|
سه‌نته‌ری جێنده‌ر خولێكی
فێربوونی ئینگلیزی بۆ كارمه‌نده‌كانی ده‌كاته‌وه
9-11-2010
خولێكی به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی ئاستی Beginner- ده‌ستپێكردن، بۆ
كارمه‌ندانی سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر كرایه‌وه،
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانه‌وانی فێرخوازان كه‌تیایدا
مامۆستای پسپۆرِ و شاره‌زا وانه‌كه‌ی وته‌وه، شایه‌نی باسه خوله‌كه
له‌هه‌مان سه‌نته‌ری ناوبرا و كرایه‌وه و توانرا سودێكی باش به‌فێرخوازان
بگه‌یه‌نرێت و ئاستی زمانه‌وانییان به‌رز بكرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه بۆ زیاتر پشتگیری كردنی ناوه‌رِۆكی ئه‌م هه‌واڵه فێرخواز
هاوژین عزیز، وتی: ئه‌م خوله له‌ئاستێكی زۆر باش‌دا وترایه‌وه، به‌هۆی
به‌توانای مامۆستای وانه‌كه‌وه، من وه‌كو خۆم سودێكی باشم له‌م خوله
وه‌رگرتووه، به‌به‌راوورد كردن له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشتری خوێندنمدا،
كه‌ده‌توانم بڵێم به‌درێژایی ماوه‌ی خوێندنم هه‌تا زانكۆشم ته‌واو كرد
به‌قه‌د ماوه‌ی ئه‌م خوله سودم له‌زمانی ئینگلیزی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌ویش
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی
جێبه‌جێ ده‌كرا و فێرخوازه‌كان ده‌یانتوانی باشتر و روونتر و ئاسانتر
ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی‌دا په‌یدابكه‌ن، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیشم
ئه‌گه‌ر خولێكی نوێ بكرێته‌وه و بتوانم تێیدا به‌ژداربم بۆ زیاتر سود
وه‌رگرتن له‌زمانی ئینگلیزی، هیواداریشم كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه درێژه
بكێشێت.
هه‌روه‌ها مامۆستا دیار ئه‌كره‌م، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و خوله‌كه،
روونكردنه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌خوله‌كه به‌مجۆره خسته‌رِوو: ئامانج
له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله سودگه‌یاندن بوو به‌فێرخوازان و كارمه‌ندانی ئه‌م
سه‌نته‌ره، ده‌توانم بڵێم خۆشبه‌ختانه توانیم ئاستی زمانه‌وانی
فێرخوازه‌كان به‌رز بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌وڵ و كۆششی خۆیانه‌وه و
له‌هه‌مان كاتدا حه‌زكردنیان به‌فێر بوونی زمان بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی باش
به‌ده‌ستبهێنن، من وه‌كو خۆم لێیان رازیم، به‌گشتی باش بوون و توانایان
هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی وانه‌كانی ئه‌م خوله، كه‌ژماره‌ی فێرخوازه‌كان 12
بوون،
خوله‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته به‌رده‌وامبوو، برِیاریشه ئه‌م
خوله درێژه‌بكێشێت و پشت به‌خودا له‌خولی داهاتوودا ئاستی Elementary –
سه‌ره‌تایی، بوترێته‌وه.
له‌كۆتایی خولی رابردووش‌دا برِوانامه‌ی ده‌رچوون به‌فێرخوازان به‌خشرا.

 |