|
كۆنگره‌یه‌ك بۆ نوێبوونه‌وه

30-5-2010
له‌یادی دامه‌زراندنیدا (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) بۆ جاری سێهه‌م
كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت، كه214 كه‌س بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی
كاندیدكراون و له‌ناو ئه‌م كاندیدانه‌دا (39)یان له‌ژنان پێكهاتوون، كه‌بۆ
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی خۆیان هه‌ڵبژاردووه، هه‌روه‌ها (206) كه‌س بۆ
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆیان كاندیدكردووه له‌ناو ئه‌مانه‌شدا
ژماره‌یه‌كی دیكه له‌ژنان به‌شدارن تیایدا، كۆنگره‌كه به‌مه‌به‌ستی
چاكسازی و گۆرانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتییه‌و سه‌ر له‌نوێ هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سه‌ركردایه‌تییه، دواتریش سه‌رۆكی حزب و
جێگره‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.
بڕیار وایه له‌به‌رواری (1/6/2010 )دا ئه‌م كۆنگره‌یه ببه‌سترێت و ده‌ست
به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
رۆژی سێشه‌ممه له‌ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی هاوكات له‌م كۆنگره‌یه‌دا
رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ژنان و گه‌نجان سه‌رده‌كه‌ون بۆ كۆمیته‌ی
سه‌ركردایه‌تی لێره‌دا په‌یڕه‌و پرۆژه‌ی ناوخۆ و چه‌ندان پرۆژه‌ی تر
گه‌ڵاڵه ده‌كرێت و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌بێته یاسا‌و ده‌ستور بۆ
(ی.ن.ك)، ئه‌مه دوا به‌دوای ئه‌وه دێت كه‌پێشتر كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و
مه‌ڵبه‌نده‌كان كرا، كه‌هه‌ر مه‌كته‌بێكی یه‌كێتیی (7) ئه‌ندامی بۆ كۆنگره
هه‌ڵبژاردو مه‌كته‌بی رێكخستنیش (9) ئه‌ندامی هه‌ڵبژاردووه.
|