|
پاش 40
ساڵ له‌ژیانی هاوسه‌رگیریی جێگری سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكاو هاوسه‌كه‌ره‌ی
جیابوونه‌وه
و/ والی شێخ عه‌لی
2-6-2010
-Rodale-Books-Karen-Rinaldi--Tipper-and-Al-Gore--Maria-Rodale.jpg)
پاش 40 ساڵ له‌ژیانی هاوسه‌رگیریی، دوێنێ 1-6 ئالگۆر جێگری سه‌رۆكی
پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو تیپه‌ر- ی هاوسه‌ری
جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
ئالگۆرو هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ئیمه‌یڵێكدا كه‌نوسینه‌گه‌كه‌یان
ته‌ئكیدیكرده‌وه رایانگه‌یاند: بڕیاری جیابوونه‌وه‌كه‌مان پاش
بیركردنه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی قوڵ بووه، ئه‌مه بڕیاری هه‌ردوكمانه‌و پاش
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر داومانه، داواده‌كه‌ین رێز له‌تایبه‌ته‌مه‌ندێتی
یه‌كتر بگرین و جگه له‌وه نامانه‌وێت هیچ شتێكی تر له‌باره‌ی
جیابوونه‌وه‌كه‌مانه‌وه بلێین.
ئالگۆر كه له‌دیموكراته‌كانه‌و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ جێگری بێڵ كلینتۆنی
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بوو، له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی
2000 دا به‌ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌به‌رامبه‌ر جۆرج بوش- ی كاندیدی
كۆمارییه‌كان شكستی هێنا.
جێگری سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا له‌ساڵی 2007 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی
به‌ده‌ستهێناوه.







سه‌رچاوه/ رۆیته‌رز
|