|
به‌ڕاشكاوی- به‌شی چواره‌م
31-7-2010
به‌گه‌رانه‌وه بۆ ژیانی خۆم، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له‌خۆم ده‌پرسی جیاوازی
نێوان من‌و براكه‌م چی یه؟ بۆچی باوكم وه‌ك یه‌ك رۆژانه‌مان ده‌داتێ
كه‌چی له‌ده‌ره‌وه ئه‌و سواری پاسكیل ده‌بێت‌و ده‌ڕوات بۆ نزیك
سه‌رقه‌برانه‌كه‌ی هه‌واری تازه (كه‌ماڵمان له‌وێ بوو) كه‌چی من ته‌نها
ده‌بێ له‌م (40 - 50) مه‌تره‌دا پاسكیلسواری بكه‌م؟ بۆچی ئه‌و له‌لایه‌ن
كه‌سوكارمه‌وه به‌تایبه‌تی خاڵه‌كانم‌و پوره‌كانم زیاتر خۆشه‌ویست بوو؟
بۆچی ئه‌و كه‌داوای كۆڵان ده‌كات ڕێگه‌ی پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام من كاتم بۆ
داده‌نێن؟ بۆچی ئه‌و به‌شۆرت‌و فالینه‌ی عه‌لاگه‌وه ده‌ڕواته كۆڵان كه‌چی
من ته‌نها له‌ماڵه‌كه‌ی خۆمان بۆم هه‌یه‌و له‌مه بترازێ ده‌بێ داپۆشراوتر
بم؟ ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕه؟ ئه‌ی خۆ منیش وه‌كو ئه‌و ڕه‌فتار ئه‌كه‌م
ئه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگا به‌كوڕ سه‌یرم ناكا؟
بوونی ئه‌م پرسیارانه به‌رده‌وام مایه‌ی ئاڵۆزكانی بیرم بوو له‌ته‌مه‌نێك
كه‌هێشتا (10)ساڵیم تێپه‌ڕ نه‌كردبوو، چونكه هه‌میشه دڵگران‌و توڕه
ده‌بووم به به‌كه‌متر سه‌یركردنم له‌لایه‌ن كه‌سانی تری ده‌وروپشتمه‌وه.
گوشاری خوشكه‌كانی له‌سه‌ر دایكم وایكرد ژماره‌ی مناڵ‌و خێزانه‌كه‌ی
بگۆڕێت. پورم هه‌میشه هانی دایكمی ده‌دا كه‌مناڵێكی تری ببێ به‌ڵكو كوڕ
بێ‌و برایه‌ك بۆ تاكه براكه‌م په‌یدابێ، به‌ڵام براكه‌م هه‌تا ئێستا
به‌تاقانه‌یی مایه‌وه. به‌ڵكو له‌ماوه‌ی (20) مانگدا دایكم (2) كچی بوو
به‌مه‌ش ژماره‌یان بوو به(5) كچ‌و كوڕێك. دایكم له‌خه‌یاڵی خۆیدا (3)
كوڕ‌و (3) كچی داده‌نێ، به‌ڵام خودای مه‌زن (6) منداڵی دایه وه‌ك ئه‌و
پلانه‌ی خۆی بۆ خۆی داینابوو له‌ژماره‌دا هیواكانی به‌دیهێنا، به‌ڵام
به‌هه‌مان جۆری ره‌گه‌زی نا به‌ڵكو هه‌تا عوزر چونه‌وه‌ی دایكم، ئامانجی
بوو كوڕێكی تر بخاته دنیاوه كه‌پشتوپه‌نای براكه‌م بێ‌و هێزێكی تربێ بۆ
پارێزگاریكردنی ئێمه، به‌ڵام خودای مه‌زن هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌م هیوایه‌ی
دایكم نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر چی هه‌رگیز نه‌دایكم‌و نه‌باوكم ناره‌زایی خۆیان له‌به‌رده‌م
ئێمه‌دا به‌رامبه‌ر به‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كچ نیشان نه‌داوه، به‌ڵام
دڵنیام له‌وه‌ی من‌و خوشكه‌كانم ده‌مانزانی سكه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی
دایكم بۆ خستنه‌وه‌ی كوڕێكه تابیكاته برا بۆ تاقه كوڕه‌كه‌ی
ماڵه‌كه‌مان.
له‌مابه‌ینی خوێندنم له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی دایكم چواره‌م‌و پێنچه‌م‌و
شه‌شه‌م كچی بوو. له‌دایكبوونی خوشكی پێنجه‌مم هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
وێرانكردنی لادێكانی كوردستان له1984و دوای رێكه‌وتنی كورد‌و حكومه‌ت،
هه‌ر بۆیه دایكم ناوی لێ نا كوردستان، به‌ڵام له‌نه‌خۆشخانه له‌كاتی
ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبوون، ستافی نه‌خۆشخانه‌كه ڕێگایان
نه‌دابوو به‌دایكم كه ئه‌و ناوه‌ی لێبنێ بۆیه زۆر پێشنیاری تریان بۆ
كردبوو به‌ڵام دایكم دواتر به (كورده)وه گیرسایه‌وه هه‌رچۆنێك بێ له‌م
وڵاته‌ی ئێمه‌دا ناونانی مناڵه‌كانیشمان ده‌بوو به‌دڵی ئه‌تباعه‌كانی به‌عس
بونایه كه‌چی به‌مدواییه پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له (20) ساڵ به‌سه‌ر
ئه‌و مێژووه‌دا تازه‌به‌تازه لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین خه‌ڵكانێكی كورد ناوی
مناڵه‌كانیان به‌ناوی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌نێنن به‌خاتری وه‌رگرتنی چه‌ند
سه‌د دۆلارێك له‌ئیسلامییه ئسوڵی‌و ڕێكخراوه‌كان!
دوای له‌دایكبوونی كوردستان زۆری نه‌برد كوڕی تاكه پوره‌كه‌م
له‌باوكمه‌وه ده‌ستگیركرا. ئه‌و هێشتا ته‌مه‌نی كه‌متر له(16) ساڵان بوو
كه له‌كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی چوارباخ به‌په‌مپی بۆیه‌وه به‌ره‌به‌یانێك
ده‌ستگیركراو برا بۆ ئه‌بوغرێب. لوقمان یه‌كێك بوو له‌و (40)لاوه‌ی سلێمانی
كه شه‌هیدكران‌و شێركۆ بێكه‌سی هۆنه‌ر‌و هۆنراوه‌ی (ئێستا له‌وێ)ی
به‌سه‌ردا چڕی بوون. شه‌هید لوقمانی پورزام له‌دایكبووی ساڵی 1969 بوو.
گه‌نجێكی به‌جوڵه‌و نه‌سره‌وت بوو، كوڕه بچووكی پورم بوو. چه‌ند مانگێك
به‌ر له‌ده‌ستگیركردنی، دایكم هانای بۆبرد كه‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان چه‌ند رۆژێك
بوو ئاوی نه‌هاتبۆوه، ئاومان بۆ په‌یدا بكات. ئه‌ویش تراكتۆری كوڕێكی
هاوڕێی وه‌رگرتبوو هاتن بۆ ماڵه‌وه‌و به‌رمیلی به‌تاڵی هه‌موو گه‌ڕه‌ك‌و
مناڵه‌كانیشیان كۆكرده‌وه‌و هه‌موومانیان برد بۆ كانیه‌كه‌ی ده‌باشان.
له‌وێ دوای بڕكردنی مه‌تاره‌و به‌رمیله‌كان به‌گۆرانی‌و وتافی (هاتینه‌وه
له‌قرگه له‌ماڵی ساله ورگه) پیاسه‌یه‌كی ناوشارمان كرد‌و ئینجا
گه‌راینه‌وه بۆ ماڵه‌وه. منیش كه دایكم تازه جوتێك نه‌علی په‌مه‌یی‌و
ده‌ستێ بیجامه‌ی كرێشه‌ی گوڵ په‌مه‌یی بۆ كڕیبووم، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانیتر
له‌تراكتۆره‌كه دانه‌به‌زیم، به‌ڵكو له‌سه‌ر تایه گه‌وره‌كانی
دانیشتبووم‌و قاچم شۆڕكردبۆوه بۆ خواره‌وه چونكه زۆر كه‌یفم ده‌هات
به‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار سۆاری تراكتۆر بووم. به‌ڵام له‌ناكاو تاكێ
له‌نه‌عله‌كانم كه‌وته خواره‌وه، دابه‌زیم تا نه‌عله‌كه‌م له‌ژێر
تراكتۆره‌كه بهێنمه ده‌ره‌وه، لوقمان بێ ئاگا له‌من كه‌وته لێخوڕێنی
سه‌یاره‌كه‌ی‌و له‌ئه‌نجامدا به‌سه‌ر پشتمدا ڕۆشت.
به‌ته‌عه‌جوب پشتم نه‌شكا به‌پێچه‌وانه‌وه پاش كه‌مێك له‌هۆشچوون
هاتمه‌وه سه‌رخۆم‌و دواتر بردمی بۆ دوكانه‌كه‌ی ماڵی مام عه‌بدوڵڵا له‌وێ
بایی روبعێك دینار شتی بۆكڕیم. زۆریان هه‌وڵدا بمببه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه،
به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌لێمپرسرا چی روویداوه بڵێم له‌سه‌ربان
كه‌وتوومه‌ته خواره‌وه‌و منیش ئه‌مه‌م قبوڵ نه‌بوو، چونكه لوقمان كوڕه
پوره زۆر خۆشه‌ویسته‌كه‌م بوو كه‌بڕوام نه‌ده‌كرد عه‌زێتم بدات
به‌داخه‌وه دوای چه‌ند مانگێك له‌م رووداوه گیراو بۆ شه‌رعیه‌تدان
به‌له‌سێداره‌دانی پتر له(2) ساڵیان بۆ زیادكرد تا حوكمی له‌سێداره‌دان
به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ بكرێت. دروست 1 /3 /1988 بوو كه‌به‌یانیه‌كی زوو
ته‌رمه‌كه‌ی لوقمانیان هێنایه‌وه‌و پاره‌ی گولله‌كه‌ی پێیان پێكابوو
له‌باوك‌و براكه‌یان سه‌ندبۆوه.
كه‌ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه ته‌نها چه‌ند پیاوێكی كه‌م كه‌كۆكرانه‌وه
له‌ترسی رژێم‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی. هه‌رگیز ئه‌و وێنه‌ی باوكم بۆی
گێرامه‌وه له‌زه‌ینمدا ون نابێ كه شێوه‌و رووخساری لوقمانی پێ وه‌سفكرد.
گه‌نم ڕه‌نگێكی هه‌رزه كه‌چه‌ند تاڵه‌موویه‌كی نه‌رمی خورمایی له‌سه‌ر
لێوو ڕووخساری ڕوابوون‌و پێ نه‌ده‌چوو گوێزانیان به‌ركه‌وتبێ له‌گه‌ڵ
دڵۆپێك خوێنی لوتیدا به‌سه‌ر لێوه‌كانیدا شۆڕببوونه‌وه. ئاوها له‌پاڵ جێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌تی سێداره‌كه‌دا له‌گه‌ردنی گولله‌یان نابوو به‌په‌لی
ده‌سته‌كانیه‌وه تا بۆ هه‌تا هه‌تایه په‌مپی بۆیه نه‌گرێت
به‌ده‌سته‌كانیه‌وه‌و هیچ كام له‌دیواره‌كانی شار به‌دوروشم‌و وتافی
كوردایه‌تی‌و پێشمه‌رگه‌و یه‌كێتی نه‌نوسێت.
پرسه‌یه‌كی ماته‌م بۆ ئه‌م گه‌نجه زۆر به‌چۆڵ‌و بێ ده‌نگی به‌ڕێوه‌برا،
ئه‌گه‌ر چی له‌هه‌ناودا زۆر به‌كوڵ هه‌موومان بۆی گریاین، به‌ڵام
له‌رووخساردا زۆر ساردوسڕ بوو. پورم چه‌ند مانگێك بوو گیانی سپاردبوو، هه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی لوقمان ده‌رچوو ئه‌و به‌جه‌ڵته‌یه‌كی دڵ
مردوو مه‌رگی كوڕه نازداره‌كه‌ی نه‌بینی. به‌هه‌رحاڵ هێشتا لوقمان
كفنه‌كه‌ی زه‌رد نه‌كردبوو كه‌پتر له‌پێنچ هه‌زار لوقمانی تر
له‌پێشنیوه‌ڕۆیه‌كی ده‌مه‌و به‌هاری (16 /3 /1988)دا له‌هه‌ڵه‌بجه
له‌سێداره دران.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 388 ی رۆژی 31-7-2010 ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا
دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م
ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری بابه‌ته‌كه
بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com |