|
خانمه گۆرانیبێژی كورد
فه‌تانه‌ی وه‌لیدی كۆچی دوایی كرد

1-11-2010
شه‌وی رابردوو خانمه گۆرانیبێژی كورد فه‌تانه‌ی وه‌لیدی له‌شاری سنه‌ی
خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
فه‌تانه وه‌لیدی ساڵی 1953 له‌شاری سنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان
له‌دایكبووه، گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆش بووه‌و چه‌ندان كاسێتی
تۆماركردووه.
سه‌بری گوڵ‌فرۆش ناسراوترین گۆرانی فه‌تانه‌یه‌و زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی
له‌رِادیۆی كوردی كرماشان‌و به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
فه‌تانه‌ی وه‌لیدی ساڵه‌كانی دوایی ژیانی له‌بارودۆخێكی ناله‌باری
ده‌روونیدا ده‌ژیاو سه‌رئه‌نجام شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌شاری سنه ماڵئاوایی
له‌ژیان كرد. |