|
به‌ڕاشكاوی-
به‌شی نۆیه‌م
به‌قه‌ڵه‌می- ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
5-8-2010
سه‌ره‌تای ساڵی 1989 بوو كه له‌یه‌كێك له‌شه‌وه‌كانی زستاندا خزمه‌كانی
باوكم كه9 پیاو ده‌بوون سه‌ردانیان كردین. ئه‌و ده‌مه ئێمه وه‌ك
خێزانێكی مامناوه‌ندی بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌وتین،
له‌دوای دانوستاندنه‌كه‌ی 1984ی نێوان یه‌كێتی و حكومه‌ت، ئیدی باوكم
ته‌له‌فزیۆنێكی شاشه 14ی ماركه سۆنی ره‌نگا و ره‌نگی بۆ كرِیبووین. ژووری
میوانه‌كه‌مان به‌سآ تاك قه‌نه‌فه‌ی درێژی به‌رگ قه‌دیفه‌ی نیلی و
مه‌عره‌زێكی قاوه‌یی ساج و ژماره‌یه‌ك فه‌خفوری و فه‌رشێكی ئێرانی
رازێنرابۆوه. بۆ ئه‌و ده‌مه خه‌ڵكی زۆر به‌كه‌می ئه‌وجۆره شتانه‌یان
هه‌بوو ته‌نانه‌ت پێموابێ له‌گه‌ره‌كه‌كه‌ی خۆمان ته‌نها ئێمه
قه‌نه‌فه‌مان هه‌بوو. كه‌سوكاره‌كه‌مان هاتن و دوای چاخواردنه‌وه ده‌رگای
قسه‌كردن له‌لایه‌ن پیره پیاوێكه‌وه كه‌خزمایه‌تییه‌كی دووری هه‌بوو
له‌گه‌ڵ باوكم دا‌و ده‌نگێكی گرِی ناسازی پێوه‌بوو، كرایه‌وه. به‌رِه‌حمه‌ت
بێ داوای له‌باوكم كرد كه‌خوشكه گه‌وره‌كه‌م ئه‌و كات له‌پۆلی (5)ی
ئاماده‌یی ده‌یخوێند، بدات به‌یه‌كێ له‌كوره‌كانی تایه‌فه‌كه‌ی و به‌ریز
(6) له‌كوره‌كانی هێنابوو له‌گه‌ڵ خۆی تا خوشكه‌كه‌م یه‌كێكیان هه‌ڵبژێری.
هه‌یانبوو پتر له20 ساڵ له‌خوشكه‌كه‌م گه‌ره‌تر بوو هه‌شیان بوو
هاوته‌مه‌نی خۆی بوو.
منیش كه‌باوكم رێگای پێدابووم له‌گه‌ڵ براكه‌م دا بچینه ژووره‌وه بۆ
خزمه‌تكردنیان، زۆر تورِه‌بووم، به‌هه‌ڵه‌داوان هاتمه ده‌ره‌وه و بۆ
خوشكه‌كه‌مم گێرایه‌وه كه‌ئه‌وده‌م خه‌ریكی خوێندن بوو بۆ ئه‌زموونه‌كانی
نیوه‌ی ساڵی. خوشكه‌كه‌م سور هه‌ڵگه‌راو كتێبه‌كه‌ی داخست، براكه‌شم
به‌تورِه‌یی و به‌شێوازێكی گاڵته‌جاری كه‌وته وێزه‌ی و پێی ده‌گوت
"هه‌ڵبژێره، هه‌ڵبژێره به‌ئاره‌زووی خۆت" تا ئه‌وه‌نده‌ی تر توشی شه‌رم و
دڵه‌رِاوكێی بكات. ئه‌مه یه‌كه‌مجار نه‌بوو خزمه‌كانی باوكم خوازبێنی
خوشكه‌كانم بكه‌ن بۆ كورِه‌كانیان، به‌ڵام یه‌كه‌مجار بوو به‌و شێوازه (6)
زاوا ریز بكه‌ن و بیانه‌وآ هه‌رچۆنێك بێت كچه‌كه له‌ناو كه‌سه‌كانی
خۆیاندا به‌شوو بدرێت و نه‌درآ به‌بێگانه.
باوكم، كه‌هه‌میشه ئازادی كردبووین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانمان، له‌ژووره‌كه
هاته ده‌ره‌وه و دایكیشم به‌ده‌موچاوێكی تورِه كه‌هه‌ردوو برۆی وه‌خت
بوو ده‌چوونه نێو چاوه‌كانییه‌وه، به‌دوایدا هاته ده‌رێ، خوشكه‌كه‌میان
بانگ‌كرد و ئه‌وجا باوكم پێی گوت "كچم تۆ سه‌ربه‌ستی، ده‌توانی كتێبه‌كه‌ت،
یان یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ی له‌ژووره‌وه دانیشتوون هه‌ڵبژێری، باوكم
قسه‌كانی ته‌واو نه‌كرد كه‌ئه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی راگه‌یاند
كه‌ده‌یه‌وێت ببێته (ئه‌ندازیار)".
ئه‌مجاره‌ش باوكم به‌حیكمه‌ته‌كانی خۆی و به‌حورمه‌ته‌وه تێی گه‌یاندن
كه‌كچه‌كه‌ی به‌نیازی ماڵ پێكه‌وه‌نان نییه له‌ئێستادا، منیش كیسه‌یه‌ك
(خوێ)م گرت به‌ده‌ستمه‌وه و یه‌كی چنگێك خوێم كرده پێڵاوی
هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه تا جارێكی تر نه‌یه‌نه‌وه به‌ماڵماندا، به‌ڵام
خوێیه‌كه جگه له‌ئه‌فسانه‌یه‌ك چیتری بۆ ئێمه نه‌كرد، چونكه له‌دوای
ئه‌م حاڵه‌ته‌وه تاخوێندنمان ته‌واو كرد له‌لایه‌ن كه‌سوكاری دایكم و
باوكمه‌وه چه‌ندینجاری تر یه‌خه‌مان گیرایه‌وه، زاوا هه‌بووه بۆ (3)
له‌ئێمه هاتۆته پێشه‌وه له‌قۆناغی جیاوازدا و هیچكامیشمان پێی رازی
نه‌بووین.
له‌رِاستیدا كچ به‌شودان له‌وڵاتی ئێمه‌دا ئاوهایه، ئه‌وه یه‌كه‌مینجار
بوو تێبگه‌م باوكم و دایكم بۆچی حه‌زیان ده‌كرد كورِیان ببێت نه‌ك كچ،
چونكه ده‌یانزانی هه‌میشه یه‌خه‌یان ده‌گیرێ و ئه‌مانیش ناچارده‌بن بۆ
به‌ره‌نگاریكردن له‌كچه‌كانیان رووبه‌رِووی ته‌نانه‌ت كه‌سه
نزیكه‌كانیشیان ببنه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو زۆرجار ئه‌و كه‌سانه
ده‌یانه‌وێت به‌زه‌بری زۆرداری خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن كچه‌كان و باوكه‌كان
دۆشداماو بكه‌ن له‌هه‌ڵوێستدا و بگره بیانخه‌نه ژێرباری قسه‌و
قه‌رزارباریشیان بكه‌ن!
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی هه‌میشه تورِه ده‌كرد ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
منداڵ بووین، براكه‌مان له‌ئێمه گه‌وره‌تر نه‌بوو به‌چه‌ند ساڵێك
كه‌بتوانێ به‌ر به‌رِه‌فتاره ئازاربه‌خشه‌كانی ئه‌وان بگرێ. ئه‌وده‌م
هه‌ستمان ده‌كرد برا چه‌نده پێویسته. پێیان ده‌وتین كچ بۆ خوێندن نیه بۆ
خزمه‌تی مێرد‌و منداڵه، ژن و مه‌كته‌بیان نه‌گوتووه، وه‌ڵڵا هه‌ر
ئه‌مه‌مان ته‌واوه، ئینجا نۆبه‌ی ئه‌وه‌مانه خۆیانمان به‌سه‌ردا باده‌ن و
سواری سه‌رمان بن، ....تد، كه‌چی ده‌وران هات و ده‌وران رۆیی، ئێستا خۆیان
كچه بچوكه‌كانیان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ده‌خوێنن، چونكه ده‌زانن داهاتی
ژن پارویه‌كی چه‌وره له‌گیرفانیاندا.
ئه‌و ده‌مانه كه‌هێشتا 12 ساڵان بووم، هه‌ستم به‌زوڵمی رۆژگار ده‌كرد
له‌سه‌رمان، بێزارده‌بووم له‌وه‌ی كه‌سه نه‌فامه‌كانی ده‌ورووپشتمان ئاوها
ده‌جوڵانه‌وه‌و مێینه‌یان به‌ئامرازێكی سه‌ره‌تایی ژیان داده‌نا بۆ
خۆشگوزه‌رانی خۆیان. گه‌ر وانه‌بووبێت چۆنچۆنی رێگایان به‌خۆیاندا 6 پیاو
به‌جارێك بۆ كچۆڵه‌یه‌ك كه‌هێشتا 16 ساڵان بوو، ریزبكه‌ن و هیچ له‌و
پیاوانه‌ش شه‌رمیان له‌خۆیان نه‌ده‌كرد گه‌ر بازی به‌خته‌كه
به‌سه‌ریانه‌وه بنیشێته‌وه.
ره‌نگبێ بۆ هه‌ندێك كه‌س ئه‌مه چیرۆكێك بێ و وابزانێ له‌ئه‌فغانستان یان
سعودیه روویداوه، به‌ڵام من دڵنیام بۆ ئێمه كه‌قه‌ڵایه‌كی ئاسنینی وه‌ك
باوكمان له‌پشت بوو، پارێزراوبووین. بۆ ئه‌و كچانه‌ی باوكیشیان به‌شێك بوون
له‌و سته‌مه ده‌بێت چه‌ند هه‌ستیان به‌ته‌نهایی كردبێت ئه‌و ده‌مه‌ی
كتێبه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌رهێنراوه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌كیان له‌په‌نجه كردوون!!
كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌خته، زۆری ده‌وێت تا ژیانێكی سه‌ره‌تایی
و ئه‌وه‌ی كه‌پێی ده‌ووترێت مافه بنه‌رِه‌تی و سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ
هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بێ، چونكه هه‌تا ئه‌مرِۆش من و سه‌دانی تری وه‌ك من
كه‌خۆمان به‌پێشرِه‌وی زۆر مه‌سه‌له‌ی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌زانین، به‌رِوویه‌ك
له‌رِووه‌كاندا ده‌چه‌وسێندرێینه‌وه ئه‌گه‌رچی هه‌رده‌م ئه‌وه‌نده‌ی هێز
له‌قاچماندا بێ له‌سه‌رپێ ده‌وه‌ستین و ده‌زانین ئامانجه‌كه روونه،
به‌ڵام پته‌وی ئێمه نه‌نگه، چونكه ده‌شێ له‌ساتێكدا هه‌ردوو قاچمان
بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆو بۆ هه‌تاهه‌تایه بكه‌وین!! ئه‌وده‌م ئێمه‌ش وه‌ك
ئه‌و كچانه له‌سوچی ماڵه ته‌نهاكانماندا ده‌بێ هه‌میشه به‌حه‌سره‌ت بین
بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌تیایدا شاهه‌نگی باخچه‌كانی ژیان بووین.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 393 ی رۆژی
4-9-2010
ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری
بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com
|