|
پڕفیسۆر مارف خه‌زنه‌دار
كۆچیدوایی كرد
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه شه‌وی رابردوو 25/26-10 رووناکبیری
گه‌وره‌ی کوردستان، پڕۆفیسۆر د.مارف خه‌زنه‌دار له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا
له نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.
د. خه‌زنه‌دار له ته‌مه‌نی پڕ کۆششی روناکبیری خۆیدا له بواری ئه‌ده‌ب و
رووناکبیریدا نزیکه‌ی شه‌ست ساڵه خزمه‌تی کتێبخانه‌ی کوردی و کۆڕی
رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و نه‌ته‌وه‌ی کوردی کردووه و ده‌یان کتێب و سه‌دان
لێکۆڵینه‌وه‌و وتاری نوسیووه.
د. مارف خزنه‌دار له‌ساڵی 1930 له شاری هه‌ولێر له دایكبووه، خزمه‌تێكی
زۆری بواری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كوردی كردووه و شه‌وی رابردوو له شاری
هه‌ولێر له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌ناوی مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا‌و دۆست
و هاوڕێیانی و ناوه‌ندی روناکبیریی کوردی ده‌که‌ین.
PUKmedia |