|
كچه خوێندكارێك ده‌ستدرێژی سێكسی
به‌كۆمه‌ڵی ده‌كرێته‌سه‌ر

و/ والی شێخ عه‌لی 4-5-2010
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل روداوێكی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵیان ئاشكراكرد
كه‌تێیدا چه‌ندین خوێندكاری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی جیا له‌دژی كچه خوێندكارێك
ئه‌نجامیانداوه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه ئاشكرا بوو كه
ئه‌و كچه خوێندكاره مامۆستایه‌كی خۆی له‌ڕوداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی مه‌عاریف- ی ئیسرائیلی دوێنێ 3-5 بڵاویكرده‌وه: دوابه‌دوای ئاشكرابوونی
ئه‌و روداوه پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكردووه كه تێیدا چه‌ندین
خوێندكاری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی حۆلۆن و به‌یت یام- ی ئیسرائیلی
ده‌ستگیركردووه.
مه‌عاریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه پاش سكاڵای كچه خوێندكارهكهو خێزانه‌كه‌ی،
پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه‌و به‌هۆیه‌وه تائێستا ژماره‌یه‌ك
خوێندكار ده‌ستگیركراون كه هه‌ندێكیان زیاتر له‌جارێك ده‌ستدرێژی سێكسییان
كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌و هه‌ندێكی تریشیان له‌كاتی دهستدرێژییهكهدا ته‌نها
سه‌یریان كردووه.
ئاشكراكردنی ئه‌م روداوه پاش هه‌فته‌و نیوێك دێت له‌ده‌ستپێكردنی دادگاییكردنی 13
خوێندكاری تر به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی كردنه‌سه‌ر كچه خوێندكارێكی تر
له‌باكوری شاری ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختدا.
سه‌رچاوه/ مهكتوب
|