|
دادگایه‌كی سعودیه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ملیۆنێك و 700 هه‌زار ریال قه‌ربووكردنه‌وه
حوكمدا
و/ والی شێخ عه‌لی 20-12-2010
دادگایه‌كی شاری جه‌دده‌ی سعودیه، بڕیاریدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
وڵاته‌كه‌ی بڕی ملیۆنێك و 700 هه‌زار ریاڵی سعودی وه‌ك قه‌ربوو بداته ژنێك
كه 35 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی له‌دیكبوونیدا، به‌هه‌ڵه دراوه به‌دایك و
باوكێك كه هی خۆی نین.
روداوه‌كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵًبوون له‌شاری مه‌ككه له 15-10-1975 دا
روویدا له‌كاتێكدا كه په‌رستیارێك دوو بازنه‌ی ناسنامه‌ی دوو منداڵی تازه
له‌دایكبوو كه‌كچ بوون به‌ناوه‌كانی عهودو زه‌ین، به‌هه‌ڵه كرده
ده‌ستیانه‌وه‌و دواتر پاش سێ ده‌یه‌و نیو دوو له‌داكیبووه‌كه
به‌ڕواده‌وه‌كه‌یان زانی و كه‌یسه‌كه‌یان برده به‌رده‌م دادگا.
عهود به‌دادگای ته‌نفیزیی راگه‌یاند كه 35 ساڵ له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا ژیاوه
كه دایك و باوكی راستی نه‌بوون و هه‌رگیز باوكی راسته‌قینه‌ی نه‌بینیوه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كۆچی دواییكردووه.
راشیگه‌یاند كه زه‌حمه‌تی زۆری چه‌شتووه له‌ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی مێردێكدا
چونكه ره‌نگی پێستی له‌خزمانی تری جیاوازبووه.
حوكمه‌كه‌ی دادگا فه‌رمانیشداوه كه‌پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
سه‌رپه‌رشتی عهودی ته‌مه‌ن 35 ساڵان بكات له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه.
سه‌رچاوه/
www.doctorksa.com
|