|
د.ئه‌رسه‌لان بایز پێشوازی
له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كانی داقوق و دووبزو شوان ده‌كات
1-11-2010
دوێنێ 31/10 د.ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
پێشوازییكرد له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌ردوو قه‌زای داقوق و دووبزو
ناحیه‌ی شوان.
له‌دیدارێكدا، وه‌فده‌كه چه‌ند داواكارییه‌كیان ده‌رباره‌ی كێشه‌و گرفته
یاسایی و ئیدارییه‌كانی ناوچه دابڕاوه‌كانیان پێشكه‌ش به‌جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مان كرد، داواشیانكرد ئاوڕێكی جددی له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
ناوچه‌كه‌یان بدرێته‌وه، د.ئه‌رسه‌لان بایزیش پشتیوانی خۆی بۆ
داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و داوایلێكردن كه‌نووسراوێك له‌باره‌ی
داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ بكات،
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراق
كرده‌وه.
هه‌مان رۆژ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازییكرد له‌وه‌فدێكی یه‌كێتیی
مامۆستایانی جیهان كه‌پێكهاتبوو له جان ئیستمه‌ن جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی
مامۆستایانی جیهان (EI) و سۆ رۆجرس سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی
به‌ریتانیا و د.عه‌بدوڵلا موحسین نوێنه‌ری یه‌كێتییه‌كان و سه‌ندیكاكانی
عیراق له‌به‌ریتانیا.
له‌دیدارێكدا، كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر‌و ژماره‌یه‌ك
له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان و
سه‌رۆكی هاوبه‌ندی مامۆستایانی كورد له‌ده‌ره‌وه‌و عومه‌ر نوره‌دینی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالا به‌ڕێوه‌چوو، باس له‌سیستمی
په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی په‌رله‌مان له‌هاوكاری و
پشتیوانیكردن له‌سیستمی تازه‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن
له‌هه‌رێم كرا، د.ئه‌رسه‌لان بایز خۆشحاڵی خۆی به‌وه‌رگرتنی یه‌كێتیی
مامۆستایانی كوردستان به‌ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی مامۆستایانی جیهان ده‌ربڕی. |