكم ماڵی خاڵه گه‌وره‌كه‌می دۆزییه‌وه ئه‌وانیشیان له‌خۆ گرت،
هه‌ڵبه‌ت لێره جگه له‌خۆشه‌ویستی و رێز چ شتێكی تر ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌و
خانه‌واده به‌رِێزه‌ی مام و خاڵ و كه‌س بوون بۆ ئێمه له‌ته‌نگانه‌دا،
بنوسم.
دایكم هێشتا له‌خه‌می (دڵشاد)دا بوو، ئێواره‌یه‌كیان باوكم به‌هه‌ڵه‌داوان
و به‌دڵی پرِ له‌گریانی خۆشی‌دا خۆی كرد به‌ژووردا و دایكشم كه به‌به‌ر
گوێسه‌وانه‌ی نهۆمی یه‌كه‌می خانووه‌كه كه‌ده‌یرِوانی به‌سه‌ر ژێر
زه‌مینه‌كه‌ی كه‌ماڵی خاڵم تیاى نیشته‌جێبوون، وه‌ستابوو، سه‌یری ئه‌و
سه‌به‌ته چۆله‌كه‌و كۆتره كوژراوانه‌ی ده‌كرد كه‌كورِه‌كانی خاڵم رۆژانه
له‌شه‌قام و كۆڵانه‌كانی بانه‌دا ده‌یانكوشت و ئێواران ده‌یانبرژاند.
باوكم مستیله‌یه‌كی ئاڵتونی كرده ده‌ستی دایكم و وتی "دڵشاد....ماوه،
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه". ئه‌و رۆژه جه‌ژنی ئێمه بوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش
برِیارماندا كه‌خۆمان بۆ گه‌رِانه‌وه ئاماده بكه‌ین، منداڵه‌كان
هه‌موومان سواری پشتی توێتایه‌ك بووین و به‌ره‌و پێنجوێن به‌رِێكه‌وتین،
دایكم و باوكیشم له‌پشتی توێتاكه دانیشتبوون. ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده
ئاوه‌دانیمان جهێشت كه‌وتینه وتنی گۆرانی و سرودی نیشتمانی، سه‌دان جار
ئه‌ی ره‌قیب و خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌یمان ده‌چرِی و ده‌چرِییه‌وه، به‌و
هۆیه‌وه ته‌نانه‌ت تایه‌ك مانگ دوای گه‌رِانه‌وه‌شمان ده‌نگمان نوسابوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌فی دڵی من بوو له‌گه‌رِانه‌وه‌ماندا، ته‌نها په‌راوی
یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانم بوو بۆ ده‌ربرِینی ناخ و هۆنراوه‌ی نیشتمان
كه‌به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كه‌سه‌كانمانه‌وه كه‌بیستبوویان
ماڵمان تاڵان كراوه، هاتبوون بۆ سۆراخكردن و له‌ئه‌نجامدا
كه‌ده‌فته‌ره‌كه‌ی منیان بینیبوو، رێك و راست سه‌تاندبوویان، ئه‌گه‌ر نا
ته‌واوی ئه‌و رووداوه له(بانه‌وه) تا (زه‌رگه‌ته) هه‌مووی خۆشی و هیوا
بوون و هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌دواتردا هه‌وێنی رۆحی كوردایه‌تی و ئامانجی سیاسی و
گه‌شه‌ی فكری من بوو.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 398 ی رۆژی
16-10-2010
ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا دابه‌زیوه.
ده‌شتوانیت
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری
بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com |