|
به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان
كۆچی دواییكرد
و/ والی شێخ عه‌لی
4-8-2010
به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌دانیشتووی دورگه‌ی ئۆكیناوای
باشوری ژاپۆن بوو كه‌به‌زۆریی مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن ناسراوه، كۆچی دواییكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گروپێكی لێكۆڵینه‌وه، ئه‌و ژنه كه‌ناوی كاما
چینین- ه، له‌مانگی 10-5-1895 له‌دایكبووه‌و له‌سێ وڵاتی جیادا ژیاوه.
كاما رۆژی یه‌كشه‌ممه 1-8 له‌ماڵی خۆیان كۆچی دواییكرد، به‌ڵام ورده‌كاری
سه‌باره‌ت به‌كۆچی دوایی تائێستا له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه كه‌زۆر
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ده‌پاراست، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. .
ئه‌و خانمه له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری رابردووه‌وه پاش ئه‌وه‌ی گێرترود
باینز- ی ته‌مه‌ن 115 ساڵان له‌ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلوسی ئه‌مریكا كۆچی
دواییكرد، بووه به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ له‌جیهاندا.
پاش كۆچی دوایی كاما ئێستا نازناوی به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ دراوه‌ته ژنێكی
فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 114 ساڵان كه‌ناوی ئیگین بلانچارده‌و له‌مانگی 2 ی 1896
له‌دایكبووه.
به‌پله‌ی دووه‌میش ژنێكی به‌ریتانیا دێت به‌ناوی فلۆره‌نس ئیمیلی باڵدوین
كه له‌ناوچه‌ی لیدز له‌و وڵاته ده‌ژی و ئه‌ویش ته‌مه‌نی 114 ساڵه.
سه‌رچاوه/ Sky News |