|
وێنه‌كان مێژوو ده‌گێڕنه‌وه

ئا/ محه‌مه‌د ره‌حیم 22-6-2010
له‌و ده‌مه‌ی وێنه‌كان
بێ وته پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌و ده‌مه‌ی ده‌یانه‌وێت خه‌رمانێك
له‌یاد و ده‌ریایه‌ك له‌خوێن و رووبارێك له‌فرمێسكی جگه‌رسوتاوه‌كان و
دابڕانی ئازیزان بخه‌نه‌ڕوو، له‌و ده‌مه‌ی وێنه‌كان ده‌ڵێن بێ ده‌نگ نابین
و ئێمه هه‌ین،له‌و ده‌مه‌ی مه‌زڵومی خۆیان به‌خه‌مێكی مێژوو درێژه‌وه باس
ده‌كه‌ن،له‌و ده‌مه‌ی پیاوێكی سه‌ر و ریش سپی له‌خه‌می میلله‌ته‌كه‌ی
بێده‌نگ نابێت و به‌ڵگه‌كان ده‌خاته به‌رچا و، هه‌موو ئه‌م ده‌مانه
كۆمه‌ڵێ ده‌می درێژ ، كه‌دان به‌ڕاستیه‌كاندا نانێن و پشتگیری زوڵم ده‌كه‌ن
بۆ هه‌میشه ده‌مه بۆگه‌نه‌كانیان پێ داده‌خات و پێیان ده‌ڵێن به‌سه ڵاڵ
بن،ئه‌مه به‌ڵگه‌یه ئه‌مه راستییه ئه‌مه سته‌می زاڵمه‌كان پێناسه
ده‌كات، ئیبراهیم سلێمان عبدولڕه‌حمان ناسراو به(برایمی ره‌سمچی)
به‌كامێرا خزمه‌تكاره‌كانی خزمه‌تی كوردی كرد،ئه‌م پێشمه‌رگه چاونه‌ترس و
بوێره له‌ساڵی (1965) له‌بناری به‌مۆ، كه‌سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قینه
له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه، باوكی چوار كوڕ و دوو
كچه، كه‌كوڕه‌كانیشی وێنه‌گرن و رێچكه‌ی باوكیان درێژه پێ ده‌ده‌ن تا
به‌نه‌مری بمێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌باشمان زانی بچینه لای به‌ڕێزی و
كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئاراسته بكه‌ین، تا زیاتر به‌كاره‌كانی ئاشنابین و
له‌زمانی خۆی و وێنه‌كانییه‌وه مێژووی كوردمان له‌ساڵی (1971) وه تائێستا
بۆ بگێڕێته‌وه:
پ/ چی وای لێكردی ئه‌م پێشه‌نگایه زووربه‌ی وێنه‌كانی تایبه‌ت بێت
به‌شه‌هیدان؟
و/ ئه‌م وێنانه زووربه‌یان له‌ساڵی (1971بۆ 1974) گیراوه، بیرم له‌وه
كرده‌وه ئه‌رشیفێك بۆ خۆم دروستبكه‌م، وێنه‌ی (57) شه‌هیدم لێره‌دا
نمایشكردووه، دوای ئه‌وه له‌زۆر كات و بۆنه‌كاندا وێنه‌م
گرتووه،له‌وانه له‌ڕاپه‌ڕین و كۆره‌و و ئازادكردنی عێراق له‌ساڵی (2003)،
كه‌چووم بۆ به‌غداد و (190) وێنه‌م گرت، هه‌روه‌ها وێنه‌ی كه‌سی پیر و ریش
سپی و شێت و كرێكارم هه‌یه كه‌به‌كامێراكه‌ی خۆم وێنه‌م گرتوون، بۆیه
شانازی به‌كامێراكه‌مه‌وه ده‌كه‌م، چونكه له‌زۆر بۆنه‌دا ئاماده‌بووم و
گه‌لێك وێنه‌م پێگرتووه.
پ/ چ یادگارییه‌كت له‌گه‌ڵ كامێراكانتا هه‌یه؟
و/ دنیایه‌ك یادگاریم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، له‌یادگاری خۆش و ناخۆش،جاری وا
هه‌بووه كه‌وێنه‌م گرتووه هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه لێم و جنێویان پێداوم، یان
به‌ردیان تێگرتوم.
یادگارییه‌كی زۆرخۆش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو له‌دوكانه‌كه‌ی خۆم
له‌ده‌ربه‌ندیخان جل وبه‌رگی كوردی و كڵا و و جامانه‌م دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵكی وێنه‌ی پێوه‌بگرن، زۆر له‌عه‌سكه‌ره عه‌ره‌به‌كان ده‌هاتن به‌و جل
وبه‌رگانه‌وه وێنه‌یان ده‌گرت، كاتێك راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی(1991) به‌رپابوو
یه‌كێك له‌و عه‌سكه‌رانه ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌لای من گرتبوی به‌ده‌ستیه‌وه
و پپیشانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌دا و ده‌یوت "سه‌یركه‌ن من به‌جلی كوردییه‌وه
وێنه‌م گرتووه، من كوردم خۆشده‌وێت" بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یكوژن،ئه‌مه
یادگارییه خۆش و ناخۆشه‌كان بوو، كه‌له‌گه‌ڵ كامێراكه‌مدا هه‌مه، كه
كامێرام هه‌یه ساڵی (1943) دروستكراوه.
پ/ جگه له‌یادگاری له‌گه‌ڵ كامێراكانت، چ یادگارییه‌كی ترت هه‌یه له‌گه‌ڵ
مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه؟
و/ له‌ڕاستیدا یادگارییه‌كی زۆر زۆر خۆشم هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه‌گه‌نجه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس توشی
جۆرێك فایرۆس بوبوون، ده‌چون ریشیان ده‌هێشته‌وه و قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی
مغاویرییان له‌به‌رده‌كردو پشتنێكی پانیان ده‌به‌ست، منیش ده‌مزانی
كه‌به‌نیازی شتێكن كه‌خۆیان ئاوه‌ها لێده‌كرد،یا ده‌بون به‌جاش، یان
ده‌بوون به‌پێشمه‌رگه، گه‌ر دیار نه‌مانایه ئه‌وه دیاربوو بوبوون
به‌پێشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌ندێكیان ده‌بوون به‌جاش پاش ماوه‌یه‌ك هه‌شت
مه‌غزه‌نی ده‌به‌ست و كه‌ش و فشی ده‌كرد،هه‌ندێكیان حه‌زیان به‌فشه‌و خۆ
ده‌رخستنبوو، به‌رپشتێنه‌كه‌ی قه‌ڵه‌و ده‌كرد به‌و واتایه‌یی كه‌ده‌مانچه‌ی
پێیه، رۆژێكیان سودفه‌ی یه‌كێكم كرد پێم وت: خاڵه فڵان كه‌س ئه‌وه
چییه؟ هه‌ر بۆ خۆشی، چونكه ده‌مزانی فشه ده‌كات و كه‌مده‌رامه‌ته و
توانای كڕینی ده‌مانچه‌ی نییه، وتم: ئه‌وه‌ی به‌رپشتێنه‌كه‌ت
(دیمیترۆفه،حه‌فارۆفه،میكارۆفه).
ئه‌ویش وتی:نه‌وه‌ڵا خاڵه بله‌گیان (به‌ردی نۆفه)، واته به‌ردی دانابوو
له‌بری ده‌مانچه،ئیتر بوو به‌پێكه‌نین و گاڵته‌كردن.
پ/ له‌كوێی تر كاری وێنه‌گرتنت كردووه جگه له‌كوردستان؟
و/ له‌ساڵی (1971) له‌به‌غداد كاری وێنه‌گریم كردووه، هه‌روه‌ها
له‌كه‌ركوكیش، دواتر له‌ساڵی (1974) له‌به‌غداد له‌ڤیستیڤاڵی هونه‌ری
كوردیدا ئاماده‌یم هه‌بووه‌و وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوه (سمكۆ
عه‌زیز)م له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا گرتووه،وێنه‌یه‌كی ترم هه‌یه هی یه‌كێتی
قوتابییانی ئه‌و كاته‌یه، مامۆستا عه‌زیز كه‌ناسراوه به(عه‌زیزی
مه‌له‌كه) گۆرانی ده‌ڵێت، له‌وێدا منداڵه، به‌ڵام ئێستا ریشی سپی بووه.
پ/ تائێستا چه‌ند پێشه‌نگای له‌م جۆره‌ت كردۆته‌وه؟
و/ ئه‌مه دووه‌م پێشه‌نگامه، له‌ساڵی (2004) پێشه‌نگایه‌كم كرده‌وه
به‌ناونیشانی (وێنه‌كان ده‌دوێن)، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سێك به‌بێ
پرسی من و به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه وێنه‌كانیان برد و له‌مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
به‌ناوی خۆیانه‌وه دایان‌نابوو منیش سكاڵایه‌كم لای هێرۆخان تۆماركرد
ئه‌ویش حه‌واڵه‌ی لای كاك ئاكۆ غه‌ریبی كرد،كاك ئاكۆش به‌سوپاسه‌وه
كه‌یارمه‌تی زۆری دام و به‌ده‌م داواكه‌مه‌وه هات و خۆی سه‌ردانی
دوكانه‌كه‌ی كردم و پێی وتم:" تۆ كابرایه‌كی به‌ڕێزیت هه‌رچییه‌كت پێویست
بوو ئێمه هاوكاریت ده‌كه‌ین، تۆ خزمه‌تێكی زۆرت كردووه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م
وێنانه‌وه، بۆیه ئه‌م ساڵ ئه‌م پێشه‌نگایه‌یی له‌سه‌ر حسابی خاك بۆ
كردمه‌وه،كه‌ئه‌وان ئه‌م ئه‌ركه‌یان گرته ئه‌ستۆی خۆیان و سوپاسیان
ده‌كه‌م.
پ/ وه‌ك ده‌زانیت ئه‌م وێنانه زۆربه‌یان له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا
گیراون، ئایا ئه‌و كاته كێشه‌یان بۆ دروستنه‌كردی؟
و/ نه‌مهێشت كه‌س بزانێت،له‌و كاته‌دا ئاماژه‌ی بۆ وێنه‌یه‌ك كرد،
كه‌منداڵێك بوو چه‌كێكی به‌ده‌ستی گرتبوو ماچی ده‌كرد و وتی: ئه‌وه
له‌ساڵی(1983)دا گرتوومه، گه‌ر حكومه‌ت پێی بزانیمایه بێگومان
له‌سێداره‌ی ده‌دام، ئه‌وه و چه‌ندان وێنه‌ی ترم شارده‌وه و كه‌س پێی
نه‌زانیم، به‌ڵام جارێك وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شوعیم گه‌وره‌كرد ناوی
(دكتۆر شاكر) بوو وه عه‌ره‌ب بوو، ژنێك بۆی هێنام تاگه‌وره‌ی بكه‌م،
نازانم كێ هه‌واڵی لێدابوم و ئه‌وی ده‌ناسی، بۆیه ئه‌من دوكانه‌كه‌ی
پێداخستم و بانگیانكردم و وتیان كێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ هێناویت، وتم نایناسم
ژنێكی جل وبه‌رگ ره‌ش بوو، له‌ته‌عزێبار ده‌چوو وه داوای لێكردم وێنه‌كه‌ی
بۆ گه‌وره بكه‌م،من ئه‌و ناناسم.
زۆریان لێكردم كه‌ناوه‌كه‌ی بڵێم،به‌ڵام ناوه‌كه‌یم نه‌وت، چونكه ئه‌گه‌ر
ناویم بوتایه ئه‌وا منیش و ئه‌ویش توشی كێشه ده‌بوین، ئیتر به‌ناچاری
وازیانلێهێنام، له‌ڕاستیدا ئه‌و ژنه‌م ده‌ناسی و ناویشی به‌هێ بوو،
تائێستاش له‌ژیاندا ماوه.
پ/ ده‌ته‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وێنانه‌وه چ په‌یامێك بگه‌یه‌نیت؟
و/ په‌یامی من ئه‌وه‌یه ئه‌م وێنانه وه‌كو خۆی بگه‌یه‌نمه خه‌ڵك و جیهان
به‌گشتی، تاڕاستییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌م كه‌توشی چ سته‌مكارییه‌ك بوون
له‌لایه‌ن حكومه‌تی روخاوی به‌عسه‌وه و كاره دڕنده‌كانی ئه‌وان به‌جیهان
بناسێنم، دوای ئه‌وه‌ش بمرم قه‌یناكات، چونكه گرنگ ئه‌وه‌یه په‌یامه‌كه‌م
بگات،مایه‌ی شانازی گه‌له‌كه‌م كه‌شه‌هیده‌كانییه‌تی بناسێنم وه ده‌بێت
قاره‌مانی و گیان به‌ختكردنی ئه‌م شه‌هیدانه به‌رز بنرخێنرێت، چونكه
خزمه‌تی چاكیان كرد، كه‌خزمه‌تكردن جۆری هه‌یه، هه‌یه به‌قه‌ڵم، به‌چه‌ك
و گیان به‌خشین،منیش به‌كامێراكه‌م و ئه‌م وێنانه خزمه‌ت ده‌كه‌م و
په‌یامی خۆم ده‌گه‌یه‌نم.
پ/ دوا وته‌و دواكاریت چییه؟
و/ وێنه‌ی ئه‌م پێشه‌نگایه سه‌رجه‌میان (130) دانه‌یه و وێنه‌ی ترم زۆره
وێنه‌ی (400بۆ500) شه‌هیدی كوردم هه‌یه، (190) وێنه‌ی رووخانی به‌غدادی
(2003)م هه‌یه هه‌موویانم له‌سه‌ر CD داناوه و ئه‌زیه‌تی زۆرم پێوه
كێشاون، ده‌توانم به‌هۆی وێنه‌كانمه‌وه جوانترین و گه‌وره‌ترین
مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دروستبكه‌م هیوادارم هاوكاریم بكرێت، چونكه ئه‌و
وێنانه‌ی من هه‌مه بڕوا ناكه‌م كه‌س هه‌یبێت، كه‌بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمم
كردووه و پێشكه‌شی ئه‌وانی ده‌كه‌م، بۆ خزمه‌ت كردوومه بۆ پاره‌و ناوبانگ
نه‌مكردووه.
له‌كۆتایدا داواكارم مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ ئه‌م وێنه‌ی شه‌هیدانه و سه‌رجه‌م
وێنه‌كانی ترم بكرێته‌وه،چونكه ئه‌وان خوێنی خۆیان داوه به‌گه‌ل.
(ئایا شیاوی ئه‌وه نین مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت
به‌خۆیان بۆ بكرێته‌وه.........)














 |