|
به‌ڕاشكاوی-
به‌شی شه‌شه‌م
به‌قه‌ڵه‌می: ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
14-8-2010
سه‌ربازگه‌ی سارداو چه‌ند مه‌ترێك له‌وبه‌ری جاده‌كه‌وه بوو له‌به‌رده‌م
گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هندی له‌سه‌ر شه‌ستیه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سلێمانی
كه‌ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌وه دوور بوو. له‌یادمه
له‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ (من‌ع التجول)ه‌كه‌ی ساڵی 1986دا من هێشتا
خوێندكاری چواری سه‌ره‌تایی بووم كه‌ده‌مه‌و مه‌غریب به‌گه‌ڵابه‌یه‌كی گه‌ڕ
له‌ودیوو ڕه‌بیه‌كانه‌وه چه‌ندین لاوی چاو به‌ستراویان ره‌می كرد‌و
دواتریش به شۆڤڵێكی زه‌رد ته‌رمه‌كانیان له‌چاڵێكی به‌كۆمه‌ڵدا
شاردنه‌وه. ئه‌وده‌مه باوكم و پیاوه‌كانی تری گه‌ره‌ك له‌سه‌ربانی ئێمه
كۆببونه‌وه دۆمینه‌یان ده‌كرد، ئێمه‌ش له‌سه‌ربان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانماندا
یاریمان ده‌كرد، كه‌گوێمان له‌ده‌ستڕێژه‌كان بوو، باوكم فاتیحه‌ی داداو
دراوسێكانیشمان كه‌دوانیان برابوون هه‌ویه‌ی (خه‌فیفه) یان هه‌بوو
له‌ترسان خۆیان هه‌ڵدایه سه‌ربانی خۆیان‌و رۆشتن.
ناهه‌قیان ناگرم، ئێمه ده‌مانزانی چۆن جاش‌و عه‌سكه‌ره‌كان شه‌وانه
به‌سه‌ر سه‌ربانه‌كانماندا بڵاوده‌بوونه‌وه‌و چاودێرییان ده‌كرد.
كه‌ره‌تێكیان هه‌ر چاك بوو باوكم‌و مێردی پوره‌كه‌م تیادانه‌چوون، كه‌دوو
عه‌سكه‌ری عه‌ره‌ب له‌شه‌وێكی زستاندا له‌مبه‌ر جاده‌كه‌وه
له‌كه‌میندابوون‌و هاتن له‌ده‌رگایاندا، ئێمه‌ش به‌ڕێكه‌وت ماڵی پورم
میوانمان بوون، داوای نانیان ده‌كرد. باوكم خواردنی بۆ بردن دواتر بۆ
نیوه‌شه‌و یه‌ك زیلی عه‌سكه‌ری عه‌سكه‌ری عه‌ره‌ب خۆیاندا به‌سه‌ر
ماڵًه‌كه‌ماندا‌و باوكم‌و مێردی پوره‌كه‌میان بر، تومه‌س دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و
دوو عه‌سكه‌ره نانیان خواردبوو، له‌مالًَێكی خواتر له‌ئێمه داوای
ئه‌وه‌یان كردبوو كه‌جێگه‌ی نوستنیان بكه‌نه‌وه ئه‌وانیش ڕێیان دابوون،
به‌ڵام دواتر كه(ده‌وریه‌ی تناوب) دێن جێگۆڕكێیان پێ بكه‌ن نایانبینن‌و
بۆیه دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌و
ئه‌وجا باوكم‌و مێردی پوره‌كه‌م بۆ سبه‌ی عه‌سر له‌ئه‌منه سوره‌كه
ئازادكران.
مێردی پوره‌كه‌م كه‌خۆی شۆفێری یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌كانی
ئه‌منه‌كه‌بوو، ئه‌ندامی كه‌رتی رێكخستنیش بوو له‌ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵًه.
برای هاوڕێ ته‌ها (شێخ جه‌مال نووری)یه‌و نائب زابت بوو. له‌یادمه
چه‌ندینجار من‌و نیانی خوشكمی وه‌ك ته‌ته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌مانچه
به‌كار هێناوه. ئه‌وده‌م نه‌مانده‌زانی كه‌ناو ئه‌و قتووه 2 یان 5
كیلۆییانه‌ی شیری نیدۆ ده‌مانچه‌یان تێدایه، به‌ڵكو پوورم له‌ماڵی خۆمان
یان ماڵی برایه‌كی مێرده‌كه‌یه‌وه یه‌كی قتویه‌كی شیری نیدۆی ده‌داینێ‌و
ده‌یبردین بۆلای پاسه (مه‌صله‌حه)كانی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره یان
ماڵی خۆیان له‌سه‌ركارێز. له‌وێ قتوه‌كانمان داده‌نا‌و یه‌كی په‌نجا فلسی
ده‌داینێ له‌دوای راپه‌رین بۆی گێراینه‌وه كه‌چیرۆكی ئه‌و شیره نیدۆیانه
چی بوون‌و چۆن ده‌مانچه‌كانیان ده‌نارد بۆ پ.م.
جارێكیان پورمم بینی له‌ناو پاسی مه‌سڵه‌حه‌دا ده‌ستی خسته ناو ده‌ستی
پیاوێكه‌وه‌و دواتر پیاوه‌كه دابه‌زی، منیش زۆر پێی توڕه بووم، به‌ڵام
كه‌بۆ دایكمم گێرایه‌وه، دایكم داوای له‌پورم كردبوو چیتر من نه‌بات
له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی نامه‌نهێنیه‌كانی رێكخستنه‌كان، چونكه من
گه‌وره بووم‌و وریام، بابه‌ده‌رده‌كه‌ی كوڕی ناو پۆڵه‌نیه‌كه ئه‌وانیش
(فه‌زح)نه‌كه‌م.
هه‌ر ئه‌و ساڵانه شێخ كه‌مال -مێردی پوورم- سه‌یاره‌یه‌كی سپی پێ‌بوو
كه‌زۆرجار هه‌ر دوو مناڵه‌كه‌ی خۆی و 4 له‌ئێمه‌ی ده‌خسته پشتی
سه‌یاره‌كه‌و له‌گه‌ڵ پوورمدا ده‌یانبردین بۆ ئاسكرێم خواردن یان
پیاسه‌كردنی دره‌نگه وه‌ختی شه‌وانی شار، زۆرجار ده‌مبینی پوورم
داده‌به‌زی‌و په‌مپێكی بۆیه‌ی سوری ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه‌و ده‌ینووسی(بژی
یه‌كێتی) ئه‌و ده‌م خوێنده‌واریم هه‌بوو، به‌ڵام تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆ وا
ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌وانیشه‌وه گۆرانی (یه‌كێتی یه‌كێـتی) فێر بووبووم.
ئێستاش پێم سه‌یره كه‌وه‌ك باوكم‌و دایكم ئه‌وان زۆر به‌شاراوه‌یی ئیشیان
نه‌ده‌كرد له‌به‌رده‌م ئێمه‌دا، به‌ڵًكو به‌به‌رچاوی ئێمه‌وه ده‌مانچه‌یان
ده‌رده‌هێناو پاكیان ده‌كرده‌وه، پاره‌ی ئابوونه‌یان ده‌ژمارد‌و
ده‌یانخسته ناو سندوقێكی ته‌خته‌كه قوفڵێكی پێوه‌بوو، په‌مپیان
به‌كارده‌هێناو زۆر شتی تریش. ره‌مبێ له‌به‌رئه‌وه‌ی مێردی پوره‌كه‌م
سه‌رزاره‌كی له‌گه‌ڵ به‌عسدا كاری ده‌كرد ئه‌مه جورئه‌ت‌و متمانه‌یه‌كی
زیاتری دابێتی كه له‌خۆی نه‌ترسێ تا دواجار ئه‌م چاوتنه‌ترسیه‌ی له‌كۆتایی
ساڵی 1989دا خستیه ته‌ڵه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌منه‌وه گیرا.
زیاتر له‌په‌نجا رۆژ بێ سه‌رو شوێن بوو، به‌ڵام ئه‌و مه‌ردانه دانی به‌هیچ
شتێك‌دا نه‌ناو دواجار به‌شفاعه‌ت‌و كه‌فاله‌تی (عزت ا‌لدین)كه
به‌رپرسه‌كه‌ی بوو، دوای ئه‌شكه‌نجه‌و ره‌زیلكردنێكی زۆر ئازادكرا. زۆری
نه‌برد له‌راپه‌ریندا شێخ كه‌مال هه‌وڵیدا تۆڵه‌ی بۆ بكاته‌وه‌و رزگاری
بكات، به‌ڵام دره‌نگ فریاكه‌وت. ته‌نها توانی دوو مناڵه‌كه‌ی به‌سه‌لامه‌تی
بگه‌یه‌نێته‌وه به‌غدا ئه‌گه‌رنا ئه‌و كه‌سه‌و خێزانه‌كه‌ی هه‌ردووكیان
له ئه‌منه سوره‌كه‌دا كوژران.
من ئه‌وده‌م خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بووم كه‌هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان
هاتنه سلێمانی‌و ده‌گه‌ران به‌دوای خانووی كرێدا. له‌یادمه هیچ كه‌س
نه‌یده‌وێرا خانویان پێ به‌كرێ بدات. ته‌نانه‌ت بێوه‌ژنه‌كانی شه‌ڕه‌كانی
قادسیه‌ش به‌ترسه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مان
پرژێنه‌ری سیانیدو خه‌رده‌ل‌و بۆمباڕێژكردنی هه‌ڵبجه‌و لادێكانی كوردستان
بووبن. ئه‌و ده‌مه له‌پێنجی سه‌ره‌تایی بووم، دایكم جل‌و به‌رگی زیاده‌ی
ئێمه‌و هه‌ندێ پێخه‌ف‌و قاپ‌و قاجاغی كۆكرده‌وه‌و دایه ماڵێكی
هه‌ڵه‌بجه‌یی كه له‌ژێرزه‌مینی ماڵێكی هاوسێماندا له‌گه‌ڵ دوو خێزانی تر
له‌و هۆده‌دا خۆیان حه‌شاردا بوو.
تا ده‌هات رۆحی كوردایه‌تی له‌ده‌روونمدا زیاتر گه‌شه‌ی ده‌كرد‌و هه‌ستی
به‌رپرسیارێتی له‌ناخمدا گه‌وره تر ده‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر زیره‌ك‌و
چالاك بووم له‌خوێندن، مامۆستاكه‌م (شیرین حمه خورشید) ده‌یكردمه
مامۆستای یاریده‌ده‌ر‌و به‌سه‌ر خوێندكاره‌كاندا ده‌گه‌رام‌و ئه‌وه‌ی
نینۆكی درێژبوایه یان ناڕێك‌و پێك بوایه ده‌رمده‌هێنایه ده‌ره‌وه‌و دارم
ده‌كێشا به‌ده‌سته‌كانیاندا. ئه‌گه‌ر چی كوڕی مامۆستاكه‌م هاوپۆلم بوو،
به‌ڵام هه‌میشه منی بۆ ئه‌م به‌رپرسیارێتیه دیاری ده‌كرد. ئه‌وكاتانه‌ی
بۆ خۆی خه‌ریكی (صح)كردنی ده‌فته‌ری ئیملاو دارشتنی پۆله‌كانی تر بوو من
ده‌بوومه چاودێر‌و ئیملای سه‌ر ته‌خته‌م به‌قوتابیه‌كان ده‌كرد. بۆ خۆشی
له‌كورسییه‌كی پشته‌وه سه‌رقاڵی كاره‌كان بوو. له‌كۆتایشدا بڕیار لای ئه‌و
بوو كه‌وانه‌كه بۆ سرود یان ئیملا ده‌ستنیشان بكرێت. هه‌ندێكجار كه‌بیر
ده‌كه‌مه‌وه ده‌زانم به‌منداڵی چه‌ند زاڵم بووم، ئه‌گه‌ر هاوڕێ‌و
هاوپۆله‌كانم له‌وانه‌ی سروددا گۆرانیان نه‌وتایه یان نه‌یانزانیایه
له‌وانیشم ده‌دا! یاخوا كه‌س ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێ به‌كاڵفامی!!
ئێستاكه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی پتر له20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا ئه‌سه‌ف
له‌دڵمه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌داری ده‌ستی من زه‌ره‌رمه‌ند بوون‌و ئه‌زیه‌ت
دراون له‌كاتێكدا من منداڵێكی ناكامڵ‌و نه‌فام بووم، كه‌چی ئێستا خه‌ڵكانێك
ده‌بینم زۆر فامدار‌و پڕ (فهم)ن‌و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست‌و ته‌نها بۆ خۆشی
یان له‌پای كرده‌یه‌كی هێجگار نامه‌به‌ستدا له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر گه‌ر
رووی دابێ، ده‌كه‌ونه ئه‌زیه‌تدانیان‌و بگره رۆحیان تێرۆر‌و ئه‌شكه‌نجه
ده‌ده‌ن، هه‌رگیزیش به‌خه‌یاڵیاندا نایه‌ت‌و پێیان نه‌نگییه داوای لێبوردن
بكه‌ن!!
نه‌ك ئه‌مه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به‌حه‌قی خۆشیان ده‌زانن تۆڵه له‌هه‌موو
شتێك بكه‌نه‌وه‌و هه‌میشه ئه‌وان خاوه‌ن حه‌قن جا به‌راست بێ یان نا.
هه‌ندێكجار تۆڵه‌ت لێ ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوه‌و روخسارت
په‌سه‌ندتره یان زیره‌كتر‌و كۆمه‌ڵایه‌تی تری‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان
خاوه‌نی هه‌موو شتێ بن له‌فه‌نتازیا‌و سه‌رمایه‌و ره‌فاهیه‌تی ژیان له
ده‌رفه‌ت‌و هه‌لی خوێندن‌و بڕوانامه به‌ده‌ستهێنان‌و ژیانێكه
كۆمه‌ڵایه‌تی باڵا، هه‌ر خۆیان به‌مه‌غدور ده‌زانن‌و ده‌بێ تۆ باجی
كرده‌وه‌كانی (خودا)ش بده‌ی كه له‌وان جیاواز دروستی كردووی.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 390 ی رۆژی
14-8-2010
ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری
بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com |