|
به‌خشینی برِوانامه‌ی
ده‌رچوون بۆخوله‌كانی (كامێرا‌و مۆنتاژ) له‌سه‌نته‌ری جێنده‌ر
12-7-2010

به‌خشینی برِوانامه‌ی ده‌رچوون به‌سه‌ر هه‌شت فێرخوازدا، كه‌به‌شدارییان
له‌خولی كامێرامانی و مۆنتاژدا كردبوو، له‌سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر له‌گه‌رِه‌كی (شێخ قادری چوێسه)ی شاری سلێمانی،
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فێرخوازان و فێربوونیان به‌شێوه‌یه‌كی
ئه‌كادیمی و زانستی، تابتوانن كاره‌كانیان له‌م بوارانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی
دروست و باش ئه‌نجام بده‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌م خولانه له‌لایه‌ن مامۆستای پسپۆرِ له‌و بوارانه‌دا
ده‌وترایه‌وه و رۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیو، له‌رِێكه‌وتی
7/6/2010 تا 10/7/2010 به‌رده‌وام بوو، دواتر متمانه‌ی فێربوون به‌خشرایه
فێرخوازان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م خولانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی فێرخوازان
وه‌رده‌گرێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌نته‌ری ناوبراو.


 |