|
له‌وه‌ڵامی زللـه‌یه‌كی
مێرده‌كه‌ی خۆی كوشت
24-11-2010
له‌ناوچه‌ی به‌ساتین له‌خوارووی شاری قاهیره‌ی میسر، پیاوێك به‌به‌رچاوی
برایه‌كی و براژنه‌كه‌یه‌وه زللـه‌یه‌ك له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات،
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كی خێراشدا ژنه‌كه كه‌پیشه‌ی مامۆستا بوو،
له‌هه‌وره‌بانی شوقه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی
له‌ده‌ستدا.
ئه‌و مامۆستایه كه ناوی ساره ع. بووه له‌كاتێكدا به‌هۆی دواكه‌وتنی
له‌ئاماده‌كردنی خواردنی ئێواره، مێرده‌كه‌ی كه‌پارێزه‌ر بوو، به‌به‌رچاو
براكه‌ی و براژنه‌كه‌ی زللـه‌یه‌كی لێیدا، توشی شۆك بوو هه‌ر بۆیه
راسته‌وخۆ له‌هه‌وره‌بانی شوقه‌كه‌یه‌وه خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه‌و گیانی
له‌ده‌ستدا.
دواتر خه‌ڵكی ناوچه‌كه پۆلیسیان له‌ڕوداوه‌كه ئاگاداركرده‌وه.
سه‌رچاوه:
PUKmedia |