|
بێناسنامه‌كان په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن...

محه‌مه‌د ره‌حیم 2-6-2010
پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌ژێر ناونیشانی بێ ناسنامه‌كان بۆ هه‌رسێ
هونه‌رمه‌ندی شاری سنه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات (ئارێز كادری، مه‌هدی
ئه‌وه‌كولی، عه‌تا ئه‌حمه‌د) ده‌كرێته‌وه، بۆ نمایشكردنی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی
سه‌رنجرِاكێش، كه‌پێناسه‌یه‌كه بۆ خودی ناونیشانه‌كه به‌مه‌به‌ستی
نیشاندانی ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت له‌رِێگه‌ی ئه‌م
وێنانه‌وه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن.
رۆژی شه‌ممه، به‌رواری (5/6/2010) له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی
له‌شه‌قامی سالم، كاتژمێر (5)ی ئێواره یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌یی ئه‌م
پێشه‌نگایه‌یه، كه‌بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایه‌نی باسه ئه‌م پێشانگایه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
و به‌رِێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری
هونه‌ری سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌وان پێشه‌نگاكه
به‌رِێوه‌ده‌چێت.
|