|
حاخامێكی ئیسرائیل: دروسته
ژنانی جوله‌كه له‌پێناو ئاسایشی ئیسرائیل‌دا سێكس له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا بكه‌ن
و/ والی شێخ عه‌لی 5-10-2010
حاخامێكی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه‌ئاینی جوله‌كه رێده‌دات ژنان كاری سێكسی
له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌واڵًگریی
گرنگ كه‌په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی ئیسرائیله‌وه، هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ دووشه‌ممه رۆژنامه‌ی یه‌دی عۆت ئه‌حرانۆتی
ئیسرائیلی وتارێكی ئه‌كادیمی ئه‌و حاخامه‌ی بڵاوكرده‌وه كه‌ناوی ئاری
شڤاته‌و تێیدا باس له‌وه ده‌كات كه رێگه‌دراوه به‌ژنان كاری سێكسی
له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا بكه‌ن به‌مه‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌ك
كه‌ببێته‌هۆی ده‌ستگیركردنیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتی به‌ته‌ورات
بیستووه كه‌كتێبی پیرۆزی ئاینی جوله‌كه‌یه.
به‌ڵام هاوكات شفات پێشنیازیكردووه كه له‌و حالًَه‌تانه‌دا پێویسته ژن
سه‌ره‌تا له‌مێرده راستییه‌كه‌ی جیاببێته‌وه، دواتر هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ
دوژمن‌دا بكات.
سه‌رچاوه/ BBC
|