|
كردنه‌وه‌ی خولی كۆمپیوته‌ر
بۆ به‌رنامه‌كانی (ۆرد، ویندۆز ئیگسڵ)
19-7-2010

به‌مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تی فێرخوازان به‌زانستی كۆمپیوته‌ر، سه‌نته‌ری
نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جینده‌ر لهگهرِهكی شێخ عبدولقادری چوێسه،
هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولی كۆمپیوته‌ر بۆ كۆمه‌ڵێك كورِان و كچانی فێرخوازی
شاری سلێمانی بۆ به‌رنامه‌كانی (ۆرد،ویندۆز ئیگسڵ)، تا له‌م رێگه‌یه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و دروست ئه‌و زانسته به‌كاربهێنن، ئه‌م خوله
لهرِۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 19/7/2010 ده‌ستی پێكردووه و بۆ ماوه‌ی
شه‌ش هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایانی باسه ئه‌م خوله له‌لایه‌ن مامۆستای پسپۆرِ و شاره‌زای بواری
كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌وترێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م خولانه به‌شێوه‌یه‌كی
هه‌میشه‌یی له‌سه‌نته‌ری ناوبراو ده‌وترێته‌وه و به‌رده‌وام فێرخوازان
وه‌رده‌گرێت.
|