|
35 ساڵ ته‌مه‌ن بۆ
به‌دیهێنانی خه‌ونێك

1-6-2010
یادكردنه‌وه‌ی (35)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێما و
پێناسه‌یه بۆ خه‌باتێكی پڕ سه‌روه‌ری و قوربانیدانی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌م
گه‌له.
(ی.ن.ك) توانی (35)ساڵ پێش ئێستا ده‌ستبكات به‌كاروانی تێكۆشان له‌دژی
داگیركه‌ران و دوژمنانی گه‌لی كورد، تا پێیان بڵێت نا بۆ ژێر ده‌سته‌یی و
سته‌م، به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆی و ئازادی.
هه‌ر یه‌كێتی بوو كه‌نه‌یهێشت خوێنی شه‌هیدانی رۆڵه‌ی كورد و خه‌باتی چه‌ند
ساڵه‌ی پێش خۆی به‌فیڕۆ بڕوات و درێژه به‌ڕێبازه‌كانی ئه‌وان بدات،
سه‌رده‌مێك بوو خه‌باتی له‌شاخ ده‌كرد و وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ دوژمن چه‌كی
به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌م جۆره شۆڕشه‌ی له‌شاخه‌وه گواسته‌وه بۆ ناو
شار‌و له‌چه‌كه‌وه بۆ قه‌ڵه‌م، له‌ڕژانی خوێنی رۆڵه‌كانی كورده‌وه بۆ سه‌ر
مێزی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن.
ئه‌مڕۆ (1/6/2010) یادی دامه‌زاندنی خۆی ده‌كاته‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری
هه‌رێمی كوردستاندا به‌ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه
له‌هه‌مان رۆژدا بۆ جاری سێیه‌م كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت له‌ته‌لاری
هونه‌ری شاری سلێمانی، بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و چاكسازیكردن له‌ڕووی سیاسی و
ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ره‌و نویخوازی و باشتر بوون هونگاو
ده‌نێت، سه‌رله‌نوێ ئه‌ندامانی خۆی بۆ هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و
سه‌رۆك و جێگره‌كه‌شی دیاری ده‌كات، بۆیه ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری نیشتمانی
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر پیرۆزبای خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)
ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنییه‌وه هیوادارین كۆنگره‌ش به‌جۆرێك
چاكسازی له‌ناو یه‌كێتیدا بكات تاببێته مایه‌یی هێنانی خۆشی و شادی بۆ
هه‌موو گه‌لی كوردستان، دووباره پیرۆزبێت یادی (35) ساڵه‌ی
دامه‌زراندنی(ی.ن.ك).
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر
|