|
سلێمانی.. چوارده‌هه‌مین
فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
10-11-2010
به‌دروشمی
(ئازادی عه‌قڵ ده‌روازه‌ی داهێنانه) و له‌ژێر چاودێری مه‌لا به‌ختیار
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ژماره‌یه‌كی زۆر له نوسه‌رو رۆشنبیر‌و
شاعیر‌و لێپرسراوانی حزبی و حكومی، سه‌عات 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
10-11-2010 چوارده‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
به‌وته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵ، ئه‌مساڵ 85 ده‌قی شیعری، 45 چیرۆك، 38
لێكۆڵینه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن، فێستیڤاڵی ئه‌مساڵیش به‌ناوی نوسه‌رو
روناكبیری كۆچكردووی كورد (پڕۆفیسۆر مارف خه‌زنه‌دار) ـه‌وه ناونراوه،
هه‌روه‌ها جگه‌له نوسه‌رو رۆشنبیرانی كورد‌و وڵاتانی دراوسێ، نوسه‌رو
رۆشنبیرانی وڵاتانی (فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، كازاخستان، ئێران، ئه‌ڵمانیا)
به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامه‌كانی ئه‌مڕۆی فێستیڤاڵه‌كه‌شدا، بڕیاره سه‌عات
12:30 خوله‌كی پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێب له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی
سلێمانی بكرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ساڵانه بنكه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری گه‌لاوێژ هه‌ڵده‌ستێت
به سازدانی ئه‌م فێستیڤاڵه، فێستیڤاڵی ئه‌مساڵیش 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
PUKmedia
|