|
ئه‌و
كچه كورده‌ی به 15500 یۆرۆ فرۆشرا

27-4-2010
كچێكی كوردی ته‌مه‌ن (14) ساڵان
له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به‌برِی (15500) یۆرۆ له‌به‌رلینی پایته‌ختی
ئه‌ڵمانیا، به‌ناوی ئۆزله‌م "نازناو" فرۆشرا، كه له‌دایك بووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌و
دایك و باوكی خه‌ڵكی باكوری كوردستانن.
ئۆزله‌م له‌به‌هاری (2009) دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م برِه پاره‌یه‌دا له مورادی
ته‌مه‌ن (19) ساڵ ماره‌كراوه، كه ئه‌میش كوردێكی رۆژئاوای كوردستانه، هاوكات
له‌رِۆژنامه‌ی (B.Z) دا بڵاوكرایه‌وه، له‌ئه‌پرێلی (2009)دا له‌گرێبه‌ستێكی
برِوانه‌كراودا ئوزله‌م له‌موراد ماره‌كرا كه جیاوازی ته‌مه‌نی نێوانیان پێنج
ساڵه.
ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌ی خسته‌رِوو: بۆ ئه‌وه‌ی باوكی رازی بێت ئه‌م برِه
پاره‌یه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی موراده‌وه دراوه به‌باوكی ئه‌م كچه، باوكی
ئوزله‌میش به‌رِۆژنامه‌كه‌ی رِاگه‌یاند: كه ئه‌م برِه پاره‌یه له‌كلتوری ئێمه‌دا
زۆر ئاساییه‌و به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه بۆ جلوبه‌رگ و زێرِو زیو بۆ كچه‌كه به‌كار
ده‌هێنرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌م ته‌مه‌نه یاسایی نییه باوكی ئوزله‌م له‌درێژه‌ی
ووته‌كانیدا رایگه‌یاند كه‌ئه‌وان به‌رێكه‌وتن گه‌یشتوون به‌م هاوسه‌رگیرییه‌و
هه‌ردوولا رِازی بوون و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش به‌پێی یاساكانی ئیسلام ئه‌نجامدراوه،
له‌پاش تێپه‌رِبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌دا، ئوزله‌م ئێستا منداڵێكی
هه‌شت مانگه‌ی له‌سكدایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه
ئه‌شكه‌نجه‌دراوه كێشه كه‌وتۆته نێوانیانه‌وه‌و لێك جیابوونه‌وته‌وه‌و ئوزله‌م
چۆته‌وه ماڵی باوكی، وه ئه‌وه‌ی خسته‌رِوو كه مێرده‌كه‌ی به‌رده‌وام به‌شه‌ق و
زلله لێی داوه، بریار وایه مورادیش به‌تاوانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵ دادگایی
بكرێت، له هه‌مانكاتدا ئه‌ویش سكاڵایه‌كی له‌دادگا تۆمار كردووه‌و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش
كه‌وتۆته نێوان به‌رداشی كلتوری ئیسلام و یاساكانی ئه‌ڵمانیاوه.
ئێستا له‌لایه‌ن دادگای بنه‌ماڵه‌یی له‌ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و
دادگاش رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاساكانی ئه‌ڵمانیا كچی خوار ته‌مه‌ن (16) ساڵ
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ش ره‌زامه‌ندی دابێت قه‌ده‌غه‌یه هاوسه‌رگیریی
ئه‌نجامبدات، دادگاش به‌زووترین كات كێشه‌ی نێوان مورادو ئوزله‌م یه‌كلایی
ده‌كاته‌وه و برِیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
سه‌رچاوه/ سایتی
24 كاتژمێر |