|
به‌ڕاشكاوی-
به‌شی شازده‌هه‌م
به‌قه‌ڵه‌می/ ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
1-11-2010
رابه‌رایه‌تیكردنی هاورِێكانم له مانگرتن وداواكایه یه‌ك له‌دوای
یه‌كه‌كان بۆ گۆرینی مامۆستایان هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شی
خوێندكاری له‌قۆناغی سێی ناوه‌ندیمدا له‌ده‌وروبه‌ری كۆتایی ساڵی (1991)،
سه‌رنجی مامۆستای بیركاری ئه‌وكاته‌م له ئامادده‌یی شیرینی كچان
راكێشابوو،بۆیه‌داوای لێكردم ببمه ئه‌ندام له‌لای، جانازانم ئه‌ندامی چ
حیزبێكی مه‌به‌ست بوو،چونكه خه‌ڵك ئه‌و ده‌مه به لێشاو دڵسۆزی بۆ حیزبه
كوردییه‌كان ده‌رده‌برِی و ده‌بوونه ئه‌ندام، ئه‌ندامێتی بۆ
حیزبه‌كوردییه‌كان به شێوازی خۆبه‌خشانه به‌بێ به‌دیكردنی هیچ
جیاوازییه‌ك جگه له ره‌نگه‌كانیان، وایكردبوو خه‌ڵك هه‌تا سه‌روبه‌ندی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانء جیاكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان، هه‌ست به شه‌ره
په‌رِۆو شتی تر نه‌كات منیش كه درووست له 4/11/1991 دا بوو بوومه
ئه‌ندام له شانه‌كه‌ی پوورم (دولبه‌ر خان) و ئه‌میش له پۆله‌كه‌ی( شێخ
كه‌مال) ی هاوسه‌ریی و ئه‌مه‌ی دواییش له كه‌رتی شێخ (جمال)ی برایدا
رێكخرابوو له كۆمیته‌ی (1)ی كاسبكاران له نزیك ئاماده‌یی سلێمانی كچان
له سلێمانی، بۆیه داوای مامۆستاكه‌م ره‌تكرده‌وه.
باسكردنی ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌یه تا شتێك له‌سه‌ر كاریگه‌ری
پێشه‌وا لاده‌ر له سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تیو سیاسی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌سه‌ر
گه‌شه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بنوسم،ئاخۆ كه‌سیی پێشه‌واو لاده‌ر چ
كاریگه‌ریه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ، ئه‌ی رۆڵی خێزان و خزم
له‌ئه‌ڵقه‌ی حیزبی وسیاسی كۆمه‌ڵگادا چیه؟
گومانی تێدا نییه به‌گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی خاوه‌و
هه‌ندێكجار چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵامكاتێك خۆی به كایه‌ی
سیاسی دا هه‌ڵده‌واسێت پرۆسه‌كه زۆر خێراتر ده‌بێت هه‌ندێك جار له‌پاڵ له
نێوه‌ندی دوو ده‌یه‌دا گۆرانی به‌رچاوی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌دی ده‌كرێت. كاتێك
له باسی ئه‌م زنجیره ته‌زبیحیه‌مكرد مه‌به‌ستم بوورِه‌خنه له‌وسیاسه‌تی
رێكخستنه بگرم كه حیزبه‌كانی كوردستان له‌سه‌ری هه‌یكه‌ل كراون، 19 ساڵی
پێش ئێستا من ئه‌ندامی پورم بووم و شانه‌و پۆله‌كان، ناوچه‌و لقه‌كان،
بازنه‌و لیژنه‌كان هه‌موویان خزم رێكی ده‌خستن و ئێستاش به هه‌مان
شێوه،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاكته‌ری متمانه له‌لای ئێمه
نائاماده‌یه، مرۆڤی باڵاده‌ست متمانه‌ی به خوار خۆی نییه ته‌نها
كه‌سه‌كانی نه‌بێت، ئه‌وه‌تا پورم به‌و ده‌سه‌ڵاته كه‌مه‌ی هه‌یبوو شوێنی
به خانه‌واده‌كه‌ی قایم كردبوو.. ئه‌ڵقه‌ی سه‌ریشیه‌وه به‌هه‌مان شێوه
ئه‌م دیارده‌یه بۆ هه‌مو رێكخراو حیزب‌و ده‌سه‌ڵات و بزوتنه‌وه‌یه‌ك
راسته، جا سروشتی ئه‌و پێكهاته‌یه كرێكاری یان ئاینی یان سیاسی بێت،
سۆسیالیستی یان سه‌رمایه داری بێت، بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتی یان
ئۆپۆزیسیۆن بێ له هه‌مووشی خه‌ته‌رتر ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆن ببێته
به‌شێك له‌م گۆماوه‌و هه‌مووشی وه‌ك یه‌ك له‌خواری خواره‌وه تا سه‌ری
سه‌ره‌وه ئه‌م دیارده‌یه به‌ناسروشتی و ناشارستانی نابینین، چونكه
هه‌مووكه‌س وایه ئیتر بۆچی ئه‌مان شاز ده‌ركه‌ون!؟
لادان له‌كه‌لتورو شارستانیه‌تی دواكه‌وتوو عه‌یبه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی
پێیده‌وترێت (Rebel) واتا (لاده‌ر له‌گشتی) كاراكته‌رێكی بێزار‌و قێزه‌ونه
كه‌چی له دونیای ده‌ره‌وه‌دا ئه‌مكه‌سایه‌تیانه نه‌ك چه‌ندین خه‌ڵات و
دامه‌زراوه‌و به‌ناویانه‌وه ناونراوه به‌ڵكوكاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی
سۆسیۆسیاسیان له‌كۆمه‌ڵگاكانیاندا كردووه،جا ئه‌وكه‌سایه‌تیه میوزیك ژه‌ن
بوبن یان ئاینی، كۆیله بوبن یان سیاسی .
مارتن لۆته‌ر گینگ، ریبێل بوو بۆ ئه‌ریكیه‌كان و هه‌موو دونیا،چونكه
په‌نجه‌ی بۆ كوشنده‌ترین نه‌خۆشی كۆمه‌ڵگه راكێشا‌و به‌ری به سوكایه‌تی
گرت به‌رامبه‌ر به كه‌سی ره‌ش پێست، له‌چاوی كۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
تا 1955 كه ئه‌م پێشرِه‌وه شۆرشی به‌رپا كرد، ژنی ره‌شتپێست ده‌بوو له
پاسدا نه‌ك له‌به‌ر ژنی سپی هه‌ستێته‌وه،به‌ڵكوده‌بوو له‌به‌ر پیاوی سپی
پێستیش هه‌ستێ، چونكه‌مافی دانیشتنی له ئاستی سپی پێسدا نه‌بوو، كینگ كه
ته‌نها قه‌شه‌یه‌كی خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆی راستگۆبوو،رِه‌ش
پێستی كۆیله‌ی ده‌ست بازرگانه‌كانی مرۆڤه‌وه كرده هاوڵاتی و له‌وێشه‌وه
له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت داینان، ئه‌گه‌رچی خۆی له 1968 دا بووه
قوربانی بیر‌و باوه‌رِه‌كانی. سایمون دوبۆڤوار كه سه‌ره‌تا به ئه‌دیبێك
ده‌ستی پێكردوودواتر بووه یه‌كێ له به‌هێزترین ره‌خنه‌گره‌كان له
سیسته‌مه‌سیاسیه‌كانی ئه‌وسای فه‌ره‌نساء ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت
به‌مافه‌كانی ژنان،رِیبڵڵی نه‌ك فه‌ره‌نسیسه‌كان به‌ڵكوهه‌موو لێبرِاه‌كانی
دونیا به‌هی خۆیانی ده‌زانن،چونكه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و ئایدیا سیاسیء
كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ده‌یخستنه‌رِوو پێش هه‌مووان خۆی جێبه‌جێی ده‌كردو
باجه‌كه‌شی ده‌دایه‌وه، هه‌ر ئه‌و بوو یه‌كه‌م جار ره‌تی كرده‌وه ژن به
ژنی له‌دایك ببێ و هه‌موو ئو تێۆریه بایلۆجیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه‌باسی
له‌كه‌مووكورتیه بایلۆژیو فیزیۆلۆژیه‌كانی مێینه‌ده‌كه‌ن و
به‌كه‌مسه‌یركردنی ژنانی له‌رانده‌وه بۆ ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی نه‌ك خوێن یان
جه‌سته نه‌كته‌نها ئه‌مدوونمونه‌یه، به‌لكو مێژوو پریه‌تی له‌كاریگه‌ری
كه‌سه‌كان،سیاسیه‌كان له‌گۆرانی به‌هێزو هه‌ندێكجار بنه‌ره‌تی له
سۆسیۆلۆژیای كۆمه‌ڵگه‌دا بۆیه پێم وایه پێشه‌وا، رێبه‌ر، سه‌ركرده
ده‌بێتدوای برواو خولیاكانی خۆی بكه‌وێت نه‌ك بۆشتی تر قوربانیان پێ بدات،
ده‌بێت راستگۆبێت له‌گه‌ڵ خۆی تابتوانێت په‌یامێكی باوه‌ر پێكراو
بگه‌یه‌نێته خه‌ڵك ئه‌مه‌ش ئه‌وشته‌یه كه ئێمه‌ی كوردخاوه‌نی
نین،..گوتار ده‌ده‌ین..قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك ده‌هێنین،به‌ڵام خۆمان بروامان
پێی نیه و جێبه‌جێیان ناكه‌ین،هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دوای سه‌ركرده
بكه‌وێت ده‌بێت ئه‌مه‌ی دوای ئازادیه‌كی فیكری و سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئاینی زیاتریان بۆ دابینبكات و هه‌ندێك جار ئه‌و قه‌ناعه‌تانه‌ی له‌لای
خه‌ڵكدروست بووه جێبه‌ێیان بكات نه‌ك به دیكۆرێكی نوێوه له‌پێشی پێشی
هه‌موانه‌وه به توله رێی نه‌وه‌كانی پێشوودا كۆمه‌ك بكاته‌وه
بۆئه‌وخاڵه‌ی باپیران پێی به‌ستبوون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆرانێكی تیا بكات.
* ئه‌م مێژووه له‌لایه‌ن خانمێكه‌وه بۆ ئامانجی كه‌سی له‌نامه‌یه‌كی
تایبه‌تیدا سرِدرابۆوه كه‌له‌به‌شه‌كانی ئاینده‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م.
* كاك شێخ جمال ئێستا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 400 ی رۆژی
30-10-2010
ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری
بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com |