|
شانۆیی له‌سه‌ده تاریكه‌كاندا شه‌و درێژتر بوو، نمایشكرا
28-9-2010
نمایشكردنی شانۆیی له‌سه‌ده تاریكه‌كاندا شه‌و درێژتر بوو، پێشكه‌شكرا،
تیایدا كۆمه‌ڵێك په‌یامی تێدابوو، كه‌بۆ بینه‌ری ئاسایی مانا‌و و
لێكدانه‌وه‌ی ئالۆزبوو، ئه‌م شانۆییه له‌كۆمه‌ڵه ده‌قی نوسینه‌كانی
نوسه‌ر و رۆمان نوسی كورد (به‌ختیار عه‌لی) وه‌رگیرابوو، له‌لایه‌ن
ده‌رهێنه‌ر (گۆران عه‌لی كه‌ریم)ه‌وه، كه‌ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره
جوانه‌كانی سلێمانی و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداده، كاری
ده‌رهێنه‌ری بۆ كرابوو، له‌رِۆژی یه‌ك شه‌ممه، به‌رواری 26/9/ 2010
له‌هۆڵی ئاماده‌یی سلێمانی كورِان نمایشكرا و تێیدا هه‌ریه‌كه له(پێشره
و حسێن و كاردۆ عه‌زیز و هه‌ڵمه‌ت حه‌مه سه‌عید و سه‌نا تۆفیق و شادی
ئارام) نمایشی شانۆیه‌كه‌یان كرد‌و، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و سه‌رنجرِاكێش
توانییان هه‌ستی بینه‌ر به‌لای خۆیاندا رابكێشن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی ئاماده‌یی بینینی
ئه‌م شانۆییه بوون.
برِیاره تابه‌رواری 30/9/2010 نمایشكردنی (شانۆیی له‌سه‌ده تاریكه‌كاندا
شه‌و درێژتربوو)، به‌رده‌وام بێت، كه له‌كاتژمێر (5)ی دوانیوه‌رۆ
ده‌ستپێده‌كات و هاتن بۆ هه‌مووانه.




 |